
ڕزگار ڕانگور..شه‌رم بیگرێت .. یان شێركۆ بێكه‌س
ڕزگار ڕانگور..
شه‌رم بیگرێت .. یان شێركۆ بێكه‌س
زانا سامانئهوانهی له‌مانای نووسین نازانن، هه‌میشه خۆیان به قسه‌ی بێماناو نووسینی ناشیاوه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن، كارێكی پڕستهمه تۆ بێیت و به‌داڵغه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ڕه‌خنه ده‌گریت، بكه‌ویته بچووكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت، له ڕاستیدا وه‌كو وتمان كه ده‌بێت له‌مانای نووسین تێبگه‌یت، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌رجه بزانیت ڕه‌خنه چییه‌و كامه نووسین ده‌بێته ڕه‌خنه‌و چه‌مكی ڕه‌خنه چییه..؟؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیش له‌سه‌ر نووسینی ڕه‌خنه ده‌كه‌ن، گرنگه ئه‌م وتانه‌ی سهرهوهله نووسینه‌كانیاندا هه‌بێت، ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بنووسیت، جارێ هه‌ندێك پرسیار له‌خۆت بكه‌یت، ئایا چیی ده‌نووسم..؟؟ یاخوود بۆچیی ده‌نوسم..؟؟ مه‌به‌ستی نووسینه‌كه چییه..؟؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه هه‌ر نووسه‌رێك ده‌بێت پێش پرۆسه‌ی نووسین له‌خۆی بكات، ئه‌گه‌رنا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێت له نووسینه‌كانیدا،
براده‌رێك به‌ناوی " ڕزگار ڕانگور" له ماڵپه‌ڕی "كوردستان پۆست" به هه‌موو بیر‌و فكره‌ی نه‌زۆكی خۆیه‌وه، پێیوایه كه ڕه‌خنه‌ی له " شێركۆ بێكه‌س" گرتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه من كه بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه، غهیریی بۆڵه بۆڵێكی سه‌ر پێییانهی كه‌سێك زیاتر، دركم به هیچ شتێكی باش و پێویست نه‌كرد.
شێكۆ بێكه‌س زۆر له‌وه گه‌وره‌تره تۆ به‌وپه‌ڕی ناڕۆشنبیریی خۆته‌وه قسه‌ی پێده‌ڵێیت، ئه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز مێشكی لای په‌یداكردنی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان نه‌بووه، ئه‌و هێنده‌ی داڵغه‌ی لای وشه‌و دروستكردنی مانای تازه‌تره به‌وشه‌كان، نێو هێنده داڵغه‌ی بۆ سه‌روه‌ت و سامان نه‌چووه، شێركۆ یه‌كێكه له‌و پیاوه جوانانه‌ی هه‌میشه ڕای له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسینانه‌دا هه‌بووه كه‌ڕه‌خنه ئاراسته‌ی حزب و حكومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش پشتیوانی له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی میدیای ئازاده‌وه گۆڕان له‌ناو دام‌و ده‌زگاو حكومه‌تدا بكه‌ن و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌ساده‌یی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، ئایا ئه‌و كاته‌ی كه شێركۆ وازی له وه‌زیریی هێنا لهكوێبوویت ئه‌زیزم، وازهێنانی شێركۆ له پۆستی وه‌زیریی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ڕاگرتن و وه‌ستاندنی "ڕۆژنامه‌ی وڵات"ه‌وه هه‌بوو، وه‌یه‌كێك لهجوانتریین هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و پیاوه وازهێنانی بوو له وهزیرییهكهی، پێموابێت هه‌ر له‌و كات و زهمانهداو له ڕۆژنامه‌ی هه‌رێمی كردستاندا چاوپێكه‌وتنێكی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌وباره‌یه‌وه لێكراو ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌رشیفی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، هه‌روه‌ها شتێكی تر كه گرنگه بیڵێم ئهوهیهكهشێركۆ به حوكمی زه‌مانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه مام جه‌لال ده‌ناسێت و كهسهردانیشی ده‌كات وه‌ك هاوڕێییه‌كی دێرینی خۆی ده‌چێته لای، نه‌ك بۆ ده‌ست پانكردنه‌وه‌و مجامهلهكردنی ده‌سه‌ڵات، شێركۆ پێویستی به‌وه نییه بچێته لای مام جه‌لال و داوای پاره‌ی لێبكات ، بۆ دڵنیاییت كهههرچیش له‌لایه‌ن مام جه‌لاله ئه‌گه‌ر درابێت به شێركۆ بێكه‌س، من به ده‌لیله‌وه پێت ده‌ڵیم بۆ گیرفانی خۆی نه‌بووه به‌ڵكو بۆ خوودی ده‌زگای سه‌رده‌م وه‌رده‌گیرێت، چونكه ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌زگایه‌كی ئه‌هلیی ڕوناكبیریی سه‌ربه‌خۆیه‌و وه‌كو زۆرێك له‌و ڕێكخراوانه نییه كه ژێر به‌ژێر سه‌ر به حزب و حكومه‌تن، نه‌خێر، باش بزانه كه ده‌زگای سه‌رده‌م به‌هۆی هاوڕێیه‌تی شێركۆوه له‌گه‌ڵ چ به‌رپرسانی یه‌كێتی و چ به‌رپرسانی پارتییه‌وه یاخوود به‌رپرسانی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پاره بۆ ئه‌و ده‌زگایه وه‌رده‌گرێت و هیچ مه‌سڵه‌حه‌تێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و پاره وه‌رگرتنانه‌دا نییه بۆ خۆی.
لاله‌یه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان خوێنه‌ر بوونایه، هه‌رگیز قسه‌ی ناشیاوت به "ئه‌دۆنیس" نه‌ده‌وت، ده‌زانی ئه‌و پیاوه چه‌ند گه‌وره‌یه ئه‌زیزم، كه‌سێك به‌و پیاوه بڵێت : " چڵكنێكی عه‌ره‌ب" ئاخۆ چاوه‌ڕێی چ مهعریفهییهكی لێ ده‌كرێت نازانم، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌دۆنیس كێیه، باشه كه ئه‌دۆنیس هاته عیراق چووه به‌غداد له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بدا دانیشت، بهدهلیلهوه پێت ده‌ڵێم كه له‌كاتی كۆڕكانیدا، كه‌ناڵی ئاسمانی العراقییه چه‌ندین جار داوایان لێ‌كرد چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو بۆ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی قسه بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدا، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فیزیۆن و سه‌رجه‌می ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كاندا چاوپێكه‌وتنی دهكردو هه‌ر به ڕه‌قی هێرشی ده‌كرده سه‌ر عه‌ره‌ب كه چه‌كی كیمیاویی كردووه به هه‌ڵه‌بجه‌دا، دواجار ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ئه‌و به‌یانییه‌ی بردیان بۆ هه‌ڵه‌بجه، گریانێك گریابوو سه‌رنجی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاكیشابوو كه چۆن بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گری و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر باسی لێوه ده‌كرێت و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژیش له‌ناو هۆڵی كۆڕه‌كه‌دا ده‌ستی كرده‌وه به‌گریان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ئه‌دۆنیس تێبگه‌یت كه كێیه، فه‌رموو ئه‌م چه‌ند دێڕه بخوێنه‌ره‌وه..
ئه‌دۆنیس ڕاسته به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، به‌ڵام زۆر دوژمنی خوودی عه‌ره‌ب و عهرهبایهتییهو، وته‌یه‌كی جوانیشی له‌سه‌ر عه‌ره‌ب هه‌یه كه ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب تائێستا 100 كتێبی نووسیبێت، 10 دانه‌یان داهێنانی تێدا نه‌كراوه" ، ئه‌زیزم ئه‌مه كه قسه‌ی ئه‌دۆنیس بێت، چۆن له‌ڕووت هات قسه‌ی ناشیاوی پێبڵێیت، چۆن ده‌ستت تێچوو له‌گه‌وره‌یی چ شێركۆ بێكه‌س و چ ئه‌دۆنیس كه‌مبكه‌یته‌وه به‌و نووسینه بێمانایهت.
بۆ ئه‌وه‌ی شێركۆ باش بناسیت، كه پێی ده‌ڵێیت خۆزگه وه‌ك باوكت بوویتایهو كه ده‌ڵێیت به‌رۆكی خۆت بدڕانایهو شیعرێكت بۆ ئه‌م هه‌ژده ساڵه ده‌نووسی ،فه‌رموو ئه‌وه پۆسته‌ره شیعرێكی شێركۆت بۆ ده‌نووسم كهپۆستهره شیعرێكی ناو دیوانی " ته‌ون"هو واتا ساڵی پار نووسراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه نه‌ك ئێستای هه‌ژده ساڵه‌كه‌ی تۆ…. براده‌ر
تكایه جارێ به‌س بخوێنه‌ره‌وه‌و واز له‌نووسین بهێنه باتوشی هه‌ڵه نه‌بیت ….
"حه‌ڤده ساڵه
له‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ری جاده
مێرووله ڕیزیان به‌ستووه‌و
كه‌وتوونه‌ته چه‌پڵه‌لێدان
بۆ ئه‌و كیسه‌ڵ خێرایه‌ی
حهڤدا ساڵه به‌ڕێوه‌یه‌و
مژده‌یه‌كی كه‌سك و زه‌ردی
له ڕاپه‌ڕینه‌وه پێیه‌و
هێناویه‌تی وه‌ختێ گه‌یشت
بیدا به خه‌ڵكی كوردستان"
دیوانه شیعری ته‌ون/ لاپه‌ڕه173-174