
گه‌مه‌ی ئه‌ستێره‌کان …..جوتیار
Closed
ماکرۆچیرۆک
له گه‌ڵ داڕژانی ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌م به سه‌رزه‌مینی به‌شی باکوردا ، ئه‌و سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌و دیقه‌تی ئه‌و قوڵایهیدا که تاریکی ده‌ڕژانده سه‌رسه‌ری.. ،زۆر ترسا ، سامێک توندتر له‌و تاریکییه له هه‌ناوی گیربوو ، به په‌له په‌ل خۆی گه‌یانده دایکی و هه‌ردوو ده‌سته بچوکه‌کانی وه‌ک که‌له‌مچه له که‌مه‌ری گیرکردوو که‌وته ماچکردنی کوڵمه سڕه‌کانی..دایه دایه.. من ده‌ترسم لێره..
.نیگایهکیشی له دوو منداڵه‌که‌ی تهنیشتیهوهدا که قیژه‌ی گریانیان که‌سی هه‌راسان نه کردبوو،،
ئه‌و که ویستی جارێکی‌تر له‌و بۆشایه فراونهی سه‌رسه‌ری بروانێ ، تا ئه‌ستێره‌یه‌کی تر به دارژاوی ببینێ،
که‌چی له‌گه‌ڵ بارینی لم و خۆڵ به سه‌ر چاوه‌کانیدا هه‌موو ئه‌ستێره‌کان به یه‌کجاری له ئاسمانی ئه‌و کوژانه‌وه./
پایزی.2007