گه‌نده‌ڵی … به‌ندی عه‌لی
Closed
زهردهپهڕیان .. له‌ئێواره دزیوه
لهبهربهیان ، نیگای کاڵی مناڵیی
له‌ئاوێنه‌ی کانیا ، ڕووخساری مانگ
له‌سروه‌ی سه‌رفرازی ، هه‌ردوو باڵی
له‌ئه‌ستێره ، شکۆداریی مه‌نزڵی
لهڕێژنه بارانی به‌هار ، خه‌یاڵی
له‌گوڵ ، بۆن و بهرامی سنگ و مه‌مکی
لهکوڵمی خۆشه‌ویستی ، ڕه‌نگی ئاڵی
سه‌مای سه‌ربڵندی شه‌پۆل ، له‌ده‌ریا
له‌کۆرپه‌له‌ی بزه‌ی لێو ، گڕوگاڵی
له‌چه‌م هاژه‌ی یاخی بوون و له‌مێژوو
ترپه‌ی دڵی ڕۆژگارو مانگ و ساڵی
کهفچڕێن و قه‌ڵبه‌زه‌ی ناخ ، لهتاڤگه
لهگهرمهسێری ماندوویی ، شه‌ماڵی
لهئینسانیش ، گوڵاوی روح و گیانی
له‌ژین ، مانا‌و ڕه‌ونه‌قی چاوکه‌ژاڵی
وه‌لێ قه‌رزن ، ئه‌مانه گشتی هه‌تا
دوا خرۆشانی هۆزی هه‌گبه خاڵی
که‌جامی دڵ ئیتر لێواو لێو ئه‌بێ
له‌بێ ده‌نگی و له‌ژان و خۆشخه‌یاڵی