
ئه‌گه‌ر کوردی باشور ئه‌مجاره هه‌ڵه‌بکات، باجێکی زۆر قورس ئه‌دات
ئه‌گه‌ر کوردی باشور ئه‌مجاره هه‌ڵه‌بکات، باجێکی زۆر قورس ئه‌دات .
حاجی ئه‌نوه‌ر . سویسرا 24/04/2009
گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بووه‌ته پێویستیه‌کی ده‌ستبه‌جێ و ژیانی( حیاتی). چه‌قبه‌ستنی کێشه سیاسی و ئابوری وکۆمه‌لایه‌تیه‌کان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه پێویستیه‌کانی ژیان و بێسه‌روبه‌ره‌ی بازاڕ و ئایدزی گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵچیه‌کان و پێشێلیه‌کانی مافی مرۆڤ و سوک وڕسواکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد لای بیانیه‌کان وله‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه نه‌بوونی یاسا ، که سه‌رئه‌نجام بێزاری و بێ هیوای جه‌ماوه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی دوور له سروشتی راسته‌قینه‌ی مرۆڤی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
دواخستن یان سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و گۆڕانه، کاره‌ساتێک ده‌بێت که نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و کوردی باشور به‌تایبه‌تی باجه‌که‌ی زۆر به‌قورسی ده‌دات .
مه‌ترسی ئه‌م شکسته، له‌ئاستی سیاسی‌دا، له‌ده‌ستدانی زیاتری مافه ڕه‌وا بێئهملاوئهوکانمانه له باشوردا.
له ئاستی کۆمهلایهتیشدا، شکستی زیاتری که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده.
له‌ئاستی ئابوری‌دا، کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌کارهێنه‌ر (مستهلک) و زیاتر بوونی ڕاده‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری .
له‌ئاستی کلتوریشدا زاڵکردنی زیاتری داب ونه‌رێته قێوهزنهکانی داگیرکه‌رانی تورک و عه‌قڵیه‌تی جاهیلی عه‌ره‌به .له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ی و کوردستانیش به‌گشتی، خۆجوتکردنی ته‌واوی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی دڵره‌ش و دڵره‌قی کوردستاندا، له‌پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، وه‌ک چۆن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب قه‌وماوه .
ئه‌مڕۆ به‌کرده‌وه په‌یره‌وی ئه‌و سیاسه‌ته دژه‌مرۆییه به‌رامبه‌ر به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یش به جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان که خۆی له به ئۆردوگانشین کردنی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و خوڵقاندنی ده‌یان کێشه‌ی کوشنده له‌ناویاندا، له‌وانه‌ش چهندلهتکردنی حزب و ڕێکخراوه‌کانیان.
به‌ربوکی کردن بۆ داگیرکه‌ران و موئامه‌ره و جاسوسی‌کردن و سوره‌ی به‌رله‌شکری به‌رامبه‌ر شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان له باکور و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ‌ک‌ک) .
دروستکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌یان حزب و ڕێکخراوی کوردی کارتۆنی، به‌ئاگاداری داگیرکه‌رانی ، له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
له‌ئاستی ناوچه‌یشدا، مێژوی حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، شاهیدی ده‌یان شهمهزارین، هه‌رله چاوساغی کردنی داگیرکه‌رێک بۆسه‌ر داگیرکه‌رێکی تر تا په‌لکێشکردنی هه‌موو داگیرکه‌ران بۆ ناوخاکی کوردستان .
ئالێره‌وه زه‌روره‌تی مسۆگه‌رکردنی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێته ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورد ، مێژووی ئه‌و 18 ساڵه پڕ له‌نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریه، باشترین به‌ڵگه‌یه .
Hajianwar54@yahoo.de