ڕۆبێرت دیسنۆس …..له ئینگلیزیه‌وه ؛ ناڵه‌حه‌سه‌ن
ڕۆبێرت دیسنۆس
یه‌کێک له شاعیره پێشه‌نگه‌کانی سوریالیزمله ئینگلیزیه‌وه ؛ ناڵه‌حه‌سه‌ن
– کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی ڕۆبێرت دیسنۆس
ڕۆبیرت دیسنۆس ، کوڕی کابرایه‌کی خاوه‌ن قاوهخانهبوو ، له 4 ی ته‌مووزی 1900 له پاریس له دایک بووه . سه‌ره‌تا ده‌چێته په‌یمانگای بازرگانی ، پاشان به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆشه‌نووسی ئه‌ده‌بی له ڕۆژنامه‌ی( Paris-Soir ) ، له ساڵی 1919 شیعره به‌راییه‌کانی له گۆڤاری ( ئه‌ده‌ب )ی داداییه‌کان بڵاوده‌کرده‌وه . پاشان له ساڵی 1922 یه‌که‌مین دیوانه شیعری خۆی به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت . ئه‌م هه‌ڵبژارده شیعریه‌ی ده‌بێته بنه‌ما و ده‌رکه‌وته‌یه‌کی باش بۆ سوریالیزم . بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربازی ده‌چێته ڕیزی سوپای فه‌ڕه‌نسی . به‌ناچاری بۆماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێ بچێته مۆراکۆ له‌وکاتانه‌دا ده‌بێته براده‌ری " ئه‌ندریۆ بریتۆن " که‌له‌گه‌ڵ " لویس ئه‌راگۆن " و " پۆل ئیلوار " به‌یه‌که‌وه ده‌بن ، بریتۆن و دیسنۆس ده‌بنه دوو سیمای دیار و پێشڕه‌وانه‌ی سوریالیزم . ئه‌وان ته‌کنیکێکی به‌ناوبانگیان پراکتیزه ده‌کرد وه‌ک ( نووسینی له‌خۆڕا )یان به‌کارده‌هێنا . دیسنۆس له به‌رئه‌نجامی پراکتیزه‌کردنی ته‌رزه و شێوازه‌کانی به داهێنانی گه‌وره گه‌یشتبوو ، " بریتۆن " له مانیفێستی سوریالیزمی ساڵی 1924 ستایشی ئه‌م پراکتیزه و داهێنانه ده‌کات . ئه‌مجۆره ستایل و ته‌کنیکه ده‌بێته هۆی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌فراندن و بازدان به‌نێو ڕووبه‌ره‌کانی هه‌سته نه‌ستیه‌کاندا . له‌نێو شیعره‌کانی دیسنۆس ئه‌وکاتانه یاریکردن به وشه و به‌کارهێنانی وشه‌ی هاوشێوه و دووباره‌کردنه‌وه‌ی وشه‌کان ، وه‌هه‌روه‌ها جدیه‌ت و زمانێکی شه‌هوانی و ئیرۆسی ده بیندرا . ساڵی 1920 تا ساڵی 1930 ئه‌م ماوه‌یه دره‌وشاوه‌ترین قۆناغ بووه بۆ داهێنانه قووڵه‌کانی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا زیاتر له هه‌شت کتێبی به چاپگه‌یاندووه . هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م کتێباکهش ( Language cuit 1923 , Deuil 1924 , Journal dune apparition 1927 , The night of loveless nights 1930 ) له ساڵی 1930 دیسنۆس که‌مێک سارد ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ سوریالیزم و هاوشانه‌کانی ، بریتۆن له مانیفێستی سوریالیزمی 1930 ڕه‌خنه له دیسنۆس ده‌گرێت ده‌رباره‌ی گومڕابوون و خۆدوورخستنه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌که و له کاره ڕۆژنامه‌نووسیه‌کانی . دیسنۆس به خێرایی گه‌شه‌ی ده‌کرد و هه‌وڵی ده‌دا به‌رگری له داهێنانه‌کانی بکات و ده‌ستیان پێوه بگرێت وه هه‌م به ژیانی تایبه‌تی و تاکه‌که‌سیشی . له‌وکاته‌دا زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ ( Youki Foujita ( ده‌کات ، ژیانی تازه‌یان واده‌خوازێت که به‌نووسینه‌کانی زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی بازرگان‌یش بدات له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕه‌نساویدا . شیعره‌کانی دیسنۆس به‌تایبه‌ت ستایله‌کانی به‌رایی زیاتر مۆسیقی بوون . دیسنۆس له شیعرنووسین به‌رده‌وام ده‌بێت له ساڵی 1936 له‌وده‌مه‌دا ده ساڵ زێتره خه‌ریکی شیعر نووسینه وه هه‌ر لهوساڵهده بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ( هه‌رڕۆژه‌ی شیعرێک ده‌نووسێت ) له‌وکاته‌دا به‌رهه‌مه‌کانی به‌چاپ داگهیهنێت له‌نێوانیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش ده‌گرنه خۆ ( Corps et biens 1930 -Le Sans Cou 1934 ) له ساڵی 1939 له‌گه‌ڵ ده‌سپپێکی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دیسنۆس دووباره ده‌بێته‌وه سه‌رباز له‌ڕیزی سوپای فه‌ڕه‌نسادا . له‌کاتی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر ناوێکی خوازراو وه‌ک لۆسین گالۆیس ، پێری ئه‌ندییر … دیسنۆس له‌وده‌مه‌دا کۆمه‌ڵه ووتارێک ده‌نووسێت تیایدا گاڵته به بلیمه‌تی نازیزم ده‌کات . ئه‌م ووتارانه و له‌گه‌ڵ ئیشه‌کانی تری که به‌هۆیانه‌وه به‌رگری له فه‌ڕه‌نسا ده‌کرد ده‌سگیرده‌کرێت و ده‌گیرێت . دیسنۆس یه‌که‌مجار بۆ Auschwitz ده‌نێردرێت پاشان ده‌گوازرێته‌وه بۆ که‌مپی Czechoslovakia له ساڵی 1945 له‌و که‌مپه ئازاد ده‌کرێت ، دواتر تووشی گرانه‌تا ده‌بێت ، وه له 8ی مایسی 1945 کۆچی دوایی ده‌کات و ده‌مرێت .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌که له شیعری ڕۆبێرت دیسنۆس
– گۆرانی ئاسمان
گوڵێکی سه‌ر چیایه به‌رزه‌کان به سه‌ده‌فی گوت " تۆ ده‌دره‌وشێیته‌وه "
سه‌ده‌ف به ڕووباری گوت " تۆ زایه‌ڵه‌ی "
ڕووبار به به‌له‌می گوت " تۆ ده‌له‌رزیت "
به‌له‌م به ئاگری گوت " تۆ پرشنگانه کڵپه ده‌که‌یت "
ئاگر به منی گوت " من که‌متر کڵپه ده‌که‌م له پرشنگی چاوه‌کانی ئه‌و "
به‌له‌م به منی گوت " من که‌متر له دڵی تۆ ده‌له‌رزم کاتێک که ئه‌و ده‌رده‌که‌وێت "
ڕووبار به منی گوت " زایه‌ڵه‌ی من که‌متره له ناوی ئه‌و له‌نێو عه‌شقی تۆدا "
سه‌ده‌ف به منی گوت " دره‌وشانه‌وه‌ی من که‌متره له بریسکانه‌وه فسفۆریه‌کانی شه‌یداییت له نێو ڕووبه‌ری خه‌ونی تۆدا "
گوڵی سه‌ر چیایه به‌رزه‌کانیش به منی گوت " ئه‌و جوانه "
منیش گوتم " ئه‌و جوانه " ، " زۆر جوانه " ئه‌و دهمجولێنێ .– بازنه‌ی ئه‌ستێره‌کان
بۆ دروستکردنی ئه‌ستێره‌یه‌ک به پێنج گۆشه‌وه
گه‌ر شه‌ش گۆشهش بووایه هه‌ر ئاوا ده‌بوو
یه‌که‌مجار ده‌بوو بازنه‌که بکێشرێ
بۆ دروستکردنی ئه‌ستێره‌یه‌ک به پێنج گۆشه‌وه
بازنه‌یه‌ک !
یه‌کێک وه‌ک پێویست له ئاماده‌باشی نه‌بێت
بۆ دروستکردنی دارێک به لقی زۆره‌وه
ئه‌ودارانه‌ی که ئه‌ستێره‌کان ده‌شارنه‌وه
داره‌کان !
تۆ ، پڕی له هێڵانه و گۆرانی باڵنده‌کان
به گه‌ڵا و لقه‌کان داپۆشراوون
ئه‌وه‌ی تۆ به‌رزی ده‌که‌یه‌وه وه‌ک ئه‌ستێره دووره‌کان .
– ڕۆژباش ئێواره باش
شه‌وێک گڕی گرتووه وه‌ک ژیله‌مۆ
هه‌وره‌کانیش سوور ده‌چنه‌وه
ڕۆژباش به‌ڕێزم ئێواره‌باش خانم
تۆ هه‌رگیز بیر له ته‌مه‌نی خۆت مه‌که‌ره‌وه
ج ده‌بێت ئه‌گه‌ر له شه‌رمان ده‌موچاوت سوور هه‌ڵگه‌ڕێت
جمکه ئاستێرهیهک دروست بکه خوێنیان له‌به‌ر بڕوا
ج ده‌بوو ئاگه‌ر ڕووخساری تۆ ڕه‌نگ کرابا
ئه‌گه‌ر کڕێوه سپیه‌کانیش بدره‌وشابانه‌وه له‌سه‌ر لقه‌کان
ته‌مه‌نی تۆ ده‌رکه‌وتایه
له‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێکی خۆڵه‌مێشی یان کریستالی
سێبه‌ری داره گه‌وره‌کانیش
به‌سه‌ر گۆڕت بڕۆیشتبا .– ئه‌دگاره‌کانی ئاسمان
ئه‌و ئاگره‌ی سه‌ما ده‌کات
ئه‌و چۆڵه‌که‌یه‌ی گۆرانی ده‌ڵێت
ئه‌و بایه‌ی ده‌مرێت
شه‌پۆڵه بهفریکیهکانیش
وه‌ک زایه‌ڵه باوه‌کان
له نێو گوێدا ،
ڕووبه‌رێکی خه‌مناک وحه‌سره‌ت
له‌و ڕۆژه‌ی که تێده‌په‌ڕێ
هه‌موو به‌رگی گڕیان پۆشیوه
ده‌نگی گه‌شتیارێک
هه‌موو تۆزه‌کانی ئاسمان
هه‌موو گرده‌کانی سه‌ر زه‌وی
ئه‌و چاوه‌ی به‌ده‌م ڕێگاوه ده‌ڕوانێ
هه‌نگاوه‌کان ده‌نووسێته‌وه
ئه‌و ژماره لوولنه‌کراوانه‌ی
بۆ ناوه‌کان به جێماوون
له‌نێو چوونهوهیهکهکانی هه‌وره‌کان
ڕووگه‌یه‌کی نه‌ناسراوه
ئه‌وه‌ی که ده‌ڕوانێ و ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌هاتووه .– له‌ژێر به‌رگی شه‌ودا
بۆ خه‌وتن له‌نێو سێبه‌ری تۆ
له‌ژێر به‌رگی شه‌ودا
بۆ هه‌ڵگرتنی شوێن پێیه‌کانی تۆ ، سێبه‌ری تۆ له په‌نجه‌ره‌که‌دا
ئه‌و سێبه‌ره‌ی له په‌نجه‌ره‌که‌وه هی تۆیه نه‌ک هی که‌سێکی تر
ئه‌وه تۆی ،
ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه مه‌که‌ره‌وه ، له پشت په‌رده‌کانی کێ دهجوولایتهوه
چاوه‌کانت داخه
من حه‌زده‌که‌م به لێوه‌کانم دایانبخهم
به‌ڵام په‌نجه‌ره‌که ده‌کرێته‌وه و سروه‌ی با
ئه‌و سروه‌یه‌ی به‌هێزه‌وه شێوه‌ی گڕوو ئاڵای چوارده‌وری
ڕاکردنه‌کانم ڕاده‌گرێ
له‌گه‌ڵ کاتژمێردا
په‌نجه‌ره‌که کرایته‌وه و ئه‌وه تۆنیت
من به دوور و درێژیه‌وه ئه‌وه‌م ده‌زانی .– من زۆر خه‌ون به تۆوه ده‌بینم
من زۆر خه‌ون به تۆوه ده‌بینم که تۆ ئیتر ڕاسته‌قینه نیت
ئایا له‌ویدا هێشتا کات بۆمن ماوه بۆئه‌وه‌ی
به جه‌سته زیندووه‌که‌ی تۆ بگه‌م ، هه‌تا نێوده‌مت ماچ بکه‌م و
ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ت وا لێبکه‌م بژیێته‌وه
من زۆر خه‌ون به تۆوه ده‌بینم که قۆڵ و باسکه‌کانم له‌وه‌ته‌ی پێگه‌ییون
وا ڕاهاتوون به ده‌وری سینگم بیانئالێنم
وه‌ک ئاوه‌ی سێبه‌ری تۆم له باوه‌ش گرتبێ ، که بێگومان
نه‌چه‌مێنه‌وه بۆ شێوه و قه‌د و باڵای تۆ
بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی تۆ
که چۆن ڕاوی کردووم و به‌ڕێوه‌ی بردووم
بۆ چه‌ندین ڕۆژ و چه‌ندین ساڵێک
من به دڵنیایه‌وه ده‌بووم به سێبه‌ر
ئۆف پێوه‌ری هه‌سته‌کان !
من زۆر خه‌ون به‌تۆوه ده‌بینم که دڵنیام له‌وێدا
کات بۆمن نه‌ماوه‌ته‌وه تا به ئاگابێمه‌وه
من له‌سه‌ر پێیه‌کانم خه‌وتووم ، نوێژ بۆ هه‌موو شێوازه‌کانی
ژیان و عه‌شق ده‌که‌م ، وه‌هه‌روه‌ها بۆتۆش
که ته‌نها که‌سێک ئه‌مڕۆم بۆ ده‌ژمێرێ ، که چیتر من ناتوانم
ده‌ست له ڕووخسار و لێوه‌کانت بده‌م وه‌ک ده‌ستلێدانی
ڕووخسار و لێوه‌کانی ڕێبوارانی تر
من زۆر خه‌ون به‌تۆوه ده‌بینم ، زۆر پیاسه ده‌که‌م
قسان زۆر ده‌که‌م، زۆریش ده‌خه‌وم له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و وه‌همه‌کانی تۆ
به دڵنیایه‌وه که ئه‌وه ته‌نها شتێکه بۆمن مابێته‌وه
که ببێته ئه‌ندێشه و وههم ، له‌نێو ئه‌ندێشه و وه‌همه‌کاندا ، سێبه‌رێک
سه‌د هینده‌ی سێبه‌ر ، به ده‌وری سێبه‌رێکی تر بخولێته‌وه و
بڕواته نێو خولانه‌وه ، بدره‌وشێته‌وه به ده‌وری ئامێره‌کانی
سێبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نێو ژیانی تۆ .
– سه‌رچاوه‌کان : له ئینته‌رنێته‌وه
1- Robert Desnos – poems, Biography , Quotes
2- A sampling of French surrealist poetry