ئێعدام زمانی کۆنی تۆڵه یان ……ره‌سول سه‌فه‌ریانی
ئێعدام زمانی کۆنی تۆڵه یان …
نیچه له کتێبی ره‌چه‌ڵه‌ک ناسی ئه‌خلاقدا ده‌ڵێت : زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی ئه‌مڕۆ به باش ده‌ناسرێن سه‌رده‌مێک خراپ بوگن و زۆر شتیش که ئه‌مڕۆ خراپن کاتێ باش بوگن.
مه‌به‌ستی نیچه له "شت " خاڵه‌کانی بواری ئه‌خلاقیه.یا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به ئه‌خلاق ناوزه‌د ده‌کرێت. به‌ڵام ئێستاش ئه‌م پرسیاره بۆ مرۆڤ به ئاوهڵائی ماوه‌ته‌وه که به راستی ئه‌خلاق چیه؟ مرۆڤ بۆ ده‌بێت نیچه وته‌نی له زۆریه‌ک له غه‌ریزه‌کانی چاوپۆشی بکات ،یا به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و بیانخنکێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوره ئه‌خلاقیه‌کانی نه‌به‌زاندبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ره‌ش نه‌کرێت یا توشی سزا نه‌بێت.
چه‌مکی ئه‌خلاق له‌درێژه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، له‌سه‌ر روباری خوێن شه‌تڵ کراوه و به‌خوێن هه‌ڵی داوه و گه‌یشتوه‌ته ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه. به‌ڵام ئێستاش پێناسه‌ێکی ته‌واو رون و یه‌ک ده‌ستی نیه. له کلتور و فه‌رهه‌نگێکه‌وه بۆ ئه‌وی تر شکل و ره‌نگ و روی ده‌گۆردرێت.
بۆ زۆر شتی بچوک و .له‌چاوی ئه‌مڕۆدا بێ بایه‌خ،سه‌رده‌مانێک به هه‌زاران ئینسان قوربانی کراون. تا پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی یاسا بێت، ئه‌وه‌ی توانای تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی ببوایێت خۆی ئه‌وکاره‌ی ده‌کرد .پاش دانانی یاساش،ئه‌وه حکومه‌ته‌کان بوون و هه‌ن که سزای تایبه‌ت بۆ تاوانه‌کان داده‌نێن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن.تا هاتوه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ئینسانه‌کان له باری کلتوری و زانسته‌وه،سزای کوشتن که‌متر کراوه‌ته‌وه و ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتیان بۆ ده‌بڕایه‌وه،که‌متر کراون.
له نێوان ساڵه‌کانی (1972ــ 1750 پ .ز)حاموڕابی یه‌که‌مین یاسای بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وده‌مه‌ی خۆی دانا که به چاو پۆشی له یاسای ئورنمو (2070 ــ 1900 پ.ز) و عهشتا ( 1934 ــ 1924 پ.ز ) له‌به‌ر به‌رته‌سکی ده‌سه‌ڵات و یاساکان، کۆنترین یاسای نوسراوه. له‌یاساکه‌ی حامورابیدا بۆ زۆرتاوان که ئێستا نه‌ک تاوان نیه به‌ڵکو زۆریش ئاساییه، سزای کوشتن دانراوه.بۆ وێنه: 1. ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێک به بێ شاهێد و بێ نوسین بکڕێت و ئه‌وشته له‌ماڵیدا بدۆزرێته‌وه ئه‌و که‌سه ده‌کوژرێت2.ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێکی لێدزرا و لای که‌سێک دۆزرایه‌وه و نه‌یتوانی به شاهێد بیسه‌لمێنیت که ئه‌و شته هی ئه‌وه ئه‌و که‌سه ده‌کوژرێت3. ئه‌گه‌ر ژنێک تاوانی کاری بێ ئابڕوانه‌ی درایه پاڵ، ئه‌بێ ئه‌و ژنه خۆی بخاته نێو ئاو بۆ ئه‌وه‌ی بخنکێت….
حاموورابی زۆر به ته‌سه‌لی تاوانه‌کان و سزاکانی دیاری کردوه. سزای کوشتنیش به شێوه‌گه‌لی جۆراجۆری وه‌کو خنکاندن و گڕتێبه‌ردان،سینگتێبڕین،به‌ردباران کردن،سه‌ربرین و ههلواستن.. جێبه‌جێ کراوه که به‌شێک له‌م مێتودانه له یاسا ئاینیه‌کان و یاساکانی ئه‌مڕۆیی که له ئاینه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه. زۆرێک له‌و شتانه‌ی که سه‌رده‌مێک وه‌ک تاوان ژمێردراون ورده ورده و به تایبه‌ت پاش راگه‌یاندنه جیهانیه‌که‌ی مافه‌کانی مرۆڤ خزاونه‌ته خانه‌ی مافه تاکه‌که‌سیه‌کان و ژیانی پریواتی مرۆڤه‌کان و له زۆر جێگه‌شدا پێناسه‌ی ره‌وشت و ئه‌خلاقیان بۆ ده‌کرێت و ده‌چنه خانه‌ی پریواتهوه و له زۆربه‌ی ولاتان، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که یاساکانیان له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ داڕشتوه، وه‌ک بابه‌تێکی شه‌خصی دێنه ئاراوه و که‌س بۆی نیه ده‌ستی تێ وه‌ردات،چ بگاته ئه‌وه‌ی وه‌ک تاوان سه‌یر کرێت و سزای بۆ دابنرێت. بۆ وێنه ده‌توانین باس له پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ژن و پیاو و باری سێکس و جنسی بکه‌ین.که به پێی مافی مرۆف ئه‌مانه نه‌ته‌نیا تاوان نین به‌لکو ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وه‌ها پێوه‌ندیگه‌لێکی نێوان که‌سانه‌وه وه‌ک تاوان ده‌ژمێردرێت و که‌سه‌که بۆی هه‌یه سکالای خۆی له‌م ده‌ستێوه‌ردانه پێشکه‌شی دادگا بکات و داوای سزایان بکات.یان شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردن که به ته‌واوی پریواته و که‌س بۆی نیه به که‌سێک بڵێت بۆچی وه‌ها جلێک له‌به‌ر ده‌که‌یت،یان که‌س بۆی نیه شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردن بۆ خه‌ڵک دیاری بکات.
ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره له هه‌مو دونیادا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی پێشکه‌وتو، زۆر که‌م کراونه‌ته‌وه و له به‌شێکی(115وڵات ) ئه‌م ولاتانه‌شدا سزای کوشتن به ته‌واوی هه‌لگیراوه. 79 وڵات سزای کوشتنیان بۆ هه‌موو تاوانێک هه‌ڵگرتوه،13 وڵات سزای کوشتنیان بۆ ته‌واوی تاوانه‌کان له کاتی ئاشتیدا هه‌ڵگرتوه،23 وڵاتیش ئه‌م سزایه‌یان له پراکتیکدا لا بردوه. ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 80 وڵات سزای کوشتن به‌کار دێنن، به‌لام وه‌نه‌بێ که هه‌موو ساڵێک به‌کاری بێنن. له نێو زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌شدا ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره زۆر که‌من و ته‌نیا بۆ تاوانگه‌لی ترسناک به‌کار دێت.
له‌و وڵاتانه‌دا که حکومه‌تگه‌لی دیکتاتۆر و یان دیکتاتۆریه ئایدیولوژیهکان ،ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه،هێشتا تاوانگه‌لێک که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره، به‌شێکی زۆریان ئه‌و مافانه‌ن که له راگه‌یاندنه گشتیه‌که‌ی مافی مرۆڤدا، له بازنه‌ی مافه‌کاندا دانراوه و نابێت به تاوان بژمێردرێن.وه‌کو تاوانی سیاسی،پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ژن و پیاو و باره جنسیه‌کان و هه‌ڵبژاردنی ئایین و ده‌ربڕینی بڕوا و ره‌خنه له ئایین و… . له‌م وڵاتانه‌دا، به بۆنه‌ی پێڕه‌و کردنی کلتورێکی پڕ له توند و تیژی و تۆقاندن له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه،بارێکی کلتوری خوێنرێژانه و پڕ له بێ به‌زه‌یی له کۆمه‌ڵگاکه‌شدا زاڵه و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرجار له لای خه‌ڵکی عادی ئه‌م بڕوایه دروست بێت که کوشتن، مافێکه بۆ حکومه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا.
بۆ وێنه له وڵاتانی ئیسلامیشدا، خه‌ڵکانێک له بهردبارانکردنهکاندا به‌شداری ده‌که‌ن،یان ده‌چنه سه‌یری له‌داردانی تۆمه‌تبارکراوه‌کان به‌و جۆره تاوانانه. ئه‌م کلتوره له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگاگه‌لێکدا ته‌نیا له‌لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به‌ڕێوه نه‌چوه، به‌ڵکو زۆر جار له نێو ئوپوزسیونه‌کانی ئه‌وانیشدا که کرده‌وه‌کانی حکومه‌ت به دژی ئینسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و خۆیان به لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسێنن،ره‌نگێکی تۆخی داوه‌ته‌وه.بۆ وێنه هه‌لسوکه‌وتی گروپه سیاسیه‌کانی ئوپوزسیونی وڵاتی ئێران باس ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ دیله‌کان یان ئه‌ندامه‌کانی خۆیان کردویانه. کاتێک سه‌یری بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه سیاسیانه ده‌که‌ی، باس له کوشتنه هه‌ره‌مه‌کیه‌کانی دیله‌کان ،چ ئه‌ندامانی خۆیان و چ که‌سانی گیراو له شه‌ری نێۆ خۆدا و چ ئه‌وانه‌ی که له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژیمدا که‌وتونه‌ته ده‌ست ئه‌م گروپانه.(سه‌یری بیره‌وه‌ریه‌کانی حاته‌م مینبه‌ری له سایتی هه‌لوێست بکه‌ن).ئه‌م چه‌شنه کلتوره به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر له‌نێوان ئه‌م گروپه سیاسیانه‌دا به شێوه‌ی کوشتنی سیاسی و تروری شه‌خسیه‌تی، له‌نێو خۆی حزبه‌کاندا و به‌تایبه‌ت دژ به یه‌کتر به‌کاری دێنن.نمونه‌ی ئه‌م کاره رۆژانه له‌نێو سایته‌کاندا به زۆری ده‌بیندرێت و پێویست به به‌ڵگه ناکات.
لایانگرانی سزای کوشتن ،سێ جۆر ئه‌رگومێنت دێننه‌وه بۆ سزای کوشتن که بریتین له : 1. پێشگیری که‌سی 2. پێشگیری گشتی 3.تۆڵه
لهئهرگومێنتی یه‌که‌مدا پاساوی سزای کوشتن ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی تاوانبارتاوانهکهی دوپات نه‌کاته‌وه، باشتره بکوژرێت( پیویسته بوترێت لێره‌دا زۆرتر،مه‌به‌ست له تاوانه‌کان،تاوانی کوشتن و تاوانی ترسناکی له‌م چه‌شنه‌یه).به‌ڵام لێکۆلینه‌وه‌کانی کارناسان له چه‌ندین شوێنی جیاوازی دونیادا توانیویه‌تی به جوانی، ئه‌م ئه‌رگومێنته بێبایه‌خ و پوچه‌ڵ بکاته‌وه.به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی کومیسیونی شاهانه‌ی بریتانیا له ساله‌کانی 1949ـ 1953 له 129 گیراوی ئازاد کراو ته‌نیا یه‌کێکیان توشی تاوانی دوباره بوته‌وه.هه‌روه‌ها له 5ـ 1964 له ئامریکا له 16 گیراوی حوکمدراوی کوشتن، هیچیان تاوانی کوشتنیان ئه‌نجام نه‌داوه.له 72ـ 1959 له 268 گیراوه که به کوشتن حوکم درابوون، پاش ئازاد کردنی مه‌رجیان ته‌نیا یه‌کێکیان حوکم دراوه‌ته‌وه.له ساله‌کانی 83ـ 1966 له وڵاتی سوید له 1258 که‌س که به تاوانی کوشتن حوکم درابوون،ته‌نیا 25 که‌سیان توشی تاوانی له‌و جۆره بونه‌ته‌وه،که به پێی ئه‌م ئه‌رگومێنته ده‌بوایه 1258 که‌س له‌به‌ر پێشگری له 25 تاوان بکوژرایێتن.
ئه‌رگومێنتی دوه‌م ( پێشگیری گشتی)له‌سه‌ر ئه‌م پاساوه‌یه که تاوانبار پێش تاوانه‌که‌ی بیری له ئه‌نجام و سزای تاوانه‌که‌ی کردوته‌وه ،باشتره بۆ تۆقاندن و ترساندنی که‌سانیتر، تاوانبار بکوژرێت.به‌ڵام ئاماره‌کان دیسان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌رگومێنته پیشان ده‌دات.به پێی ئاماره ره‌سمیه‌کان له هه‌موی ئه‌و ولاتانه‌ی که سزای کوشتنیان له یاساکانیاندا لابردوه ،ئه‌گه‌ر راده و رێژه‌ی تاوانی ترسناک و کوشتن که‌می نه‌کردبێت لانی که‌م زیادی نه‌کردوه،ئه‌مه‌ش یانی ئه‌رگومێنتی پێشگیری و تۆقاندن ،هه‌ڵه‌یه و ناتوانێت ببێته هۆی کوشتنی ئینسانه‌کان.بۆ نمونه له کانادا له 1983 دا یانی ساڵێک پاش لابردنی سزای کوشتن ،شه‌پۆل و رێژه‌ی تاوانی ترسناک و کوشتن له 08،3 له هه‌ر 100000 که‌س بوو به 2.74 که‌س.
ئه‌رگومێنتی تۆڵه له‌سه‌ر بنه‌مای " ددان به ددان و چاوو به چاو " له یاساکانی حامورابیدا دانراوه‌که پاشان له ته‌ورات و قورئانیشدا وه‌ک حوکمی خدائی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه و پاساوی ئایینی پێدراوه.ئه‌م ئه‌رگومێنته له‌سه‌ر ڕق و قینی زۆر قوڵه و بۆ تۆقاندنیش نیه،به‌ڵکو بۆ تۆڵه‌یه.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا که ئه‌رگومێنتی تۆڵه‌ی قانونه‌کانی حامورابی، له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانی یه‌هود و ئیسلامیشه‌وه ( مو‌سا و موحه‌مه‌د) که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه و کراونه‌ته یاسای ئاینی و ره‌نگی فه‌رمانی خودایان به‌سه‌ردا رژاندوه. له هه‌ر پێنج په‌رتوکی موسادا،جه‌خت له‌سه‌ر تۆڵه و تۆقاندن کراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ برێژێت خوێنی دهرێژرێتهوه و " چاو به چاو و ددان به ددان و ده‌ست به ده‌ست…( په‌رتوکی2 د 21:24 )
به‌خۆشیه‌وه ئێستا ئاینی یه‌هود و یاسای ته‌ورات خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نین یان ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاتیان ببێت، به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ڵک له‌م یاسا کۆنانه وه‌ر ناگرن. به‌ڵام به‌داخه‌وه،به نیسبه‌ت وڵاته ئیسلامیه‌کانه‌وه، ئه‌م ئه‌رگومێنته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامیه‌کانه‌وه،به ئاسانی به‌کار دێن و ساڵانه که‌س یان که‌سانێک، به چه‌قۆی ئه‌م یاسا کۆنه، گیانیان سه‌ر ده‌بڕدرێت.
له ئیسلامدا تاوان ته‌نیا تاوانی عادی نیه به‌ڵکو ،تاوانی سیاسیش له یاسا ئیسلامیه‌کاندا بونیان هه‌بووه و هه‌یه. وشه‌ی "به‌غی" له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا بۆ که‌سانێک به‌کار هاتوه که کار بۆ لابردن و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامی که حکومه‌تی نوێنه‌رانی خودایه ده‌که‌ن، یان لارییان ببێت له گوێ ڕایه‌لی ده‌وله‌تی ئیسلامی.سزای "بوغات"یان تاوانکاری سیاسی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا کوشتنه و رێگه‌ش به رشتنی خوێنی بوغات دراوه.
باسی تۆڵه له "قورئان"دا به‌م چه‌شنه هاتوه : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوڕتان هێناوه،له‌سه‌رتان نوسراوه تۆڵه سه‌ندنه‌وه بۆ کوژراوه‌کان و کراوه به ئه‌رکی سه‌رشانتان،به که‌سێکی سه‌ربه‌ست،به‌نده‌ش له‌جیاتی به‌نده و ژنیش له‌جیاتی ژن … ( سوره‌ی به‌قهره ئایه‌ی 178)
له قورئاندا کوشتنی حه‌ڵال و ره‌وا هه‌یه: ئه‌وانه‌ی که هیچ جۆره هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێک بۆ خوا بڕیار ناده‌ن، که‌سیش ناکوژن،که خوا کوشتنی حه‌رام کردوه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق و ره‌وا .. ( سوره‌ی فرقان ئایه‌ی 68 )
یاسای قهساسیش له ئیسلامدا هه‌ر یاساکه‌ی حامورابی و موسایه که ده‌ڵێت : چاو به چاو و ددان به ددان ..
ئه‌و حکومه‌تانه‌ی وا سه‌رچاوه‌ی یاساکانیان له سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام دانراوه،ناتوانن مه‌رجه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکه‌ن و پێره‌وی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م یاسانه زۆر ته‌سک ده‌بن به به‌ری ئه‌و مافانه‌ی که له‌جاڕنامه‌که‌دا هاتون. له ئیسلامدا یاسا ده‌بێته ئه‌رکێکی دینی و جێبه‌جێ کردنی به‌شێکه له عێباده‌ت و جێبه‌جێکه‌ره‌کانی به‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشیه‌وه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن.هه‌ر بۆیه کاتێک حوکمی کوشتن بۆ که‌س یان که‌سانێک ده‌درێت، ئه‌گه‌ر به ناحه‌قیش درابێت به پاساوی ئه‌وه‌ی که حاکم حوکمی خوا جاری ده‌کات،جێبه‌جێکه‌ره‌کانی، به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ی قورئان و یاد کردن له حوکم و فه‌رمانی خودا،که‌سی حوکم دراو تا سه‌ر سێداره یان شوێنی گوله‌بارانه‌که،به‌رێ ده‌که‌ن.
شایانی باسه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه وا هێشتا سزای کوتن له یاساکانیانا ماوه و ئێستاش به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆرتریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوانی ئینسان کوشتن و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌س یان که‌سانێکیان کوشتوه.به‌ڵام کاتێک کاری سیاسی و هه‌بوونی بیر و باوه‌ریش به تاوانی ترسناک بناسرێت و سزای کوشتنی بۆ دابنرێت، دژایه‌تی کردن و ده‌رچون له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌بێت .وه‌ک( Cesare Beccaria) فه‌یله‌سوفی ئیتالیایی دژی سزای کوشتن ،له په‌رتوکی به‌ناوبانگی (ده‌رباره‌ی تاوان و سزا ) ده‌ڵێت : له به‌ر ئه‌وه‌ی سزای کوشتن له هیچ مافێکه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت ،ده‌کرێ ته‌نیا وه‌کو شه‌ڕێکی ده‌وڵه‌ت دژی هاووڵاتیان ته‌ماشا بکرێت.ده‌شتوانم بیسه‌لمێنم که کوشتنی هاووڵاتیان نه سوودبه‌خشه ،یان پێویسته بۆ رێککاری کۆمه‌ڵگه.
ئه‌وه‌ی له‌م نوسراوه‌دا مه‌به‌ست بوو ،نواندنی سزای کوشتن وه‌ک کارێکی دور له‌عه‌قل و زانسته.به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا ،سزای کوشتن ئێستا له دوو جۆر له وڵاتاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت .یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که ئه‌م سزا به‌س بۆ که‌سانێک به‌کار دێنن که تاوانی کوشتن و ترسناکی له‌م چه‌شنه‌یان له‌سه‌ره،دووهه‌میش وڵاتانێک که جگه بۆ ئه‌و تاوانانه،تاوانگه‌لێکیان داتاشیوه که ئه‌مڕو له هیچ شوێنێک تاوان نیه و به‌ڵکو وه‌ک مافی سه‌ره‌کی سه‌یریان ده‌کرێت. بۆ وه‌ڵامی به‌شی یه‌که‌م له‌سه‌ره‌وه به ئاماژه به ئاماره ره‌سمیه‌کان سه‌لماندمان که له هه‌ڵه‌دان.به‌ڵام بۆ به‌شی دووهه‌م سه‌لماندن هیچ کارێک ناکات چون ئه‌وان وای داده‌نن که ئه‌مه فه‌رمانی خوایه و ناکرێت هه‌ڵه بێت.ته‌نیا رێگا ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاتانه‌ش هه‌وڵ بدرێت که ده‌سه‌ڵاتی دین نه‌مێنێ و دین له ده‌سه‌ڵات دور بخرێته‌وه و یاساکان له سه‌ر بناغه‌ی عه‌قڵ و ماف ویاسا دیاریکراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دابنرێت.که دڵنیام به هۆی سه‌رکه‌وتنی راده‌ی زانیاری گشتی خه‌ڵکه‌وه و کۆن بوونی ئه‌م چه‌شنه قانونانه،له لای خه‌لک له‌وه زیاتر قه‌بووڵ ناکرێت و ئه‌م وڵاتانه‌ش دره‌نگ یان زوو ،ناچارن که خۆیان له‌گه‌ڵ دونیای پێشکه‌وتوو رێک بخه‌ن.وه وه‌ک نوسه‌ر و زانای به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی هه‌فده‌ی فه‌رنسی ژان ئانتوان کاندرسه ده‌ڵێت.ئه‌م کاته رۆژێک ده‌گات که هه‌تاو ته‌نیا به‌سه‌ر خه‌لکانێکی ئازاده‌وه ده‌دره‌وشێت که جگه له عه‌قلی خۆیان که‌س به سه‌روه‌ری خۆیان نه‌زانن.سه‌رچاوه‌کان:
1.سزای کوشتن کاوه محه‌مه‌د ئه‌مین
2. روان‌شناسی شکنجه منیره برادران
3. تاریخ شکنجه در ایران مهیار خلیلی
4.له‌سێبه‌ری ئاینده‌دا سون ئێریک لیدمه‌ن (وه‌رگێرانی سعید مقدم )
مانگی مارس 2009
ره‌سول سه‌فه‌ریانی www.weilan.gurdblogger.com