دیارده‌ی جنێودان و نه‌فره‌تکردن
دیارده‌ی جنێودان و نه‌فره‌تکردن
تێڕوانینێکی سایکۆڵۆجیانه
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
selah.germian@yahoo.com.auزانستی ده‌روون یان ده‌روونناسی ته‌نیا کۆمه‌ڵیك زانیاری و ڕێنمایی نییه، به‌ڵکو ڕێچکه‌یه‌که بۆ تێڕوانین و تێگه‌یشتن له ناخی مرۆڤ و هه‌ڵسوکه‌وتی و کێشه و گرفته ده‌روونییه‌کانی. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن بیروهۆشه و زۆرێک له گرفته‌کانی خۆی ئه‌زانێت و ئه‌توانێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه. ئامانجی ده‌روونناسیش ئه‌وه‌یه که کارئاسانی بۆ مرۆڤ بکات و یارمه‌تی بدات له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی دێنه ڕێی له په‌یوه‌ندیدا له‌ناو ژینگه‌ی ده‌وربه‌ری و ئه‌و کۆمه‌ڵه ئاڵۆزه‌ی ژیانی تیادا به‌سه‌رئه‌بات. هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌وت و نابه‌جێ و دژ به نه‌ریت و بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵ، گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و گه‌ر ڕێێ پێنهگیڕێت و چاره‌سه‌رییان بۆ نه‌کرێت، ئه‌وا ژیانی مرۆڤ به‌گشتی تووشی بشێوی و بێ باوه‌ڕی و ناهه‌مواری ئه‌بێت. گرفت له هه‌ڵسوکه‌وتدا چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت گه‌ر هاتوو تێگه‌یشتنمان بۆی هه‌بێت و چه‌مکه‌کانی ڕاستکه‌ینه‌وه و ئاڕاسته‌کان بزانرێت چۆنن له ڕێی پرۆسه‌ی ده‌رککردن (Cognitive Process) و بیرکرنه‌وه‌ی قوڵ و فێربوونه‌وه.
یه‌کێک له‌و هه‌ڵسوکه‌وته چه‌وت و نابه‌جێیانه که له‌لای زۆرێک له خه‌ڵک به‌دی ئه‌کرێت جنێودان و نهفرهتکرندنه Cursing. وه‌ک دیارده‌یه‌کی دزێوی ناوکۆمه‌ڵ، له سه‌رده‌می ئێستادا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبووندایه له نێو گه‌نجاندا به گشتی له سه‌ر ئاستی جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی ڕۆژئاو و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌لتوری ڕۆژئاوایی تیادا زاڵه. به‌پێی ئامارێکی ئه‌ژانسی (ئهسیوشیتید پرێس Associated Press) که له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا هاتووه و ئه‌وه ئاخاتهڕوو که دیارده‌ی جنێودان زۆر زیادیکردووه به به‌راوردکردن له گه‌ڵ 20 ساڵ له‌وه‌وبه‌ر. ڕێژه‌ی (72%) ی پیاوان و (58%) ی ژنان له ئه‌مریکا به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه جنێوئه‌ده‌ن. ڕێژه (74%) له ته‌مه‌نی نیوان 18 ساڵی تا 34 ساڵیدان و (48%) له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 55 ساڵیدان. به‌مه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت که پیاوان له ژنان زیاتر و گه‌نجه‌کانیش له به‌ساڵاچووان زیاتر زیاتر جنێوئه‌ده‌ن.
جنێودان له شته حه‌رامکراو (Taboo) ه کانی ناو کۆمه‌ڵه له هه‌موو که‌لتورێکدا، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گشتی (بێجگه له جنێو له چواچێوه‌ی نوکته و گاڵته) له نرخی مرۆڤ دائه‌گرێت و نیشانه‌ی بێڕێزیکردنه و زۆر جار وشه سێکسییه حه‌رامکراوه‌کانی تیایدا به‌کارئه‌هێنرێت، یانیش شته موقه‌ده‌سه‌کانی ئایین ئه‌گرێته‌وه، به تایبه‌ت جنێودان به خوا و ڕه‌مزه ئاینێکان که لای خه‌ڵک به کوفرBlasphemy ناوئه‌برێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵک به‌کاردێنێت و له کاتی توڕه‌بوون و نائومێدی و هۆکاری جۆراوجۆری تریش ده‌ستئه‌کات به جنێودان.له‌ناو زمانه جۆراوجۆره‌کانی جیهان و هه‌موو کۆڕ وکۆمه‌ڵ و گه‌ڵ و نه‌ته‌ویه‌کدا وشه‌ی ناشیرین و ناشیاو وجنێودان و جۆره کردارێک به‌مه‌به‌ستی سوکایه‌تیکردن به‌کارئه‌هێنرێت. مرۆڤ له هه‌موو شوێنێک زۆر تاکه‌م به‌ده‌ر له ئاستی ڕۆشنبیری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌نا ئه‌باته به‌ر ئه‌و جۆره وشه و کردارانه له‌کات و بۆنه‌ی جیاجیادا. ته‌نانه‌ت مناڵان‌یش ئه‌و وشانه ئه‌زانن و زۆرجار به‌کاریدێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن و له مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی بکۆڵنه‌وه. له منداڵان قهبووڵئهکرێت کاتێک په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر گریان بۆ دامرکانه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستی ده‌روونیان. دیاره گریان کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌جێیه بۆ گه‌وره‌ته‌مه‌ن له لای کۆمه‌ڵ. به‌ڵام مرۆڤی گه‌وره‌ش هه‌ر پێویستی به‌وه‌یه که ناخی خۆی ئارامکاته‌وه له‌کاتی سترێس و توڕه‌بووندا، بۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نا ئه‌باته به‌ر جنێودان.
جنێودان شیوازی زۆره، زۆر له‌و شێوازانه‌ش له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی تر و له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی تر و له که‌لتورێکه‌وه بۆ که‌لتورێکی تر جیاوازیان هه‌یه. ئه‌وه‌ش به به‌کارهێنانی وشه یان به هه‌رجۆره کردار و نواندنێک بێت به مه‌به‌ستی ئازاردان و ناشرینکردن و بێڕێزی و بیزاربوون و پرۆتێستکردن، ئاڕاسته‌ی که‌سێك، گروپێک، دیارده‌یه‌ک یان جاروبار شتێکی نادیار ئه‌کرێت، وه‌ک جنێودان به ئاماژه‌کردن بۆ ئه‌ندامی سێکسی که‌سی به‌رانبه‌ر یان هین دایک و خوشک و که‌سانی نزیک و خۆشه‌ویست له‌لای، شوبهاندن به ئاژه‌ڵ یان به که‌سانی به‌د ڕه‌وشت، که‌م سه‌یرکردن، سوکایه‌تیکردن چ به گه‌ل و نه‌ته‌وه و نیشتیمان یان توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک: جوله‌که، گاور، قه‌ره‌ج، دۆم، چه‌رچی، یانیش به ناو و ناتۆره‌ی جۆراوجۆر وه‌ک: ده‌شته‌کی، لادێی، پێ په‌تی، ماستاوچی، مه‌سینه‌هه‌ڵگر،عارهبانجی (وه‌ک له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا باون). یانیش به ئاماژه و هێماکردن وه‌ک به‌کارهێنانی په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست یان به به‌کارهێنانی هوڕن له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل‌دا، یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی ناشیاوی تر. زۆر جار مرۆڤ توشی حاڵه‌تی وادێت به‌خۆشی جنێوئهدات کاتێک ناڕه‌زاییه‌تی به‌رانبه‌ر به دیارده‌یه‌ک ده‌رئه‌بڕێت که خۆی لێی به به‌رپرسیار ئه‌زانێت. جاری واش هه‌یه، به وشه‌ی ئاسایی و یان جۆره وشه‌یه‌ک که له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا بۆ ڕێزلێنان به‌کارئه‌هێنرێت، سوکایه‌تی ئه‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وترێت: فڵانه‌که‌س شه‌کری شکاند، یان کاتێک که‌سێک به‌ویتر ئه‌ڵێت: براگه‌وره‌ی، له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی به (که‌ر) ناوی ئه‌بات، یانیش به پێچه‌وانه‌وه جنێو بۆ پیاهه‌ڵدان و ستایش‌کردن و جه‌ختکردن له‌سه‌ر باسێک به‌کارئه‌برێت وه‌ک ئه‌وترێت ( ئه‌و سه‌گبابه زۆر جوانه). جار واش هه‌یه سوپاسکردنی که‌سێک له‌بری قسه‌یه‌ک یان هه‌ڵسوکه‌وتێکی ناشیاو، مه‌به‌ستی جنێودان ئه‌گه‌یه‌نێت به‌و که‌سه. مه‌رج نیه جنێودان به‌ره‌وڕوو بووترێت، زۆرجار مرۆڤ له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ستئه‌کاته جنێودان و نه‌فره‌تکردن له‌کاتی توڕه‌بوندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی که‌سێکی دیاریکراوی بکات، بۆ نموونه له‌کاتی ڕووداو یان تێکچوونی ئۆتۆمبیل‌دا، یان حاڵه‌تی هه‌ڵبوونی چرای سووری ترافیک له‌کاتی په‌له و په‌رۆشی گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست.
جۆر و شێوه‌ی جنێودان ئهگهۆڕێت به‌پێی شوێن و بارودۆخی ئه‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌و حاڵه‌ته دروونییهی که مرۆڤ تیایدایه و وای لێئه‌کات جنێو بدات، وشه‌ی جیاوازی جنێوئامێز به‌کاردێنێت، له بری وشه‌ی پیس و قیزه‌وه‌ن و زبری نه‌گونجاو و تابوو به تایبه‌ت ئه‌و جۆره وشانه‌ی په‌یوه‌ندن به سێکسه‌وه. بۆ نموونه له داموده‌زگا فه‌رمی و کۆمه‌ڵایه‌تی و زانکۆ و شوینی کار و شوێنه ئایینێکاندا، مرۆڤ هه‌رچه‌نده توڕه‌بێت و دوچاری سترێس و گوشاری ده‌روونی بێت، له‌و شوێنانه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی تر پرۆتێست ئه‌کات و په‌نا ناباته به‌ر زمانی بازاڕی و جنێودان. گه‌ر نه‌توانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و زمانی ناشیاو زبری به‌کارهێنا و که‌وته جنێودان، ئه‌وا باجی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته ئه‌دات و له‌سه‌ر که‌سێتی ئه‌که‌وێته‌وه و پاییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دێته‌خوار.هه‌رچه‌نده زانست و تهکنۆڵۆجی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشکه‌وتووه له‌م سه‌رده‌مه‌دا و کاردانه‌وه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانی مرۆڤدا داناوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنه بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی ژیان و زیادبوونی پێداویستێکان به تایبه‌ت له جیهانی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازادا که ئامانجی سه‌ره‌کی تیایدا که‌ڵه‌که‌کردنی قازانجه، باری مرۆڤ تادێت قورس‌تر ئه‌بێت و ناچاری هه‌ڵپه‌کردن و شپرزه‌یی ئه‌کات یان له باشترین حاڵه‌تدا مرۆڤ وه‌کو ڕۆبۆتێکی لێدێت که کۆنترۆڵی به‌ده‌ستی که‌سانی تره‌وه‌یه. له‌ژێر ئه‌و باره و له دۆخێکی وادا مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی حاڵه‌تی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و توڕه‌یی بێ سنور ئه‌بێته‌وه. توشبوون به‌و حاڵه‌ته دروونییانه دیارده‌یه‌کی زۆر باوه له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له وڵاته سه‌رمایه‌داره‌کاندا. ئاڵۆزی ژیان و زیادبوونی حاڵه‌تی هه‌ڵچوون و گرژی ده‌روونی و ڕاکه‌ڕاکه‌ی ڕۆژانه بۆ سه‌رکار و کارکردن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، پێویستی پابه‌ندبوون به کاتی دیاریکراو، کێشه‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی کار و هاوپیشه و هاوکاراندا، هه‌موویان مرۆڤ ماندوو و شه‌که‌ت Burnout ئه‌که‌ن. ئه‌وه‌و سه‌رباری که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه جۆراجۆره‌کانی ناو خیزان و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، که هه‌موو هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ یاخی بێت و توڕه‌یی بنوێنێت و ده‌ستکاته جنێودان وه‌ک ده‌ربڕینێکی هه‌ستی ناخی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به واقیعی ژیان. ئه‌وه‌ش وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی وایکردوه جنێودان و به‌کارهێنانی وشه‌ی ناشیاو به تایبه‌ت وشه‌ی (F..k) ببێته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزاریان و به‌شێکی دانه‌بڕاوه له قسه‌ی ئاسایی و زۆر جار هه‌ر دوو ڕسته له قسه‌کانیان، به‌و وشه‌یه ئه‌به‌ستن به‌یه‌که‌وه. ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و گه‌نجانه ناتوانن قسه‌ی ئاسایی به‌بێ به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره وشانه بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌یش که له‌گه‌ڵ دایک وباوکیاندا قسه ئه‌که‌ن. ئه‌و دیارده‌یه‌ش به زه‌قی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی گۆرانی ڕاپ Rap ی ئه‌م سه‌رده‌مه که پڕن له جنێو و قسه‌ی سوک و نابه‌جێ. هه‌ره‌ها له فیلمه سینه‌مایی و ڤیدیۆییه‌کان و پرۆگرامی چه‌ناڵه‌کانی سهتهلات و پێگه‌کانی ئینته‌رنێت و بووه‌ته هۆی زیاتر بڵاوبوونی به‌کارهێنانی وشه‌ی ناشیاو و جنێودان. ئه‌و دیارده‌یه‌ش له دونیای ڕۆژئاوادا گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ک که ئه‌و وشانه‌ی جاران تابوو بوون، له ڕۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایی به‌ر گوێمان ئه‌که‌ون له قسه‌وباسی ڕۆژانه‌دا وه‌ک به‌شێکی ته‌واوکه‌ری ئاخاوتن و لای زۆرێک له خه‌ڵک بووه‌ته خوو و ناتوانن خۆ بپارێزن له به‌کارنه‌هێنانیان له‌کاتی قسه‌ی ئاسایی‌دا. زۆر ئاسایی له‌ناو خوێندگه‌کاندا به‌ر گوێ ئه‌که‌ون و زۆر جار خوێندکار ڕووبه‌ڕووی مامۆستاکه‌ی به‌کارییان دێنێت بێ ئه‌وه‌ی سزا بدرێت. به‌ڵام بۆ ژنان باره‌که جیاوازه و به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره وشانه بۆ ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی پیاوانه‌وه ناشیاوه و تا ڕاسدهیهک هه‌ر وه‌ک تابوو بۆ ژنان ماونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده جنێودان ڕوو له زیادبووندایه و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵکدا به‌کارئه‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک دیارده‌یه‌کی نێگه‌تییڤ چاو لێئه‌کرێت، به‌تایبه‌ت کاتێک به مه‌به‌ستی ئازاردان و سوکایه‌تیکردنی که‌سانی تر بێت. به‌ڵام به بۆچونی پرۆفیسۆری سایکۆڵۆجی ئه‌مریکایی و نووسه‌ری کتێبی (جنیودان له ئه‌مریکا) "تیمۆتی جای Timothy Jay"؛ جنێودان سودێشی هه‌یه، گه‌ر وا نه‌بوایه گه‌شه‌ی نائه‌کرد و لهناوئهچوو. جای پێیوایه جنێودان ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه بۆ دامرکاندنی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون و که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ، گه‌رنا په‌لاماردان و ده‌ستوه‌شاندن و ئازارگه‌یاندنی جه‌سته‌یی لێئه‌که‌وێته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه جنێو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ که پرسێکی گرنگ له ئارادایه و ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رئه‌خات تا چ ڕاده‌یه‌ک باری ده‌روونی ئه‌و که‌سه‌ی جنێوئهدات نائاساییه و کاری تێکراوه و ئازاری پێگه‌یشتووه، به‌تایبه‌ت بۆ که‌سانێک که به‌ده‌گمه‌ن جنێوئه‌ده‌ن، ئه‌بێته مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و سه‌رسوڕمانی ده‌وروبه‌ر. بۆیه ئه‌کرێت بڵێین که هه‌ر شێوه زمانێک بۆ ده‌ربڕین به‌کاردێنین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی ده‌روونمانه.
خاڵێکی تر که گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت، په‌یوه‌ندی جنێودانه به که‌سێتی تاکه‌وه. چونکه جنێودان وه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێدراوه، په‌یوه‌ندییه‌کی زۆری به سترێس و توڕه‌ییه‌وه هه‌یه، کاردانه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیش به‌رانبه‌ر به سترێس و توڕه‌یی جیاوازه له‌ویتر. به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌بواری تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتییه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانه‌ی که‌متر جنێوئه‌ده‌ن، خۆکۆنترۆڵکردن و خۆدابینکردنیان لێ به‌دیئه‌کرێت و توانای ده‌ربڕینیان به‌هێزتره. بۆیه ئه‌بینین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌لکهۆل ئه‌خۆنه‌وه و کۆنترۆڵ له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، توانای ده‌ربڕینییان که‌م ئه‌بێته‌وه و زۆر به ئاسانی په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر جنێودان. به پێی ده‌روونشیکاری، جنێودان ده‌ربڕینی خواسته‌کانی نه‌سته و شێوه‌یه‌که له شه‌ڕه‌نگێزی که تیایدا وشه له بری چه‌ک به‌کار ئه‌هێنرێت. هه‌روه‌ها جنێودان ده‌ربڕینی خواسته چه‌پێنراو و دژه کۆمه‌ڵ و حه‌رامکراوه‌کان ئه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌کرێت له باره‌ی جنێوه‌وه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ زووتر له وشه‌کانی تری زمان فێری ئه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که فێری زمانی تازه ئه‌بن. ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌که زۆر له دایک و باوکان که دێنه هه‌نده‌ران تێبینی ئه‌که‌ن و ئه‌بینن چۆن مناڵه‌کانیان زۆر خێرا هه‌موو جۆره جنێو و وشه‌یه‌کی ناشیرین فێرئه‌بن به‌ر له هه‌موو شتێکی تر. ئه‌وه‌ش بووه‌ته گرفتێکی گه‌وره‌ی زۆر له خێزانه‌کان و مه‌ترسیان هه‌یه له کارده‌نه‌وه‌ی به‌سه‌ر منداڵه‌کانیانه‌وه. له‌و باره‌شه‌وه لێکوڵینه‌وه‌یه‌ک دریخستوه که خێرایی فیربوونی وشه‌ی جنێو، چوار جار له وشه‌ی ئاسایی تر زیاتره. ئه‌وه‌ش شتێکه په‌یوه‌ندی به نیوان زمانه‌وانی و ئه‌رکی به‌شه‌کانی مێشک و لێکدانه‌وه‌ی بۆ کۆنسێپتی جۆری وشه‌کان هه‌یه.
پێویسته له‌م باره‌یه‌وه بڵیم که زیادبوونی دیارده‌ی جنێودان و به‌ربڵاوی به‌کارهێنانی جنێو و وشه‌ی ناشیاو له‌ناو گۆرانی و فلیمی سینه‌ما و ڤیدیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و یاری ئه‌لکترۆنی و ئینته‌رنێت و میدیاکانی تردا که سه‌رچاوه‌که‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایه، ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که په‌یڕه‌و ئه‌کرێت بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی و سترێسی ژیان که ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر گوشار ئه‌خاته سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵک. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش له‌و سیاسه‌ته، ڕێگرتنه له کاری توندوتیژی که ئاڵۆزی ژیانی سه‌رده‌م و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، به‌رده‌وام مرۆڤ تووشی کۆمه‌ڵێک حاڵه‌تی ده‌روونی ئه‌کات. ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان قین و توڕه‌یی و گوشار ده‌روونی خۆی به‌تاڵ نه‌کاته‌وه و داینهمرکێنێتهوه، ناچار په‌نا ئه‌باته به‌ر شێوازی تر. ئه‌و ڕاستییه‌ش به ڕاشکاوی ده‌رئه‌که‌وێت له‌ناو خوێندنگه‌کاندا که زیاد له پێویست چاوپۆشی له به‌کارهێنانی جنێو ئه‌کرێت و به‌ڕاده‌ی پیوێست لێپرسینه‌وه‌ی له سه‌ر ناکرێت، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا هۆکارێکی تره بۆ زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه.