هیستیریای هه‌ڵبژاردن
هیستیریای هه‌ڵبژاردن
تاهیر ڕهحیمهێشتا رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌کراوه، که‌چی پارتی و یه‌کێتی هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستیان به پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن کردووه و به شێوه‌یه‌کی هیستریانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر لیسته سه‌ربه‌خۆکان، له‌ناویشیاندا لیستی گۆڕان. کاک جه‌مال عه‌بدوڵا له به‌رنامه‌یه‌کی تهلهڤیزێونی زاگرۆسه‌وه، به شێوه‌یه‌ک توڕه ببوو، ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر بواری بده‌ن، له کاتی ده‌نگدان، قازیفه به لایه‌نگرانی لیستی گۆڕانه‌وه بنێت! کاک سه‌رۆ قادریش له به‌رنامه‌یه‌کی تردا به هه‌مان شێوه خۆی سه‌غڵه‌ت کردبوو.
هۆشیاری ده‌سه‌ڵاتی کوردی تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به لیستی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز ڕازی بێت، هه‌ڵبژاردن به ته‌نها مانای دیموکراتی نییه، به‌ڵکوو دیموکراتی سیسته‌مه، له‌ناویشیدا شه‌فافییه‌ت و که‌مایه‌تی گرنگترین به‌شی ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری خێڵه‌کی و شمولی به‌سه‌ر زاده‌ی ئه‌و دوو پارته زاڵه، به خه‌یاڵیاندا نایات، رۆژێک له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه که‌مێک دابه‌زنه خواره‌وه. پارتی شمولی وه‌کوو پارته‌که‌ی هیتله‌ر و به‌عس، قه‌ت ئاماده نه‌بوونه به دۆڕاندن و پیرۆزبایی له لیستی براوه بکه‌ن.
کوردستان چوارده‌وری دوژمنه، ئێمه‌ی کورد به‌رامبه‌ر چه‌کی دوژمن زۆر لاوازین، ته‌نها چه‌کێک که بتوانین به‌رامبه‌ر دوژمنی پێبگرین و له هه‌مان کاتدا دۆست بۆ لای خۆمان ڕاکێشین، چه‌کی دیموکراتییه، که دوژمنانی کورد ئه‌و چه‌که‌یان نییه. هه‌روه‌ها له ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه توانایه‌کی ئه‌وتۆمان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت پێ له‌سه‌ر دیموکراتی داگرین. باشترین فرسه‌تیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه که لیستی جیاواز و به بیروباوه‌ڕی جیاوازه‌وه بێنه ناو په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه نوستووه‌ی کوردستان به‌ئاگا بێته‌وه. له هه‌ڵبژاردنی دیموکراتییانه‌ی ساڵی 1992دا توانیمان وا له وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریکا بکه‌ین، هاوسۆز وه لایهنگیرمان بن. به‌ڵام بهڕازینهبوونی یه‌کده‌نگی زیاده، زیاتر له دووهه‌زار کوردمان به کوشت دا و کوردستانیشمان تووشی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی کرد، زۆر دۆستمانیش له خۆمان ڕه‌نجاند و دوژمنیشمان پێ شاد کرد.
پارتی و یه‌کێتی چاک ده‌زانن، له‌م قۆناغه‌دا هیچ لیستێک له‌و لیستانه ناتوانن زۆربه‌ی کورسییه‌کانی په‌رلمان به‌ده‌ست بهێنن، ته‌نانه‌ت هه‌موویان پێکه‌وه‌ش ناتوانن زۆربه‌ی کورسییه‌کان به‌ده‌ست بهێنن و حکومه‌ت به ته‌نها درووست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مان ئه‌م شه‌ڕه‌یان بۆ دوایی ئه‌م قۆناغه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له ناو په‌رله‌مان درووست نه‌بێت، وه هیچ لایه‌نێکیش په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و په‌یمانی نهێنی به قازانجی ناوچه‌که و زه‌ره‌ری خه‌ڵکی کوردستان ههڵنهماڵێ.
ده‌نگی جیاواز و لیستی جیاواز له ناو په‌رله‌مانی کوردستان به قازانجی سیسته‌می دیموکراتی و خه‌ڵکی کوردستانه. ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به یه‌کێتی و پارتی بده‌ن له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئیتر مافی ئه‌وه‌یان نییه، گازنده و گله‌یی له ده‌سه‌ڵات و باسی گه‌نده‌ڵی بکه‌ن،چونکه پارتی و یه‌کێتی فرسه‌تی خۆیان له ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو به زیاده‌وه وه‌رگرت و نه‌یان توانی مافه‌کانی کورد به‌دیبهێنن. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه لیستی دیکه تاقی بکه‌ینه‌وه!!