
گه‌مژه بووم کاتێ خۆشمویستی!…ن/جه‌لال قادر
گه‌مژه بووم کاتێ خۆشمویستی!
ن/جه‌لال قادر
ژیان بێ خۆشه‌ویستی واتاکانی له ده‌ست ده‌دات، 25 ساڵ خۆشم ویست هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌رجاره‌ی به بیانوویه‌ک جێده‌هێشتم، به خه‌یال له ژووره‌که‌م له‌گه‌لیا ده‌دووام . ده‌ستیم ده‌گرت به مانگه شه‌و پییاسهمان ده‌کرد. له ماچه‌کانی بێزار نه‌ده‌بووم کاتێ چاوی ده‌نوقاند قوولتر ماچم ده‌کرد.
له‌دووا گه‌شتی به ته‌له‌فۆن پێگوتم: چیتر چاوه‌ڕووانم مه‌به، ئه‌لبومی یادگارییه‌کان به پۆست بۆتم ڕه‌وانه کردووه!
چاوه‌ڕووانی پۆستم نه‌کرد دیسانه‌وه به ڕۆژ قاپ وکهوچکهکهیم دادهناو له‌گه‌لیا نانم ده‌خوارد جار جار بۆنی ئه‌و گولهشمان ده‌کرد به سه‌قفی ژووره‌که‌مه‌وه هه‌ڵم واسیبوو. بۆنی ئه‌م گول و ئه‌ڤینه‌یه گه‌مژه‌ی کردبووم!
پۆسته‌که‌م به ده‌ست گه‌یشت ده‌مزانی ئه‌گه‌ر بیکه‌مه‌وه به‌جارێ وێراندهبم، له وێنه‌کان رووخساری ببینم دلم له له‌شما دێته‌ده‌رێ. چه‌ندین جار له کۆلم ده‌کرد ده‌مگوت نه‌باده پێه‌کانی ئازاریان بێت. باشتربوو ئه‌لبوومه‌که بسووتێنم ، ئه‌گه‌ر بیسووتێنم ئه‌ی چۆن له ئه‌ندێشه‌م بتوانم بیسڕمه‌وه؟
ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌م وه‌ک گوڵێکی کێووی وابوو له باخچهکم شین نه‌بوو.
نامه‌که‌م کرده‌وه گوتم له‌وه‌بێ چه‌ند دێڕێکی نووسیبێ : له‌سه‌ر ئه‌لبوومه‌که نوسیبووی:
تکایه هه‌رچی نامه‌و وێنه‌ی ترت لایه له‌گه‌ل ئه‌م ئه‌لبوومه بیسووتێنه!
ئه‌لبوومه‌که‌م کرده‌وه بینیم هه‌رچی وێنه‌ی خۆی و ده‌زگیرانه‌که‌ی هه‌یه بۆی ناردووم. نازانم ده‌بێ سه‌ری لێشێوابێت یان بۆ تووڕه بوونی من بوو؟!
له وێنه‌یه‌کیان له ژێر کاتژمێره مه‌زنه‌که‌ی له‌نده‌ن گرتبووی ئه‌وه‌نده تووڕه‌ی کردم زه‌نگه‌که‌ی له‌م گه‌مژه‌ییه بێداری کردمهوهوه!