
چانهكانی شه‌هلانامیق ڕه‌نگی نه‌مریان لێده‌بارێت…..پێشڕه‌و حه‌مید
گۆچانه‌كانی شه‌هلانامیق ڕه‌نگی نه‌مریان لێده‌بارێت
به ڕۆحی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ( شه‌هلا نامیق ) پێشكه‌شه
پێشڕه‌و حهمیدله پالێتێكی ته‌ماویدا ڕه‌نگه ئاویه‌كانی ( مردن ) به‌هێواشی خۆیان خزانده نێو فیگه‌ری ( دڵ ) ته‌وه , تا وچانێك بده‌ن و چیدی فڵچه‌یه‌ك ڕایان نهموسێت و له‌نێو سه‌رلێ شێوانی خۆیاندا تابلۆیه‌ك له ترپه ترپ دروست نه‌كه‌نه‌وه ؟! وه‌لێ ( دڵ ) ت بونه پالێتێك له ترپه ترپ و بهشێنێی خۆیان لهفڵچهیهك ئاڵاندو ( ژیان ) یان به‌خشییه‌وه به ڕه‌نگه‌كان و له‌نێو ئه‌و هه‌مو ڕه‌نگه تهماویهدا ( مردن ) یان شۆرده‌وه .
له‌وسه‌ری پهلكهزێڕینهوه تا ده‌ریا ئهفسوناویهكانی ڕه‌نگ بارینه‌وه , له‌و پهڕٍی جیهانه تێك ئاڵاوهكهی كهڤاڵهوه , تا به‌هه‌شته عهدهمیهكانی ( سلڤادۆردالی ) و كات ژمێره توواوهكهیهوه , تا عه‌شق و توڕه‌بونه تاقه‌ت پڕوكێنهكانی ( ڤان كۆخ ) ه وه , تـا ڕه‌نگه كرسیتاڵیهكانی ( ئاغاله ) و تا هه‌مو ئه‌و هه‌ناسانه‌ی بۆنی ڕه‌نگ یان لێدێت ( تــۆ )
جوانترین پهلهكهزێڕینهوه و قوڵترین ده‌ریا و ناسكترین ( كات ژمێر ) و هێمن ترین عاشق و ئاڵتونیترن ڕه‌نگ و گه‌وره‌ترین هه‌ناسه بوی .
لهفیگهری ( گوچان ) ه‌كاندا به‌چرپه و له‌سه‌ر خۆ به پیاوه بـاڵاگرگنه شههوانیهكانت ده‌وت ( من ئاه و حه‌سره‌تی ژنه برینداره‌كان و كچه پاكیزهكانم ) له‌ده‌لاقه‌ی كام خۆزگهتانهوه بێمه ژوره‌وه ) تاپێتان بڵێم ئه‌و ئارامییه‌ی واهه‌ستده‌كه‌ن به ( كوشتنی ئێمه به برینداركردنی ئێمه ) له‌سه‌ری پڕله هیچتانداكۆتان كرد‌و وه‌ته‌وه , پڕه له هه‌ناسه‌ی سارد ؟ له‌كام لاوه , به‌ر به هه‌ناسه‌ی ژه‌هراویتان بگرم ؟ تـائهم بێده‌نگیه نه‌شێوێن كه ترپه‌ترپی ( دڵ ) ی بریندارمان دروستی كردوه ؟
( تۆ ) هه‌رگیز نه‌ت دهوسیت هاو ڕهگهزهكانت له‌نێو پێچی پشتوێنه ڕه‌نگ ڕه‌شه‌كانی یپاوه گرگنه‌كانی دیوهخانهكهندا وون ببن و له‌به‌رده‌م گۆچان بهدهستهكاندا میگهلانه پرچی ئاڵتونیان بۆشه‌وه سوره‌كانیان بده‌نه به‌ر تیشكی خۆر , ( تۆ ) له زمانی تابلۆیه‌كه‌وه هاوارت دهكردو ده‌ت وت ( ئه‌وه گوناه ی من نییه مل كه‌چ ناكه‌م بۆ ئازاری گۆچان وهشاندنهكانتان … ئه‌وه گه‌وره‌یی منه مانایه‌كی تر به‌گۆچان ئه‌ده‌م و ناچارتان ده‌كه‌م له( گه‌نج ) ێتی تاندا گۆچان بهدهستهوهنهگرن و ئافره‌تی پێ ئازار نه‌دن و ته‌نها له ( پیر ) بون تاندا داوای یارمه‌تی له گۆچان بكه‌ن تا بهپێوهڕاتان بگرێت ) .
شۆڕشی پیاوه ناشرینه‌كان له دژی ناشرینه‌كانی هاوڕه‌گه‌زیان بۆ دریژكردنه‌وه‌ی شه‌وه سوریه‌كانیان له ته‌پۆڵكه وشكه‌كاندا دۆزه‌خیانه به خوێنی ( دۆعا ) كان گه‌رم ده‌كرانه‌وه , ئـــاخر شۆڕش نابێت گۆچان به‌ده‌ستی شه‌هوانی لێببڕێت ؟! ئه‌وه حیكمه‌تێكه ته‌نها گۆچان به‌ده‌سته‌كان ده‌یزانن , هه‌موو شۆڕشێك هه‌روایه , ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت, ئیدی دیاره ئه‌وه حیكمه‌تی شۆڕشی گۆچان بهدهستهكانهو ( تۆ ) نه‌ت ده‌زانی بۆچی ده‌بێت وه‌هابێت , تائه‌وكاته‌ی گۆچانه كانی ( تۆ ) لهگهلهریهكاندا شۆڕشی هه‌ڵگیرساندو هه‌مو جه‌لاده گۆچان به‌ده‌سته‌كانی به‌ئاگاهێنایه‌وه كهگۆچانهكانیان چۆن دۆزه‌خێكیان داگیرساندوه و گۆچانه‌كانی ( تۆ ) ش چیی به‌هه‌شتێك به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت و چه‌ند ( دۆعا ) ی تر له زیندانی مه‌رگدا ڕزگارده‌كات .
پیاوه ناشرینه‌كان هه‌میشه بهبڕویای خۆیان مانایه‌كی گه‌وره‌یان ئهبهخشیه ئه‌و چه‌قۆیه‌ی كه به‌ناوی كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فه‌وه سه‌ری ئینسانی ده‌په‌ڕاند و به‌چاوی حورمه‌ته‌وه ده‌یان ڕوانیه ئه‌و بێشهرهفیهی كه له خوێنی فریشهتهكاندا به‌دوای شه‌رفدا ده‌گه‌ڕا ؟
به‌ڵام هاوڕێم ( تۆ ) هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی فیگه‌ری ( گۆچان ) ه‌وه ده‌ت وت ( ڕێگه‌مه‌ده‌ن خوێنی پیس بگاته شاده‌ماره‌كانی ناختان … بۆ ده‌متان پڕه له خوێن ؟ ( چیی پیاو سالارێك هه‌یه به په‌یژه‌ی به دڕهوشتیدا بگاته باڵه خانه‌ی ڕه‌وشت ) ؟ به‌رله هه‌ر ئازارێك بونه‌وه‌رێكی گوناه له‌ناختاندایه و ئازاری ئه‌ده‌ن … به‌رله‌هه‌ر ده‌نگێك , نوزه‌یه‌ك له‌به‌رائه‌ت له‌ناختاندایه و ئهیخنكێنن , ئاخر بۆ ؟ بونه‌وه‌رێكی نامۆ له ئێوه ناچێ و له‌ناختاندایه بیكوژن تــاببنهوه به‌خۆتان , ئاخر چۆن ده‌كرێ به‌ده‌نگێكی ناساز گۆرانییه‌كی خۆش بوو ترێ ؟! .
هاوڕێم ئه‌وه دوا حیكایه‌تی چرپه‌ی گۆچانهكانت بون , ئه‌وه دوا هه‌ناسه‌ی ڕاموسانی فڵچهبو له ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی , ته‌وای خۆزگه‌كانت له‌ده‌رگایه‌كی عه‌ده‌مییه‌وه چونه‌وه بۆماڵه سوریالیه‌كان و ئیدی له‌ده‌لاقه‌ی هیچ غهمێكتهوه نه‌سیمی ئێواران ڕه‌نگی تابلۆكانت كاڵ ناكاته‌وه , ژیان بویه‌وه به پالێتێكی لێل و هه‌ناسه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراوی پێش مردن .
هاوڕێم له‌هه‌رشوێنێك چلێ دار , یان گیایه‌كی چه‌ماوه , ڕه‌نگێكی پیر , فڵچه‌یه‌كی كۆم , پالێَتیكی شكاوم بینی و له‌وێنه‌ی ( گۆچان ) ێكدا ده‌ركه‌وتن سه‌رم نه‌ویی ده‌كه‌م و سڵاوێك بۆ ئه‌وساته ده‌نێرم كه فیری كردم گۆچان ته‌نها بۆ به‌خشینی ئازار نییه به مێ یینهیهك ئه‌وه‌نده‌ی گۆچان هێمای هه‌ستانه‌وه‌ی مێ یینهیكه له‌كاتی كه‌وتنیدا به‌ده‌ست لێدانی گۆچان به‌ده‌ستێكی پیاو سالاره‌وه.
تێبینی :
هونه‌رمه‌ند ( شه‌هلانامیق ) له بهورواری ( 25/6/1977 ) له‌گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی شاری سلێمانی له‌دایك بوه‌و ده‌رچوی به‌شی وێنه‌كێشانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی یه له‌ساڵی ( 1998 ) دا سكرتێری ( كۆمه‌ڵه‌ی كهلهپوورفۆلكلۆری كورد) بوه .
هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ خاوه‌نی ( 18 ) پێشانگای هاو به‌شه له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تردا‌و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ( 5 ) پێشانگای تایبه‌ته .
له‌پێشانگایه‌كی تایه‌بتی خۆیدا له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین فیگه‌ری ( گۆچانی مێ ینه ) ی نمایشكردبو كه گوزارشتی له مانایه‌كی تری گوچان ده‌كرد وه‌ك هێمایه‌ك بۆههستانهوهی ئافره‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی كه‌له‌لایه‌ن پیاوهگوچان به‌ده‌سته‌كانه‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرا .