
له ستاتیكای شوێنه‌وه ..بۆ ستاتیكای عه‌قڵ
له ستاتیكای شوێنه‌وه ..بۆ ستاتیكای عه‌قڵ
فه‌یسه‌ڵ خهلیلدهبێ له ئه‌ده‌ب بدوێین، ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌خلاقی توێژینه‌وه‌مان هه‌بێت وله بنه‌ماكانی بگه‌ین، توێژه‌ر ده‌بێ عاشقی هه‌قیقه‌ت بێ، توێژه‌ر ده‌بێ هاورێی كتێب بێ، توێژه‌ر ده‌بێ میتۆدی هه‌بێت وفههمی ده‌یان تیۆری ئه‌ده‌ب وره‌خنه بكات، دوور له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه ده‌نوسرێت، ته‌نها قسه‌یه وده‌خرێته سه‌ر كاغه‌ز، بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ش ته‌جاوزی تێگه‌یشتنه ته‌قلیدییه‌كان ناكرێت، ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه قسه ده‌كات، ده‌بێ له مۆسیقا‌و ئه‌ده‌ب وسیاسه‌ت ومێژوو شاره‌زا بیت، لهگهڵئهوانهش بوونی خه‌یاڵێكی فراوان بۆ ئه‌ده‌ب پێویسته، سه‌رجه‌می ئه‌و بۆچوونانه‌م له‌و كتێبانه خوێنده‌وه، كه له باره‌ی رێبازه‌كانی لێكۆلینه‌وه نوسراوه، كه ئه‌وانه‌م ده‌خوێنده‌وه وام هه‌ست ده‌كرد، پێم ده‌ڵێن" هه‌موو ئینسانێك ده‌بێت، توێژه‌ر بێت".
توێژه‌ر ده‌بێ تێبینی وردترین خاڵ بكات و لێكدانه‌وه‌ی هه‌بێت، له زانكۆ مامۆستایه‌كی بهصراییمان هه‌بوو، شكلی له سه‌ییاب ده‌چوو، عاشقی سه‌ییاب بوو، ئه‌و پیاوه ده‌یووت" من پێنج ساڵان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو له سه‌ر سه‌ییاب ، دوای ئه‌و ماوه‌یه به هه‌قیقه‌تێك گه‌یشتم، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌م له رسته‌یه‌ك كرده ناونیشانی لێكۆلێنه‌وه به ناوی(دارووخانی كۆتاییه‌كان له لای سه‌ییاب)" به بڕوای ئه‌و سه‌یاب له كۆتایی هه‌ر شتێك‌دا ده‌روخێت، له كۆتایی جوانترین قهسیدهیدا، له‌كۆتایی ئینتیمای سیاسی، ته‌نانه‌ت له ژیانیشیدا، من ته‌نها باسی حه‌زی لیكۆڵینه‌وه ده‌كه‌م، نه‌وه‌ك سه‌ییاب. توێژه‌ر ده‌بێ له كتێبه زه‌رده‌كان بگه‌رێت، جاران له نێو كتێبخانه‌كان به هۆی تۆز‌و خۆڵه‌وه تووشی حه‌ساسه‌ی قوڕگ ولووت ده‌بوو، ئێستا له گۆگل، جیلی كۆن بێ‌ئاگا نه‌بوو، به‌ڵام قوڵ نه‌بوو، جیلی ئێستا ئه‌گه‌ر به تۆمه‌تی نه‌زانن ده‌ڵێم ئه‌وان بێ ئاگان، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و جیله نوێیه ئه‌وه‌یه، ئه‌ده‌بی وه‌رگێردراو ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌ده‌بی وهرگێردراویش بووكه له به‌رگی ره‌شی ماته‌مدا، ره‌نگه ئه‌و حوكمه بۆ زۆربه‌مان قورس بێت، له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌ده‌بی جیهانی ساردمان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بیت ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، كه هه‌ر زمانێك فیقهی خۆی هه‌یه.
له هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌یان بابه‌تی لاوه‌كی له به‌رده‌ممان ته‌رح ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه فه‌رامۆش بكات ئه‌وا له حیكمه‌تی توێژینه‌وه ناگات، بۆیه تویژینه‌وه وامان لێده‌كات هه‌رده‌م خۆمان به قوتابی بزانین، ئینسانی دانا ئه‌و كه‌سه‌یه نه‌خوازێت زانا بێت، به‌ڵكو بیه‌وێت تا مردن قوتابی بێت، بۆیه باشلا‌ر ده‌لێت زانایان له به‌شی یه‌كه‌می ژیانیان سودبه‌خشن، به‌ڵام له به‌شی دووه‌می ژیانیان زیانبه‌خشن، دیاره من له یه‌كێك له فاشلترین توێژینهوهیهكانم سودمه‌ند بووم كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌م.
سه‌رجه‌م شاعیرانی عه‌ره‌ب له‌و ئه‌ده‌به‌ی كه به ئه‌ده‌بی جاهلی ناسراوه، چامهكانیان به گریان بۆ(شوێن) به تایبه‌تی شوێنی ماڵی مه‌عشوقه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، لهمامۆستاكهم پرسی بۆچی وایه؟ ئه‌و وتی خۆت توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه، منیش له دوو لایه‌نه‌وه سه‌یری ئه‌و دیارده‌یه‌م كرد، وتم یان ئه‌وه‌تا هه‌ستی مازوخی و خۆ ئه‌زیه‌ت دان لای ئه‌و شاعیرانه هه‌بووه،یان ئه‌وه‌تا كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری شوێن، خۆم به دوای به‌و پرسیاره‌ی گه‌ڕام، نه‌متوانی ئه‌و دوو هه‌قیقه‌ته ساغ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام زۆرشت فێربووم بۆیه له كاتێكدا به دوای ئه‌و كتێبانه ده‌گه‌ڕام كه باسی (شوێن له ئه‌ده‌ب دا) ده‌كه‌ن، كتێبێكی به‌رگ شینم ده‌ست كه‌وت به ناوی(جمالیات المكان) ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و كتێبه، به ناسینی پیاوێكی گه‌وره گه‌یشتم، ئه‌و پیاوه (جاستون باشلاره).
باشلا‌ر له‌و كتێبه‌یدا باس له وێنه‌ی شیعری ده‌كات، باس له په‌یوه‌ندی نووسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌كات ستاتیكای شوێنیش ده‌كاته بابه‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، كاتێك كتێبه‌كه ده‌خوێنینه‌وه، ده‌ڵێی باشلا‌ر فیزیك زان و شاعیره، ئه‌و دوو سیفه‌ته‌ش به ده‌گمه‌ن له‌یه‌ك ئینساندا كۆده‌بێته‌وه، چێژی كتێبه‌كه له‌ودایه، خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته ناو خه‌یاڵی زانایه‌ك كه پڕ له یادگاری، بۆ سه‌رده‌می منداڵیمان ده‌گێرته‌وه، چونكه ئه‌و پێیوایه چیرۆكه‌ی هه‌موو شوێنێك له ژیان ئینساندا له بیرۆكه‌ی (ماڵ) وه‌رگیراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وماڵه‌ی كه تێیدا له دایك بووین و له‌سه‌ره‌تای ژیانمان تێیدا ژیاوین، باشلا‌ر ده‌ڵێ" هه‌موو شوێنێك له جه‌وهه‌ردا بیرۆكه‌ی ماڵ له خۆده‌گرێت، خه‌یاڵیش به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كات هه‌ركاتێك ئینسان تووشی شوێنێك بوو، به خه‌یاڵ دیواری بۆ دروست ده‌كات و ده‌كه‌وێته وه‌همی داڵده‌دان" یان ده‌ڵێ" به‌هۆی (ماڵ) زۆربه‌ی یاردگاریهكانمان پارێزراون، ئه‌و یادگارییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدان هه‌مان نه‌سقی یادگارییه‌كانی ماڵیان نییه، كاتێك یادگاری ماڵی یه‌كه‌م به بیرخۆمان ده‌هێنینه‌وه، سهربارێك ده‌خه‌ینه سه‌ر خه‌ونه‌كانمان ئێمه له‌و كاته مێژوونووسی راسته‌قینه نین به‌ڵكو زیاتر له شاعیرێك ده‌چین، له‌و كاته ههڵچونهكانمان هیچ نیه جگه له‌وه‌ی گوزارشتێك له شیعرێك كه ونمان كردووه"
كتێبێكی تری باشلارم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر خوێنده‌وه، كتێبه‌كه ناوی(پێكهاتنی عه‌قلی زانستی)یه، باشلا‌ر له‌و كتێبه‌دا به میتۆدێكی فینۆمینۆلۆژی باس له مه‌عریفه‌ی زانستی ده‌كات، ئه‌و له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه ره‌خنه له زانستی ته‌قلیدی ده‌گرێت، ئه‌و پێیوایه سێ جۆر وه‌عی هه‌یه، وهعیهكی زانستی ساده، كه به هه‌موو زانیاریه‌ك قایله، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دیارده‌یه‌ك سه‌رسامه، بۆیه ئه‌و عه‌قڵه، له سهعادهتێكی بێ ئاگای مه‌عریفه دایه، جۆری دووه‌م عه‌قڵی زانستیه، كه هێشتا به‌ره‌و ئه‌بستراك نه‌چووه، عه‌قڵی سێیه‌م ئه‌و عه‌قڵه‌یه، كه له موعاناتی ئه‌بستراك دایه، باشلا‌ر به‌و شێوه‌یه ئامانجی كتێبه‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه، بۆیه به‌و ناونیشانه رازی نییه ده‌ڵێ" كتێبه‌كه‌م ناوی جه‌مالیه‌تی عه‌قڵه"، راسته به‌ر له باشلا‌ر له فه‌له‌سه‌فه‌ی یۆنانی وئیسلامی باس له پۆلینكردنی زانسته‌كان كراوه، فه‌لسه‌فه‌یه‌كیش هه‌یه به ناوی فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشلا‌ر جیایه، ئه‌و ده‌یه‌وێت زانست و هزری زانستی له نواندنی ئه‌ندازه‌یی به‌ره‌و ئهبسراك به‌رێت، بۆیه ده‌ڵێت ئه‌بستراك مێشك ماندوو ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ر به ئیبستراك مێشك ده‌حه‌سێته‌وه.
faysal_978@yahoo.com