
ئانا زینگه‌ر له 1900_ 1983……و: كه‌ژاڵا عه‌لا
ئانا زینگه‌ر له 1900_ 1983
خاتوو ئانا زیگه‌رس نووسه‌رێكی ئه‌ڵمانیه‌و به ئهدیبَكی پێشوه‌ختی ئه‌ده‌بیاتی كۆمۆنیستی‌و چینی كرێكار ده‌ژمێردرێت. ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه توانی ئاڵای به‌رگری كردن به‌رزبكاته‌وه، به‌ئیمان به كۆمۆنیزم‌و به تۆڵه‌كردنه‌وه له زه‌مه‌نی خۆی واتا له‌دژی فاشیزم و بۆرجوازی تێبكۆشێت.ئانا ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بووه به‌رامبه‌ر بهشۆڕشگێڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه به ( یاخیبوانی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ). ئانا له دروشمێكیدا ئه‌ڵێ(( پێویسته یادو بیرهوهریو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌نگاوه‌رانی سته‌م دیده‌و بێسهرو شوێنكراوی شۆِرش، جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت له دنیای ئهدهبیاتو هونه‌ردا ونه‌مری پێببه‌خشرێت)).
ئانا له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا داكۆكی له كه‌سانی بێبه‌شكراو له‌سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات ، واتا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ژێرگوشاری زه‌برو ستهمهوهو به‌رگری كردن له دژی فاشیزم‌و دیكتاتۆریه‌ت. زۆربه‌ی نووسینه‌كانی باس له‌م شتانه ده;ات: ڕێزی مرۆڤ ، گه‌شبینی، ئومێد، خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان، سروشت، وهلاْ،، په‌روه‌رده‌ی گونجاوی مرۆڤه‌كان، ئایدیاڵی سۆسیالیستی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كێتی، په‌یوه‌سته‌گی به جیهانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزم و ئازادی. ئه‌و له جیهانی نامرۆڤایهتیوفاشیزمو دیكتاتۆریه‌تدا، به‌رهه‌می پێشكهوتنخوازو ئومێدبه‌خشی نوسیوه‌ته‌وه.
ئانا به‌ناوبانگترین نووسه‌ری ژنی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌ڵمانیایه و یه‌كێكه‌له شۆڕشگێڕه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی فیمێنیستی له وڵاتانی خۆر ههڵاتو نووسه‌رێكی میللی ئه‌ده‌بیاتی سۆسیالیستی وڵاته‌كه‌ی خۆی بووه. ئه‌و یه‌كێك بووه له ژنه كۆمۆنیستهكانو نووسه‌ری قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی ڕیالیزم ئه‌ڵمانیا. له‌ژێركاریگه‌ری تیۆری جۆرج لۆكاش دا ده‌رباره‌ی ڕیالیزمی سۆسیالیستی، به‌رهه‌مێكی له دژی فاشیزم خوڵقاند. هه‌روه‌ها ئانا خوڵقێنه‌ری كتێبی (( خاچی حه‌وته‌م))ه له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ.
ئانا زیگه‌رس له‌نێوان ساڵه‌كانی 1900تا 1983 ژیانی به‌سه‌ر بردووه. باوكی دوكانی شوێنه‌وار فرۆشی هه‌بووه. ئانا له زانكۆ مێژووی هونه‌ر، فه‌لسه‌فه، هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی چینی خوێندوه. ئهوجولهكه په‌ره‌ست بووه‌و بابه‌تی كۆتایی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ده‌رباره‌ی جوله‌كه‌و یه‌هودیه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی وێنه‌كێش (ڕامبرانت) نووسیوه. له ساڵی 1928دا بووه به‌ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی وڵاته‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزبوونی نازیه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كراوه. ئانا له‌دوای ئازادبوونی له زیندان به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌مه‌ترسی، له ڕێگه‌ی فه‌ره‌نساوه خۆی گه‌یاندووه‌ته مه‌كسیك، چونكه هه‌م جووله‌وه و هه‌م كۆمۆنیست بووه. ئه‌و سه‌ره‌تای موتاڵاكردنی به ئه‌ده‌بیاتی داستانی جیهانی ده‌ستپێكرد له‌نموونه‌ی به‌رهه‌می فه‌ره‌نسی، ڕوسی و ئه‌ڵمانی. ئانا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وسه‌رده‌مه بووبه به‌ڕیوه‌به‌ری یه‌كێتی نووسه‌ران له نێوان ساڵه‌كانی 1952_1978دا و سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌می یه‌كێتیی نووسه‌رانی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات بووه.ئانا جگه له خه‌ڵاتی ئاشتی ستالین، دووجار خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیاتی میللی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه. به‌رهه‌مه‌كانی ئانا زیگه‌رس بریتین له: ڕۆمان، چیرۆك، وتار. هه‌ندێك له‌وانه وه‌ك: خاچی حه‌وته‌م_ ترانزێت_ شۆڕشی ماسیگران_ كوژراوه گه‌نجه‌كان نامرن!_ هێزی هه‌ژاران_ سێ ژن له‌دوورگه‌ی هایتی_ دیداری هاوسه‌فه‌ر_ سه‌فه‌ری ده‌ریایی_ هاوڕێیه‌تی_ نانوخوێ_ رزگاربوون_ بڕیار_ گوزه‌رێك به‌ناو مانگی شوباتدا_ گه‌ڕان_ دوورگه‌ی مردووه‌كان_ ئاوی ڕاسته‌قینه_ چاوپێكه‌وتنی خۆش، له‌گه‌ڵا چه‌ند وتارێكیشدا.
ڕۆمانی خاچی حه‌وته‌م نازناوی سرودی شۆڕشگێڕانه‌و به‌رگری كۆمۆنیستی لێنراوه. ئه‌م ڕۆمانه له‌گه‌ڵا چیرۆكی ترانزێت له‌م دوایانه‌دا كراوه به‌فلیم. هه‌روه‌ها كتێبی هاوڕێكان نازناوی وێنه‌ی شه‌هیدانیان لێناوه، چونكه پێشكه‌شی كردبووبه: یاخیووه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر! ڕۆمانی ترانزیت گوزارشت ده‌كات له جیهانی ترس، دڵه ڕاوكێ، گرفتاری، پوچی بۆرجوازهكان. هه‌روه‌ها ئه‌م سێ كتێبه‌شی: گه‌ڕان_ كچێكی مردوو_ ترانزیت_ به‌گوزارشت له ژیاننامه‌ی نووسه‌ر خۆی داده‌نرێت.ڕۆمانی چاوپێكه‌وتنێكی خۆش كه تیایدا كافكا و گوگول و هۆفن به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی دیداری یه‌كتر ئه‌كه‌ن ناوی ئه‌فسانه‌ی لێنراوه.
******
سایتی: هنر و ادبیات
******
داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌م كه ئه‌م بابه‌ته پێشتر به‌هه‌ڵه واته (پاكنووسهكهیم نه‌ناردبوو) له‌چه‌ند سایتێكی تردا بڵاو كردۆته‌وه كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی چاپی تێدایه.