سێکسیۆله ئینتیمداسی
سێکسیۆله ئینتیمداسی
توانج و ده‌ست بۆبردنی سێکسی*بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
"سێکسێۆله ئینتیمیداسی" ئه‌و دیارده‌یه‌یه که له ژیانی ساده‌ی ڕۆژانه‌ماندا به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سیاسی وکهلتووریدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. سێکسێۆله ئینتیمیداسی چه‌مکێکی به‌رفراوانه و شێوازی جیا جیا ده‌گرێته خۆ، ئه‌م دیارده‌یه جا چ له بواری کارکردن‌دا یاخود ژیانی پریفهی دا بێت، له هه‌مو شوێنێکی جیهاندا و له توێژه جیاجیاکانادا بوونی هه‌یه .
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له :" هه‌ر شێوازێک له هه‌لسوکه‌وتی سێکسی به‌رامبه‌ر که‌سی دی، یان نزیک بوونه‌وه له جه‌سته‌ی که‌سێک، ده‌ستلێدان، باوه‌شپێداکردن، په‌لاماردان ، تووندوتیژی سێکسی و لاقه‌کردن، وهه‌روه‌ها شێوازی زاره‌کی و نا زاره‌کی ده‌گرێته‌خۆ. که که‌سی تاوانبار به ئاگایی یان نائاگایی ئه‌نجامی ده‌دا، و له کاتێکدا که‌سی به‌رامبه‌ر (کارپێکراو) به ره‌فتاره‌که بێزار و هه‌راسان ده‌بێت،و کرداره‌که به ره‌فتاریکی ناپه‌سه‌ندو ناله‌به‌ر و قێزه‌وه‌ن داده‌نێت".
ڕوونتر بلێین ئه‌و هه‌لسوکه‌وته سێکسییانه‌ی که که‌سی به‌رامبه‌ری پێ بێزار و هه‌راسان ده‌کرێت. جا زۆر نزیکبوونه‌وه له جه‌سته‌دا ، یان ده‌ست بردن بۆ ئه‌ندامێکی له ش وه‌ک ده‌ستبردن بۆ ران، مه‌مک، پشت یان که‌مه‌ر، ،باوهشپێداکردندا بێ. زاره‌کیش وه‌ک توانج و پلار له سه‌ر ئه‌ندامی له‌ش ولار نمونه‌ش ( مهمکدانت له‌به‌ر نیه، ئه‌وا جوانتره!)، یان نازاره‌کی وه‌ک به به‌رده‌وام چاوتێبرین به چه‌شنێک که‌سه‌که، ئه‌ویدی به چاو ڕووتده‌کاته‌وه. له لایه‌کی تریشه‌وه پرسیار کردن له سه‌ر ژیانی’ پریفهی سێکسی" ئه‌وی دی ، دهچێتیه ئه‌م خانه‌یه‌وه . بۆ نمونه ژن و پیاوێک له ده‌زگایه‌ک کارمه‌ندن ، گه‌ر پیاویک بۆ چێژ و زه‌وقی خۆی، ده‌ستی کردن به پرسیارکردن له ژنێکی هاوکاری، پرسیاره‌کان تاقیب کردن بێ له سه‌ر ژیانی تایبه‌تی ژنه‌که "ژیانی سێکسی" ، گه‌ر ژنی کارمه‌ند خۆی خوازیاری ئه‌م پرسیارانه نه‌بێ، و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌کارێکی نه‌شیاو و ناپه‌سه‌ندو ناله‌باری دابنێت. ئه‌وا ژنه‌که ده‌توانێت، له‌م ڕووه له لای کۆمیسی تایبه‌ت سکالا بکات.
شایانی باسه هێز بالاده‌سته له پیاده‌کردنی سێکسیوله ئینتیمیداسێون. له‌و په‌یوه‌ندییانه دا یه که جیاوازی هێز له ئارا دا هه‌یه و یه‌ک لایه‌نه‌یه . بۆ نمونه په‌یوه‌ندی نیوان ژن و پیاو، جیاوازی له ڕووی ته‌مه‌ن، جه‌سته، پله‌و پایه و پۆست. بۆ نمونه په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رو سکرتێر . مامۆستا و قوتابی، سسته‌رو دکتۆر. نه‌خۆش و دکتۆر ..هتد
له لێکۆلینهوهیهکدا له سه‌ر سێکسیوله ئینتیمیداسێون له هۆله‌ندا ده‌رکه‌وتوه که %67 ی ژنه‌کان جارێک یان چه‌ند جارێک به ره‌نگاری ئه‌م کێشه‌یه بونه‌ته‌وه. له % 39 قوربانیه‌کان ده‌ستیان لێوهشێنراوهو په‌لامار دروان، له % 11 ی قوربانیه‌کان ڕووبه‌رووی توندوتیژی سێکسی و لاقه‌کراون کراون. %50 ی ژنه‌کان رووبه‌رووی قسه و ته‌شه‌ر و توانجی سێکسی بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به که‌سی ده‌ستدرێژیکه‌ریش له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێ که له %68 تاوانبار، پیاوێکی ناسراوی قوربانیه ،بۆ نمونه پیاوی درواسێ، هاوڕێ، ناسیاو، به‌رێوه‌به‌ر، مامۆستا، خزم و ئه‌ندامی خێزان ، هاوکار.
%24 ی تاوانبار، هاوڕێی یان ئاشنای قوربانیه‌که‌یه، له %9 ی هاوکاره، %6 به‌ڕێوه‌به‌ره، %3 مامۆستا، % 26 ی تاوانبار ئه‌ندامی خێزانن وه‌ک ئامۆزا، خاڵ، مام، پورزا….له %32 دا تاوانبار نه‌ناسراوه.دیاره قسه‌کردن له سه‌ر بابه‌تێکی وا هه‌ستیار ئاسان نه‌بێ، ڕه‌نگه ژنه‌ی قوربانی گه‌ر ده‌م بکاته‌وه و که‌سی تاوانبار روبه‌رو بکاته‌وه که کرده‌وه‌ی نه‌شیاو و ناله‌باری ئه‌نجامداوه، ئه‌وا دووریش نیه ، هه‌ر ئه‌و کابرایه خۆی جۆره‌ها توانج و تاوان نه‌خاته پال ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌ڵامی کرداری نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه زۆر جار ژنه‌که له به‌ر کێشه ، ترس و شه‌رم ، کونجی گۆشه‌گیری و بێ ده‌نگی هه‌لده‌بژێرێت، یاخود په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه، یان خێزانه ده‌پچرێنێت. لێره‌وه که‌سی قوربانی ڕووبه‌رووی هه‌لوێستێکی گران ده‌بێته‌وه، بێ ده‌نگی هه‌لبژێرێت، که هه‌ر بێ ده‌نگیش خۆی له خۆیدا هه‌ندێک جار ناخ ده‌کرۆژێت و ده‌بیته هۆی دلگرانی و خراپی باری ده‌رونی . یان گه‌ر بێ ده‌نگی شکاند و سکالای تۆمار کرد ، دوباره ببێته هۆی کێشه و گرژی.
له دانیشتنێکی تایبه‌تی له گه‌ڵ ژنه ڕۆمانوسی ناوداری به‌لچیکی ،که مامۆستای زانکۆ ،خاوه‌نی نووسینی چه‌نده‌ها ڕۆمان و لێکۆڵینه‌وه‌یه ، ( خاتوون کریستین هێمهریخ) ، له‌م رووه
وێڕای ئه‌وه‌ی باس له هه‌ندێ ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌کان ده‌کات که چۆن کرداری سیکس ، بابه‌تی گرنگی رۆمانه‌کانه، ئه‌نجامده‌رانیش هه‌ر به دوای تێرکردنی ئاره‌زو حه‌ز و تاسهیانهوهن ،
زۆرجارکرداری یه‌کلایه‌نی و توندوتیژی سێکسی و لاقه‌کردنی ژن دێته پێشه‌وه. نمونه‌ش ڕۆمانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی روسی ڤلادمیر نابۆکۆڤ ، رۆمانی لۆلیتا Lolita که چۆن مامۆستا Humbert Humbert"ی ته‌مه‌ن نزیکی 40 سال ، حه‌ز له کچیکی ته‌مه‌ن 12 سالان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کچه نیزیک بێته‌وه، له گه‌ل دایکی لۆلیتا ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ستپێده‌کات. که دایکی ده‌مرێت له گه‌ل ئه‌م کچه مناله پێکه‌وه شاره‌و شار سه‌فه‌ر ده‌که‌ن. تراژیدیا و سوکایه‌تی دێته پێشه‌وه.
کریستین ده‌ڵی گه‌ر ژنێک به بێ مه‌به‌ست و نیازێک، له گه‌ل پیاوێکی هاوڕێی و ئاشنای پێکه‌وه چوونه ده‌ره‌وه ، ئێواره‌یه‌کی خۆشیان پێکه‌وه برده سه‌ر و پێکه‌وه قسه‌و گفتوگۆ بکه‌ن، خۆ گه‌ر پیاوه‌که‌ی مه‌رامی زیاتر بێ و هه‌ولی نزیک بونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی دا‌و، ژنه به‌م کرداره په‌ست وبێزار بێت، رازی نه‌بێت و سنوری خۆی به "نا " ووتن دیاری بکات، به‌لام گه‌ر کابرا هه‌ر سور بوو له سه‌ر داوای خۆی، خۆی پێ کۆنترۆل نه‌کراو ، ژنه هه‌مانکات نه‌توانێت به ره‌نگاری په‌لامارو شالاوی پیاوه بوه‌ستێته‌وه ، ژنه لاقه بکریت.له‌م حاله‌تانه‌دا هه‌ر ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ژنه راده‌کێشرێت ، ژن تاوانبار ده‌کرێ، که گوایه خۆی ئه‌وه‌ی وویستوه!خۆی به دوای ئه‌وه گه‌راوه، یان ده‌ڵین چونکه جله‌کانی وا سێکسی بووه ، بۆیه وای لێکراوه!
یان بۆ له گه‌ڵی ده‌چیته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ک له ئه‌فسانه‌ی "حه‌وا " که چۆن "ئاده‌م"ی له خهشتهبرد و سێوه‌که‌ی ده‌رخواردا! . ئه‌وا ده‌ستی تاوان بۆ ژن راده‌کێشن جۆره‌ها بیانو ده‌هیننه‌وه که ژنی پێ تۆمه‌تبار بکه‌ن. که له کاتێکدا پیاو ده‌بێت کۆنترۆڵی جه‌سته‌ی خۆی بکات، فێر بێت ده‌ستدرێژی نه‌کات و رێزی"نا" ووتنی به‌رامبه‌ر بگرێت، پێده‌چیت پیاو تێ نه‌گات که به‌م کرداره شهرهنگێزێیهی چ خه‌ساره‌تێکی ده‌رونی و جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی مێینه دروست ده‌کات.
هه‌روه‌ها کریسیتین ئاماژه به‌وه ده‌دات که پیاو پێان ناخۆشه ره‌خنه‌یان لێ بگریت، به تایبه‌ت گه‌ر ره‌خنه‌گره‌که ژن بێت ، به بچوکترین ره‌خنه هێرش ده‌که‌ن، یان گه‌ر راز و گله‌ییان لێ بکه‌ی، ئه‌وا بایه‌خ ناده‌ن یان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، لێره‌وه دیالۆک و گفتوگۆ لایه‌نی به‌هیزی پیاو نیه، بۆیه گرنگه ئه‌م لایه‌نه له پیاوادا پێشبخرێت. له پرسیارێکدا کرسیتین له چه‌ند پیاوێک ده‌پرسێت ئایا چ هه‌ستێکیان هه‌یه که کاتێکدا ئه‌ندامی زه‌کریان ره‌پ ده‌بیت! ئایا له‌وه به ئاگان یان نائاگان ، پیاوێک له وه‌ڵامدا به کریستین ده‌ڵی " وه‌ک چه‌قۆیه‌ک وایه و له گیرفاندا بێت "
کریستین ده‌ڵی: تێناگه‌م چۆن پیاو له‌و په‌لاماردانه چێژ وه‌رده‌گرن؟ که له کاتێکدا خۆی تێر ده‌کات ، هه‌ستی ترس و شه‌رم و تاوان له جه‌سته‌ی ئه‌وی تردا ده‌چێنێت، . له‌و کاته‌ی ته‌کان ده‌داو شه‌ری چێژی خۆی ده‌کات، ئازار به گیانی کچه ده‌به‌خشێت و له وانه‌یه توشی خوین به‌ربوونی بکات، یاخود ئه‌ندامی له‌شی (ڕه‌حمی) بدرێت ، یان حه‌وزی بشکێت،ده‌رئه‌نجام هه‌مو ژیانی تێک بدرێت، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه : ئایا به‌کارهێنانی تووندوتیژی سێکسی،سێکسێۆله ئینتیمیداسی له سروشتدایه یاخود له کهلتووردایه؟ کرداره‌که وابه‌سته‌ی هۆرمۆنی Testosteron، یا به‌رهه‌می ئه‌م که‌لتوره‌ی ئێستایه؟ کریستین ده‌ڵی ده‌بێت له هه‌ردولاوه بۆی بڕوانین ، به‌ڵام مرۆڤ له کۆمه‌لگای شارستانیه‌دا ده‌بێت رێزی به‌رامبه‌ر بگرێت و کۆنترۆلی خۆ بکات.له 27-1-2009 له ئاوێنه بڵاوکرایه‌وه