یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی ……
یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
هه‌ژێن
28 ئه‌پڕیلی 2009هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده، ده‌سه‌ڵات و لێنینیسته‌کانی عیراق ڕۆژی (یه‌کی ئایار)یان لێ کردبووین به جه‌ژن و ئه‌لکهولخواردنه‌وه، به‌ڵام به هۆی ڕوخانی دیواری سانسووری پارتی (حزبی) پاش ڕوخانی دیواری به‌رلین، په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستی لا درا و ئه‌فسانه‌کانی ڕابه‌ری بۆلشه‌ڤیزم و پارتی پێشڕه‌و وه‌ك به‌فری به‌هاران توانه‌وه و مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی یه‌کی ئایاری 1886ی شیکاگۆ، که یه‌کێك بوو له کاره ڕاسته‌خۆکانی بزاڤی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و بزاڤه نه‌ك خه‌ریکی پیرۆزکردنی مێژوو نه‌بوو، به‌ڵکو چالاکان و له سێداره‌دراوانی ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئابووریی و ڕامیاریی کرێکاران بووه.
ساڵیانی ساڵ له پیرۆزکردن و به جه‌ژنکردنی یه‌کی ئایار، کرێکاران له کوردستان نه توانیویانه خوله‌کێك ماوه‌ی کاری ڕۆژانه که‌م بکه‌نه‌وه و نه فلسێك بخه‌نه سه‌ر کرێی ڕۆژانه‌یان، به‌ڵکو له به‌رامبه‌ردا هه‌رچی زیاتر خۆیان ده‌سته‌مۆتر و پاشڕه‌وتری ده‌سه‌لات و پارته ڕامیارییه‌کان کردووه.
ئه‌وڕۆ وه‌ك به‌رهه‌می خه‌باتی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کرێکاران و توێژه پرۆلێتێره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابوردوودا، هه‌ڵسوڕاوانێك به‌و سه‌ره‌نجامه گه‌یشتوون، که چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن به‌ناوی جه‌ژن و ئاهه‌نگه ئایارییه‌کانه‌وه سووکایه‌تی به مێژووی پڕ خوێنی ڕژێنراوی کرێکاران بکرێت و بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پارته به‌ناو سۆشیالیسته ده‌سه‌لاتخوازه‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هاوپستی و هاتنه‌مه‌یدانی چینایه‌تی جیهانیی ئه‌م چینه، نووسه‌ران و پاگه‌نده‌گه‌رانیان ڕسوا و به درۆ بخه‌نه‌وه و بایکۆتی ئاهه‌نگ و ڕێپێوانه میریی و پارتییه‌کانیان بکه‌ن و له به‌رامبه‌ردا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك گونجاوه چ له کۆڕوکۆمه‌ڵی شوێنی کار و چ له ناو په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا میتنگ و ڕێپێوان و چالاکی هونه‌ری و ڕامیاری و خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی کارگه و کارخانه و گه‌ڕه‌ك و کێڵگه و گوند و شار و شارۆچکه‌کاندا به‌ڕێ بخه‌ن.
ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستبردن بۆ شێوازی کاری ڕاسته‌وخۆ وه‌ك تاکه شێوازی سروشتی و کارای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری که چه‌وساوان له هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه چه‌وساوه‌کاندا ده‌توانن ده‌ستی بۆ به‌رن و ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازانی پێ خافڵگیر بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که بێجگه له داخوازییه ئابووریی و ڕۆژانه‌ییه‌کان وه‌ك داخوازی ده‌ستبه‌جێ و هه‌رده‌می خه‌باتی ڕۆژانه‌مان له‌م یه‌کی ئایاره‌دا پێشنیارن، یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م ئه‌رکی مێژووییمان بۆ چۆکدادان و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته بێسنووره‌کان له فه‌رمانره‌وایان و به‌ڕێخستنی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ر و به‌رهه‌ڵستکاری چینه دارا و فه‌رمانڕواکانی کوردستانداین. ده‌سه‌لاتداران و پارله‌مانتاره‌کانیان به درێژایی ماوه‌ی نێوان گاڵته‌جارییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی پارله‌مانی، هه‌رچییان بوێت و بۆیان بلوێت له سه‌رکوتی ڕامیاریی و سه‌پاندنی باری گرانی ئابووریی و ده‌رکردن و په‌سه‌ندکردنی ڕێسا ڕزیوه‌کان و مامه‌ڵه‌کردن به ژیان و داهاتووی خه‌ڵکه‌وه ده‌یکه‌ن، ته‌نیا له ڕۆژانی گاڵته‌جارییه هه‌ڵبژێریی و ده‌نگدانییه‌کاندا ده‌که‌ونه به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تییانه‌ی داخوازییه‌کانی بنده‌ستانی کۆمه‌ڵگه. هه‌ر بۆیه پێویسته و ده‌بێت ئه‌م هه‌له له ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین و له بری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتخواز له بری ئه‌وی تر، وه‌لانانی ئه‌و پارله‌مانتاریست و سه‌رۆکشالیاران به‌وی تر، کۆڕه‌کانی خۆمان خڕ بکه‌ینه‌وه و گه‌ڕه‌ك و کارگه و شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ناو شار و سه‌ر کێڵگه‌ی گونده‌کان بکه‌ینه پارله‌مانی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆمان و له بری ده‌نگدان به لیستی داخراو یا کراوه، ده‌نگ به پێكهێنانی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی خۆمان بده‌ین و له بری گۆڕینی مشه‌خۆرێك، ده‌سه‌ڵاتخوازێك، ده‌سته‌بژێرێکی بۆرژوا به‌وی تر، ده‌نگ به خۆمان و به سه‌پاندنی داخوازییه‌کانی خۆمان بده‌ین.
بڕیار و پێشنیارێکی له‌م جۆره هه‌ڵقوڵاوی حه‌ز و خه‌ونی ئه‌م فیلۆسۆف و ئه‌و ڕامیارکار نییه، به‌ڵکو ئه‌زموونکردنی هه‌زاران ساڵه‌ی سیستمی پارله‌مانی و نوێنه‌رایه‌تی و ڕێکخستنی قوچکه‌یی (هه‌ره‌می) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات، که گاڵته‌جارییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌م دز و مشه‌خۆر و جه‌لاد له به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا، ته‌نیا تووشی سه‌رگێژه و خۆشباوه‌ڕیمان ده‌که‌ن و بۆ ملدان به ویستی یه‌کگرتووی مشه‌خۆران و پاوانگه‌ران و چه‌پاوڵگه‌ران ده‌سته‌مۆمان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و پارله‌مانتاره چه‌ندژنه کۆشکنشینه‌کان چوار یا هه‌شت ساڵ ده‌نگی دراوی ناهوشیارانه‌ی چه‌وساوانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌و ده‌نگانه ڕه‌وایه‌تی به هه‌موو ڕاوڕووت و سه‌رکوت و هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانمان ده‌ده‌ن، ئه‌وا هه‌ر له سه‌ربه‌ندی گاڵته‌جارییه‌کانی لیستی داخرا و لیستی کراوه‌دا، ڕه‌شووی ئه‌وان له ده‌ستی ئێمه‌دایه و به ده‌نگنه‌دانی ئێمه شکۆی هه‌ڵچنراویان له که‌له‌سه‌ری ئێمه داده‌ڕمێت و سه‌ری چینایه‌تییان تا ئاستی پێڵاوی قوڕاوی ژنه خزمه‌تکاره‌کانی هۆڵی پارله‌مان داده‌نه‌وێنن و ده‌که‌ونه پارانه‌وه لێمان، چونکه شکۆداری ئه‌وان له‌سه‌ر ناهوشیاری و ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی خراپ له به‌رامبه‌ر خراپتری ئێمه ڕاوه‌ستاوه و کاتێك که ئێمه ڕیزه‌کانی خۆمان یه‌ك بخه‌ین و لیسته‌کانی ده‌نگدان له بری خستنه ناو سندوقه‌کانی هه‌ڵبژارن، بخه‌ینه ناو ئاوده‌ستخانه‌کانمان و له بری سپاردنی کاروباری ژیان و بڕیاره‌کان به وان، به‌خۆمان بێینه مه‌یدان و خه‌بات و چالاکی ڕاسته‌وخۆ بۆ بنبڕکردنی گرفته‌کان و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆ جه‌ماوه‌رییه یه‌کگرتووه‌کان له فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنه‌کاندا، ده‌نگمان یه‌ك بخه‌ین، ئه‌وا چیتر له‌م ڕێوشوێنه کۆیله‌وارانه‌دا نامێنینه‌وه و ئاوا به ئاسانی ده‌سته‌مۆ و ملکه‌چی بڕیاره‌کانی پارله‌مانی مشه‌خۆران و سه‌رکوتگه‌ران نابین.
ئه‌گه‌ر به هۆی سه‌رکوت و سانسووری ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی عیراقه‌وه، له ڕابوردوودا ده‌ستمان به ئه‌زموونی بێسوودی ده‌نگدان به پارله‌مانتاریستان و هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر و کارایی و به‌سوودی ئه‌زموونی خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تییه ئازاده‌کانی هاوچینه‌کانمان له یه‌کێتی ئازادانه‌ی هه‌ره‌وه‌زی گه‌لی و ئه‌نجومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ڕانه‌گه‌ییشتنێت، ئه‌وا چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی خێرای ئه‌زموونی خۆمان له کوردستان له‌مه‌ر ئازادی ڕۆژانی ڕێکخراوبوونمان له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی (شورایی)دا و تێکشکان و کۆیله‌بوونمان له سه‌رده‌مه‌کانی پاش سه‌رکوتی ئه‌و بزاڤه شۆڕشگێڕانه‌یه، که به زاڵبوونی پیلاناوی به‌ره‌ی کوردستانی و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئایاری 1992 و هه‌لبژاردنه‌کانی 1996 و 2005 و ..تد، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که دروشمه‌کانی مشه‌خۆران و ده‌سه‌لاتخوازان ته‌نیا دێوجامه‌یه‌کن بۆ ڕامکردن و خۆشباوه‌ڕهێشتنه‌وه‌ی ئێمه و پاشه‌کشێپێکردنی بزاڤه‌کانمانن. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی دروشمه‌کانیان بده‌ین، ده‌بینن، به‌پێی هه‌لومه‌رج و پێداویستیه‌کانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان گۆڕیونانن و هه‌رجاره‌ی به په‌رده‌یه‌کی تره‌وه شانۆگه‌رییه‌که‌یان درێژه پێده‌ده‌ن؛ ئه‌مساڵ له کاتێکدا که جه‌ماوه‌ر له‌وه گه‌یشتووه، که جیاوازی خاوه‌نشکۆیی سه‌رۆکخێڵه‌کانی بارزان و تاڵه‌بان –پارتی ڕامیاریی خێڵی پۆستمۆدێرنه‌یه- نییه و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، بۆ ڕزگارکردنی که‌شتی نیشتوویان له تاواندا ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی خۆیان -ڕیفۆرمخوازان- له په‌رده‌یه‌کی نوێی گاڵته‌جارییه‌که‌یاندا کردووه‌ته ڕه‌قیب و لیستێکی کراوه‌یان بۆ ڕێکخستوون، تاوه‌کو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌ی به‌شمه‌ینه‌تانی کوردستان له ڕێگه‌یه‌کی تر و به جۆرێکی تر به‌لارێدا به‌رن و سه‌روه‌ری مشه‌خۆری چینه‌داران له کوردستان بپارێزن و درێژه‌ی پێ بده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ناوی لیستی سه‌ربه‌خۆ و کراوه و ئۆپۆزسیۆن و ڕیفۆرمه‌وه بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن و دژایه‌تییه‌کی دێوجامه‌ییان به‌ڕوویدا ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر به پاره‌و کۆمه‌کی خۆیان قوتیان کردوونه‌ته‌وه و هه‌ر به‌خۆیان گرد و ناوه‌ند و چه‌ك و پێداویستی لۆجیستیکییان خستووه‌ته به‌رده‌میان، هه‌ر به‌خۆیان و به ڕاگه‌یاندنی خۆیان گه‌وره‌یان کردنه‌وه، تاوه‌کو تاکی چه‌وساوه‌ی کوردی‌یان پێ فریو بده‌ن.
ئه‌وان پاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆبوون، ڕیفۆرم و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و جیاکردنه‌وه‌ی پارت و میری ده‌که‌ن، ئایا ئه‌مانه هیچ له باری کۆیله‌تی و نه‌داری و چه‌وساوه‌یی ئێمه‌ی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ده‌گۆڕن، ئایا هیچ له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ده‌گۆڕن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سه‌ربه‌خۆ له کێ؟ ئایا ئه‌گه‌ر (PUK) و (PDK) سه‌روه‌ر بن یا هه‌ر لایه‌ن و که‌سێکی تر، ئه‌مه هیچ له‌وه ده‌گۆڕێت که چینێکی مشه‌خۆر کۆمه‌ڵگه پاوان ده‌کات و چه‌پاوڵی داهات و ژیانی ئێمه ده‌کات؟ ئایا ئه‌وه هیچ له‌وه ده‌گۆڕێت، که موچه‌ی ساڵانه‌ی پارله‌مانتاریستێکی ته‌وه‌زه‌لی مشه‌خۆر له داهاتی سالانه‌ی گه‌ڕه‌کێك یا گوندێکی کوردستان زیاتره؟ ئایا هیچ له‌وه ده‌گۆڕێت که خه‌رج و تێچوونی کۆشکی پارله‌مانتارێك یا گرده‌که‌ی ڕێفۆرمخوزان له خه‌رجی ده‌یان و سه‌دان نه‌خۆشخانه، پارك ، دایه‌نگه، فێرگه‌یه‌ك زیاتره؟ سه‌ربه‌خۆ له کێ، ئایا ئه‌وانیش هه‌ر خوازیاری فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر ئێمه‌دا له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه نین؟ ئایا ئه‌وانیش خوازیاری تۆکمه‌کردنی ده‌زگه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پۆلیس و ده‌زگه نهێنییه‌کان نین؟ ئایا ئه‌وانیش خوازیاری کۆنترۆڵکردنی کارگه و کارخانه و گه‌ڕه‌ك و ناوه‌نده‌کانی خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌لایه‌ن ڕێکخراوه زه‌رده‌کانیانه‌وه نین؟؟؟؟؟؟؟
ڕیفۆرمی چی و بۆ کێ و کێ بیکات؟ هه‌موو گۆڕینێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆرژوازیدا ده‌توانێت ناوی ڕیفۆرمی لێ بنرێت، ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمانی قه‌ره‌قوشی و په‌سه‌ندکردنی یاسای چه‌ند ژنه! ئایا ئه‌وانه‌ش ڕیفۆرم نین؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له ئۆروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و ولاتانی تری پارله‌مانیدا ڕووده‌ده‌ن؛ بێکارکردنی سه‌دان هه‌زار کرێکار، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، به پاره‌کردنی خوێندن و سه‌ندنه‌وه‌ی پاڵپشتی له خوێندکاران، فرۆشتنی خانووه‌کانی شاره‌وانی و تایبه‌تیکردنی نه‌خۆشخانه و فێرگه و کارخانه‌کان، ڕیفۆرم نین؟ ئه‌وه کێیه پاگه‌نده‌ی ڕیفۆرم ده‌کات و بۆ کێ؟ ئایا ئه‌و ڕێفۆرمه قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر زیادکردنی مۆچه، که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار، زیادکردنی نه‌خۆشخانه و فێرگه و پارك و سه‌یرانگه و چاکردنی شه‌قامه‌کان و پاک‌وخاوێنی، که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی ملیۆنی پارله‌مانتاریسته‌کان و کارمه‌نده‌کانی گرده‌که‌ی ڕیفۆرمی تێدایه؟؟؟؟؟؟؟؟
گه‌نده‌ڵی، کێ گه‌نده‌ڵه و کێ به‌رهه‌لستکاری گه‌نده‌ڵی؟ ئایا گه‌نده‌ڵی ته‌نیا دیارده‌یه‌کی کوردستانییه یا چینایه‌تی؟ ئایا له ئۆروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا گه‌نده‌ڵی نییه؟ ئایا ئه‌وه‌ی که گرده‌که‌ی ڕیفۆرم یه‌کێکه له به‌خشیشه‌کانی سه‌رۆکی (PUK) بۆ ده‌سته‌ی ڕیفۆرم، گه‌نده‌ڵی نییه؟ ئایا موچه‌ی بێبه‌رهه‌می چه‌ند ملیۆنی کۆمپانیا و ڕێکخراوه زه‌به‌نده‌کانی دژی گه‌نده‌ڵی و بۆ ڕیفۆرم، به‌شێك له گه‌نده‌ڵی و داهاتی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان نییه؟ ئایا گه‌نده‌ڵخۆران و به‌شبه‌رانی گه‌نده‌ڵی ده‌توانن به‌ر به گه‌نده‌ڵی بگرن؟ ئایا به گۆرینی ده‌موچاوێك به ده‌موچاوێك و ڕێکخراوێکی قوچکه‌یی به ڕێکخراوێکی تری قوچکه‌یی، به‌ره‌یه‌ك به به‌ره‌یکی تر، هیچ له گه‌نده‌ڵی ده‌گۆڕێت؟ مه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی ڕه‌گی له بوونی مشه‌خۆری چینایه‌تیدا نییه؟؟؟؟؟؟؟؟
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌زگه‌کانی ده‌سه‌لاتداری: ئایا ڕیفۆرخوازانی بۆرژوازی به‌ته‌مان چی له‌یه‌ك جیابکه‌نه‌وه؛ ئایا پارله‌مان به‌بێ پۆلیس و پارت به‌بێ ده‌سه‌ڵات و میریی به بێ هه‌واڵگری و داپڵۆساندن بوونی هه‌یه؟ ئایا له وڵاته دیموکراته به ئۆلگوکراوه‌کاندا مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان جیا نین، ئه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و زیندان و برسییه‌تی و بێسه‌رپه‌نایی و نایه‌کسانییه چینایه‌تییه و ناداوه‌ررییه کۆمه‌ڵایه‌تییه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئه‌و هه‌موو جه‌نگه ناوچه‌یی و میلیشیاییانه چین و بۆچی له گۆشه‌کانی تری دونیادا به‌ڕێیان ده‌خه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاته‌کان جیاوازن و له ناوه‌ندی ویسته چینایه‌تییه‌کانی سه‌رمایه‌داران جیان، ئه‌وه کێیه فه‌رمانی سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کان و ده‌رکردن و تیرۆری هه‌ڵسوڕاوانی ڕێکخراوه خه‌باتکاره سه‌ربه‌خۆ جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌ده‌ن؟ مه‌گه‌ر له‌وێش پارله‌مانتار و ڕامیارکار و ده‌سه‌ڵاتداران ژیانی شاهانه‌یان نییه و به‌رهه‌مهێنه‌ران و زه‌حمه‌تکێشانیش به‌شمه‌ینه‌تی و کوله‌مه‌رگی؟ ده‌کرێت بزانین جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان چی له کۆیله‌تی ئێمه ده‌گۆڕێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌وه‌ی ئێمه له پاگه‌نده و ئاراسته‌ی کاری ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخواز گه‌یشتبین، ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت بازاری مۆنۆپۆڵکراوی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره پارت (حزب)ییه‌کانه‌وه، ئازاد بکات و هه‌رچی زیاتر ده‌رگه‌کانی کوردستا بۆ له‌شکری بازارئازاد بخاته سه‌رپشت. ئه‌مه‌ش نه‌ك هیچ باشتربوونێکی بۆ ژیانی به‌شمه‌ینه‌تان و بنده‌ستان تێدا نییه، به‌ڵکو کوردستان وه‌ك ئه‌مه‌ریکای لاتین و باشووری ئه‌فه‌ریکا ده‌کاته مه‌یدانی ته‌راتێنی کۆمپانیا جیهانلووشه‌کان و تاکه‌کانی هه‌رچی زیاتر له ڕێگه‌ی یاساوه ده‌کاته هاووڵاتی ده‌سته‌مۆ و خۆشباوه‌ڕ! ئایا ئه‌وه‌ی که چه‌پاوڵگه‌ره‌کانی (PUK) و (PDK) به‌ری ڕه‌نج و کارمان بدزن و داهاتی نه‌وت و کانه‌کان لووش بده‌ن یا ڕیفۆرخوازان و ده‌سه‌ڵاتدارانی میریی ناوه‌ندی عیراقی و کۆمپانیا جیهانلووشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپا و ئوسترالیا حه‌په‌لووشی بکه‌ن، هیچ له ناوه‌ڕۆکی پرسه‌که و به‌شمه‌ینه‌تی ئێمه ده‌گۆڕێت؟ ئه‌ی ئیتر بۆ ده‌بێت بچینه پای ده‌نگدان به دزێك به‌رامبه‌ر به دزێکی تر؟ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه و ڕێکخستنی ژیانمان به دز و گه‌نده‌ڵکاران بسپێرین، ئایا باشتره نییه هه‌ر مشه‌خۆره زگئاوساوه‌کان بمێننه‌وه؟ پاگه‌نده‌ی نه‌هێشتنی دزی و گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ڕیفۆمخوازانی گردێکی دزراوه‌وه، هه‌ر له پاگه‌نده‌ی لێنینیسته‌کان ده‌چێت، که به گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی پارله‌مانی مشه‌خۆران به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی تا‌کپارتی خۆیان، به‌ڵێنی به‌هه‌شتی سه‌رزه‌ویمان پێده‌ده‌ن! به بڕوای من ئه‌گه‌ر مرۆڤ سزاوار بێت به کۆیله‌تی و ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری چینایه‌تی دیارده‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕ بێت، ئه‌وا گۆڕینی سه‌رمایه‌داری بازارئازاد به سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی لێنینیسته‌کان و گه‌نده‌ڵی (PUK) و (PDK) به گه‌نده‌ڵی گرده به‌خشیشکراوه‌کان جیاوازی نییه و وه‌ك وتم که بڕیار بێت مل به چه‌وسانه‌وه بده‌ین و سه‌روه‌ری چینایه‌تی نه‌گۆڕ بێت، ئه‌وا هیچ پێویست به خه‌بات و قوربانیدان بۆ گۆڕینی دیکتاتۆری بۆرژوازی به دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکی و گه‌نده‌ڵی (PUK) و (PDK) به گه‌نده‌ڵی ڕیفۆرمخوازانێك ناکات، که موچه و کۆمپانیا و گرده‌که‌یان له تاڵان‌کردنی سامان و زه‌وی و داهاتی خه‌ڵکه‌وه وه‌ربگرن و بۆیان بڕابێته‌وه!!!!!
له به‌رامبه‌ر پاگه‌نده‌ی فریوده‌رانه و ژاراوییانه‌ی ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه یا ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که به ده‌نگنه‌دان و به‌شدارینه‌کردنی ئێمه سه‌روه‌ری ئه‌فسانه‌یی نه‌ته‌وه‌ییان له‌به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌فسانه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی تری عیراقدا ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی، ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌سته لێیان بپرسین ئاغایانی جادووگه‌ر، ئایا ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی کورسییه‌کانی پارله‌مانی کوردستان و عیراق له گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌کانی ڕابوردوو (1992، 2005، 2009ی باشوور و ناوه‌ڕاست)دا به‌رئه‌نجامی به‌شداری ئێوه بوون یا پێشتر دابه‌شکراوی په‌نانه‌کی؟ ئایا ئه‌وه‌ی که ئێوه ناوی ده‌نێن به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، به دیوه‌که‌ی تری‌دا هه‌ر گه‌نده‌ڵی مشه‌خۆران و سه‌رکوتگه‌ری (PUK) و (PDK) نییه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نییه له‌م دونیا پانوبه‌رینه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا نموونه‌یه‌کمان بده‌نێ که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چینایه‌تی له ژێر په‌رده‌ی نه‌ته‌وه و نیشتماندا، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ماف و ئازادی گشتی ڕۆنرابێت؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌م ماڵوێرانی و چه‌ته‌گه‌رییه چییه؟ به ڕای من به ئه‌زموونوه‌رگرتن له مێژووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوچکه‌یی پارله‌مانی و نا پارله‌مانی، ئه‌وه‌یه، که بایکۆتی ده‌نگدان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر له بارێک‌دا به هه‌ڕه‌شه و به هۆی نانبڕین و له‌سه‌ر کار ده‌رکردنه‌وه، ناچار به چوونه لای سندووقه‌کانی ده‌نگدان کراین، ئه‌وا کارته‌کان به سپیتی بخه‌نه سندووقه‌کانه‌وه و شه‌ڕه‌ده‌نووکی ده‌سه‌ڵاتخوازی به خودی ده‌سه‌ڵاتخوازان چ گه‌نده‌ڵانیان و چ ڕیفۆرمخوازانیان بسپێرین. ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌مه له به‌ڕێخستنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ریدا و به‌ردی بناخه‌ی هه‌ڵخرانی بزووتنه‌وه‌ی خۆبه‌رێوبه‌رێتی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ره‌وه‌زییه گه‌لکاره ئازاده‌کان، هه‌نگاوی دووم چۆڵکردنی ڕێکخراوه زه‌رده‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و پارته ڕامیارییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان چی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی بن چ به‌ناو سۆشیالیست و کۆمونیست بن. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌زموونی یاده ئایارییه‌کانی ساڵانی رابوردوو و بێئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردووه‌کانی پێشوودا، گونجاوترین دروشم بۆ یه‌کی ئایاری ئه‌م ساڵمان، دروشمی «نا بۆ ده‌نگدان و به‌شداری هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆرانی ڕێکخراو له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه…. به‌ڵێ بۆ ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی ئازاد و گه‌لی ڕێکخراو له خواروه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه…»یه.