پێگه‌کانی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستاندا
پێگه‌کانی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستاندا
چۆن ده‌بێت و کێ پێی هه‌لده‌ستێت؟*
ئیبڕاهیم مهلازادهئهمڕۆ نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکو له زۆر وڵاتی دونیادا، دروشمی گۆڕان به‌رزده‌کرێته‌وه و خه‌ڵکی به گشتی ده‌خوازن باری ژیانیان له تێکڕای بواره‌کاندا، له دۆخێکه‌وه بگۆڕێت بۆ دۆخێکی باشتر. له هه‌رێمی کوردستانیشدا زۆر باسی گۆڕان ده‌کرێت، وشه‌ی گۆڕان له زۆر که‌ناڵ و سه‌کۆی جیاوازه‌وه به‌ر گوێ ده‌که‌وێت. ده‌بێ مه‌به‌ست له‌و گۆڕانه چ بێت؟ کێن ئه‌وانه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن؟ گۆڕان له لوتکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات یاخود له خواره‌وه؟ چۆن ده‌کرێت بگۆڕێین؟
پرۆفیسۆر جۆن ماکیۆنیز (John J. Macionis)، له کێنیان کۆلێژ له ئۆهایۆ، له کتێبی (کۆمه‌ڵناسی)یه‌که‌یدا دا گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی به گۆڕان له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا و نه‌مه‌تی بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتار، لێکده‌داته‌وه. له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌دا، کۆمه‌ڵگای کوردی له‌کوێی گۆڕاندایه؟ ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌بێت ئایا کایه‌ی پۆزه‌تیڤی هه‌ن یا نێگه‌تیف؟ ئه‌و سێ کایانه‌ی که پرۆفیسۆر جۆن ماکیۆنیز قسه‌یان لێ ده‌کات، ده‌کرێت به وردی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و کایانه بوه‌ستین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به واقیعی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه.
له دوا گه‌شتمدا بۆ کوردستان له هه‌رسێ کایه‌کان وردبوومه‌وه، زۆر خه‌ڵکیشم له‌و بواره‌وه دواند و ڕاو بۆچونم وه‌رگرتن. هه‌ڵبه‌ت بابه‌تێکی له‌و جۆره پێویستی به توێژینه‌وه‌ی ورد هه‌یه و ده‌کرێت ببێته مه‌یدانێکی گرنگ بۆ توێژه‌ر و لێکۆڵه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی زانستی به‌ده‌ست بێنن و بینایان له‌سه‌ر بکرێت به مه‌به‌ستی دیاریکردنی پێگه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵگا و ئاڕاسته‌کانی.
ئێمه له کوردستان کۆمهڵگایێکمان نیه به‌مانا زانستی و مۆدێرنه‌که‌ی، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک کۆمیونیتێی جیاوازمان هه‌ن له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و وه‌لا و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسیش. زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکی ناو شاره‌کانیش بریتین له پێکهاته‌یه‌کی داخراوی خێڵه‌کی و وه‌لای سیاسیشیان له‌ڕێی وه‌لای ئاغا و سه‌رۆکی خێڵه. دامه‌زراوه حکومیه‌کانیش تا هه‌نوکه دامه‌زراوه‌ی حیزبین و حیزب هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت، به‌تایبه‌تیش دامه‌زراوه ئه‌منیه‌کان که کاریگه‌ری ڕاسته‌خۆیان به ڕه‌ڕه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه. بۆیه ڕێکسختنی کۆمه‌ڵگا به‌مانا زانستیه‌که‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی دانییه، به‌ڵکو تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی تاک تێپه‌ڕی نه‌کردووه. تاکیش وه‌کو بچوکترین کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناتوانێت گۆڕان به‌ره‌و سه‌ره‌وه ببات و هیچ زه‌مینه سازیه‌ک بۆ گۆڕانێکی زانستی له هه‌موو کایه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا نه‌کراوه و هه‌موو ئه‌و کایانه‌ش په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه و به‌یه‌کیشه‌وه په‌یوه‌ستن.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و جۆره ڕێکخستنه خێڵه‌کی و سه‌ره‌تاییانه‌دا، مهنتالیتێی تاکه‌کان ئه‌سته‌مه به خێرایی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، چونکه له‌ده‌ره‌نجامی هه‌یمه‌نه‌ی پێکهاته‌کانه‌وه، هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان ده‌دن و هه‌وڵی مانه‌وه‌ی تاک ده‌ده‌ن وه‌کو بونه‌وه‌رێکی بێ ئیڕاده له‌ناو پێکهاته‌که‌دا به پێکهاته حیزبیهکانیشهوه، به‌و مانایه‌ی ڕێنه‌دان به ئۆتۆنۆمبوونی تاک. تا تاکیش ئۆتۆنۆم نه‌بێت و نه‌گاته پله‌ی که‌س، پێوه‌ر و یاسا و ڕێسا خێله‌کی و پێکهاته حیزبیه‌کانیش ناگه‌نه ئاستێکی مۆدێرن و گۆڕان ئه‌سته‌م ده‌کات.
که‌واته ئایا مه‌به‌ست له‌و گۆڕانه چیه که باسی لێوه ده‌کرێت؟ هه‌ر گۆڕانی ده‌سته‌ڵاته، یا شتێکی تر هه‌یه؟ دیاره دروستبوونی بارودۆخێکی ئاڵۆز له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و بوونی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی هه‌رێم و پاشان به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه حکومیه‌کان به حیزبه‌وه، که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌زگای حیزبی بوون و مانه‌وه‌یان به‌وشێوه‌یه، ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت وای کردووه خه‌ڵک بێزار بێت و بیر له گۆڕان بکاته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌وان مه‌به‌ستیان گۆڕانێکی بابه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه یا هه‌ر گۆڕانی ده‌سته‌ڵاته؟ ئایا به گۆڕانی که‌سه‌کان ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ یا جیاوازی له نێوانیاندا نیه؟
له هه‌ڵ و مه‌رجێکی ئاوادا هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کان بگۆڕێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ناوه‌رۆکی پرس و کێشه‌کانیش ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزتر نه‌بن. هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پێمان وابێت گۆڕانی مهنتالیتێی تاکه‌کان به سیاسیه‌کانیشه‌وه له سندوقی ده‌نگدانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ش ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ئه‌وه‌ی دێت فریشته‌یه و ئه‌وه‌ش که ده‌ڕوات به ته‌واوه‌تی ئه‌هریمه‌نه، چونکه له ئاکامدا هه‌موویان ده‌رهاوێشته‌ی یه‌ک ئه‌و پێکهاتانه‌ن که کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می هێناون. پرسه‌کان ئاوا به لینگاوقوچی چاره‌سه‌ر ناکرێن و لێیان ناڕوانرێت. ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی ئێمه هێشتا ئه‌و ستراتیژیه‌ته نازانین که هه‌ڵگرانی گۆڕان پێڕه‌وی لێده‌که‌ن. ئاخر ده‌نگده‌ر ده‌یه‌وێت بزانێت ده‌زگایێکی وه‌کو ده‌زگای پێشمه‌رگه و ئاسایش که هه‌ر به‌ناو و به ڕواڵه‌ت دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا ده‌زگای حیزبین، چ جۆره ئه‌لته‌رناتیفێک هه‌یه بۆ گۆڕینی ناوه‌رۆکی ئه‌و ده‌زگایانه، هه‌ڵگرانی بیرۆکه‌ی گۆڕانیش به ڕۆشنی ئه‌وه تێده‌گه‌ن که ئه‌سته‌مه ده‌زگایێکی حیزبی بۆ حیزبێکی تر یا لایه‌نێکی تر ڕام بکرێت، بۆیه ده‌نگده‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ده‌ستکه‌ون به‌ر له‌وه‌ی موجازه‌فه به ئه‌زموون و ئارامی هه‌رێمه‌که‌یان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌له‌ستینیشدا ڕووی دا نموونه‌یه‌کی زیندووه بۆ ئه‌مڕۆی واقیعی هه‌رێمی کوردستان، که له‌یه‌کچوونێکی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌و دوو هه‌رێمه‌دا. ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی فه‌له‌ستین موڵک و پێکهاته‌ی فه‌تح بوون، که حه‌ماس ده‌سته‌ڵاتی وه‌رگرت، له‌لایه‌ک خه‌ڵک وای ده‌زانی ئه‌وان فریشته‌ن و گۆڕانێکی جۆری گه‌وره له واقیع و خزمه‌تگوزاری و ئارامی هه‌رێمی فه‌له‌ستینیه‌کاندا دروست ده‌که‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وان خاوه‌نی هیچ ده‌زگایێکی ئه‌منی نه‌بوون و ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌ژێر کۆنتڕۆڵ و فه‌رمانه‌کانی فه‌تح دابوون، بێجگه له‌وه‌ش هیچ ئه‌زموونێکی به‌ڕێوه‌بردنیشیان نه‌بوو، بۆیه فه‌تح به‌بێ ترس ده‌سته‌ڵاتی ڕاده‌ستی حه‌ماس کرد، چونکه ده‌یزانی نه مهنتالیتێی حه‌ماس له‌گه‌ڵ هی ئه‌وان و خه‌ڵکی به‌گشتی جیاوازه، نه ئه‌و دهستهڵاتهشیان ده‌بێت گۆڕان دروست بکه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌شیکه‌ن گۆڕانی حیزبین نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی، له‌ڕاستیشدا هه‌ر وابوو، حه‌ماس ده‌زگایێکی ئاسایشی ئه‌لته‌رناتیفی تایبه‌ت به خۆیانی دروست کرد له دژی ده‌زگای ئاسایشی فه‌تح که به‌ڕواڵه‌ت به هی حکومه‌ت ده‌ژمێردرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گرژی و له ئاکامدا ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌کان.
بۆیه نه‌ک هه‌ر سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به‌ڵکو عه‌قڵیه‌ت و مهنتالیتێی خه‌ڵک هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن گۆڕان دروست بکه‌ن، گۆڕان به‌ر له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کان ده‌بێت له مهنتالیتێی ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کاندا دروست ببێت و ئینجا ده‌په‌ڕێته‌وه ناو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کان، چونکه جیاوازی ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کان به ئیسلامیست و ناسیۆنالیست و کۆمۆنیست و تادوایی ئه‌وانی دیش ته‌نها له پله دایه نه‌ک له جۆر. ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌و ده‌زگایانه نه‌بنه ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و زه‌مینه سازی بۆ ئه‌و گۆڕانانه نه‌کرێت، ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌که‌ونه‌وه. ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای مۆدێرن له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای کایه‌کاندا ڕوو نه‌دات، ده‌بێته وههم و هه‌ر داواکاریه‌کی گۆڕان له داهاتووشدا متمانه له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر جیددیش بێت و بنه‌مای گونجاویشی هه‌بن. ئه‌سته‌مه قسه له ده‌سته‌ڵاتی مۆدێرن و ئۆپۆزسیۆنی مۆدێرنیش بکه‌ین. چونکه دروشمه‌کان ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵات ده‌بن. بۆیه ده‌نگدان به هه‌ر دروشمێک ده‌بێت ستراتیژیه‌تی گۆڕان و میکانیزمه‌کان و جۆری ئه‌و گۆڕانه بۆ هاوڵاتیان وه‌خۆ بگرێت و ڕوون بێت. زۆرجار گۆڕان بارودۆخیکی سه‌خت تر و دژوارتری به‌دواوه دێت چونکه هه‌موو له‌دایک بوونێک ئێش و ژانی له‌گه‌ڵ دایه، بۆیه به‌ر له زه‌مینه‌ساز کردن بۆ پڕۆسه‌ی گۆڕان ناکرێت قسه له دروستبوونی گۆڕان بکه‌ین.
• له ژماره (4859) ی ڕۆژی هه‌ینی کوردستانی نوێ بڵاو بۆته‌وه.