1ی ئه‌یار……..ره‌حیم ره‌شیدی
1ی ئه‌یار، رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران، پێویستی خه‌باتێکی یه‌کگرتوو!
ڕه‌حیم ڕهشیدیوهکوو ده‌زانیین، مێژووی یه‌کی مانگی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، ده‌ستپێکه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێپێوانێکی به‌رینی کرێکارانی شاری شیکاگۆ، له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا.
ساڵی 1886ی زایینی، کرێکارانی بێبهشو بێده‌ره‌تانی کارگه‌که جۆراوجۆره‌کانی شاری شیکاگۆ، وه‌کوو هێزی به‌رهه‌م هێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافهکانیانو ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌ستمایه‌داره‌کان له ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی ئه‌و کرێکارانه، ڕێپێوانێکی هێمنانه‌و ئاشتی خوازانه‌یان وه‌رێخست، ئه‌و ڕێپێوانه به فیتی قازانج خوازانی چاو برسی، له لایه‌ن پۆلیسی شاری شیکاگۆوه به شێوه‌یه‌کی بێبه‌زه‌یانه، که‌وته به‌ر شاڵاوی سه‌رکوتی هه‌مه لایه‌نه‌و خه‌ڵتانی خوێن کرا.
ئاشکرایه، یه‌کێک له ئامانجی ئه‌و کرێکارانه‌ی رێپێوانی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مای ساڵی 1886 یان له شاری شیکاگۆ وه‌رێخستبوو، دابین کردنی مافی 8 کاتژمێر کار کردن له رۆژدا بوو.
ئه‌م داوا ڕه‌وایه، له لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه نه‌ک وڵامی ئه‌رێنی پێنه‌درایه‌وه، به‌ڵکوو له ڕوانگه‌ی ده‌ستمایه‌داره چاوچنۆکه‌کانی تینووی که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌وه، وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی دهسهڵاتو باندۆری ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا لێکدرایه‌وه، هه‌ر بۆیه به دنهدانو ته‌ماح وهبهرنانو ئاڵۆزکردنی بارودۆخه‌که، پۆلیس رێپێوانی هێمنانه‌ی کرێکارانی خسته ژێر نیری زۆرداری‌و دڵرقانه سه‌رکوتی کرد.
پاش ئه‌م رووداوه، ئێنگلس، ساڵی 1889، واته سێ ساڵ پاش رێپێوانی به‌ربڵاوی کرێکاران له شاری شیکاگۆ، له کاتی کۆبوونه‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی دووهه‌م، پێشنیاری کرد رۆژی 1ی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، بکرێته رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران.
له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستا، له زۆریه‌ک له وڵاتانی دونیا، رێوڕه‌سمه‌کانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، به به‌شداری سه‌دان هه‌زار کرێکار به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌و کرێکارانه‌ی که به کار‌و تێکۆشانی خۆیان پێشکه‌وتن دێنه ئاراوه‌و به‌رده‌وامی به ژیان ده‌به‌خش.
به‌داخه‌وه، دیارده‌ی سهرکوتو چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه، سه‌ره‌ڕای پێشکه‌وتوویی ئامرازه‌کانی زانست‌و گواستنه‌وه‌و په‌ره گرتنی هه‌رچی خێراتری زانیاری‌و دهنگو باسه‌کان، تاکوو ئه‌مرۆش لێره‌و له‌وێ، له بوار‌و شێوازی جۆراوجۆردا دهبیندرێو به ئاشکرا به به‌رچاوی مرۆڤایه‌تییه‌وه، زۆر جاران رووخسارێکی قیزه‌ون‌و بێزئه‌ستێن به‌خۆوه ده‌گرێ، که ئه‌م شێوازه له لایه‌ن سیستمه سهرهڕۆو نادێموڕاتیکه‌کانه‌وه ئاشکراتر به‌ڕێوه ده‌چێت.
سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و ماف پێشل‌کردنی کرێکاران به تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگاو وڵاتانه‌ی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌کانی کرێکاران‌و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌ستیان ناڕوات‌و ده‌ورو ڕۆڵیکی ئه‌وتۆیان نییه، ئاشکراترو به‌رچاوتر خۆ ده‌نوێنێ، ده‌ستمایه‌داره‌کان که له ڕاستیدا هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌ڵگان، هه‌وسار پچڕاوانه‌ته‌ر سیاسه‌تی که‌ڵه‌که کردنی ده‌ستمایه به‌رێوه ده‌بن، ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن‌و له پێناو هێشتنه‌وه‌ی دهسهڵاتهکهیاندا، یاسا‌و رێسا، پێوه‌ندییه کۆمهڵایهتییهکانو میکانیزمه‌کانی ئیداره‌ی وڵات به‌چه‌شنێک دادهمهزرێننو به‌رێوه‌ی ده‌بن که هه‌موو شتێک له خزمه‌ت به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێژمونی‌و باڵاده‌ستی خۆیاندا بێت‌و له‌م باره‌یه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا، پێوانه‌و په‌یماننامانه‌ی بۆ خۆیان له داڕێژهرانیینو ده‌بێ پاپه‌ند به به‌رێوه بردنی بن، ڕه‌چاو ناکهنو ده‌روه‌ستی پاراستنی نیین.
له کوردستان، کرێکاران به هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆو نادێموکڕاته‌کان، که هه‌رچه‌شنه تێکۆشانێکی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ دژواری تاقه‌ت پروکێن بهرهوڕووییه، هاوکات له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش ئازار دهبیننو له ڕاستیدا وێرای نه‌ته‌وه ژێرده‌سه‌ته‌کانی دیکه، دووقات سته‌میان له‌سه‌ره، ئه‌وان هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێ بۆ دابین بوونی ژیانێکی مرۆڤ ته‌وه‌رانه تێ‌بکۆشن، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی که هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شی هه‌ره زۆری چارهڕهشییهکانی زه‌حمه‌تکێشانه، خه‌باتی خۆیان له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه ژێر سته‌مه‌کانی دیکه له ریزی یه‌کگرتوودا بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن، ئه‌مه پێویستیه‌کی هه‌موو قۆناغه‌کانی خه‌باتی ئه‌وانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان واژۆ کردوه، به‌و حاڵه‌ش به پێچه‌وانه‌ی واده‌و به‌ڵێنی خۆیان له‌م به‌ستێنه‌دا، وه‌کوو هه‌میشه مافی هاوڵاتیان پێشێل دهکهنو هه‌رچه‌شنه بزاوت‌و جووڵه‌یه‌کی کۆمهڵایهتیو پیشه‌یی گرێده‌ده‌نه‌وه به دورشمی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پاشان له‌م بازنه‌یه‌دا، سووک‌و ساکار، یان به بیانووی گێره شێوێن‌و سه‌ره‌رۆ سه‌رکوتیان ده‌که‌ن، یان به تاوانی گرێ‌دراو بوون به بێگانه، له به‌ندیخانه‌یان ده‌په‌ستێوون‌و له نێویان ده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ڕاده‌ی نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیی سیاسه‌تی تاقمی چاوچنۆکی مافیای ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌که‌ماندا له هه‌مبه‌ر زهحمهتکێشانو بێ به‌شان تێبگه‌ین، ئاماژه به چه‌ند خاڵ‌و بڕگه له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک بێت زۆرتر به مافه‌کانمان ئاشنا بین، هاوکات کردار‌و کرده‌وه‌ی سه‌ره‌رۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناخه‌ڵکیه‌کان ڕوونتر له‌قاو بهدهینو به به‌رنامه‌ی تۆکمه‌وه له دژیان ڕاوهستیین.
مافی پێکهێنانی رێکخراوگه‌لی پیشه‌یی:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و ئیزنه به هه‌موو که‌س ده‌دات، بۆ به‌رگری کردن له مافه‌کانی خۆی، رێکخراوو کۆمه‌ڵی دڵخواز پێک‌بێنێ، یان ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌کان بێ.
ماده‌ی 8، په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی، ئازادی رێکخراو بوون‌و مافی رێکخراو ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌وه‌ها ماده‌ی 22، سه‌باره‌ت به مافه سیاسیی‌و مه‌ده‌نییه‌کان، مافی ئه‌وه‌ی که هه‌مووان کۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ ده‌سته‌به‌ر ده‌کاو داوا ده‌کات ئه‌و مافه بۆ هه‌مووان به فه‌رمیی بناسرێ.
مافی مانگرتن:
به‌ندی 1_د، ماده‌ی 8، له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی، ئاماژه ده‌کرێ، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، ده‌بێ پابه‌ند بن به‌وه‌ی، کۆمهڵهکانو ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان مافی مانگرتنیان بۆ مسۆگه‌ر بکرێ.
مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجێکی باش بۆ کار:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ، هه‌ر که‌س کار ده‌کات، ده‌بێ مووچه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بدرێتێ، سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و گوزه‌رانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین بکات.
به‌ندی ئهلف، مادی 7، مافی ئابوری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی، له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌کات، ده‌بێ حه‌قده‌ستێکی باشیان بدرێتێ، ئه‌مه‌ش له خاڵه‌کانی گرێبه‌ستی 26، 95و 131دا به ڕوونی به‌رچاو ده‌که‌وێت.
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، ده‌ڵێ: "هه‌مووان به ژن‌و پیاوه‌وه، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به بێ هه‌ڵاواردن، بۆ کاری وه‌کوو یه‌ک مافی وه‌کوو یه‌کیان ههبێو مووچه‌ی وه‌کوو یه‌کیش وه‌ربگرن".
به‌ندی ئا_ئهلف، ماده‌ی 7، سه‌باره‌ت به مافی ئابوری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بوونی ئه‌و خاڵه پێداگری ده‌کات.
کاری منداڵان:
ماده‌ی 25ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، وێرای پشتیوانی له مافی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو منداڵان، له خاڵه‌کانی به‌ندی 3 ماده‌ی 9دا، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ڕاده‌سپێرێ سه‌رجه‌م مافه‌کانی منداڵان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
ئه‌م خاڵ‌و به‌ندانه به باشی ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌ده‌ن، هه‌نووکه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌مان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی‌و ناڕه‌وا هه‌موو ده‌سمایه‌و سه‌رمایه‌ی وڵات به پانه‌وه حه‌په‌لووش ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دۆزه‌خ ئاسای خۆیان، مافی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن. مافێک که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، ده‌بێ هه‌مووان له ریزێکی یه‌کگرتوودا به‌گژ هه‌موو ئه‌و تانوپۆیانه‌دا بچینه‌وه که ستهمو نابه‌رابه‌ری سیاسیی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، دینی… هتد، دێنه گۆرێ‌و به سه‌رماندا ده‌یسه‌پێنن.
کۆنه‌په‌رستان، به چڕکردنه‌وه‌ی ناکۆکی له نێو ئێمه‌ی بێبه‌ش له شادی‌و ژیانێکی ئینسانی، به به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی ههڵاواردنو دابه‌ش کردنمان به‌سه‌ر چین‌و توێژی جیاجیادا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له خه‌باتێکی ڕه‌وا بۆ وه‌دی هێنانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری هه‌مه لایه‌نه، لێکمان هه‌ڵاوێرن، ئه‌رکی ئێمه‌یه به هاوپشتی کردنی یه‌کترو خه‌بات له ریزێکی یه‌کگرتوودا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه‌یارانی دێموکراسی‌و دادپه‌روه‌ری ناکام بێڵینهوهو به‌م هه‌نگاوه‌مان خه‌بات له دژی سه‌رۆیی بهگوڕترو شێلگیرتر بکه‌ین.
تیشک تیڤی، به چاوی رێزه‌وه له خهباتو تێکۆشانی بێ بهشانو چه‌وساوه‌کانی وڵاته‌که‌مان ده‌ڕوانێ‌و کار‌و تێکۆشانی کۆڕوکۆمه‌ڵی پیشهییو دێموکڕاتیکی سه‌ربه‌خۆی نێوخۆی وڵات‌و خه‌باتی کرێکاران‌و هه‌ژاران به‌رزو به‌رێز دهنرخێنێو له خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی ئه‌وان بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپهروهرو به دوور له چه‌وسانه‌وه پشتیوانی دهکاتو له ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌دا خۆی له ته‌نیشت وان ده‌بینێته‌وه.
پیرۆز بێت 11ی بانه‌مه‌ڕ، رۆژی هاوپێوه‌ندی جیهانی کرێکاران‌و بێ به‌شان.
یه‌گرتوو بێ خه‌باتی هه‌ژاران‌و چه‌وساوه‌کان، له پێناو وه‌دی هاتنی مافه‌کانیاندا.
http://www.rehim.blogspot.com