
قادر عه‌زیز سامانه‌كه‌ی خۆی ئاشكراده‌كات…. دیمانه: ئاسۆ عوسمان
قادر عه‌زیز سامانه‌كه‌ی خۆی ئاشكراده‌كات
دیمانه: ئاسۆ عوسمان.دوای ئه‌وه‌ی لێكترازان له‌ریزه‌كانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستاندا روویدا، جارێكی تر له‌رێی كۆنگره‌وه قادر عه‌زیز به‌سكرتێری ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌پێویستمانزانی له‌مه‌ڕ ئه‌و لێكترازانه به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا له‌ریزه‌كانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، هه‌روا بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌گه‌ری لیستی چوار حیزبه‌كه‌و ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌و چه‌ند پرسێكی سیاسیی تری هه‌ستیار ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سازبده‌ین.
ئاسۆ: لیستی چوار حیزبه‌كه یه‌كێكه له‌باسه گه‌رمه‌كانی نێو میدیای كوردیی، ده‌مه‌وێت بپرسم دوای كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان وجیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌تان ئه‌گه‌ری پێكهێنانی لیستی چوار حیزبه‌كه له‌ئارادا ماوه؟.
قادر عه‌زیز:لیستی چوار حیزبه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه تائێستاش هه‌ر یه‌كێكه لهئهگهرهكان، ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك چوار حیزبه‌كه كاری هاوبه‌شمان كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌مانتوانی فشار دروستبكه‌ین، به‌ته‌نیا فشار دروست نه‌ده‌بوو به‌جیا جیا. هه‌ریه‌ك له‌حیزبه‌كان به‌ته‌نیا ئه‌و هێزه‌ی نه‌ده‌بوو فشار دروستبكات، بۆ هه‌ندێ گۆڕان و چاكسازیی وداخوازیی خه‌ڵك ناچاربووین به‌یه‌كه‌وه هاوكاریی بكه‌ین، ئه‌و هاوكارییه هێشتا نه‌چۆته قۆناغی دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش، وه‌ك گوتم لیستی هاوبه‌ش یه‌كێكه لهئهگهرهكان ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه دوای ئه‌و چه‌ند رۆژه كیانه‌كان دروستده‌بن وقۆناغی هاوپه‌یمانی دێته پێشه‌وه، زه‌حمه‌تكێشان له‌م كۆنگره‌یه‌شدا بڕیارێكی وه‌رگرت كه‌هه‌ر شتێك له‌قازانجی گۆڕان وچاكسازیی بێت له‌كوردستان وچ هه‌نگاوێك ده‌ستكه‌وتی تێدا بێت بۆ زه‌حمه‌تكێشان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زه‌حمه‌تكێشان ئه‌و هه‌نگاوه په‌سه‌ندده‌كات.
ئاسۆ:هه‌ڵوێستی سێ حیزبه‌كه‌و پارتی ویه‌كێتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له‌مه‌ڕ كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان؟.
قادر عه‌زیز:هه‌ڵوێستی سێ حیزبه‌كه زۆر پۆزه‌تیڤ بوو به‌رامبه‌ر بهزهحمهتكێشان هه‌وڵیانداوه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌په‌رۆشه‌وه بوون بۆ یه‌كڕیزیی زه‌حمه‌تكێشان، نیگه‌رانییه‌كی زۆریشیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی له‌نێو ریزه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان روویدا، دواتر سه‌ردانیان كردووین وپشتیوانی خۆیان دووپاتكردۆته‌وه بۆ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وئێمه سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌و سێ حیزبه ده‌كه‌ین، پارتی ویه‌كێتیش ئێمه داوایان لێده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتن ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان بكه‌ن، ئێمه یاسایه‌كمان هه‌یه به‌ناوی یاسای حیزبه‌كان، بۆ خۆمان داوا ده‌كه‌ین له‌كوردستان ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت وله‌چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌شدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان وئه‌و كێشانه‌ی كه‌له‌ناوخۆی حیزبه‌كاندا دێته پێشه‌وه بكرێت. ئێمه ده‌ستتێوه‌ردان له‌هیچ حیزبێكدا ناكه‌ین وبهكارێكی باش و یاسایی نازانین، ده‌مانه‌وێ هیچ كه‌سێك ده‌ستتێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی زه‌حمه‌تكێشاندا نه‌كات. ئه‌گه‌ر تهداخولاتیش هه‌بێت ده‌بێت ته‌داخولاتی ئیجابی بێت وبهقازانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی زه‌حمه‌تكێشان بێت، دیاره هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵیانداوه ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌و لایه‌ن وكه‌سایه‌تی وحیزبه سیاسییانه ده‌كه‌ین كهنیگهران بوون به‌و بارودۆخه‌ی كه‌له‌نێو ریزه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان دروستبوو. دیاره زه‌حمه‌تكێشان باش گه‌شه‌ی كردبوو، ببوو به‌ژماره له‌كوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌پێشمانه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زۆری لێی هه‌بوو، دروستكردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌م كاته‌دا كهكاتێكی زۆر ناسكه‌و زۆر جێگه‌ی پرسیاره زۆر خه‌ڵكی نیگه‌رانكردووه، ئێمه سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كانی ناوخۆمان به‌ڕێگای دیالۆگ وبهبرایانه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه پێك بێینه‌وه‌و به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارچێوه حیزبییه‌كان بۆ كۆنگره‌و بۆ كۆنفرانس له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاسۆ:كاك قادر له‌مێژه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كێشه‌ی پارته سیاسیه‌كان سه‌رۆك وسكرتێره، كهپارتهكانیان مۆنۆپۆڵ كردووه، با پرسیاره‌كه وابكه‌ین بۆ كێشه‌ی سكرتێر له‌نێو ریزه‌كانی زه‌حمه‌تكێشاندا هه‌یه؟.
قادر عه‌زیز:هیچ كێشه‌یه‌كی سكرتێرمان نه‌بووه، حه‌ز ده‌كه‌م بیزانی سكرتێر له‌كۆنگره به‌گشتی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه‌و ته‌نیا كۆنگره ده‌توانێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره هیچ بڕیارێك شه‌رعی نییه، مه‌رجیش نییه تاسه‌ر سكرتێر بین یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ی بۆ ئه‌و براده‌رانه‌م كرد كه‌ئێستا خۆشیان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ده‌بینن وده‌زانن، پێمگووتن ئه‌گه‌ر ئێمه كێشه‌ین من وئێوه یان چه‌ند كه‌سێكی تر. من پێم باشه كۆنگره‌یه‌ك بگرین، ئێمه خۆمان هه‌ڵنابژێرینه‌وه سه‌ركردایه‌تییه‌كه بده‌ینه خه‌ڵكێكی تر له‌زه‌حمه‌تكێشان، پێشنیاره‌كه‌م ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو زه‌حمه‌تكێشان به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه با ئێمه‌شی تێدا نه‌بین من یه‌كه‌م كه‌سم گوتم تێیدا نابم. له‌به‌رئه‌وه‌ی من هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بووه ئێستاش كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بگیرێت من ئاماده‌م چ بهههڵبژاردان بێ چ به‌ڕێككه‌وتن بێ، ئێمه بتوانین زه‌حمه‌تكێشان یه‌كبخه‌ینه‌وه، مه‌رج نییه منی تێدابم له‌به‌رئه‌وه‌ی من كێشه‌ی سكرتێرم نییه ئه‌گه‌ر وا لێكدرابێتهوه ئه‌وا بۆ ئامانجێكی تره.
ئاسۆ:كاك قادر بۆ له‌پێش ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه رووبدات ده‌ست لهكاركێشانهوهتان پێشكه‌ش نه‌كرد، تا كاتێك كۆنگره ده‌به‌سترێت؟.
قادر عه‌زیز:كێشه‌كان شه‌خسی نه‌بوون، حه‌ز ده‌كه‌م بزانیت كێشه‌كه ئێستا كراوه‌ته شه‌خسی وبۆ ئامانجێكی تره.
ئاسۆ:ئه‌گه‌ر هاوڕێیانتان بگه‌ڕێنه‌وه ئێوه ئاماده‌ن له‌و كۆنگره هاوبه‌شه‌ی كهپێشنیاری ده‌كه‌یت خۆتان كاندید نه‌كه‌نه‌وه؟.
قادر عه‌زیز:ئاخر ئه‌وه به‌شه‌رتێك له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ویهكگرتنهوهی زه‌حمه‌تكێشان بێت.
ئاسۆ:هه‌ڵوێستی باڵی ریفۆرم وكۆمپانیای وشه به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان چۆنه؟.
قادر عه‌زیز من هیچ هه‌ڵوێستێكی سلبی نابینم، ناڵێم هه‌ڵوێستی هه‌مووان وه‌ك یه‌كه.
ئاسۆ:مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌م نه‌وشیروان مسته‌فایه؟.
قادر عه‌زیز:من هه‌ڵوێستێكی سلبیم له‌وان نه‌بینیوه، خۆت ده‌زانی ئه‌وان حیزب نین، هه‌ندێكجار ئێمه گله‌یمان لهرۆژنامهكهی ئه‌وان هه‌یه كهلایهنگریی ده‌كات لهههڵوێستهكانیان، گلهییهكانیشمان بۆ ناردوون.
ئاسۆ:سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاماژه‌ی زۆر خراپی تێدا به‌دی ده‌كرێت، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر لیستی چوار حیزبه‌كه دروستبكه‌ن پێشبینی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی ویه‌كێتی؟.
قادر عه‌زیز:نا رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه،من بڕواناكه‌م شتی وا رووبدات، چونكه سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه به‌ڵام فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه هه‌یه‌و دیاره ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌قازانجی پرۆسه‌كه نییه هه‌تا بۆ خۆشیان. ئێمه ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌كه سه‌ربخه‌ین، چونكه بڕوات هه‌بێت سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان گرنگتره، ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا روویه‌كی گه‌شی دیموكراسی پێشانی دنیا بده‌ین، هه‌موومان قازانج ده‌كه‌ین به‌یه‌كێتی وپارتیشهوه، ئێستا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه عێراق هه‌ڵبژاردنێكی زۆر نموونه‌یی كرد له‌ناوچه‌كه‌دا هێزه‌كانی ئه‌وان بهوانهشهوهی له‌ده‌سه‌ڵاتن مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر دیموكراسییانهیان كردووه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌یبه‌تێكی گه‌وره‌ی داوه به‌عێراق له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاسۆ:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێوه ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرن كهشهفاف نییه‌و گه‌نده‌ڵه به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش رووبه‌ڕووی ئێوه ده‌بێته‌وه، من ده‌پرسم بۆچی شه‌فافییه‌ت به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی داراییدا له‌ناو حیزبه‌كانی ئێوه‌شدا نییه؟.
قادر عه‌زیز:وه‌ڵا من نازانم، ئێمه‌ی زه‌حمه‌تكێشان هیچ كێشه‌یه‌كی داراییمان نه‌بووه، به‌ڵام كهجیابوونهوه روویدا كێشه‌ی دارایی تۆمه‌تێكی حازربه‌ده‌ست ده‌بێت، ئه‌گینا له‌كۆنگره‌ی پێنج دارایی لیژنه‌ی بۆ دانرا.
ئاسۆ:مینحه‌ی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان چه‌نده؟.
قادر عه‌زیز:مینحه‌ی زه‌حمه‌تكێشان چوار سه‌د ملیۆن دیناره.
ئاسۆ:سه‌ركرده‌ی پارته‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌خاوه‌نی سه‌روه‌ت وسامانێكی زۆرن، قادر عه‌زیز چه‌ند سه‌روه‌ت وسامانی هه‌یه؟.
قادر عه‌زیز:هیچ سه‌روه‌ت وسامانێكم نییه!.
ئاسۆ:چۆن؟.
قادرعه‌زیز:ئه‌به‌ده‌ن، ده‌توانیت ته‌دقیق بكه‌یت، ده‌توانیت بپرسیت، ئه‌و هاوڕٍێیانهشی كهجیابوونهتهوه ئه‌و راستییه ده‌زانن.
ئاسۆ:مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نزیك به‌چوارسه‌د هه‌زار دۆلار سامانه‌كه‌ی بوو، كاك قادر چه‌ندی هه‌یه؟.
قادر عه‌زیز:هیچ سهرمایهیهكم نییه وه‌كو ژماره، خانوویه‌كم هه‌یه له‌سلێمانی، سه‌رۆكی حكومه‌تیش قه‌رار بوو خانوویه‌كم بۆ بكات له‌شاری هه‌ولێر هێشتا ته‌واو نه‌بووه. من مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌زیریم هه‌یه له‌وه زیاتر هه‌ر شتێكم هه‌بوو یان ده‌ركه‌وت هه‌مه ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه، من له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانیش قسه‌م كردووه‌و ئێستاش به‌ئێوه‌ی ده‌ڵێم ئه‌وه‌ڵ كه‌س ده‌بم كه‌سه‌روه‌ت وسامانی خۆم، ئه‌وه‌ی كه هه‌مه رایبگه‌یه‌نم.
ئاسۆ: لێره بۆ پێمان ناڵێیت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت هه‌یه كهباستكرد؟.
قادر عه‌زیز:هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش زیاتر هه‌ر شتێك ئیسپات بوو له‌سه‌ر من ئه‌وه با به‌گه‌نده‌ڵی حساب بكرێت، ئه‌و هاوڕێیانهشی كه رۆیشتوون من هیچ شتێكم له‌سه‌ریان نییه.
ئاسۆ: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌شی جیابوونه‌ته‌وه گه‌نده‌ڵییان نه‌كردووه؟.
قادر عه‌زیز:نه‌خێر، نا گه‌نده‌ڵ نه‌بوون، زه‌حمه‌تكێشان حیزبێكی پاك بووه.