ئه‌نفــــال و مریه‌م و ڤالانتاین…..حه‌سه‌ن حسێن
ئه‌نفــــال و مریه‌م و ڤالانتاین
حه‌سه‌ن حسێن
چه‌ند په‌یڤێك بۆ ئه‌و پیره كچه ده‌زگیران ئه‌نفالكراوه‌ی جله بوكێنییهكهی هه‌ر لهبهرنهكرد
به‌م پریاسكهیهوه پێشوازی چی له ڤالانتاین بكه‌م؟..
به‌م بارگه‌ی خه‌مه‌وه
كه رۆژانێك بۆخچه‌ی خۆشه‌ویستی بوو،
چۆن ئاهه‌نگی رۆژی عیشق بگێڕم؟
من.. كه ره‌شه‌بای چوارده‌ی چوار گوڵهكهمی هه‌ڵوه‌راند،
تازه گوڵی هیچ چوارده‌ی دوویه‌ك دڵشادم ناكات…
من كه دڵم له‌ناو بیاباندا به‌جێما.. گوڵی هه‌موو باغچهكانی دونیا له‌لام بێ رهنگو بۆیه…
ئێوه1و2 ساڵه فێری گوڵی سوور بوون..
من 21 ساڵه هه‌موو چوارده‌ی چوارێك گوڵی ره‌ش ده‌ده‌م له‌سه‌رم
ئێوه1،2 ساڵه باس له ڤالانتاینو ئه‌ڤینێكی كۆنی بێگانان ده‌كه‌ن
من 21 ساڵهلهپهنا ئێوه‌دا
خۆم‌و پریاسكه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی،
خۆم‌و بوخچه‌یه‌ك وه‌فا،
خۆم…….. كه خۆشه‌ویستیم لێده‌چۆڕێت.
نا.. نامبینن،
ئاخر ئێوه ژانه گه‌وره‌كه نابینن
چ جای چیرۆكێكی ونبوی نێو ئه‌و ژانه
نا.. نایبینن .. ئه‌م ئه‌ڤینه، ئه‌م وه‌فایه
ئه‌م ئه‌ڤینه‌ی كه‌وه‌كو عه‌كسی قهمهر وایه
له‌ناو حه‌وزێكی لیخندا