گفتووگۆ له‌گه‌ڵ سه‌بری قه‌ره‌نی…..زانا گه‌ڵاڵی
بۆرجه‌کان ئاماده ده‌کات و باوه‌ڕیشی پێیان نییه !
خواردنی کوردی هه‌تا ده‌یخۆیت ده‌تخوات !نه‌رویج – زانا گه‌ڵاڵی
وه‌ک خۆی ده‌ڵیت، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆشه‌کانی ئه‌ستێره‌ی به‌خت و مۆده‌وجوانکاری له ماڵپه‌ڕی چراتیڤی ئاماده‌ده‌کات،په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی چراتیڤیش شان به‌شانی چه‌ند هاوڕێیه‌کی تر ڕاده‌په‌ڕێنیت و له به‌رنامه‌شیدایه ئه‌گه‌ر بۆی ڕه‌خسا به‌رنامه‌یه‌کی تیڤیش له‌م ماڵپه‌ڕه ئاماده‌و پێشکه‌ش بکات .
سه‌بری قه‌ره‌نی ، له دایکبووی شاری مهاباد . ئێستا له وڵاتی نۆروێژ نشته‌جێیه‌و خۆێندکاری به‌شی په‌رستیاری ده‌دانه، هاوکات له‌گه‌ڵ کاره‌کانی دیکه‌یدا، خوێندکاری کۆرسی فێربوونی موزیك-ه، یه‌کێکیشه له‌ستافی سایتی چرا تیڤی .سه‌باره‌ت به کار کردنی له ماڵپه‌ڕێکی هونه‌ری و له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و کارانه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که عه‌شقی بۆ کاری هونه‌ری هه‌یه ؟ ئه‌و وتی : به‌ڵێ به‌دڵنێیه‌وه وایه، وتیشی، هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای کاری هونه‌ری بووم و له گروپی هونه‌ریشدا به‌شداریمکردووه، سایتی چرا تیڤیش یه‌کێکه له‌و سایتانه‌ی که که‌لێنێکی گه‌وه‌ری له کاری ڕاگه‌یاندنی هونه‌ری کوردی‌دا پڕکردۆته‌وه‌و له هه‌مانکاتیشدا هه‌میشه ده‌رگای ئاوه‌ڵابووه بۆ هه‌رکه‌سێك که توانایه‌کیان هه‌یه له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ردا، که په‌ره به‌تواناکانیان بده‌ن و ڕێگایه‌کی ڕاست و دروست بدۆزنه‌وه.
وتیشی، سوپاسی سایتی چرا تڤی و به‌تایبه‌تی کاك ئازاد به‌رپرسی سایته‌که ده‌که‌م که هه‌رده‌م هاوکارم بووه تا بتوانین کاره‌کانمان به‌یه‌که‌وه جوانتر بکه‌ین و خزمه‌ت به خۆێنه‌رانمان بکه‌ین.دواتر ئاوێزه لێی پرسی تاچه‌ند گرنگی به کاری هونه‌ری ده‌ده‌یت و بیرت کردۆته‌وه بێیته نێو دونیای هونه‌ره‌وه ؟
وتی : بیگومان زور گرنگی پێ ده‌ده‌م و هه‌ستێکی تایبه‌تیم هه‌یه بۆ هونه‌رو هه‌مووکات له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم، بۆیه ئیستا سه‌رقاڵی کورسی هونه‌ریم.– حه‌زده‌که‌یت یه‌که‌م کلیپت چۆن بێت ؟
پێمخۆشه له‌ناو دیمه‌ن و سروشتی کوردیستانی ئازیزماندا بێت، چونکه ئه‌ونده ده‌وڵه‌ماندین له سروشتدا، خودی دیمه‌نه‌کان به‌سن بۆ دواندن.– تۆ وه‌ك ئاماده‌کارێکی گۆشه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌خت، تاچه‌ند خۆت بڕوات پێی هه‌یه وسود له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌ر ده‌گری ؟
– زۆر حه‌ز به ئه‌ستیره‌کان ده‌که‌م بیانخۆینمه‌وه و زانیارم هه‌بێت ده‌رباره‌یان، به‌ڵام وه‌ک بروا بروام پێیان نییه، چونکه باوه‌ڕم به قه‌ده‌ره، به‌ڵام له‌به‌ر داوای خۆێنه‌ران ئه‌م به‌شه‌مان هه‌یه له چرا تیڤی و منیش هه‌فتانه ئاماده‌یده‌که‌م. به‌گشتی له گۆڤاره نۆروێژیه‌کان-ه‌وه وه‌ریانده‌گێرمه سه‌ر زمانی کوردی و هه‌ندێكجاریش له سایته‌کانه‌وه.– بابه‌تێکی زۆر ده‌رباره‌ی ئاماده‌کردنی جۆره‌کانی خوارد‌ن ئاماده ده‌که‌یت، ئایا هه‌ر زانیاریت ده‌رباره‌یان هه‌یه یان خۆت دروستیان ده‌که‌یت ؟
-به‌ڵێ ده‌توانم ئاماده‌شیان بکه‌م و زانیاریشم له‌سه‌ریان هه‌یه.
-شاره‌زاییت زیاتر له خواردنه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا هه‌یه، یان ڕۆژئاواییه‌کان؟ ئه‌ی خۆت حه‌ز به کامیان ده‌که‌ی ؟
– زانیاریم له هه‌ردووکیاندا هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێكجار بۆ دروستکردنی خواردنه بیانیه‌کان کتێبی خوارد‌ن دروستکردن به‌کارده‌هێنم که زۆر خواردنی هه‌مه‌ڕه‌نگیان تێدایه له‌لایه‌ن باشترین وه‌ستاکانی جیهانه‌وه نوسراون، بۆ خۆشم زۆرتر حه‌ز به‌خواردنی کورده‌واری ده‌که‌م.
– ئایا دروستکردنی خواردنه کورده‌وارییه‌کان قورستره یان خواردنی بیانی؟
– خواردنی کوردی دروستکردنی قورستره، چونکه هه‌تا ده‌یخۆیت ده‌تخوات، به‌ڵام خواردنی بیانی به پێچه‌وانه‌وه ئاسنترن بۆ دروستکردن.
– وه‌ک ئاماده‌کارێکی گۆشه‌ی جوانکاری ئایا ڕۆڵی مکیاژ چییه بۆ جوانترکردنی مرۆڤ؟
– هه‌رکه‌سێک جوانی خۆی هه‌یه، وه‌ک له کۆنه‌وه ده‌ڵین گوڵ ڕوو پشتی نییه ، به‌ڵام بۆ خانمان مکیاژ تا ڕاده‌یه‌ک پێویسته بۆڕێکخستنی ڕه‌نگ وڕووی .
– که‌واته تۆ تاچه‌ند گرنگی به مکیاژ ده‌ده‌ن و چ جۆره ڕه‌نگێك به‌کار دێنن ؟
-زۆر گرنگی پێده‌ده‌م و حه‌زده‌که‌م مکیاژم زۆر سروشتی بێت، چۆنیه‌تی به‌کار هێنانی ڕه‌نگه‌کانیش گرنگه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگدا بگونجێت و هه‌روه‌ها بۆ چ بۆنه‌یه‌ک ده‌چیت
– گرنگترین ئه‌م کێشانه‌ی ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی سه‌بری ده‌بنه‌وه چییه ؟
– به‌خۆشخاڵیه‌وه من زۆر به ده‌گمه‌ن کێشه‌م بۆ دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌م، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌رده‌م هاوکارمن و ئازادییان پێداوم بۆ ئه‌وه‌ی من وه‌ك کچیك بتوانم تواناکانی خۆم بخمه گه‌ڕو په‌ره‌یان پێبده‌م.