
تــیرۆریـزم و تـوندوتیـژی وكۆمۆنیكاسیۆن
تــیرۆریـزم و
تـوندوتیـژی و
كۆمۆنیكاسیۆنـ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌دیالۆگی جیۆڤانی بۆرادۆری له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی یورگن هابه‌رماس ـ
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بیه‌وه: بڕوا عه‌لادین
جیۆڤانی بۆرادۆری: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بزانم مه‌به‌ستت له‌تیرۆریزم چیه؟ ئه‌ی ئایا ده‌كرێت جیاكاری له‌نێوان تیرۆریزمی نیشتمانی و تیرۆریزمی گشتگیر (تۆتالیتێر) دا بكه‌ین؟
یورگن هابه‌رماس: تاوه‌كو ئێستاش تیرۆریزمی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌سه‌ر تایپ‌و مۆدێلی كۆنه: واته مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ته‌نها كوشتنه‌و تیرۆركردن، ئامانجه‌كه‌ی له‌ناوبردنێكی كوێرانه‌ی دوژمنه به ژن‌و مناڵیشه‌وه. به‌مانایه‌كی دی، ژیانێك له‌به‌رامبه‌ر ژیانێكی دیكه‌دا. له‌م روه‌شه‌وه ته‌واو جیاوازه له‌و تیرۆریزمه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگێكی قوڵ‌و دریـَژخایه‌ندا‌و له‌لایه‌ن هێزێكی نیمچه سه‌ربازیه‌وه پراكتیزه ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سروشت‌و پێكهاته‌ی زۆربه‌ی زۆری بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بینیمان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستاش له‌خه‌باتی چیچانیه‌كاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌یبینین. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نمونه‌یه‌شدا، تیرۆریزمی تۆتالیتێرمان هه‌یه ـ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌په‌لاماره‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا گه‌یشته ترۆپكی خۆی ـ كه له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك بنه‌ما‌و سیمای ئانارشیستیانه‌ی یاخیبوونێكی ده‌سته‌پاچه‌و بێده‌ره‌نجامه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر وه‌ك كردارێكی واقیعی تێیڕابمێنین كه مه‌به‌ستی پێكانی ئامانجێكی دیاریكراوه، دژ به دوژمنێكه كه به‌زاندنی سه‌خته، یان هه‌ر نابه‌زێت. ته‌نها ده‌ره‌نجامێكی ئه‌م جۆره تیرۆریزمه وروژاندنی هه‌ستی شۆكبوون‌و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیان‌و حكومه‌ته‌كانه. له‌روی ته‌كنیكیشه‌وه، كۆمه‌ڵگه ئاڵۆزه‌كانمان كه تاراده‌یه‌كی زۆر له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی خێرا له‌به‌رده‌م كاره وێرانكارییه‌كاندا تێكبشكێن‌و روبه‌روی په‌ككه‌وتن ببنه‌وه، شانسێكی زۆر باش‌و نمونه‌یی ده‌خوڵقێنن بۆ ئه‌و هه‌وڵه وێرانسازانه‌ی ده‌یانه‌وێت چالاكیه‌كانی ژیانی رۆژانه تێكبده‌ن‌و بشێوێنن، واته به‌كه‌مترین نرخی شیاو گه‌وره‌ترین زیان ده‌گه‌یه‌نن. مه‌به‌ستمه بڵێم كه تیرۆریزمی تۆتالیتێر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو پره‌نسیپ كارده‌كات‌و خۆیمان پیشان ده‌دات: یه‌كه‌میان نه‌بوونی ئامانجێكی واقیعی، دووه‌میشیان قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رج‌و فره‌سه‌ته‌ی كه له‌تواناو هه‌ناوی سیستمه ئاڵۆزه‌كاندا هه‌یه بۆ په‌ككه‌وتن‌و تێك‌شكان.
جیۆڤانی بۆرادۆری: ئایا ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه پێویسته جیاكاری بكه‌ین له‌نێوان تیرۆریزمی تاوانه ئاساییه‌كان و فۆرمه‌كانی دیكه‌ی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژییدا؟
یورگن هابه‌رماس: به‌ڵی‌و نه‌خێر! ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاسته مۆراڵیه‌كه قسه‌بكه‌ین، ئێمه له‌هیچ كاتێكدا ناتوانین پاساو بۆ بوونی كاری تیرۆریستی بهێنینه‌وه‌و ره‌وایه‌تی پێببه‌خشین، به هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجی ئه‌نجامدان‌و ئه‌نگێزانه‌شه‌وه كه‌له‌پشتیه‌وه‌یه‌ن. هیچ شتێك وامان لێناكات نرخ‌و به‌ها ببه‌خشینه ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌سێك هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانیان ده‌دات، گه‌ر له‌سه‌ر كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانی دیكه بكه‌وێت. چونكه هه‌موو هه‌لومه‌رج ره‌خساندنێك بۆ مه‌رگ، زیاده‌ڕۆییكردنه له‌خودی مه‌رگ خۆیدا. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی مێژوویی، تیرۆریزم له‌نێو خانه‌یه‌كدا پۆلێنبه‌ند ده‌كرێت كه جیاوازه له‌و تاوانانه‌ی سه‌ر به سیستمی سزادانی ئاسایین. ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی تاوانی "تایبه‌تی" یه‌وه، تیرۆریزم پێویستی به‌بایه‌خێكی گشتی‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كه كه جیاوازه له‌سه‌یركردنمان بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی زاده‌ی ئیره‌ییه‌كی نه‌خۆشانه‌ن. دیاره گه‌ر واش نه‌بووایه، ئه‌مێستا من‌و تۆ ئه‌م دیالۆگه‌مان له‌سه‌ر كێشه‌كه نه‌ده‌كرد.
جیاوازی نێوان تیرۆریزمی سیاسی‌و تاوانی ئاسایی له‌كاتی گۆڕانی ئه‌و سیستمانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه تیرۆریسته‌كانی دوێنێ ده‌گه‌یه‌نن به‌ده‌سه‌ڵات‌و ده‌یانكه‌نه نوێنه‌ری به‌ڕێزی وڵاته‌كانیان. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه گۆڕانێكی سیاسی له‌و جۆره له‌كاتێكدا روده‌دات، كه تیرۆریسته‌كان پشتیان به وه‌دیهێنانی هه‌ندێك ئامانجی سیاسی‌و واقیعی قبوڵكراو به‌ستبێت‌و سه‌رباری تاوانكارییه‌كانیان، جۆره ره‌وایه‌تیه‌كیان به‌ده‌ستهێنابێت زاده‌ی ئه‌و بارودۆخی زوڵم‌و سته‌مه‌ی كه خۆیان له‌دژی راپه‌ڕیون. به‌ڵام من له‌وه تێناگه‌م كه چۆن له‌مڕۆدا ده‌كرێت په‌لاماره به‌ربه‌رییه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر بگۆڕێت‌و بكرێته كردارێكی سیاسی، كه ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قبوڵ‌و هه‌رسبكرێت‌و دواجار پاساویش بۆ ره‌وایه‌تیبوونی بهێنرێته‌وه.جیۆڤانی بۆرادۆری: ئایا ئه‌م په‌لامارانه ئاماژه‌و زه‌نگی راگه‌یاندن و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ نین؟
یورگن هابه‌رماس: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وشه‌ی "جه‌نگ" نابێته مایه‌ی وروژانی ئاڵۆزی، یان ته‌نانه‌ت ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌و په‌رچه‌كرداره مۆراڵییه‌ی كه روبه‌روی قسه‌كردن له‌سه‌ر "هێرشی خاچپه‌رستی" ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه بڕیاره‌كه‌ی بۆش بۆ بانگه‌شه‌كردنی "جه‌نگ له‌دژی تیرۆریزم" هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه: هه‌م وه‌ك پێودانگ‌و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی واقیعیش. چونكه گه‌ر له‌سه‌ر ئاسته پێودانگیه‌كه سه‌یرمان كرد ده‌بینین له‌نرخ‌و به‌های ئه‌و تاوانبارانه زیاد ده‌كات تاوه‌كو جێ‌ومه‌قامێكی به‌رزتریان پێبدات: واته له‌كۆمه‌ڵێك تاوانباره‌وه بیانكاته جه‌نگاوه‌رانی دوژمن.
له‌سه‌ر ئاسته واقیعیه‌كه‌ش مه‌حاڵه تۆ جه‌نگ له‌دژی تۆڕێكی تیرۆریستی به‌رپا بكه‌یت ـ گه‌ر تاوه‌كو ئێستاش وشه‌ی جه‌نگ مانایه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت ـ كه زۆر سه‌خته شوێن‌و مۆڵگه‌ی گروپه‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌یت‌و بیان ناسیت.جیۆڤانی بۆرادۆری: گه‌ر پێویست بكات خۆرئاوا له‌رێی ره‌خنه‌كردنی خودی خۆی و تێگه‌یشتنێكی زیاتره‌وه بۆ ژیاره‌كانی دیكه گه‌شه به په‌یوه‌ندیه‌كانی بدات ، داخۆ چۆن ئه‌م كاره بكات؟ تۆ له‌م ره‌وته‌دا باس له "وه‌رگێڕان" و گه‌ڕان به‌دوای "زمانێكی هاوبه‌ش" دا ده‌كه‌یت. ده‌توانی بۆمان رون بكه‌یته‌وه كه مه‌به‌ستت له‌چییه؟
یورگن هابه‌رماس: من هه‌ر له11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌ڵاڵه بووه كه: داخۆ ئه‌و روداوه زۆر توندوتیژانه نابنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تێكڕای تیۆرییه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌و وزه‌و چالاكییه‌ی كه ئیش بۆ به‌ره‌و له‌یه‌كدی تێگه‌یشتن ده‌كات، پرۆژه‌یه‌ك كه هه‌ر له‌تیۆره‌ی كرداری كۆمۆنیكاسیۆنه‌وه خه‌ریكی دروستكردن‌و گه‌شه‌پێدانیم؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌شدا كه تاڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند‌و كامه‌رانن ـ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به‌رێكخراوی بازرگانی‌و گه‌شه‌كردنی ئابوورین ـ به‌ر جۆرێك له‌و توندوتیژییه بونیادییه ده‌كه‌وین كه پێشتریش له‌سه‌ری راهاتوین، توندوتیژییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و جیاكارییه‌كی برینداركه‌ر‌و هه‌ژاری‌و په‌راوێزنشینی دروستبووه. به‌ڵام چه‌نده مۆركی توندوتیژی‌و گه‌مه‌كردن‌و چالاكی ستراتیژی له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانماندا ره‌نگبداته‌وه، نابێت ئه‌وه وامان لێبكات دوو دیارده‌ی زۆر گرنگ فه‌رامۆش بكه‌ین:
ئێمه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و كردار‌و ره‌فتاره پراكتیكیانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه ـ به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌دا ده‌یبینین ـ كه ره‌نگدانه‌وه‌و نمایشی زینده‌گیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا. دواجار هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش له‌باوه‌ڕ‌و بڕێك ره‌گه‌ز درستبوون كه هه‌مووان به‌كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نه‌ویستی كولتوریی‌و بڕێكی زۆر له‌چاوه‌ڕوانی ئاڵۆگۆڕكراوی نێوان یه‌كدی ده‌زانین‌و قبوڵیان ده‌كه‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ئێمه به‌په‌نابردنه به‌ر گه‌مه ئاساییه‌كانی ئاخاوتن‌و داخوازیمان بۆ ره‌وایه‌تیه‌ك كه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریش قبوڵمان كردبێت‌و له‌سه‌ری رێكه‌وتبێتین، كرده‌وه‌كانمان رێكده‌خه‌ین. ئا ئه‌مه شوێن‌و فه‌زای گشتی هۆكاره دروسته‌كان یان نیمچه دروسته‌كانمان بۆ ده‌خوڵقێنێت. به‌دیوێكی دیكه‌شدا، هه‌ر ئه‌مه دیارده‌یه‌كی دیكه‌مان بۆ راڤه ده‌كات: كاتێك په‌شۆكانێك له‌كۆمۆنیكاسیۆندا دروستده‌بێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌یه‌كدی تێناگه‌ین، یان شته‌كان تێكه‌ڵ به‌فێڵ‌و جۆرێك له‌دوفاقیی ده‌بن، ئیدی ئه‌و ململانێ‌و كێبه‌ركێیانه دێنه كایه‌وه كه دواجار ده‌ره‌نجامه ئازاربه‌خشه‌كانیان ده‌مانخه‌نه به‌رده‌می پزیشك یان دادگا.
سوڕی توندوتیژییش له‌بنه‌ڕه‌تدا، به‌و سوڕه په‌شۆكاوانه‌ی كۆمۆنیكاسیۆن ده‌ستپێده‌كات كه له‌رێی سوڕه‌كانی گومانێكی كۆنترۆڵنه‌كراوه‌وه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی، به‌ره‌و لێكدابڕانی كۆمۆنیكاسیۆنمان ده‌به‌ن. گه‌ر له‌گه‌ڵ په‌شۆكانی كۆمۆنیكاسیۆندا توندوتیژی ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌یدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چ شتێك كاول بووه‌و چ شتێَكیش پێویستی به‌چاكسازی‌و ریفۆرمه.
دیاره ئه‌م تێڕوانینه كه‌متازۆر ساده‌و ساكاره، به‌ڵام ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و ململانێیانه‌شدا پراكتیكی بكه‌ین. ئه‌ڵبه‌ته بارودۆخه‌كان زۆر له‌وه ئاڵۆزترن، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ته‌وه‌كان‌و فۆرمی ژیان‌و ژیاره‌كان دوور له‌یه‌ك ده‌وه‌ستن‌و سورن له‌سه‌ر گۆشه‌گیریه‌كه‌ی خۆیان. به‌مانایه‌كی دی، به‌و شێوه ساده‌یه به‌ر یه‌كدی ناكه‌ون‌و یه‌كدی نابینن كه ئه‌ندامانی یانه‌یه‌ك یان گروپێك یان حیزبێك یان خێزانێك یه‌كدی ده‌بینن، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه كۆمۆنیكاسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو سیستمایزكراو تێكچوو بێت‌و لێكپچڕابێت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بوونی یاسا وه‌ك نێوه‌ندێكی گه‌یه‌نه‌ر له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌ئامانجی كۆنترۆڵكردنی توندوتیژی، ته‌نها رۆڵێكی لاوه‌كی ده‌بێت‌و هیچی دی.
به‌ڵام له‌په‌یوه‌ندییه كولتورییه ئاڵوگۆڕكارییه‌كاندا، باشترین شت دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی ده‌زگاییه كه ئامانجه‌كه‌ی پشتگیرییه‌كی ره‌سمی فۆرم‌و شێوه جۆراوجۆره‌كانی یه‌كگرتنه، وه‌ك كۆنفرانسه‌كه‌ی ڤێنا سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤـ كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رێكیخستبوو. به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ره‌سمیانه‌و زیادبوونی رێژه‌ی بایه‌خدان به‌دیالۆگی كولتوری ئاڵوگۆڕكارییش سه‌باره‌ت به‌و راڤه‌كردنه ناكۆكه‌ی كه بۆ مافی مرۆڤ له‌ئارادایه، به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌میكانیزمی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئایدیایانه بگیرێت كه مه‌به‌ستیانه خۆیان بكه‌نه دوا مۆدێل‌و دوا تایپی بیركردنه‌وه.
ئێمه ته‌نها له‌رێی ئازادكرنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنێكی بابه‌تیانه‌ی دڵه‌ڕاوكێ‌و فشاره‌كانه‌وه ده‌توانین بگه‌ینه كرانه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌ته‌كان. بۆئه‌وه‌ی كۆمۆنیكاسیۆنیش له‌ژیانی رۆژانه‌دا پراكتیزه‌بكه‌ین، پێویستمان به‌پێكه‌وه‌نان‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌كه له‌متمانه‌كردن. وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، ئه‌مه گرنگترین هه‌نگاوه به‌ره‌و ته‌رجه‌مه‌كردنی ئه‌و لێكدانه‌وه ئه‌قڵیانه له‌ئامرازه‌كانی میدیا‌و خوێندنگه‌و خێزانه‌كاندا، وێڕای له‌خۆگرتنی زانیاریش سه‌باره‌ت به بنه‌ما‌و سه‌ره‌تاكانی ئه‌و كولتوره سیاسیه‌ی كه مه‌به‌سته.
وه‌كو خۆشمان، ئه‌و تێڕوانینه پێودانگئاسایه‌ی كه بۆ خۆمان‌و كولتوره‌كانی دیكه هه‌مانه، ره‌گه‌زێكی دیكه‌ی گرنگه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر خۆرئاوا هه‌وڵیدا دووباره به‌و وێنه‌یه‌دا بچێته‌وه كه بۆ خۆی دروستكردوه‌و هه‌یه‌تی، بۆ نمونه له‌وانه‌یه بتوانێت فێربێت كه پێویسته ده‌سكاری چ شتێك بكات له‌سیاسه‌ته‌كه‌یدا، تاوه‌كو وه‌ك ده‌ربڕ‌و به‌رجه‌سته‌كه‌ری لێكنزیكییه‌كی ژیاری بیبینێت‌و به‌كاریبهێنێت.
گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی كۆنترۆڵی سه‌رمایه‌داری نه‌كرێت ـ سه‌رمایه‌داری وه‌ك ئه‌و هێزه‌ی كه هیچ راده‌و سنورێكی نه‌ماوه ـ ئه‌وا مه‌حاڵه بتوانین رێ له‌پێشكه‌وتنه روخێنه‌ره‌كه‌ی ئابووری جیهانی بگرین.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، پێویسته ده‌ره‌نجامه روخێنه‌ره‌كانی ئه‌و جیاوازیانه قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه كه زاده‌ی دینامیكیه‌تی گه‌شه‌كردنی ئابوورین: مه‌به‌ستم ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ژارییه‌یه كه چه‌نده‌ها ناوچه‌و كیشوه‌ر تێیدا نوقم‌و نغرۆ بوون. چونكه له‌پشت ئه‌وانه‌وه، به‌ته‌نها جیاوازیكردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه له‌بایه‌خی كولتوره‌كانی دیكه نابینین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی "به‌ریه‌ككه‌وتنی ژیاره‌كان" لێمانی ده‌شارێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه دیار‌و گه‌وره‌كانی خۆرئاوایه: مه‌به‌ستم له‌به‌رده‌وام عه‌ماركردنی ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌وت‌و دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌یه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (لوموند دیبلوماتیك)، شوباتی 2004.