په‌نابه‌رانی عێراقی سمبولی بێ مافی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌من
په‌نابه‌رانی عێراقی سمبولی بێ مافی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌من
ده‌قی ووتاری ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
له‌خۆپیشاندانی 17-4 -2009 به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كان له جنیف
په‌نابه‌ران ،ئینسان دۆستان نۆینه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كان
لاوانی دڵ پر له هیوا
به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان لێده‌كه‌م بۆ دوو ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تی و پشتیوانی و داكۆكی له‌مافه ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی.
ئه‌مرۆ ئێمه لێره‌یه‌ن له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان ئه‌و شۆینه‌ی كه سالی 1991 بڕیاری گه‌مارۆی ئابووری مه‌رگی شینه‌ی خه‌ڵكی عیراقی تیا درا بریارێك كه به‌هه‌زاران هه‌زار منداڵ وپه‌كه‌وته‌و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تان عێراق و كوردستان بوونه قووربان و ده‌ستی رژیمی ئینسان كوژی به‌عسیشی ئاوه‌ڵا كرد كه مۆنۆپۆلی نان و هه‌ناسه‌ی ژیان كۆمه‌ڵگای عێراق بكات.
ئه‌مرۆ له‌جێگایه‌كدا كۆبووینه‌ته‌وه كه 6 ساڵ به‌ر له ئێستاچاره‌نوسی خه‌ڵكی عیراقی ته‌سلیمی سوپای ئه‌مریكا كرد‌و ئه‌مریكای كرده ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقه‌وه.له‌وكاته‌وه تا ئێستا ده‌یان هه‌زار له‌دانیشتوانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه قه‌تڵوعام كراون ویان له‌شه‌ڕی نێوان ئه‌و هێزانه‌و نه‌یاره ئیسلامیه‌كانیان و پاشماوه‌كانی به‌عس كوژراو وئاواره وبێخانه‌و لانه كراون.به‌هاوكاری ئه‌مریكا چاره‌نوسی زیاتر له 25 ملیون ئینسان درایه ده‌ست میلیشا نه‌ته‌وه‌په‌رست و ئیسلامیه‌كان و كۆمه‌ڵگای عێراقیان بۆ ده‌یان ساڵ به‌رو پاش برده‌وه.شه‌رێكی به‌رده‌وامیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا سه‌پاند كه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاند و عێراقی كرده مه‌یدانی كیشمه‌كێشی ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی و ئاینی .تیرۆریزم وكوشتاری خه‌ڵكی عیراق كه‌رۆژانه به‌دوای خۆیدا لاشه‌ی پارچه‌پارچه‌بووی ژن‌و مناڵان و خه‌ڵكی بیتاوان دینیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیوونه‌كان ئه‌و به‌لایه‌یه كه‌دیمكراسی و پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاواره‌یی و نه‌بوونی و بیكاری و ده‌یان موسیبه‌تی تر كراوه‌ته گۆشه‌یه‌كی ژیانی خه‌ڵكی عێراق .ئه‌وه‌شی كه‌جێگای شانازی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایه دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی له‌رزۆك و ده‌ستورێكی سه‌رتاپا كۆنه‌په‌رست و دژی خه‌ڵكیه .ئه‌و به‌شه‌ش له‌خه‌ڵكی عێراق كه‌له‌هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بێت فرسه‌تی خۆرزگاركردنی به‌ده‌ستهێنابێت و ژیانی په‌نابه‌ریتی له‌یه‌كێك له ولاته ئه‌وروپیه‌كان به‌نسیبه بووبێت ،به‌رده‌وام له‌ژێر فشار و زه‌خت وزۆری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا بووه و ترس له‌دیپۆرت و ناردنه‌وه حاله‌تێكی دله‌راوه‌كێ بۆ پێك هێناون .ئه‌مه له‌كاتێكدا یه ئه‌م ئینسانانه ته‌نها تاوانیان قبوڵ نه‌كردنی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵگای جه‌نگرتووی عێراقه.
ئه‌مرۆ ئێمه له‌م خۆپیشاندانه‌دا كۆبوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵای دیپۆرت و هه‌ڵواسراوی ژیانی په‌نابه‌رانی عیراقی كۆتایی پێبینین. ئێمه بۆناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و خستنه‌رووی داواكاری په‌نابه‌ران لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه.
په‌نابه‌رانی عیراقی قوربانیانی جه‌نگ و كاولكاری و سیاسه‌تی راسیستی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپان . ئه‌وان ده‌ڵێن دیموكراسی جێگای ژیانی ئازادانه‌وه و مافی مرۆڤه،به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك درۆی ئاشكرایه كاتێك په‌نابه‌رانی عێراقی مافی مانه‌وه‌یان پێ‌نادرێت. كاتێك سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌كانیان ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ په‌نابه‌ران به‌زۆر ده‌نیرنه‌وه نیو كۆمه‌ڵگایه‌ك كه جه‌نگ و میلیتاریزم تیرۆر نائه‌منی گۆشه‌ی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت.
خه‌ڵكی عێراق چ رۆژێك به‌بیریاندا ده‌هات له‌ژیر ناوی شیعه‌و سونه‌و سه‌ر له لاشه‌ی یه‌كتر بكه‌نه‌وه ! جیاوازی مه‌زهه‌ب و نه‌ژاد و ڕه‌گه‌ز و كوشتاری كۆیرانه‌ی ئینسانه‌كان له‌سه‌ر پێناسه بكه‌نه ماشینێك بۆ پیشه‌سازی تیرۆر…ته‌ماشاكان ئه‌مرۆ كوشتنی ئینسان بۆته نۆرم له كۆمه‌لگای عێراقدا . كچانی خوار 15 ساڵ به‌نرخێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن بانده ئینسان كره‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت ..ده‌نگی ئازاد ده‌خنكینرێت مامۆستا و پرۆفیسورو ته‌كنوكرات به‌مه‌رگ ده‌سپێرێت.
ده‌ڵێن كوردستان وعێراق ئارام و ئاسایش به‌رقه‌راره، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م هه‌موو هیزه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانیان چیده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه؟ ئه‌گه‌ر ئارامی بۆخه‌ڵكی عێراق هه‌یه ئایا كارمه‌ندی سه‌فه‌ره‌تخانه‌و باڵویزخانه‌كانیان ئه‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی دیواری كۆنكریتی و كۆنترۆلی سه‌ربازی بچنه ده‌وامه‌وه؟
باس له‌ده‌وڵه‌تی مالیكی و هه‌رێمی فیدرالی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌نمونه‌ی دیموكراسیه؟ به‌ڵام هه‌رخودی ڕۆژنامه‌ی و به‌ڵگه نامه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایه كه‌ئاماژه بۆ گه‌نده‌ڵی ودزی و كوشتن و ڕاوانانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن. هه‌رخۆیان باس له‌ته‌قینه‌وه‌ی قه‌ومی وئاینی و تایه‌فه‌گه‌ری ده‌كه‌ن. ئایا له‌هه‌ڵومه‌رجێكی وا دژوار‌دا مافی په‌نابه‌ری بۆ ئێمه هاوڵاتیانی عێراقی كه‌وه‌ك به‌رئه‌نجامی شه‌ڕی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا هانامان بۆ ئه‌م ژیانه هێناوه كه‌مترین مافی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ نییه؟
له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی نمونه‌ی ئامن بوونی كوردستان ودیموكراسی حكومه‌تی كورده‌ستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، بۆ به‌ریوه‌بردنی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی كوردستان، ئه‌مه‌له‌كاتیكدایه كه‌ئه‌م ده‌وڵه‌تانه نایانه‌وێت هه‌قیقه‌تی حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتێك ببینن كه‌حزبه چه‌كداره ناسیونالیست وئیسلامییه‌كان له‌كوردستاندا به‌ده‌ستیانه‌وه‌گرتووه، حكومه‌تێك كه‌نه‌ده‌ستوری هه‌یه و نه‌یاسا و نه‌په‌رلمان تیدا مانای هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌زگای كارتونین كه‌له‌به‌رده‌ستی ئه‌و حیزبانه‌دان وته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه كه واقعیه‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مان یاسا‌و ده‌ستور واته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبانه هیچی تر. حكومه‌تیك كه موقه‌ده‌راتی هاولاتیانی ژیرده‌ستی سپێردراوه به‌تاقمێكی میلیشا و گه‌نده‌ل كه‌بۆ مه‌به‌ستی گیرفان پركردن ودزینی داهاتی خه‌ڵك سڵ له‌هیچ ناكه‌نه‌وه. بۆ نیشاندانی ڕاستی ئه‌م ده‌سه‌لاته برۆن راپۆرته‌كانی مایكل رۆبن بخویننه‌وه كه‌چۆن ئاماژه به‌گه‌نده‌لی و له‌رزۆكی ئه‌م ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ته ده‌كات. برۆن كتیبی ئۆقیانوسیك له‌تاوان بخویننه‌وه تابزانن كوشتن و ره‌شه‌كوژی ژنان به‌چ ئاستیكی بێوینه گه‌یشتووه، برۆن چاو به‌راپۆرته‌كانی ئه‌منستی و هیومه‌ن رایت وچ بخشینن ته‌نها راپۆرتی 14-4 بخۆینه‌وه تا ژماره‌ی كوشتن وگرتنی رۆژنامه‌نوسان و سه‌ركوتی ئه‌حزابی نه‌یارتان بێته‌ده‌ست.
ئه‌وبه‌هه‌شته‌ی كه‌نمونه‌كه‌ی كوردستانه و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ ته‌بریركردنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران به‌ده‌ستیانه‌وه‌گرتووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵات وسیسته‌مه‌یه كه گه‌نج ولا‌و جێگای تێدا نا بێته‌وه، كه كچان وژنان به‌ئازادی ناتوانن تییدا هه‌ڵسوكه‌ت بكه‌ن. (تاله‌بانی وبه‌رزانی) و حزبه‌كانی ده‌ستوپێوه‌ندیان كه‌ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوت و كوشتن و زیندان و دادگا له‌خه‌لكی ده‌كه‌ن كۆمه‌لگایه‌كی بیده‌ره‌تان و له‌به‌ر رۆیشتوویان خستۆته به‌رپێ‌ی هاوڵاتیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌سه‌رانی ده‌سه‌لاتدار ڕه‌فه‌ی بانقه‌كانیان پركردووه له‌پاره و هه‌موو شتێكیان بۆخۆیان وده‌ست وپیوه‌نده‌كانیان قورخ كردووه و له‌ولاشه‌وه به‌دوای 18 ساڵ حكومرانی نه‌یان توانیوه خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی له‌وانه ئاو‌و كاره‌با بۆخه‌ڵك دابین بكه‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌لێن كوردستان ئامینه ئه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شه‌و تۆپبارانه‌ی توركیا‌و ئێران كه‌رۆژانه ده‌یان خێزان ئاواره‌ده‌كات چییه؟ ئه‌ی هه‌ره‌شی مالیكی و بارگرژی نیوان حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق روی له‌چی یه؟ ..
به‌ڕێزان:
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆسیاسه‌تی دیپۆرت ده‌یهنێنه‌وه نه‌ك هه‌ر ڕاستیان تیدا نییه به‌ڵكو واقعیه‌تی كۆمه‌ڵگای جه‌نگ گرتوو هه‌ڵواسراوی كوردستان ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه. به‌بروای من ئه‌وان له‌پێشه‌وه وله‌سه‌رو راستیه‌كانی ئه‌مرۆی كۆمه‌لگای عێراقه‌وه بریاریان داوه كه پاشگه‌زبنه‌وه و ده‌ست له‌مافی په‌نابه‌ری و به‌ڵگه‌نامه جیهانیه‌كان كه‌خۆیان ئیمزایان لێداوه هه‌ڵگرن.
له‌ده‌وره‌یه‌كدا كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌لایه‌كه‌وه بۆ بیناكردنه‌وه‌ی ئابووری و قازانج به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێویستیان به‌هێزی كاری كریكاران هه‌بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ شه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات مافی په‌نابه‌ریان كرده ده‌ستكه‌وتێكی ده‌سه‌ڵاتی لیبراڵ و دیمكراسی بازاری ئازاد‌و ملیان به‌مافه‌مكانی مرۆڤ و په‌نابه‌ری دا.ئیستا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر پێ ی ئه‌م مافانه بده‌ن و خۆیانی لێ ده‌ركێشن.
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆشنه له‌سیاسه‌ت ومامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌كێشه‌ی په‌نابه‌ران. سه‌ره‌تا كه‌یسی په‌نابه‌رانی عیراقیان ڕاگرت به‌دیار رووخانی رژیمی به‌عس و ده‌ستپیكردنی پرۆسه‌ی به‌ناودیموكراسی عیراقی، ئه‌وجا مافی په‌نابه‌ریتیان هه‌لپه‌ساردو كردیان به‌ئیقامه‌ی كاتی وئینسانی، به‌دوای ئه‌وه‌دا سیاسه‌تی كه‌مپسازی و جیاكاریان له‌نیوان په‌نابه‌ران و هاولاتیانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا پێكهینا، دواتر كه كوشتار‌و تاوانه‌كان له‌ناوخۆی عیراقدا زیادی كردوو به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه له‌نیو ده‌زگاكانی راگه‌یاندا، باسیان له‌جیاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان كرد‌و كه‌وتنه به‌ش به‌شكردنی په‌نابه‌ران ولیكدابراندنیان تا مافی په‌نابه‌ری شمولی كه‌مایه‌تیك بكات، دواتریش په‌نابه‌رانیان خسته‌سه‌ری ئیمزای هه‌فتانه‌و لێگرتنه‌وه له‌كارو خزمه‌تگوزاریه‌كانی خوێندن وته‌ندروستی وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نه‌فیت و محامی، پاشان گرتن وراونان و دیپۆرتكردنه وڕاگرتن له‌دیتینشنه‌كاندا(گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر) ده‌ستی پیكردو سه‌ره‌نجام بریاری دیپۆرتكردنه‌وه به هاوبه‌شی كردن وهاوكاری حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم ده‌ستی پێكرد. كه‌سه‌ره‌تاكه‌ی به په‌لاماری سه‌ربازی و عه‌مه‌لیاتی عه‌سكه‌ریانه و به‌كه‌له‌پچه‌و فرۆكه‌ی جه‌نگی خۆی نیشاندا.. ئه‌مه‌یه بریاری ده‌وڵه‌تانی دیموكراسی ئه‌وروپایی. سه‌ره‌تا شه‌رو كاولكاریان داسه‌پاند پاشان مافی په‌نابه‌ریان هه‌لپه‌سارد..
كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ سالێ رابردوودا دیپۆرتكراوه‌ته‌وه یان خۆیان كوشتوه یان له‌گه‌ل باری ده‌روونی خراپ و بیكاری به‌رو ڕووبوونه‌ته‌وه ،یان خێزان و منداڵیان له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌دوای خۆیان جێهیشتوه . هیچ لایه‌نێكی ڕه‌سمی تا ئێستا به‌رپرسیاریتی له ئاستی ئه‌م كاره‌ساته له‌خۆی نیشان نادا بگره مامه‌له‌وه ساوتو سه‌وداو بازرگانی به‌ژیانی ئه‌م ئینسانانه‌وه ده‌كرێت.
به‌لام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه‌بزوتنه‌وه‌ی مه‌زنی په‌نابه‌ری له‌مه‌یداندابووه و رووبه‌رووی ئه‌م سیاسه‌ته راسیستی ودژی ئینسانیه بۆته‌وه.. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ته‌نها رێكخراو بووه كه كاری خۆی بۆ به‌رگری له‌په‌نابه‌ران و مافه‌كانیان دیاریكردوه به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری و باقی مافه‌ئینسانیه‌كانی دیكه‌یان تێكۆشاوه له‌و مه‌یدانه‌شدا ده‌سكه‌وتی پربایه‌خی بۆ په‌نابه‌ران به‌ده‌ستهێناوه.هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن له‌سه‌رجه‌م ووڵاته‌كانی ئه‌وروپا هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌راندا وه‌ستاونه‌ته‌وه رێكخه‌رو رێپیشانده‌ری خه‌باتیان بوون.
ئیستاش كه لێره كۆبووینه‌ته‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ته‌واوی ناوه‌رۆكی ئینسانی و مه‌ده‌نیانه‌و هه‌قخوازانه‌ی هه‌یه‌و فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانیش له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا شانازی ئه‌وه‌ی پێده‌برێ كه به‌شێكی كاریگه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه ئینسانی و ره‌وایه‌یه.
ئێمه ئێستا كه‌لیره‌دا كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی و هاوكات داواكردنی داواكاریه ئینسانیه‌كانی خۆمانه وه‌ك كۆمه‌ڵێك قوربانی جه‌نگو نائه‌منی له‌عێراقو كوردستان ،كه ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌شداران له‌دروستكردنیدا بۆیه ، داواده‌كه‌ین كه:
1. ده‌ست به‌جێ سیاسه‌ت و پراتیكی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه ڕاگیرێت.
2. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ڕێكه‌وتنامانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له په‌یوه‌ند به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڵسپاردنی هه‌رجۆره بڕیار‌و ڕیكه‌وتنێك له په‌یوه‌ند به دابه‌شكردنی جغرافیای عیراق بۆ ناوچه‌ی ئااسایش و نا ئاسایش.
3. ئازادكردنی ته‌واوی په‌نابه‌ره زیندانكراوه عیراقیه‌كان له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا، هه‌روه‌ها په‌نابه‌رانێك كه تاوانیان ئه‌نجامداوه پێویسته دووباره چاوبه كه‌یسه‌كانیاندا بگێڕنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه به‌ڵكو سزاكانیان به‌پێی یاسا قه‌زایه‌كانی ئه‌م وولاتانه بێت.
4. مافی كاركردن و مافی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزان بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی به ڕه‌سمیه‌ت بناسیریت.
5. په‌نابه‌رانێك كه له ووتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپان و، په‌كه‌وته‌و نه‌خۆش و هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌تن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن یا په‌نابه‌رانێك كه به‌هۆی جه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه كه‌م ئه‌ندام بوون پێویسته بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنی ئارام و چاره‌سه‌ریان بكرێت.
6. هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وولاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا نیشته‌جێن، پێویسته له بیمه‌و خزمه‌تگوزاری و له‌هه‌موو پێداویستیه‌كی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌ی، پاراستنی ئه‌منیتیان بۆ مسۆگه‌ر بكریت. یا بگوازرێنه‌وه بۆ وولاتانی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌و وولاتانه‌دا خۆیان به ئۆفیسی كاروباری په‌نابه‌ری ناساندوه پێویسته به‌پێی گوزه‌رانی ناوه‌ندی ئه‌و وولاته یارمه‌تیان بدرێت تا كاتی گواستنه‌وه‌یان.
7. كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان ئه‌ركیه‌تی به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئینسانی گه‌وره‌ی له‌خۆ نیشانبدات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رێگا چاره‌سه‌ره‌دا له‌دژی سیاسه‌تی دیپۆرتی وولاتانی ئه‌وروپا باشتركردنی هه‌ڵومه‌رجی په‌نابه‌رانی عیراقی له جیهاندا.له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بكه‌م كه به‌پیر بانگه‌وازی كه‌مپینی فیدراسیۆنه‌وه هاتن له‌م ناره‌زایه‌تیه‌دا ده‌ستیان گرتین..هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێ ئه‌وخاڵه‌ش ته‌ئكید بكه‌مه‌وه كه‌ئێمه په‌نابه‌ران ڕێگایه‌كیترمان له‌به‌رده‌مدا نییه جگه‌له‌وه‌ی كه به‌پشت به‌ستن به‌بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان و به‌ڕێكخراوبوون ویه‌كگرتوویمان له‌فیدراسیۆندا ده‌توانین به‌ربه‌سیاسه‌تی دیپۆرتبگرین و مافه‌كانمان جێگیربكه‌ین. ڕێگایه‌كی ترمان نییه جگه له له‌خه‌بات وتێكوشانی یه‌یكه به یه‌كه‌مان و كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری خواسته‌به‌رهه‌قه‌كانمان. بیگومانیشم له‌وه‌ی كه‌ئێمه ته‌نها نین و ملیۆنه‌ها ئینسانی شه‌ریف و ئینساندۆست و سه‌دان ریكخراوه‌ی په‌نابه‌ری و كرێكاری و به‌رگریكه‌ر له مافه‌كانی ئینسان پالپشتمانن، ده‌با هه‌رچی زۆرتر و رۆشنتره یه‌كگرتوانه له‌ژیر چه‌تری فیدراسیۆن و خواسته‌كانماندا كۆبینه‌وه، تاله‌م رێگایه‌وه به‌ئامانجی ئینسانی خۆمان بگه‌ین…
سه‌ركه‌ویت بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری..