بیره‌وه‌ریه‌كانم به‌غدا -3….. فایق جه‌میل
بیره‌وه‌ریه‌كانم به‌غدا -3….. فایق جه‌میل
پۆڵی یه‌كه‌م له به‌شی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی – ئه‌وه‌نده‌ی له یادم بێ – بریتی بو له 24 قوتابی له مان 5 پێنج قوتابی كیژ ، له‌به‌ر كه‌می ژماره‌یان دكتۆر( وه‌ردی ) ناوی ده‌بردن به ( العملات النادره )- ئه‌لعوملات ئه‌لنادره – واته : پاره ده‌گمه‌نه‌كان ته‌شبیهی ده‌كردن به دۆلار‌و جونێهی ئیسترلینی ، به خۆمه‌وه پێنج كورد { محه‌مه‌د عه‌لی محمود ، ئیسماعیل محه‌مه‌د ، روسته‌م محه‌مه‌د ، موزه‌فه‌ر محه‌مه‌د } – له ئه‌وانی دی دو كوری جه‌زائری و دانه‌یه‌كیش له خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌تی ( مه‌غریب ) . له هه‌ره دۆستانم له‌مان محه‌مه‌د علی محمود ، وابو پاش ده‌رچونمان له كۆلیج له ماوی سیێ ساڵ – 959/961 – ئه‌م سه‌رۆكی نقابه‌ی مامۆستایانی لقی سوله‌یمانی پێراسپاردرا منیش له لقی هه‌ولێر سكرتێری ئه‌م نقابه‌یه له‌م مه‌یانه زوزو به یه‌ك ده‌گه‌یشتین ، هه‌روها دۆستایه‌تیم له گه‌ڵا ( موزه‌فه‌ر محه‌مه‌د ) له كوردانی كه‌ركوك و ( غازی خزغل المشكور )-غازی خه‌زعل مه‌شكور له خه‌ڵكانی شاری عیماره زۆر خۆش بو چه‌ندین ساڵ له گه‌ڵ غازی له ناوه‌راستی حه‌فتاكانه‌وه تا كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان دراوسێ بوین له به‌غدا ئه‌میش هه‌ر له‌م ماوه‌یه – خۆم ئاسایی- كۆلیجی مافی له زانكۆی ( المستنصریه )- ئه‌لموسته‌نسریه – له به غدا ته‌واو كرد‌و چه‌ندین ساڵا خه‌ریكی پارێزه‌رگه‌ری بو .
وانه‌كانمان به سه‌عات بو، زۆربه‌یان به‌یانی وئێوارانی ده‌گرته‌وه له‌كاتێ هه‌نده رۆژ وا رێكده‌كه‌وت بێ وانه بین . سیسته‌می خوێندنمان به دو شێوه هه‌ڵكه‌وت ، ساڵانه- یانی دو به‌ش له مه‌یانیان پشوی نیوه ساڵا ، دو ساڵانیش گۆرا بۆ به سیسته‌می ( كۆرس ) واته هه‌ر بابه‌تیك كۆرسی خۆی هه‌بو ( سێ و شه‌ش مانگ یا كۆرسێك بۆ ماوه‌ی ساڵێ خوێندن ) بۆ ئێمه‌ی قوتابیان ، سیسته‌می كۆرس گونجاوتر بو چونكه قوتابی گه‌ر چه‌ند بابه‌تی نه‌بری و ته‌واوی نه‌كردبێ بۆی هه‌بوله ساڵه‌كانی دی ته‌واوی كات بێ وه‌ی ساڵێك پاش كه‌ویت – جگه له دوا ساڵین دا – ، وا ئه‌بو قوتابی گه‌یشتوته دوا ساڵی خوێندن به‌ڵام هێشتا چه‌ند بابه‌تێك ماوه‌ته‌وه له ئه‌ستۆ تا ته‌واوی نه‌كردبا ده‌رچونی بۆ نه‌بو له كۆلیج ، وا رێك ده‌كه‌وت ئێمه له پۆڵی یه كه‌م ودووه‌م بوین ، قوتابی پۆڵیێ سێ و چوار له گه‌ڵ ئێمه له هه‌مان بابه‌ت تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌كرد .
قوتابیانی كورد له كۆلیج – ئه‌مانه‌ی ناوویانم له بیر ماون : شه‌وقیه ئه‌حمه‌د ، شه‌رقیه ئیسماعیل ، گێلاس عه‌بدولكه‌ریم ، شوكریه صابیر ، باهره نوره‌دین . له كوران : عه‌لی تۆفیق ، كاووس قه‌فتان ، سدیق سادق ، عومه‌ر كه‌ریم ، عومه‌ر عارف ، بورهان نه‌جمه‌دین ، مه‌جید ئه‌حمه‌د ئاسه‌نگه‌ر ، خاڵس جه‌واد ، فایق عارف ، كه‌مال سدیق ، ئیحسان فوئاد ، جه‌لال غه‌ریب ، عبدولره‌زاق محه‌مه‌د ، موزه‌فه‌ر محه‌مه‌د ، سابیر مه‌حمود ، محه‌مه‌د عه‌لی مه‌حمود ، ئیسماعیل محه‌مه‌د ، رۆسته‌م محه‌مه‌د ، مسته‌فا سه‌عید ، جه‌مال جه‌لال ، جه‌لیل عه‌بدوڵا.
سه‌ره‌تای گشت ساڵا كۆلیج به بونه‌ی قوتابیانی نوو ئاهه‌نگێ – به گۆرانی بێژ‌و تیپی موزیك و هه‌ندێ جموجۆلی قوتابیانی هونه‌ری و له گه‌ڵ شیرنه‌مه‌نی سازده‌دا به ناوی ( حفله التعارف )- یه‌كدی ناسین – ئێمه‌ش هه‌ندێ قوتابی به جل وبه‌رگی كوردی له سه‌ر شانۆ به شایی هاوبه‌شیمان ده‌كرد – گه‌رچی قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب زۆر به‌م جموجۆله كوردیه‌وه په‌ست ده‌بوون – هه‌روها ساڵێ گۆرانبێژی عیراقی ناسراو ( ناڤم الغزالی )-نازم غه‌زالی – هێشتا زۆر گه‌نج بو بۆ یه‌كه‌م جار هاوبه‌شی كرد جیێ خۆشی و ره‌زامه‌ندی قوتابیان بو ، هه‌ڵبه‌ته به دوای ئه‌م ئاهه‌نگه ساڵانه‌یه به درێژایی ساڵا گه‌ڵێ ئاهه‌نگی دی به دوا داده‌هات ، له‌لایه‌كی دی له لایه‌ن قوتابیانی كورد به بۆنه‌ی ( نه‌ورۆز ) له یانه‌ی قوتابیان – كه‌له‌م به‌ری ئاوبه‌سته‌كه‌وه – بو، ئاهه‌نگ سازده‌كرا مامۆستا‌و قوتابیانی كۆلیجی لێ ئاماده ده‌بون گه‌رچی هه‌میسان قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ( زۆربه‌یان به‌عسی بون ) له لای خۆیانه‌وه هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م چه‌شنه ئاهه‌نگه‌یان ده‌دا ، بۆ نمونه ( عبدالكریم الربیعی )-عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ڵروبه‌یعی – له ده‌وره‌ی ئێمه له ده‌رچوانی كۆلیج به‌شی – زمانی عه‌ره‌بی – له شاری به‌عقوبه ( به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دیالی ) – منیش له‌م كات سه‌رپشتیاری په‌روه‌رده بووم له قوتابخانه‌كانی كوردی له هه‌مان پارێزگا ساڵانی 970/971 ، به شانازیه‌وه ئازایه‌تی خۆیانی ده‌گێرایه‌وه له تێكدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و بونه‌كانی كوردی دی . ئه‌م پیاوه به‌عسێی و زمانشرو دڕ ، له دوا ساڵی 971 گواسترایه‌وه بۆ به‌غدا ، له‌م مه‌یانه هه‌نده‌ی نه‌برد شه‌وێ دره‌نگ له ماڵی خۆی به گشت خێزانه‌وه سه‌ر بران تاكه كوره‌كه‌ی نه‌بێت كه ئه‌م شه‌وه له ماڵ نه‌بووه . ئه‌م روداوه تاكه روداو بو له‌م چه‌شنه له‌م ساڵانه رو بدات ، ده‌سه‌ڵاتدارانی میری ئه‌م كات ئه‌م كاره ی گه‌رانده‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی ئیسلامی تیروریست به حه‌ر حاڵ مه‌سه‌له‌كه شون بر بو .
ئینستوتی روشنبیری بریتانی Cultural British Institute كه‌وتوبوه نیزك كۆلیج له گه‌ره‌كی ( الوزیریه )- وه‌زیریه- مه‌ڵبه‌ندێ زۆر پڕشه‌نگ وبه‌سود ، هه‌ندێ ئێواران زۆربه‌ی له گه‌ڵ هاوقوتابی وهاوبیرو دۆست ، ره‌حمه‌تی ( سدیق سادق ) هاموشۆی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌مان ده‌كرد له كتێبخانه كه‌ی وانه‌كانمان ده‌ور ده‌كرده‌وه له گه‌ڵ چاوپێخشانی گه‌لێ رۆژنامه‌و گوڤار هه‌روها له هه‌ندی جم‌وجۆل ئاماده ده‌بوین .
له راستیدا ئینستوتی بریتانی له به‌غدا رۆلێكی زۆر گرنگی له باره‌ی روشنبیری به گشتی ، زمان وئه‌ده‌ب وروشنبیری ئینگلیزی به تایبه‌تی دی ، به‌زۆری هه‌ر شه‌ش مانگ به ئاستی جۆراوجور كۆرسی فێربونی زمانی ئینگلیزی ده‌كرده‌وه به‌رده‌وام لاكچه‌رو سیمینار‌و ئاهه‌نگی موزیكای كلاسیكی و گه‌ڵی جموجۆلی زانست و ئه‌ده‌ب وهونه‌رو روشنبیری جۆراوجۆر ساز ده‌دا بۆ نمونه ئێواره‌یێ له باخچه‌ی ئه‌نستوت زمانه‌وان و مێژو نوس ره‌حمه‌تی ( توفیق وهبی ) – نۆفیق وه‌هبی به كوردی بابه‌تێ پێشكه‌ش كرد به ناو ( میره‌كانی شاره‌زور )- له به‌ر چاو كزی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه ، قوتابی ( نسرین فخری ) – نه‌سرین فه‌خری – به‌رده‌ستی ده‌كرد ، قوتابیێ زۆر له كۆلیجه‌كانی نێزیك به‌تایبه‌تی قوتابیانی كۆلیجی ئێمه هه‌روها گه‌ڵێ روشنبیران ئاماده‌بون . له هه‌مان كات قوتابیانی عیراقی بۆ خوێندن له زانكۆیه‌كانی به‌ریتانی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستی دی له‌م ئه‌نستوته به ره‌سمی له زمانی ئینگلیزی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دا .هه‌ر له‌م باره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بوم پاش نه‌مانی په‌یوه‌ندیه‌كانی دبلوماسی عیراق له گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ئه‌نستوته داخرا – بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێ زانكۆی ( المستنصریه )- ئه‌لموسته‌نسریه- له به‌غدا ته‌رخان كرا بۆ ئه‌م كاره به‌ڵام له‌به‌ر فرت‌و فێل له تاقی كردنه‌وه‌كان سه‌ری نه‌گرت و گواسترایه‌وه بۆ ئه‌نستوتی روشنبیری به‌ریتانی له ( عمان )- عه‌ممان – پایته‌ختی ( الاردن ) – ئوردن ، واته قوتابی عیراقی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی له زمانی ئینگلیزی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ی ده‌كرد له عه‌ممان .
له جموجۆلی لقی ئینگلیزی له كۆلیج گشت ئێوارانی دوشه‌مو له ژوره گه‌وره‌كه‌ی تایبه‌ت به -قوتابیانی كیژ- مامۆستایه‌كی ئینگلیز به گرامه‌فۆن ( قه‌وان ) چه‌ند كۆنسه‌رتی موزیكای كلاسیكی وه‌ك پارچه‌كانی { بیتهۆڤن و مۆزارت و چایكۆفسكی وشوبان … دی } به باس و شێكردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرد ئێمه چه‌ند قوتابیه‌ك زۆر به ئاره‌زوو جۆشه‌وه لێی ئاماده ده‌بوین .
له ساڵی یه‌كه‌مه‌وه ( مه‌جید ئه‌حمه‌د ئاسه‌نگه‌ر ) كه دو ساڵ له خوێندن له لقی ئینگلیزی پێش ئێمه‌وه بو له باره‌ی سیاسی و حزبی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كردم له هه‌مان كات مام جه‌لال ناوناو سه‌ردانی كۆلیجی ده‌كرد ، پاش نیوه رۆیه‌ك له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی951/952 له گه‌ڵا مام جه‌لال به یه‌كه‌وه به پیاسه گه‌یشتین به گه‌ره‌كی ( صالحیه )- سالحیه – هه‌ڵبه‌ته به دریّژای رێگا باس باسی حزب ( پارتی )و وه‌زعی سیاسی عیراق و كورد بو ، هه‌ر له‌م مه‌یانه‌ش فۆرمی به ئه‌ندام بوون له پارتی هینا به‌رده‌ستم و هه‌رخۆشی پری كرده‌وه‌و منیش مۆرم كرد به مانگانه‌ی 50 فلس و به‌نازناوی ( به‌رد ) – به‌راستی ئه‌م رۆژه زۆر تایبه‌ت بوله ژیانم هه‌ستم كرد باره‌كی زۆر گران و گرنگ كه‌وته ئه‌ستۆم له هه‌مان كات له خۆشی ئه‌م روداوه‌ی تایبه‌ت به خۆم هه‌مان شه‌و خه‌و نه‌چوه چاوم ، بۆ رۆژانی دوایی( مه‌جید ئه‌حمه‌د ) كه زانی شه‌رفی ئه‌ندامیه‌تیم پێدرا وه به كه‌نینه‌وه پیێ وتم ئه‌وه‌نده‌گه‌رم بوی له كوردایه‌تی له‌م بروایه نه‌بوم كه تا ئێستا بێ ئه‌م پله‌یه له حزب مابیته‌وه ..!
مام جه‌لال له‌م قۆناخه گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌بوبێت بێ شك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب بو له هه‌مان كات لێپسراوی به‌غدا گه‌رچی له گشت ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیته به‌ته‌مه‌ن بچوكتر .
شایانی وتنه كۆلیج قه‌ڵای بزوتنه‌وه‌و بیر‌و جموجۆلی سیاسی پێشكه‌وتنه‌خواز و ونشتمانپه‌روه‌ری عیراقی بو ، زۆر ئاشكرابو كه قوتابیانی سه‌ربه‌خۆ و بێ رێكخراووكه‌م بوون . دوبه‌ره به‌هێزو فره‌وان له ناو كۆلیج ، به‌ره‌ی چه‌پره‌و – واته حزبی شیوعی عیراقی – به ناوی ( اتحاد گلبه العراق ) – یه‌كێتی قوتابیانی عیراق – له مان دو قوتابی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م یه‌كێتی یه بون له ئاستی هه‌مو عیراق به‌ناو { (جعفر مگر ) – جه‌عفه‌ر مه‌ته‌ر و ( جعفر اللبان )-جه‌عفه‌ر ئه‌لله‌بان – } به‌ره‌ی ( القومیون العرب ) واته- نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب – ئه‌م به‌ره‌ش چه‌ند حزب و كۆمه‌ڵ بوون له گشتیان به هێزو فره‌وانتر ( حزب البعپ العربی الاشتراكی ) هه‌روها زۆربه‌ی قوتابیانی كورد سه‌ر به حزبی شیوعی عیراقی بون ، رێژیه‌كی كه‌میش له‌مان ئه‌ندام ولایه‌نگرانی حزبی دیموقراتی كوردی – ( كوردستانی ) . سه‌یر ئه‌مه بو كه قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب هه‌مو قوتابیانی كوردیان بێ یه‌ك ودو به شیوعی له قه‌له‌م ده‌دا ، هه‌روه‌ك ئێمه‌یش قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بمان لێك جیا نه‌ده‌كرده‌وه . شایانی وتنه حزبی به‌عس له كۆلیج ساڵی954/953 بۆ یه‌كه‌م جار به ته‌واوی له كۆلیج ناسران كه له گه‌ڵ ( یه‌كێتی قوتابیانی عیراق ) به جوته به‌یانیان له باره‌ی ( كۆنگره‌ی قوتابیانی گێتی له باندۆنگ ) – ( مۆتمر عدم الانحیاز لگلبه العالم )- فی باندونگ -كۆنگره‌ی قوتابیانی گێتی بێ لایان ) له باندۆنگ – ده‌ركرد له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كه هه‌ردو لا به یه‌كه‌وه شاندی و نوێنه‌ری قوتابیانی عیراق بنوێنن له كۆنگره‌كه . ( باندونگ ) له‌م كات شارێ بچوك بو له ده‌وڵه‌تی ئه‌ندنۆسیا Indonesia كه له ده‌وری ( أحمد سوكارنو )- ئه‌حمه‌د سۆكارنۆ – سه‌رۆكی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كۆنگره‌ی ده‌وڵه‌تانی( بێ لایان ) به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی كۆماری ( مصر )- میسر – ( جمال عبد الناصر )- جه‌مال عه‌بدولناسر – و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی هه‌مو ( هند )- هیند – ( جواهیر لال نهرو )- جه‌واهیر لال نه‌هرۆ به‌سترا ، ئیدی پاش ئه‌م كۆنگره گێتیه ، هه‌ر له هه‌مان شار كۆنگره‌ی قوتابیانی ده‌وڵه‌تانی بێ لایان ساز درا . جگه له هه‌ردو به‌ره رێژه‌ێی به‌رچاو له قوتابیان رێكخراوبوون له ( الحزب الاسلامی فی العراق )- حزبی ئیسلامی عیراقی- كه ئه‌مانیش له رێره‌وه‌ی و جووجۆلی سیاسی رۆلی خۆیان ده‌گێرا .
—————————
سدنی / ئوسترالیا
مایس 2009
Alifaieq08@yahoo.com