بایکۆتی هه‌ڵبژاردن شاڕێی ئازادی‌و چاکسازی‌و گۆڕانه
بایکۆتی هه‌ڵبژاردن شاڕێی ئازادی‌و چاکسازی‌و گۆڕانه
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.comوا جارێکی تریش وه‌رزی په‌خشکردنه‌وه‌ی په‌یمان‌و به‌ڵێنی هه‌رزان به‌هاو فراوانکردنی مه‌وداو پانتایی ماف‌و ئازادیه فه‌ردی‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ناوی دیموکراسی له کوردستان گه‌ڕایه‌وه. وا دیسانه‌وه ماشێنی مانۆڕی ته‌بلیغاتی بۆرژوازی‌و چینه داراکان‌و سه‌رمایه‌دارانی کوردی که‌وته‌وه کار بۆ ئه‌ندازیاریکردنی زه‌ین‌و هۆشی گشتی کۆمه‌ڵگاو له قاڵبدانیان له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک باوه‌ڕو به‌هاو پێودانگی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیکری‌و ئایدیۆلۆژی باودا، که بنه‌ماکان‌و ڕیشه‌و پایه‌کانی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری وه‌کو خۆی ئه‌پارێزێت. ماسمیدیای بۆرژوازی، به ئه‌هلی‌و حیزبییه‌وه یه‌کپارچه چوونه‌ته خزمه‌تی ئه‌م که‌مپین‌و بانگه‌شه ژوڕنالیستیه بۆرژازیه‌وه له پێناو به‌ڕێخستن‌و سازکردنی نمایشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و سیناریۆی ده‌خاڵه‌ت پێکردنی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر له ڕێگای پرۆسه‌یه‌کی پارله‌مانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانه‌وه. ڕاست‌و چه‌پی ئه‌م مانۆڕ‌و نماییشه سیاسیانه‌یه هه‌موو پێکڕا شیعاری ڕیفۆرم‌و چاکسازی‌و گۆڕانیان به‌رزکردۆته‌وه!
به‌ڵام تۆ بڵێی مانۆڕێکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌بلیغاتی ئاوها پڕخه‌رج‌و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر کورتماوه به‌ڵام گرانبه‌هاو چاره‌نووس ساز، له پێناو به‌رجه‌سته‌کردن‌و داڕشتنه‌وه‌ی یاسایی ئه‌سڵ‌و ناوه‌رۆکی واقعی وه‌عدو به‌ڵێنه‌کاندا بێت، یاخود سه‌رتاپای سیناریۆکه که‌مپینێکی گه‌وره‌یه به مه‌به‌ستی هه‌موارکردن‌و خه‌مڵاندن‌و فه‌راهه‌مکردنی که‌ش‌و هه‌وایه‌کی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی سازگار، که ته‌واوی پێکهاته‌و بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی کوردستان، پارێزراو وه ده‌سلێنه‌دراو له زه‌ین‌و هۆش‌و کاراکته‌ری گشتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژوویی‌دا جێئه‌خات؟! له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ڕیفورم‌و چاکسازیانه بۆچی ئه‌نجام نه‌دران؟! نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو کاتێک خه‌ڵکی توڕه‌و ناڕازی ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قام بۆ داوای چاکسازی، بۆچی به ته‌قه‌و ده‌سڕیژی گوله ڕێزیان بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و خواستی جه‌ماوه‌ر دائه‌نا!! ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن؛ بێ ئینسافیه ئه‌م قسانه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر کاری ئه‌نجام داوه، هه‌قه خه‌لکی وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن؛ هه‌ر پرۆژه‌و پێشکه‌وتنێک که به ئاسته‌م په‌یوه‌ندی به چاکسازی‌و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵکیه‌وه بێت، له‌ژێر گوشاری ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا هاتۆته‌ئاراوه نه‌ک وه‌فاداری ئێوه بێت به به‌ڵێنه‌کانتانه‌وه.
واقعییه‌ت پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌کان ئه‌سه‌لمێنێ. هه‌ڵبژاردن نمایشێکه که هه‌ر به دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌کاندا، شه‌رعییه‌تی پایه‌کان‌و زه‌مینه‌ی چینایه‌تی کۆمه‌ڵی کوردستان هه‌ر وه‌کو خۆی موعه‌زه‌ز موکه‌ڕه‌م له باوه‌ڕو خۆهوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌قامگیرو ته‌کان نه‌خواردوو ئه‌هێڵێته‌وه‌و له سه‌ر ئه‌رزی واقعیش ڕه‌سمیه‌تیان پێئه‌به‌خشێت. ئه‌یهێڵێته‌وه به چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیه‌وه، به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و سه‌رو خه‌ڵکیه‌که‌یه‌وه، به که‌مایه‌تیه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندو مشه‌خۆرو سه‌روه‌ر له ڕووی ئابووریه‌وه، به ئه‌کسه‌ریه‌تێکی که‌مده‌رامه‌ت‌و چه‌وساوه‌و بنده‌ستیه‌وه، به هه‌ژاری‌و بێکاریه‌که‌یه‌وه، به نائه‌منیه ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ویژدانیه‌کانیه‌وه، به هه‌ڵاواردنیه‌وه، به پێشمه‌رگه‌و چه‌ته‌و چه‌کدارو میلیشیاکانیه‌وه، به ناعه‌داله‌تی‌و نه‌بوونی یاسا‌و باڵاده‌ستیی قانون‌و ئه‌خلاق‌و پره‌نسیپی حیزبایه‌تی‌و خێڵه‌کیانه‌یه‌وه، به‌و که‌لێن‌و مه‌ودا گه‌وره فیکری‌و ئایدیۆلۆیانه‌شیه‌وه که ڕێگای کردۆته‌وه بۆ بوون‌و مانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی، قه‌ومی‌و عه‌شیره‌یی، بۆ بره‌وسه‌ندن‌و هه‌ڵسوووڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌لتوورو فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه، نه‌ژادپه‌ستانه، بۆ نه‌ریتی دژه‌ژنی‌و نامووسپه‌رستی، بۆ مۆڕاڵی هه‌ڵاواردن‌و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو مه‌یلی دوژمنایه‌تی کوێرانه‌و بێگانه‌نه‌ویست. که سه‌رتاپێیان دژی ئازادین، دوژمنی یه‌کسانین، له به‌رامبه‌ر نه‌وعدۆستی‌و پێودانگ‌و به‌ها به‌رزه مرۆڤایه‌تیه‌کاندا ڕاوه‌ستاون، سه‌رباری ده‌یان ڕه‌فتاری دیکه‌ی نا‌ڕه‌واو کۆن‌و پڕتوکاو، له نێو کایه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی‌و شه‌رعی‌و ڕه‌سمی له ڕێگای پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و پارله‌مانه‌وه مۆر‌و ته‌ئیدی ئه‌رێنی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی کوردستانی لێئه‌درێ.
به‌ڵام ئایا مه‌سه‌له‌و پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نمایشی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی به شێوه‌ی گشتی، له کوردستان به تایبه‌ت، زامنکردن‌و به‌یاسایی کردنی ماف‌و ئازادیه سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه له چوارچێوه‌ی رژێمی پارله‌مانیدا، یاخود مانۆڕێکه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به قه‌یرانی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات، وه ڕه‌سمیه‌ت دانه‌وه به کۆمه‌ڵێک ڕێ‌و شوێن‌و بنه‌مای حوکمڕانی کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی وه‌کو کوردستان، که چینی باڵاده‌ست تیایدا هه‌م له ڕووی ئابووریه‌وه هه‌م له ڕووی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژیشه‌وه، چینی بۆرژوازی‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانه، که هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نوێنه‌رایه‌تیان ئه‌که‌ن؟!
به‌ر له حه‌ڤده ساڵ کاتێک هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م پارله‌مانی کوردی‌و خۆماڵی به‌ڕێوه‌چوو، کاتێک ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی کوردی شه‌رعیه‌تی پێدراو دام‌و ده‌زگای حکومه‌تی‌و فه‌رمانڕه‌وایی هاته‌ئاراوه، خه‌ڵکی کوردستان له جێی لیستێکی بڵندباڵای وه‌عدو به‌ڵێن بۆ ڕیفۆرم‌و گۆڕان‌و باشبوونی ژیان‌و گوزه‌رانیان، له جیاتی ماف‌و ئازادی زیاتر‌و باشتر، شه‌ڕی براکوژی‌و ماڵوێرانکه‌ری ناوخۆ به‌رده‌رگای پێ‌گرتن. شه‌ڕێک که نزیک به چوار ساڵی ڕه‌به‌ق ئه‌وه‌ی نه‌شیاو بوو، هه‌رچیه‌ک که له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ‌و نه‌ریتی دیموکراسی‌و سه‌رده‌م‌و ژیانی شارستانی نه‌ئه‌هاته‌وه، هه‌ر شتێک که له‌گه‌ڵ ڕابردوو وه ئێستای خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵی کوردستاندا نامۆ بوو وه بێزراو و نه‌فره‌تلێکراو بوو وه چووبووه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌وه، هه‌ردوو حیزبی پارتی‌و یه‌کێتی، یانی دوژمنی خوێنخۆری ئه‌وساو دۆست‌و هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مڕۆ، زیندوویان کرده‌وه‌و به بار‌و سه‌رباره‌وه کردیانه نۆرم‌و که‌لتووری کۆمه‌ڵگای کوردی. ته‌نانه‌ت گه‌ره‌کیان بوو بۆ بردنه‌وه‌ی کێبه‌رکێکانیان وه له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی سیاسی‌و فیزیکی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ردا، ڕۆحیه‌تی دوژمناکارانه‌و قینله‌دڵانه، نه‌ریتی شه‌ڕه‌نگێزی‌و یه‌کبڕینه‌وه، شۆڕکه‌نه‌وه نێو پێکهاته‌ی ژیانی ئاسایی‌و شارستانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، که به دروست جه‌ماوه‌ر سنووری بۆ دانان‌و ئه‌م نه‌یارانه‌ی دوێنێ‌و ئه‌م یارانه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌سه‌ر جێی خۆیان دانایه‌وه.
ئه‌وسا، ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانی، کاتێک ده‌سه‌ڵات‌و داهات‌و کورسییه‌کانی پارله‌مانه لاره‌مله‌که‌شیان فیفتی فیفتی له‌نیو خۆیاندا به‌شکرد، کاتێک ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساند، کاتێک دوو حکومه‌تۆچکه‌ی ناوچه‌یی سۆرانی‌و بادینیان قوتکرده‌وه، یاخود کاتێک سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان هه‌ڕاج کرد‌و کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقه‌وه، ئه‌و کاته‌ی ده‌ستووری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی-قه‌ومی عێراقیان په‌سه‌ند کرد یان هه‌مان نوسخه له ده‌ستووری کوردستانیان تێپه‌ڕاند یان که یاسای فره‌ژنییان له په‌رله‌مانی حه‌ڤده ساڵه‌یاندا هه‌موار کرد، کوا گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌رو که‌ی پرسه گورگانه‌یه‌کیشیان پێکردن؟!
سیسته‌می دیموکراسی پارله‌مانی‌و پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران، گرنگی‌و نه‌خشی بۆ ئه‌م حیزبانه‌و ده‌سه‌ڵاتیان له‌وه‌دایه، که مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌کو بابه‌ت‌و شتێکی جیاواز له ئابوری سیاسی‌و له خه‌باتی چینایه‌تی له ئاستی کۆمه‌ڵگاو له خۆهوشیاری خه‌ڵکیدا دائه‌نێ‌و ڕه‌وایه‌تیی پێئه‌دات. هه‌روه‌ها له‌م نێوه‌دا لێکدانه‌وه‌و ته‌فسیرێکی حقوقی‌و ئیداری ڕووت‌و قووت بۆ ده‌وڵه‌ت‌و ئۆرگانی حوکمرانی بۆرژوازی ده‌خرێته‌ڕوو وه به‌رجه‌سته ئه‌بێت. وێنایه‌ک که بۆرژوازی هه‌میشه ئه‌یه‌وێ له قووڵایی درک‌و باوه‌ڕی کۆمه‌ڵگادا تۆویکاو به‌رجه‌سته‌ی کات، یانی گوایا له پرۆسه‌یه‌کی که‌م تا زۆر ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه‌دا ئه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی وولاتێک خۆیانن که به ده‌نگه‌کانی خۆیان ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ڵئه‌بژێرن، وێنایه‌کی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و سه‌رلێتێکده‌ره. چونکه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و باڵاده‌ستی سه‌رمایه به‌سه‌ر ژیانی به‌رهه‌مهێنان‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی هاوسه‌نگیی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی کۆمه‌ڵگاو خۆهوشیاری خه‌ڵکه‌وه، خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت، که به‌واتای خاوه‌نی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگا دێت، پێشتر دیاریکراوه. پێش له هه‌ڵبژاردن‌و پارله‌مان هێزی چه‌کدارو سه‌رکوتگه‌ری بۆرژوازی بۆ پارێزگاری شێتانه‌و قه‌هراوی له‌م ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ته ڕێکخراو وه ئاماده‌یه. یاسا‌و حقوقه جه‌زاییه‌کان، به نووسراو و نه‌نووسراوه‌وه، له‌پێناو پارێزگاری کردن له ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی‌و پیرۆز ڕاگرتنی وێنای بۆرژوازی سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ک چۆن دادگا‌و زیندانه‌کانیش بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی جێبه‌جێبوونیان له ئارادان. هه‌ر ئێستا نه‌عره‌ته‌ی هه‌ڵایسانی ئاگری شه‌ڕێکی کۆنه‌په‌رستانه له گوێماندا ئه‌زرینگێته‌وه.
به‌م پێیه پێناچێت سه‌رتاپێی ئه‌م کایه‌یه‌و قوووڵایی ئه‌م هات‌و هاواره، ڕاستی‌و وه‌فاو پابه‌ندبوون به پێودانگ‌و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبێت! من پێم وایه جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی زۆر له‌وه نادیموکراتترو سه‌رکوتگه‌رترو ناڕاستگۆتره که خه‌ڵکی به ته‌جروبه‌ی خۆیان پێیگه‌یشتوون. خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مه سێهه‌مین جاره به وه‌عدو به‌ڵێن په‌لکێش ئه‌کرێن بۆ به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان‌و سه‌ره‌نجام هیچیان به نسیب نه‌بووه جگه له‌وه‌ی که هه‌ژده ساڵه ده‌یبینن. ده‌نا کێ هه‌یه هێنده نه‌فام بێت به‌ڵێنی فراوانکردنی پانتایی ماف‌و ئازادیه‌کانی تاک‌و کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێبدرێ‌و ئه‌و بایه‌خی بۆ دانه‌نێت! پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی له سه‌رو به‌ندی مانۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دنیا پڕئه‌کرێت له هاتوهاواری چاکسازی‌و خزمه‌تگوزاری‌و ده‌ورو نه‌خشی به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی خه‌ڵکی له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام هه‌ر که هه‌راکه کۆتایی هات‌و سیناریۆکه بڕایه‌وه، هه‌مووی ئه‌چێ به هه‌واداو که‌س نه‌ک هه‌ر گوێ بۆ ده‌نگ‌و ڕه‌نگ‌و خواستی خه‌ڵکی ناگرێ، به‌ڵکو به تۆمه‌تی ئاژاوه گێڕی‌و ده‌ستی دوژمن‌و مه‌ترسی ئه‌منی قه‌ومی‌و ده‌یان پڕ‌و پووچی دیکه‌وه، خه‌ڵک‌و ڕیزی خۆپیشاندانیان‌و ئازادیخوازان‌و ڕابه‌رانی جوولانه‌وه‌ی چاکسازی‌و خواسته مه‌ده‌نی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری کار له خه‌ڵک‌و مافه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌سگیر ئه‌کرێن، ئه‌خرێنه زیندانه‌وه‌و سوکایه‌تیشیان پێئه‌کرێت!؟
سه‌ره‌نجام وه‌ڕێخستنی ئه‌م که‌مپین‌و مانۆڕه پارله‌مانیه‌و سازکردنی ئه‌م جاڕوجه‌نجاڵه ئاماده‌کاریه به شوێن مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌واو جیاواز له خواست‌و ئامانج‌و ماف‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌یه. مه‌سه‌له‌ی ئه‌حزابی کوردی‌و سه‌رجه‌می لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌کانی دیکه‌ش، به ده‌سته‌وه گرتنی شیعاری ڕیفۆرم‌و چاکسازی‌و گۆڕانیان بۆ له‌خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ره‌و له‌پێناو ڕاکێشانیانه بۆ ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌موو لیسته‌کان سه‌ره‌کی ترین ئامانجیان گه‌رمکردن‌و گه‌رمڕاگرتنی فه‌زای هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسێسی دیموکراسی‌و پارله‌مانیه. چونکه به‌بێ به هه‌یه‌جان هاتن‌و به‌بێ جۆشدانی سفیری هه‌ڵبژاردن له نێو خه‌لک‌و کۆمه‌ڵدا، بانگه‌شه‌ی شیعاردانه‌کان پراتیک نابن. هه‌ڵبژاردنیش میکانیزمێکه ڕێی‌و شوێنی پێویستی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌خلاقیش فه‌راهه‌م ئه‌کات، هه‌تا قه‌یرانی شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌م پرۆسێسه پارله‌مانیه‌دا حه‌ل‌وفه‌سڵ بکرێت‌و یه‌کاڵابکرێته‌وه. به‌ڵام باشتر کردنی بار‌و دۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر به هیچ جۆرێک له ڕێی هه‌ڵبژاردن‌و پارله‌مانه‌وه ناچێته پێشه‌وه، به‌ڵکو له ڕێگای خه‌بات‌و تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌کانی ئازادیخوازنه‌و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاری‌و توێژ‌و چینه بێبه‌ش‌و ژێرده‌سته‌کان‌و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و ئه‌م شتانه‌وه له دژی هه‌مان ده‌سه‌ڵات‌و هه‌مان پارله‌مان‌و هه‌مان حکومه‌تی نوێنه‌ران به‌ئاکام ئه‌گات. ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ململانێی خه‌ڵک‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له په‌یوه‌ند به داوای ماف‌و خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه گه‌واهی ئه‌م ڕاسیه ئه‌دات.
به‌مپێیه به‌شداری جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، خۆی له خۆیدا ئۆتۆماتیکی به واتای شه‌رعییه‌ت دان ئه‌که‌وێته‌وه به باڵاده‌ستیی ئه‌و حیزبانه‌ی که هه‌ژده ساڵه فه‌رمانڕه‌وای کوردستانن‌و حکومه‌ت‌و ئیداره‌و دام‌و ده‌زگایه‌کی سه‌رو خه‌ڵکی‌و گه‌نده‌ڵ‌و بێمنه‌تیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵبژاردنی 992 له‌سه‌ر شانی ئه‌وان شکڵپێداوه که نه هه‌موار ده‌کرێ بۆیان‌و نه گوێشیان لێده‌گرێ‌و نه ڕێز بۆ ئیراده‌و به‌شداری ئه‌وانیش دائه‌نێت. له‌م کایه‌دا ئه‌و بانگه‌شه‌یه بێبایه‌خه که لیستی جیاواز له یه‌کێتی‌و پارتی هاتۆته ئاراوه. ئه‌مه پلاتفۆرمی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فاو سه‌رجه‌می پونت‌و کاناڵه میدیایی‌و ئه‌هلییه‌کانی ده‌روبه‌ریه‌تی. خه‌ڵکی کوردستان باش ئه‌زانن گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕوونادات به واتای فراوانبوونی ئازادیه‌کان‌و فه‌راهه‌مبوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چوونه‌دواوه‌ی نایه‌کسانی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌روه‌ها باشیش ئه‌زانن که له‌وانه‌یه هه‌ندێ کورسی په‌رله‌مان ببڕی به‌باڵای هه‌ندێ له‌و لیست‌و قه‌واره سیاسیانه‌دا. چونکه ئه‌گه‌ر بکرایه له‌م ڕێیه‌وه گۆڕان ڕووی بدایه، خۆ ده‌مێک ساڵه مسته‌فاو باڵه‌که‌ی له سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتدان. سه‌ره‌نجام ئه‌و لیستانه‌ش له ژێر په‌رده‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه شیعاردا گه‌ره‌کیانه قاچیان ڕاکێشنه ناو ده‌سه‌لات‌و کایه‌ی دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و داهاتی کوردستانه‌وه.
گۆڕانی ڕیشه‌یی‌و له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی به‌ره‌نجامی خه‌باتێکی چینایه‌تییه که ئامانجی ستراتیژیه‌که‌ی سڕینه‌وه‌ی دابه‌شبوونی چینایه‌تی، کۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی به‌شێکی کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن به‌شه‌که‌ی دیکه‌یه‌وه، له‌ناوبردنی بنه‌ماکانی سه‌رکوت‌و زه‌وتکردنی ئازادیه‌کانه. له ئاکامیشدا له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ته وه‌کو ئامڕازی داسه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کان‌و پاراستنی هه‌لومه‌رجی باڵاده‌ستیی چینایه‌تی. ڕژێمی پارله‌مانی نه‌ک هه‌ر نوکه ده‌رزیه‌ک له‌م مه‌فاهیمانه نزیکنابێته‌وه، به‌ڵکو خۆی یه‌کێکه له‌و ڕێگری‌و ته‌گه‌رانه‌ی که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ڕێڕه‌وی ئازادی ته‌واو که‌ماڵ‌و واقعیدا پێویسته له‌سه‌ر ڕێگای خۆی لایببات.
به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا، مانای وایه خۆیان به ده‌ستی خۆیان به‌ر له بازیچه‌ی کردنه‌وه‌ی سندوقه‌کان‌و فه‌رزی ده‌نگه‌کان‌و ئه‌م شتانه، مۆری ته‌ئیید ئه‌ده‌ن له سه‌رتاپێی وه‌زعییه‌تێک که هه‌ژده ساڵه ده‌ست‌و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ئه‌که‌ن، شه‌رعییه‌ت ئه‌ده‌ن به مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌ه‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبانه‌ی که هه‌ژده ساڵه له پشتی سه‌ری ئه‌وانه‌وه‌و به‌بێ گوێدان به ده‌نگ‌و ڕای ئه‌وان سیاسه‌ت دائه‌ڕێژن، مانۆڕی سیاسی‌و سه‌بازی ترسناک ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، مامه‌ڵه‌و سه‌ودا ئه‌که‌ن به‌سه‌ر چاره‌نووس‌و ئایینده‌و خواسته‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌و ڕژێم‌و حکومه‌ت‌و ئیداره‌یه‌کی سه‌رو خه‌ڵکی‌و گه‌نده‌ڵیان پێکه‌وه ناوه. نوێنه‌رانێک که بڕیاروایه نوێنه‌ری خه‌ڵکی بن، وه لانی که‌م به‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی که حیزبه‌کانیان به خه‌ڵکیان داوه پابه‌ند بمێننه‌وه، که‌چی له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌بنه وه‌کیلی شکڵیی جه‌ماوه‌رو نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی حیزبه‌کانیان. خه‌ڵک له‌م پرۆسه پارله‌مانیه‌دا ڕازیبوونی خۆیان ئه‌ده‌ن له‌و سیاسه‌تانه‌و په‌نجه‌مۆری خۆیان ئه‌ده‌ن به‌و حیزبه باڵاده‌ستانه‌و ئه‌وانه‌شی که له‌وانه‌یه چه‌ند کورسیه‌ک له پارله‌مانی داهاتویان پێببڕێت، که دواجار له پشتی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ره‌وه، وه ته‌نه‌نه‌ت به دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان‌و له قازانجی حیزبه‌کان‌و چینه داراکانی کوردستان‌و سیسته‌می وه‌به‌رهێنان‌و ڕه‌وشی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشانی وولات ئه‌جووڵێنه‌وه‌و بڕیار‌و نه‌خشه‌ی سیاسی دائه‌ڕێژن.
به‌م شێوه‌یه پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان، ڕێگاو ڕێڕه‌وی هاتنه‌دی ئازادیه‌کانی خه‌ڵک‌و کاناڵی ڕیفۆرم‌و چاکسازی نیه، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسه‌ی دیموکراسی پردی په‌ڕینه‌وه‌ی نوێنه‌رانی چینی باڵاده‌ستی بۆرژوازیه له ڕووی ئابووریه‌وه له سه‌روبه‌ندی قه‌یرانی شه‌رعییه‌تیدا بۆ بارودۆخێکی شه‌رعی‌و سه‌قامگیر له ڕووی متمانه‌ی په‌رله‌مانی‌و ئه‌م شتانه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان چاویان بڕیوه‌ته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ڕیفۆرم‌و چاکسازی، به ڕای من به هه‌ڵه‌دا چوون. چونکه ئه‌م حیزب‌و هێزانه‌و مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی خۆیان‌و دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانیه‌که‌شیان پچڕینی شه‌رعییه‌ته له ڕێگای سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه له متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
به‌ڵام بایکۆتکردنی ئه‌م سیناریۆیه‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قه‌یرانی شه‌رعییه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حیزبه‌کانی تووندترو زه‌ققتر ئه‌کاته‌وه‌و ڕێگا ئه‌کاته‌وه ئیراده‌ی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ری پێبنێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌رێت بۆ ڕیشه‌کانی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه له بنه‌ماو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵی ژێر سایه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی‌و ئابووری‌و ئایدیۆلۆژی بۆرژوازی. خه‌ڵکی کوردستان خۆیان ئه‌توانن هیزی واقعی گۆڕان‌و ڕیفۆرمی ڕاسته‌قینه شکڵپێبده‌ن. خه‌ڵک ئه‌توانن به شیعاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان له ڕێگای گشتپرسیه‌کی ئازاده‌وه، چاره‌نووسی هه‌ڵپه‌سێردراوی کوردستان به‌لادابخه‌ن‌و کوردستان بکه‌نه وولاتێکی دانپیانراوی نێوده‌وڵه‌تی‌و شه‌رعی. خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان هه‌قه چیتر فریوی جوولانه‌وه‌ی کوردایه‌تی نه‌خۆن‌و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیان له ده‌وری ئه‌م خواسته ڕه‌وایه تۆکمه‌و ڕێکخراو بکه‌ن. هاوکاری ئه‌و هێزانه بکه‌ن که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلارو ناقه‌ومی له ئه‌جێندای سیاسیاندایه له کوردستان بۆ وه‌ڵامی به‌دیلی ناسیونالیستی کوردی، یانی لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه. من پێم وایه ئه‌مه شاڕێی ئازادی‌و گۆڕان‌و چاکسازیه.
7ئایار2009