
ئێمه نه‌وه‌ی نوێمان هه‌یه یان گه‌نجی خوێنه‌ر ؟
ئێمه نه‌وه‌ی نوێمان هه‌یه یان گه‌نجی خوێنه‌ر ؟
( یاخبونی چه‌ند گه‌نجێك له‌تابۆكانی كۆمه‌ڵگا بونی نه‌وه‌ی نوێ ناگه‌یه‌نێت )
پێشڕه‌و حه‌مید
نه‌وه‌ی نوێ , نوێ له‌خه‌ون و تموحات گوتار‌و كاركردن , نه‌وی نوێ , نه‌وه‌ی دوای هه‌موو شه‌ڕه‌كانه , نه‌وه‌ی سه‌رده‌می پاشماوه‌ی جه‌نگ و نه‌وی سه‌ره‌تای گۆڕانكاریه‌كان , نه‌وه‌ی نوێ نه‌وه‌یه‌كه دونیاكه‌ی جیاوازتره له ویتر كه نه‌وه‌ی پێشخۆیه‌تی , ئه‌م نه‌ویه ده‌یه‌وێت له ئێستادا به‌ئاسانی ته‌سلیمی سایهسهتكردنهكانی ( ئه‌و ) ی تر نه‌بێت و ئه‌وی تریش بهئهقڵێتیچكی كۆنه‌پارێزه‌وه له‌په‌راوێزكردنی ئهمیتردالهبیركردنهوه دایه و بونه‌وه‌رێكی سه‌رسه‌خته‌و ڕێگه‌ی كاركردن و گه‌یشتن به ناوه‌ندی بڕیاردان ئاسان ناكات و هه‌میشه لهسهنگهردایهبۆ ئه‌و نهویهوهیهو ده‌یه‌وێت له‌بازنه‌ی بیرهدۆگمایهكانی دا به‌چوارده‌وری موژده‌و حیكاته بهسهرچوهكانیی خۆیدا دا خۆلی پێبخوات .
ئه‌وه بونه‌وه‌ره‌ی هه‌ستیاره‌ی ئێستابونی هه‌یه‌و پێی ده‌ڵین ( نه‌وی نوێ ) تاچه‌ند له‌ڕوی ئاكاری كاركردنی ئه‌و كائینهوه ناوزهندكردنێكی ته‌ندروسته و بونی نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌سه‌لمێنێت ؟ یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ( گه‌نج ) خۆی نه‌وه‌ی نوێیه‌و جیاوازی ڕوئیاو خه‌ون و ئاراستهئهقڵانیهكانی هانده‌ره بۆبه‌خشینی شوناسێك به‌و ناوه‌وه و هێشتا ناتواننترێت مژده‌ی له‌دایك بونی نه‌وه‌یه‌كی نوێ مان به‌فیعلی پێبدات , چونكه تائیستا توڕه‌بونی ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌بینین له به‌رامه‌به‌ر ئه‌و دۆزه‌خه‌ی كه تابۆكانی كۆمهڵگاو كو‌لتور و حیزب بویان دروستكردوه و له‌به‌ر دهرنــهكهوتنیان به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ و یاخیوبنیان له‌شێوه‌ی تاك دا هێشتا ناكرێ كائینی گه‌نج به نه‌وه‌ی نوێ ناوزه‌ند بكرێت .
ئه‌م نه‌وه‌یه یان ئه‌و گه‌نجه ده‌وێت ئیدی بازنه‌كانی حیزب و خێل بشكێنێت و خوی له‌بری خۆی بیربكاته‌وه , ده‌یه‌وێ ئهوتهوقانهتێكبدات كهبهردهوام مه‌حكومی د‌كات به‌مردن , ده‌یه‌وێت لهڕێگایهكهوه ده‌ستپێبكات بۆگۆِان كه به‌حه‌رام دانهپۆشاربێت , ئه‌م بونه‌وه‌ره حیزب به‌جێده‌هێڵێت و ئیدی حیزب ئه‌و جیهانهنییه كه ئه‌م تیدابژی ؟ چونكه دڵنیایه حیزب پڕه له‌بونه‌وه‌ری فاسد و و هه‌ل په‌رست , دڵنیابوه‌ته‌وه كه پیره‌كانی حیزب به‌چاوی گومانه‌وه لێ ده‌ڕوانێت و ئیمانی بهتواناكی نییه ؟ چونكه ده‌زانێت نه‌وه پیره‌كان ڕێگه‌نادات به هه‌ناسه تازه‌و خوێنگه‌رمه‌كان ده‌ستكاری ئه‌و شتانهبكات كه نه‌وه‌ی نوێی پێگۆشهگیركردوه , پیره ئه‌قڵ به‌سه‌رچوه‌كان هه‌میشه شانازی به و كولتورهوهدهكهن و ته‌قدیسیان ده‌كات كه ساتێك نابه‌خشێت به‌نه‌وی نوێ بۆبیركردنهوه و ڕزگاربونیان له‌و جه‌هه‌نمه‌ی كه بۆ كوشتن‌یان خولقاوه.
ئایا نه‌وی نوێ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیا تائێستا هاتوه‌ته ئاراوه ؟ ئایا مانای ئه‌م كائینه خوین گه‌رم پڕله حه‌ماسیه له‌و بونه‌وه‌ی تر جیاوازتره كه‌پێی دهوتیرێت گه‌نج ؟ ده‌كرێ له‌ڕوی بونیادی فیزیكییه‌وه گه‌نج بێت و خاوه‌نی هه‌مان دونیا بینی بێت كه نه‌وه‌كه‌ی پێش خۆی هه‌ڵگرێتی ؟ ده‌كرێ گه‌نج بین و خاوه‌نی هه‌مان ترادسێونی فیكری پیره‌كان بین ؟ ئایادهكرَی نه‌وه‌ی نوێ له‌ئارادابێت و له‌سێبه‌ری كولتوری پیره‌كاندا به‌شوێن خۆیدا بگه‌ڕێت ؟ ئایا ئه‌م نه‌ویه جیاوازیه‌كی ڕیشه‌ی له گه‌ڵ فیكری نه‌وه‌كه‌ی پێشخوی كردوه و ئه‌وی تری تێ په‌ڕاندوه , یان هێشتا له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دایه به‌ڵام به‌نه‌فه‌سێكی تره‌وه ؟ئایا ئێمه نه‌وی نوێمان هه‌یه یان گه‌نجیكی خوێنرهو بیركه‌ره‌وه ؟ ئایا ئه‌م گه‌نجه تاچه‌ند ده‌توانێت ببێته هێزێكی گه‌وره‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و بیركردنه‌وه و كرانه‌وه ببدات و توشی گۆرَانێكی قوڵی بكات له تێڕوانین له دین و سیاسه‌ت و هونه‌رو كایه فیكریه‌كانی تر بهشێوهیبكی ته‌ندروست تابتوانێت به‌مانا نه‌وه‌یه‌كی نوێ بهێنێتهئارهوه , له‌كاتێكدا زۆربه‌ی گه‌نجانی ئێمه جیاوازییه‌كی قوڵیان له‌گه‌ڵ فیكری گه‌نجانی پێشخۆیدانییه .