
رامانێکی تازه بۆ پڕۆلیتاریا و '' دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا''.
رامانێکی تازه بۆ پڕۆلیتاریا و ” دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا”.
دارا ئه‌حمه‌د
پڕۆلیتاریا به‌و پێیه‌ی ته‌نیا خاوه‌نی هێزی بیروبازووی خۆیانن و به هه‌ڵسوکه‌وتیکردن له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتووترین به‌رهه‌می ته‌کنه‌لۆژیا له شاره‌کان و کۆمپانیا پیشه‌سازییه‌کان کارده‌که‌ن و هاوکات ماندووترین و بێبه‌شترین چینی کۆمهلیشن.. باری ناڕه‌زایه‌تیی و یه‌کگرتووییان له هه‌موو چین و توێژێکیتری چه‌وساوه له‌بارتره بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی سۆسیالیستیی و له هه‌مووانیش پتر قازانجیان تێیدا هه‌یه، هه‌ربۆیه شۆرشگێڕترین چینن و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن به هۆی دیکتاتۆریه‌تی خۆیان واته – دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا – له ماوه‌ی نێوان قۆناغی سه‌رمایه‌داریی و قۆناغی سۆسیالیستیی که پێیده‌گوترێ ( قۆناغی گواستنه‌وه ) رژێمی سه‌رمایه‌داریی بگۆڕن بۆ رژێمی سۆسیالیستیی، ئه‌و دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریایهش که رێکخراوبوونی رامیاریی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه‌ی پڕۆلیتاریایه له قۆناغی گواستنه‌وه که قۆناغی وه‌رچه‌رخانی شۆڕشگێڕانه‌یه به سێ شێوه‌ی ” توندوتیژیی و ئاواکردن و په‌روه‌رده ” ده‌ناسرێته‌وه، هه‌روا دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا به پێی جودایی وڵاته‌کان یان ناوچه‌کان له باری مێژوویی و په‌ره‌سه‌ندنی باری ئابووریی و سه‌نگایی هێزی چینایه‌تیی و… هتد شیوازی جوراوجۆر به‌خۆوه ده‌گرێ.
ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه هی سه‌ت تا سه‌توپه‌نجا ساڵ به‌ر له ئێستایه، زۆر ئه‌سته‌مه یان راستتر بێژین جۆرێکه له دۆگماتیستیی و ده‌روێشیی ئه‌گه‌ر له‌پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌پاش ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتن و شکستانه‌ی رژێمی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریی و بزاڤی یه‌کسانییخوازانه‌ی کۆمۆنیستیی و کرێکاریی به هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی پێشان رژێمی سه‌رمایه‌داریی و پڕۆلیتاریا و دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا و .. هتد پێناسه و راڤه بکه‌ین، دیاره جیهانبینیی مارکسیزم جیهانبینییه‌کی دیالێکتیکییانهیه و جگه له لایه‌نه بنچینه‌ییه‌کانی پێکهاته‌که‌ی که ده‌ره‌نجامی به‌رهه‌می زانستییانه‌ی تێکڕای مێژووی مرۆڤایه‌تییه به‌رده‌وام له گۆڕان و نوێبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووندایه.. هه‌روا له هه‌ڵه و که‌موکوڕییش بێبه‌ش نییه و ده‌شێ هه‌ندێک چه‌مک و رامانی بۆ سه‌رده‌مێک راست و به‌که‌لک یان به راست بزاندرێن به‌ڵام بۆ سه‌رده‌مێکی پاشتر بێکه‌لک و بن و له‌کاربکه‌ون یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بووبن.
دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا هه‌ڵه‌یه‌که له ئه‌نجامی ههڵهیهکیدی ئافه‌ریده بووه و که‌وتۆته نێو کاری کۆمۆنیستیی و ووزه و توانا و خۆخهریکردنێکی فره‌ی کۆمۆنیسته‌کانی به‌فیڕۆداوه.. هه‌روه‌ک به ئه‌زموونیش له‌به‌رده‌ستدایه که به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر و له جێکاتی جوداجودادا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی به‌رده‌ست په‌یڕه‌و و جێبه‌جێ کراوه به‌ڵام له هیچیان نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ وه‌ده‌ستبهێنێ که ئاواکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆسیالیستییه.. ئه‌مه‌ش ده‌ریخست که هه‌ڵه‌که له که‌موکوڕیی و چۆنیێتیی جێبه‌جێکردنی پراکتیکیی نییه به‌ڵکه له داڕشته تیۆرییه‌که‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه دیکتاتۆریه‌ت وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر واتای ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویی ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌موو جۆڕه ئازادییه‌ک و رایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ ره‌ت ده‌کاته‌وه که له راژه‌ی ئه‌ودا نییه.. سهرکوتگهرییش هێزی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆسهپاندنیهتی، ئه‌وه‌ش به‌هیچ چه‌شنێک له‌گه‌ڵ کاری هێزه کۆمۆنیستییه‌کان ناگونجێ چونکه لابردنی ئه‌و باره چه‌وسێنه‌ره له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ به‌شێکی گه‌شی خودی بوون و کارکردی قه‌ڵه‌مڕه‌وی کۆمۆنیسته‌کانه بۆ رماندنی سه‌رمایه‌داریی و وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆسیالیستیی و سه‌قامگیربوونی، که‌چی کۆمۆنیسته‌کانی پێشان له‌باتی ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر فه‌رهه‌نگی خۆیان یان به‌پێی بارودۆخی کێشمه‌کێشی نێو کڵپه‌ی دایسانی شۆڕش ده‌سته‌واژه و کارکردێکی له‌باری چینایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌و قۆناغی گواستنه‌وه‌یه بهێننه ئارا.. په‌نایان بردۆته به‌ر چه‌وسێنه‌رترین چه‌مک و دیارده‌ی سته‌مگه‌ر و پاشڤه‌ڕۆ و به ده‌سته‌واژه‌ی پڕۆلیتاریایان گرێداوه و هه‌ر له‌و گۆڕه‌ی نیشانه‌ی تاوانبارییان به نێوچه‌وانی پڕۆلیتاریا وه‌نوساند و ناویان لێنا ” دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا ” به‌و بیانووه‌ی که پڕۆلیتاریا ئه‌گه‌ر به هۆی کارکرێکی وه‌ک دیکتاتۆریه‌ت نه‌بێ هه‌رگیز ناتوانێ شۆڕش و ده‌ستکه‌وته‌کانی له به‌رانگژبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بۆرژواکان که له گشت بواره‌کان هێز و ده‌سه‌ڵاتیان پتره بپارێزێ و درێژه به ئاواکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستیی بدا.
لێره‌دا ده‌بینین چه‌ند ناکۆکییه‌کی چاره‌هه‌ڵنه‌گر له‌نێو هه‌ردوو باردا هه‌یه: یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر پڕۆلیتاریا وه‌ک ئه‌وه‌ی خراوه‌ته به‌رچاوان به‌هێزترین و دڵسۆزترین شۆڕشگێڕترین و ههرچیچاکترین چینی نێو کۆمه‌ڵ بن.. ئه‌دی که‌واته چ پێویستییه‌کیان به دیکتاتۆریه‌ت هه‌یه و بۆچی ناتوانن به‌بێ دیکتاتۆریه‌ت و به هزرێکی زانستییانه هێزێکی گونجاو بۆ به‌رگریکردن له شۆڕش سۆسیالیزم و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پێکه‌وه‌بنێن !؟ دووه‌میش ئه‌گه‌ر دیکتاتۆریه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پڕۆلیتاریا لهدایکببێ بۆ ئه‌و له‌دایکبووه و زۆر به‌که‌لکه بۆ ئه‌و!!؟ ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و نهێنییه ئاشکرا ده‌بێ که پڕۆلیتاریا ئه‌و چینه شۆڕشگێڕه به‌هێز و گشتگیر و هه‌موو له هه‌مووه نییه.. که‌واته ئه‌دی چۆن به‌و بوونه‌وه‌ره ئه‌فسانه‌ییه پێناسه‌کراوه !؟ تاقه وه‌رامێک بۆ ئه‌و دوو پرسیاره ئه‌وه‌یه که دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق و ئابڕووبه‌رانه بوو به‌رامبه‌ر به کۆمۆنیزم کرا که ئه‌ویش له هه‌ڵه‌ی پێناسه‌کردن و راڤه‌کردنی چه‌مکی پڕۆلیتاریا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو و ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ش دیارترین هۆیه کاریگه‌ره‌کانی ئه‌و بهههڵهداچوونهن:
١- بیرته‌سکیی رامیاریی و خۆشباوه‌ڕیی و هه‌ستی سۆزورژێنانه له‌نێو زۆرێک له کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌وکات که به شێوه‌یه‌کی زێده‌ڕۆییانه ده‌یانڕوانیه پڕۆلیتاریا.
٢- خوێندنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و به‌گشتییکردنی له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان و نه‌بوونی تێڕوانینێکی ناوکۆیی بۆ پڕۆلیتاریای هه‌موو شوێنێک.
٣- خستنه‌ڕووی پڕۆلیتاریا به هۆشیارترین چینی کۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌بوونی دروسترین هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی لای ئه‌وان.
٤- ههڵخهڵتان به زۆریی ژماره‌یان و چاوچوقان له له ئاست هێزی چۆنیێتییان.
٥- له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگه و گۆڕانکارییه‌کانی بۆ ئه‌وکات و داهاتوو که هزری کۆمۆنیستیی و پڕۆلیتاریاش هاوکات گوڕانی به‌سه‌ردا دێ.
٦- جوداکردنه‌وه و بهتاکهێشتنهوهی پڕۆلیتاریا له ته‌واوی چینی کرێکار.
٧- پیشاندانی پڕۆلیتاریا وه‌ک تاکه خاوه‌نی هزری کۆمۆنیزم و جیهانبینیی مارکسیزم.
٨- خستنه‌ڕووی بۆرژواکان وه‌ک چینێکی بێهێز و لاواز به‌رامبه‌ر پڕۆلیتاریا و پێناسه‌کردنی رژێمی سه‌رمایه‌داریی وه‌ک رژێمێکی هیچلهبارنهبوو و ده‌سته‌وه‌ستاو به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌کانی خۆی و هێزی پڕۆلیتاریا.
٩- لێکدانه‌وه و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ” شێواندن و خه‌ساندنی کرێکاران به هۆی دروستکردنی ئۆرستۆکراسیی کرێکاران له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داریی ” به قازانج و ده‌ستکه‌وت.
سه‌ره‌نجام ده‌تواندرێ به لێهووردبوونهکی زانستییانه هۆکانی شێواندن و به‌هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریا بخرێته به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تییانه و.. گه‌وهه‌ر و تێکڕای بوونی پڕۆلیتاریا به شێوه‌یه‌کی دروست رۆنبکرێتهوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌رفه‌تی زۆری گه‌ره‌که.. بۆیه ته‌نیا په‌نجه بۆ ئه‌وه راده‌کێشین که ئێستا به هۆی پێشکه‌وتنی باری ژیان و هاتنه‌ئارای پێشکه‌وتنه‌کانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی – که بۆرژواکان له‌باری ههنووکهییاندا له‌سه‌ر هاتنی مێژژووهکی بێ‌کۆتایی ده‌په‌یڤن که گوایه سه‌رمایه‌داریی تێیدا رژێمێکی نه‌مر و هه‌رگیز لهشکاننههاتووه و هاوکاتیش به‌ره و پۆپه‌ی به‌جیهانییکردنی سه‌رمایه‌داریی هه‌نگاو ده‌نێن – پڕۆلیتاریاش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووه.. به‌ڵام بۆرژواکان نه وه‌ک جاران به‌و شێوه‌یه پشت به زێده‌بایی ده‌به‌ستن که له به‌رهه‌می کاری پڕۆلیتاریا و ته‌واوی کرێکاران وهدهستیاندهکهوت چونکه زۆر رێوشوێنیتریان هێنائارا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانج و ژیاندنی رژێمه‌که‌یان.. نه هێنده‌ش پێویستییان به هێزی بازووی پڕۆلیتاریا ماوه چونکه ئێستا ده‌توانن کاری کرێکارانێکی یه‌کجار زۆر به یه‌ک کرێکار رابپه‌ڕێنن ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک شوێن ئه‌و تاقه کرێکارهشیان پێویست نییه و کاره‌که به (رۆبۆت – مرۆڤی میکانیکیی) رادهپهڕێن.
ئه‌وانه‌ش خۆبه‌خۆ واده‌که‌ن رۆڵی پڕۆلیتاریا له به‌رهه‌مهێنان که‌متر ببێته‌وه و باری گوزه‌رانیشیان – سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێشکه‌وتنی باری ژیانی تێکڕای کۆمه‌ڵگه ئه‌وانیش هه‌ندێک ماف و ده‌ستکه‌وتیان وه‌ده‌ستهێناوه و ژیان و گوزه‌رانیان هه‌ندێک خۆشتر بووه – به‌ره‌و خراپتر بچێ و نه‌توانن به‌پێی باره چینایه‌تییه چهوساوهکهیان خۆ په‌روه‌رده بکه‌ن و هۆشیار ببنه‌وه.
له‌لایه‌کیتریش ئه‌و دابڕانه نالۆژیکییهی پڕۆلیتاریا له چینی کرێکار له‌لایه‌ن هزر و رامیاریی باوی ئه‌وکاتی کۆمۆنیسته‌کان.. ئه‌گه‌ر ئه‌وکات هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو ئه‌وا ئێستا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تره چونکه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و گوڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داریی هاتووه له هه‌موو کاتێک پتر په‌رتکردنی کرێکاران به‌ڕێوه‌یه.. دیاره کرێکارنیش به پڕۆلیتاریاوه چینێکن په‌رتبوون هه‌ڵناگرن چونکه هێز و هۆشمه‌ندیی و ته‌واوی بوونیان به به‌یه‌که‌وه‌ژیان و یهکگرتووییانهوه به‌نده، بۆیه له‌سه‌ر هزری کۆمۆنیستیی پێویسته هه‌رده‌م یه‌کگرتووییان بپارێزێ و له په‌روه‌رده‌کردن و هۆشیارکردنهوهشیان که پێویسته کارێکی سه‌ره‌کیی و هه‌میشه‌یی رێکخراوبوونیان بێ دووپات له‌سه‌ر یه‌کڕیزییان بکاته‌وه و له هاوپهیمانیێتییش له‌گه‌ڵ چهوساوانیتر فه‌رامۆشیان نه‌کا.
له کۆتاییدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێکڕای ئه‌و تێڕوانینانه هزری نوێی کۆمۆنیستیی هیچ جۆره جوداییه‌کی بنچینه‌یی و پێکهاته‌یی چ له رووی ئابووریی و چ له رووی رامیاریی له‌نێوان پڕۆلیتاریا ته‌واوی کرێکاران نابینێ و به یه‌ک چین ده‌یانخوێنێته‌وه.. ” دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا ”ش که له ئه‌نجامی ئه‌و جوداکردنه‌وه و به‌هه‌ڵه راڤه‌کردنه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا سه‌ریهه‌ڵداوه ره‌ت ده‌کاته‌وه و له‌جێی ئه‌ویش بۆ قۆناغی گواستنه‌وه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ سۆشیالیستیی (شوورای سۆشیالیستیی) له‌نێو کرێکاران که به پڕۆلیتاریاوه یه‌ک چینن بۆ بهرگریئکردن له‌شۆڕش و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته روو.
٧\٥\٢٠٠٩
dara@emrro.com