به‌رپرسانی کورد و هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو سه‌ڵاح داوده
به‌رپرسانی کورد و هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو سه‌ڵاح داوده
تاهیر ڕه‌حیم
هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو سه‌ڵاح داوده، ماوه‌یه‌کی زۆر بوو، به‌ده‌ستی نه‌خۆشی و نه‌بوونییه‌وه ده‌یناڵاند. ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌یه‌ک، له که‌ناڵی نه‌ورۆز تیڤییه‌وه، وتی زۆر به‌داخه‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی ناتوانم ژن بۆ کوڕه‌کانم بهێنم. زۆریش ئاواته‌خواز بوو، که ببێ به خاوه‌ن خانووی خۆی و له کرێچێتی ڕزگاری بێت، وه‌کوو له هه‌واڵی کۆچکردنه‌که‌ی له هه‌مان که‌ناڵه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
یه‌کێتی به فه‌رمانی مام جه‌لال سێسه‌د خانووی بۆ گوندی به‌شیری تورکماننشین له که‌رکووک درووست کرد. دروستکردنی خانوویه‌ک له گه‌ڕه‌کی شۆریجه ناگاته خه‌رجی کلیپێکی گۆرانی ده‌شنێ موراد. گۆرانیبێژێکی تر گۆرانی له‌سه‌ر قادسییه وتووه، پاره‌ی له سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێره‌وه بۆ خه‌رج کراوه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی کوردستان خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلاره و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یبه‌خشن به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکدا نه‌ک هه‌ر خزمه‌تی کوردستانیان نه‌کردووه، به‌ڵکوو دژایه‌تیشیان کردووه. ناردنی چه‌نده‌ها خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ناوی ڕۆشنبیرییه‌وه، له کاتێکدا هیچ په‌یوه‌ندییان به ڕۆشنبیره‌وه نه‌بووه، یان به ناوی بازرگانییه‌وه و بازرگان‌یش نه‌بوونه، به‌ناوی نه‌خۆشیه‌وه …
هه‌ر له مانگی ڕابردوو دوو تاوانبار که ده‌ستیان له ئه‌نفال و شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه هه‌یه، به سامانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بۆ ئه‌ورووپا نێردراون.
هادی شاوه‌یس برای ته‌حسین شاوه‌یس، ده‌ستی له کوشتن و له‌ناوبردنی ده‌یه‌ها پێشمه‌رگه و خه‌ڵکانی لادێ‌دا هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، پارتی ناردوویه‌تی بۆ وڵاتی سوید! ڕه‌نگه شه‌هیدانه‌ی!! ته‌حسین شاوه‌یس برای، له شه‌هیدانه‌ی مامه‌ڕیشه زیاتر بێت.
ئه‌ویتریشیان، فارووق به‌گ (برای ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدان) که تا ڕووخانی سه‌دام 9. 4. 2003 جاشی به‌عس بووه و دوو لاندکرۆزی توێتا_ مۆنیکای له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه پێی به‌خشراوه. ئیستاش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ناردوویانه بۆ ئه‌ڵمانیا .
کاتێک هونه‌رمه‌ندی کوه‌یت حوسێن ڕه‌زا نه‌خۆش که‌وت، به سه‌رپرشتی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و کاته، سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح، به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ له‌نده‌ن ناردیان. زۆرێک له هه‌واڵه‌کان له ڕۆژی 15. 8. 2003 ده‌یانه‌وت، به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ئه‌میری کوه‌یت نێردراوه.
له کاتێکدا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌که‌مان، زیاتر له 50 ساڵ خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کرد، زۆرێک له ئاواز و گۆرانی فۆلکلۆریی کوردی له فه‌وتان ڕزگار کرد. هه‌روه‌ها تایبه‌تی ئه‌و گۆرانیبێژه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م کاتدا ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی شاری که‌رکووکه. چونکه که‌رکووک ته‌نها له‌به‌ر خاکه‌که‌ی کوردستان نییه، به‌ڵکوو خه‌ڵکه‌که‌ی و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی.
مرۆڤ کاتێک هه‌ست به هاووڵاتیبوونی خۆی ده‌کات، که حکوومه‌ت رێزی لێ بگرێ، به تایبه‌تیش ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خزمه‌تیان به خاک و وڵات کردووه.
پێویسته هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی کوردستان و سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان هه‌بێت، بۆ ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌ی له ئاست هونه‌رمه‌ندی کۆچکردووی گه‌له‌که‌مان سه‌ڵاح داوده کردیان.
به کوچکردنی هونه‌رمه‌ند، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له ئاسمانی هونه‌ری کوردستان کوژایه‌وه. به‌ڵام له‌ناو دڵ و ده‌روونی ئێمه‌دا، مومێکی داگیرسا و و پڕ ڕووناکییه و له دڵ و هه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان و شاری که‌رکووک هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.