نووسراوه‌ی ئێسک
نووسراوه‌ی ئێسک (1)
شیعری: Lars Mikael Raattmaa-لارش میکایل راتما
و. له سوێدییه‌وه: ههندرێنلارش میکایل راتما، له رۆژی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتدا، 2003
نووسراوه‌ی ئێسک، وه‌لێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه به یادتان دێته‌وه، به لێواره تیژ و پهڵهکانیش به‌سه‌ر که‌سکه کاڵهکهوهیه، Fashion Street Råslätt ، (2)
ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو شاره‌وه بێیت یه‌که‌م ده‌رگای به‌ره‌و ده‌سته چه‌پ، په‌ڵه گه‌وره سه‌وز و کاڵه نارنجییهکان به‌سه‌ر رووبهرهکهوهیه، له نێوان په‌نجه‌ره و
ئه‌وانه‌ی که هه‌رگیز له‌وێ نه‌بوون، ئێمه‌ش، لێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وه‌تان به یادتان دێته‌وه،
هه‌یه، په‌ڵه‌کان زۆر نین، په‌ڵه‌کان چیتر سۆر نین.
مۆری فایستۆس (Phaistosstämplar )(3) ، دوو پلیکانه به‌ره‌و سه‌ره‌وه، Fashion Street Bronx(4)، ههڵکۆڵیین ده‌که‌ین ئێمه، ههڵدهکۆڵیین ئه‌گه‌ر پێویست بوو، به‌کارهێنانی خه‌تێک به ره‌نگی شینه‌وه، راست به‌ڵام نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وه‌تان به بیر دێته‌وه،
په‌ڵه‌کان که قووتده‌دات، پرژاوه شینه‌که به‌سه‌ر یاری خلیسکێنهکهوه ، هه‌رچه‌ند له نایلۆنه، شینه‌که به کانزایه بریقهدارهکهوه ده‌نووسێت. بریقدهداتهوه، لێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه بریقدانهوهتان به بیر دێته‌وه،
که‌رپووچ له هه‌موو لایه‌که‌وه هێ له‌ناو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانه‌وه، Fashion Street ،
کاتێ ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌په‌یڤین وه‌ک مۆرلێدهری فایستۆس (phaistosstämplare) (5)ئه‌وان
ئێمه ناناسنه‌وه، ئێوه‌ش وان ئاینه (6)، ئه‌گه‌رچی ئێـمه هه‌میشه
له‌ناو جه‌رگه‌ی شار، New York- Jönköping داین، تۆز له سپڵدا، به‌ڵام نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وه‌تان بیر دێته‌وه، که‌مه سه‌وزاییه‌ک له پشت خانووه‌که‌ی به‌رانبه‌ر به‌نزینخانه‌که‌یه، شه‌قامه‌کان، ئێمه به‌وێ دهنووسێین، مۆرلێدهری فایستۆس که ده‌چه‌سپێ و مۆر ده‌کا، میترۆیه‌کی ناقۆڵا به‌سه‌رمانه‌وه‌یه، له‌وێ شینه‌که ده‌چه‌سپێت،
شارمان به ئێسک نووسیوه‌ته‌وه، مۆره‌کان
له‌وێ ده‌چه‌سپێن، په‌ڵه سۆره‌کانی ئاینه، ئه‌وان له‌م رۆژگاره‌دا مۆری قووڵتر لێده‌ده‌ن.
ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ تێبگه‌ن، ئه‌وها
ئاینه مۆره‌کان ده‌خوات وه‌ک ئه‌وه‌ی سپرای (پرژێنه‌ر)بن ، تۆزێکی سۆریش بۆ دوای ئه‌وه،
پاشان نووسینه‌که باش له‌وێ به سکه‌وه ده‌نووسێت، ئێستا چۆن یادی بکه‌ینه‌وه،
ئه‌گینا ده‌بوو دوکه‌ڵی لم به جوانی به‌سه‌ر مۆره‌کانه‌وه دابهشبکرابا، ده‌ست پێبکه‌و
ئێستا به بیرت دێته‌وه ئاینه، ئه‌وه که‌مترینه که ئێمه بیخوازین،
Råslätt (7) ئه‌وان به‌و به‌شه‌ی شار له نیوۆرک ناودێری ده‌که‌ن، ئێمه لێره‌دا مۆرمان به Amadou Dilalloه‌وه وهنا، ئێمه ئه‌وه‌مان به یاد دێته‌وه لێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان له بیریانه،
ئێمه له Jönköping(8) هه‌موومان ناومان Dilallo Amadou یه، ئێمه ناومان ئه‌وهایه چونکه
ئێمه مۆر لێده‌ده‌ین، به‌ڵێ مۆری فایستۆس- phaistosstämplar، Dilallo Amadou، Dilallo Amadou
Dilallo Amadou، وه‌لێ ئه‌وان نووسینیان به یاد نایێته‌وه،
نووسین ده‌چه‌سپێ، ئێمه وه‌ک یه‌ک بیرمان دێته‌وه، ئێمه له نیوۆرک دا
مۆر له ئیدریس ده‌میر ده‌ده‌ین، ئه‌و پرژاوه (سپرای) زۆر باش ده‌چه‌سپێت، ده‌ڕژێت،
گه‌ردیله وردیله وردیله‌کان له شار تۆز ده‌که‌ن، لێ به‌مجۆره ئه‌وان دێن، له Bronxدا
ئێمه هه‌موومان ناومان ئیدریس ده‌میره، لێ ئه‌و پێوه نانووسێت، نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وتان به یاد دێته‌وه، به بیرت دێته‌وه، خلیسکێنه‌ی سۆر به‌ره‌و پانتۆڵهکانه،
ئه‌و داگیرسا، په‌ڵه‌کان چه‌سپین، نووسراوه‌ی ئێسک، ئێستا هه‌ڵکۆڵه، ئێمه هه‌موومان
وه‌ک یه‌کین، ئیدریس ده‌میر، ئیدریس ده‌میر، ئیدریس ده‌میر،
ئه‌وه هیچ جیاوازی نییه به‌ڵام نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وه‌تان بیرتان دێته‌وه، وایه یان نا، ئێمه
له 4000 ساڵدا هه‌مان شتمان نووسیوه، ئێستا ده‌ست پێبکه و
بیرت بێته‌وه، ئه‌و شاره هه‌ندێک بچووکه، ئه‌وه راسته،
ئه‌وه هێنده سه‌خت نابێت که به بیر بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا من
خۆم Guinea Bissau م(9) به یاد دێته‌وه، شار له‌وێدا نووسین
مۆرکرا، له Fashion Street Bissuaدا، له سهوزاییهکهوه تۆز هه‌ڵده‌کا،
پاشان ئێمه تۆزه‌که ده‌که‌ینه ناو زبڵدانه‌که، دوایی ئێمه هه‌میشه فیلته‌ره‌که
له پهڵهکانهوه پاک ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روا مۆرهکانیش،
لێ له‌وێ مۆره‌کان باش ده‌چه‌سپێن، ئه‌وان په‌ڵه‌کان ده‌خه‌نه ناو
زبڵدانه‌کان، Otto یه ناوی ئه‌و، خۆڵه‌مێشییه و سه‌رپۆشێکی که‌سکی
دوو کوونی هه‌یه، هه‌روا ئه‌ویش له نایلۆنه، پیره‌مێردێکی ره‌ش
که خۆڵهپۆک ده‌خاته ناو زبڵدانه‌وه له سکییه‌وه مۆرکرا، پرژاو (سپرای)ه شینه‌که
باش ده‌چه‌سپێت، ئێمه له 4000 ساڵدا مۆرمان لێدا وه‌لێ
ئه‌گه‌رچی له نووسینی فایستۆسی (phaistosskriften )(10) تێناگه‌ین،
ئه‌وکاته ئێمه له بری ئه‌وه زۆر باش ئه‌مه له ئێسکدا هه‌ڵده‌که‌نین، ئه‌وده‌م ئه‌وان تووڕه ده‌بن،
phaistosskivan Salla (10) بسووڕێنه‌وه مۆره‌کان ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌و پیره‌مێرده‌ی
که راده‌کا و تهورهکهش، سێگۆشه‌یی ماسیی و پێسته‌که،
ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه، که‌لله‌ی شه‌ڕه‌نگێز، ده‌زووی پێچایه‌وه، رێکترین مۆرکردن
من کردم، تووتی گوڵ و به‌رمیلی داریی شه‌راب،
پێویست به مۆرکردنی تر ناکا ئاینه، ئێمه‌ش پهڵهکانمان له پلیکانه‌که‌دا به یاد دێته‌وه،
لێ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه پهڵهکانتان به یاد دێته‌وه، چونکه رۆشن و
سه‌وزه، ئه‌وکات تۆ Bronx یان Rålsätt ت به یاد دێته‌وه، ئه‌وده‌م له‌ناو گومرگه‌کاندا
چی خۆش رووده‌دات، پاشان ئه‌مه تاریک و
کهرپووچییه، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرژاوه شینه‌که ده‌چه‌سپێت، ئه‌وده‌م تۆ
Jönköpingت به یاد دێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئێستا من کوردستان، Fashion Street
دیاربه‌کرم به یاد دێنه‌وه، ئه‌وێ گه‌لێک تۆزاوییه، من مۆری فایسیۆسم
مۆر کرد، هه‌روا که‌مه سهوزاییهکهش تۆزی گرت،
ره‌نگه کتومت به‌مجۆره بوو، هه‌روا ئێستا تۆش به بیرته، ئاینه، ده‌ستپێبکه و
بیرت بێته‌وه، ئه‌مه زۆر سه‌خت ده‌بێت، ئێمه و ئه‌وان، ئێمه و ، ئێمه و ئه‌وان، ئێمه و
ئه‌وان، ئێوه هه‌رگیز مۆرتان لێنه‌دا، زۆر سه‌خت ده‌بێت ئه‌وه،
ئێمهئهوان، ئێمهئهوان، ئێمهئهوان، ههنووکهههمووان ئێمهئهوان، ئێمهئهوان، لێ نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه له بیرتانه، ده‌ست پێبکه و نووسینه‌که بخوێنه‌وه، ناتوانن، ئێمه له
4000 ساڵدا مۆرمان لێدا، Råslätt مۆری لێدا ئێمه له زبڵدانێکدا
له نیوۆرک ، ئێوه ئه‌وه‌تان به یاد نییه، من له 4000 ساڵدا مۆرم له
phaistosstämplar دا، پاشان من
شارێکم مۆر کرد و به Jönköping ناودێری کرد، لێ وێڕای ئه‌وه‌ش ئێوه به یادتان نایێته‌وه،
ئه‌گه‌ر ئێوه جارێک له جاران حه‌زتان کرد بزانن ئه‌وا ئه‌وه‌ی که ئێوه پابه‌ند نین
به ئێوه که ناچه‌سپێت، ئاینه، هه‌وڵدا که بیرت بێته‌وه، لێ نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێوه ئه‌وه‌تان بیر دێته‌وه، چونکه ئه‌وکاته پێشتر خۆتان له‌ناو
توونێلی رۆسلێت شارده‌وه و له ئێسکدا دهستتانکرد به داتاشینی مۆری نوێ ، لێ
هه‌رچه‌نده ئێوه زۆر باش ده‌بینن که ئه‌وان چۆن ده‌نوێنن، نه‌ک ئه‌وان چی ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان
چۆن ده‌نوێنن من گوتم، خلیسکێنه‌که زه‌رده و له‌ناو ژوورێکی که‌مێک سۆر
به بنمیچیێکی شینباو که لێوارێکی خڕی هه‌یه رێده‌کا، وه‌لێ نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی به یادتان دێته‌وه، هه‌مووی له نایلۆنه،
به ده‌ر له خۆی رووی ده‌ره‌وه‌ی خلیسکێنه‌که که له له‌وحه‌یه‌کی بریقه‌داری ژهنگههڵنهگرتووه،
دوو مه‌تر به‌ره‌و تۆقڵهی خانووه‌که‌یه، په‌ڵه‌کان له‌وه زیاتر نین
که ئێمه ده‌توانین بیانژمێرین، رووه ئاراسته‌که‌ی تر، له ئاراسته دژه‌که‌ی
خلیسکێنهکهوه سه‌کۆیه‌کی بچووک هه‌یه، له‌وێوه پردێکی هه‌ڵواسراو
له گوریس به‌ره‌و سه‌کۆیه‌کی تری که‌سک ده‌چێ، پاشان تۆ ده‌توانی دابه‌زی
به په‌یژه‌که‌وه، یان باز بده‌یت، له نیو مه‌تر به‌رزتر نییه
ئه‌گه‌ر تۆ ناته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه دواوه،
————————-سه‌رچاوه:
”ORD & BILD”، ژماره 2/3/2003، گۆڤارێکی کولتوورییه له ساڵی 1892ه‌وه چاپده‌کرێت. ئه‌م ژماره‌یه تایبه‌ته به پرسی جیاوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ گرووپه‌کان، جه‌ماوه‌ر و زه‌بروزه‌نگ. ئه‌و شیعره وه‌ک بابه‌تێک له پاڵ وتاره و ده‌قه‌کانی تر که تایبه‌تن به‌و ته‌وه‌ره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
—————————————
په‌راوێز و روونکردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕی کوردیی:
(1)ئه‌م شیعره به سوێدیی ناوی"Benskriften"ه . ئه‌م وشه‌یه له زمانی سوێدییدا نییه، به‌ڵکوو شاعیر وه‌ک شێوازێک له یارییه زمانییه‌کانی سازاندوویه‌تی. ئه‌م وشه‌یه له دوو وشه‌ی لێکدراو پێکهاتووه: skrift و ben . skrift له سوێدییدا به مانای نووسین- نووسراو دێت. ben یش هه‌م به مانای ئێسک و هه‌میش به مانای قاچ-لنگ –لاق دێت لێره‌دا به هۆی ئاماژه و ماناکانه‌وه"ئێسک"مان هه‌ڵبژارد.
(2) Fashion Street Råslätt: شه‌قامی مۆده له رۆستلێت. رۆستلێت شارۆچکه‌یه‌که ده‌که‌وێته باشووری سوێد نزیک شاری یۆنشپینگ که دائیره‌ی کاروباری بێگانان له‌و شاره‌دایه. ناوێک به‌م شه‌قامه له‌و شارۆچکه‌یه و خودی سوێدیش نییه، به‌ڵکوو شاعیر، وه‌ک له شیعره‌که‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له رێگای یاریی زمانه‌وه دوو رووداو، کوشتنی ئیدریس ده‌میر لبه ده‌ستی پۆلیسی سوێد و کوشتنی ئامهدۆ دیلۆ له (برۆنکس)ی سه‌ر به نیۆورک لێکگرێدهتهوه.
Phaistosstämplar (3) : چه‌شنه ئامێرێکی مۆرکردنی نووسینه که هێشتا مێژووی دیار نییه ، 4000 ساڵ به‌ر له ئێستا قه‌وانێکی مه‌یله و قاوه‌یی له په‌رستگای Phaustos له شاری کرێته له گرێکی کۆن دۆزراوه‌ته‌وه. لێره‌دا شاعیر به رێگای زمانه‌وه هه‌م یارییه‌کی زمانیی و هه‌میش په‌یوه‌ندییه‌کی ئاڵۆز له نێوان ده‌سته‌واژه‌ی "ئێمه و ئه‌وان" که له گوتاری رۆژئاوادا له ئارادایه و له‌گه‌ڵ شێوازی کۆنی نووسین که به‌و مۆره کۆنه نووسراوه ده‌سازێنێ، که تێگه‌یشتنی ئاسان نییه. وێده‌چێ شاعیر ئه‌و مۆرکردنه، وه‌ک جۆره وێکچوواندێک، له نێوان ئه‌و تاتهنووسانهی که له ده‌روازه و دیواری خانوه‌کاندا هه‌ڵکه‌نراون و قانه خوێنه‌کانی سه‌ر ئه‌و پلیکان و دهرهوازانهی که له جه‌سته‌ی ئیدریس ده‌میر و ئامادۆ دیالۆ چۆراونهتهوه، به‌رێگای زمانی شیعرییه‌وه وێنه بکێشێ.
(4)ئاماژه‌یه بۆ شه‌قامی مۆده له شاره‌وانی Bronx له نیوۆرک.
(5) Phaistosstämplare: مۆرکار، ئه‌و که‌سه‌ی که مۆر لێده‌دا/ده‌کا
(6) ئاینه: ئه‌م وشه‌یه، که ئاماده‌یی خۆی له شعیرهکهدا هه‌یه، ناوی ژنه له سوێد. دیاره ناو له زمانی سوێدیی وه‌ک هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی به تیپی لاتینی ده‌نووسرێن ده‌بێ پیتی یه‌که‌م به کاپیتال/گه‌وره بنووسرێت، لێ شاعیر به پیتی بچووکی نووسیوه. من چه‌ند گه‌ڕام و سووڕام له وشه‌ی "ئاینه"له ناوی ژن زیاتر هیچ مانایه‌کی ترم نه‌دۆزییه‌وه. ده‌کرێ راتما وه‌ک به‌شێک له یارییه‌کانی تری زمانه‌که‌ی، تیپی یه‌که‌می به بچووک نووسیبێت، که له شیعره‌که‌دا زۆر وشه و رسته‌ی تێکشکاندووه و ئێمه‌ش هه‌وڵمانداوه ئه‌و یارییه، که ئاسان نییه ئه‌و وه‌رگێڕانه، له کوردییدا بگوازینه‌وه. بۆیه له شیعره‌که‌دا وه‌ک ناوی ژنێک هاتووه.
(7) Råslätt: گه‌ڕه‌کێکه له قه‌راغ شاری Jönköping له باشووری سوێد. له‌و گه‌ڕه‌که‌دا له لایه‌ن پۆلیسی سوێدییه‌وه کوژرا.
)7) Jönköping: شارێکه له باشووری سوێد، دائیره‌ی کاروباری بێگانان له‌و شاره‌دایه.
(8) Guinea Bissau: وڵاتێکه ده‌که‌وێته رۆژئاوای ئه‌فریکاوه.
(9) phaistosskivan Salla:قه‌وانی مۆرکردن له ده‌ڤه‌ری Salla که ده‌که‌وێته باکووری فینلاند نزیک سنووری رووسیا.
(10) phaistosskriften:ئامێری مۆرکردنی نووسین.
////////////////////////////
وته‌یه‌ک له‌مه‌ڕ ئه‌م شیعره و شاعیره‌که‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له پاشخان و ناوکۆیی ئه‌م شیعره حاڵی بێت، که بێ ئاماژه‌کردن به‌وه فامکردنی ئه‌و شیعره ئاسان نییه، ناچارین ئه‌و سه‌رنجانه چڕبکه‌ینه‌وه که کارل هێنریک فرێدریکسۆن له پێشه‌کی گۆڤاره‌که‌یدا نووسیویه‌تی. وه‌ک فرێدریکسۆن به ئاماژه کردن به دێرێکی شیعره‌که‌وه روونیدهکاتهکهوه، که ئیدریس ده‌میر و سوله‌یمانی برای له 1999 له تورکیاوه بۆ سوێد کۆچیان کردووه، که له‌وێ هه‌ردووکیان به هۆی چاڵاکبوونیان له رێکخراوی کوردیی Hadepدا بۆ پێنج ساڵ حوکمی زیندانکردنیان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه. ئه‌وان له سوێد داوای مافی په‌نابه‌ریان کرد، لێ پێیان نه‌دان. کاتێک ئیدریس ده‌میر، شه‌وێکی ئاداری زووتر له‌مساڵ (به‌ر له ساڵی 2003)، له ده‌ره‌وه بووه و پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێکیدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌ستێنراون و داوای مۆله‌تی شۆفێریی و ناسنامه‌یان لێکردوون. ئه‌وان ده‌چوون بۆ لای ماڵی هاوڕێیه‌کیان له گه‌ڕه‌کی Råslätt، که گه‌ڕه‌کێکه ده‌که‌وێته قه‌راغ شاریکی یۆنشۆپینگ و خانووه‌کانی به‌رز و به به‌ردی خراپ دروستکراوه، لێ ئیدریس ده‌میر، که چاوه‌ڕوانی ده‌رکردن بوو له سوێد، نایه‌وێ هیچ جۆره ناسنامه‌یه‌ک نیشانی پۆلیس بدات- ئه‌و له‌وه ده‌ترسا که راده‌ستی پۆلیسی ئاساییشی تورکی بکرێته‌وه. ئه‌و چه‌قۆیه‌ک ده‌گرێته ده‌ست و له‌سه‌ر قوڕگی خۆی داده‌نێ و هاواری ده‌کا که ئه‌و مردنی لا باشتره له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵیان بچێت بۆ بنکه‌ی پۆلیس. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دوای ئه‌وه چی روویدا چه‌ندین بۆچوون هه‌یه. پارێزه‌ری گشتی ده‌ڵێ: ئیدریس ده‌میر هه‌وڵیاندا به پلیکانه‌کانه‌وه رابکا. یه‌کێک له پۆلیسه‌کان به ده‌مانچه‌که‌ی ته‌قه‌ی لێده‌کا. گولله‌که پشتی ده‌پێکێ و ئیدریس ده‌میر له‌سه‌ر پلیکانه‌کانه‌وه ده‌مرێت. ئیدریس ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو. پۆلیسه‌که تۆمه‌تبارکراو و ئێستا چاوه‌ڕێی داگاییکردنه.
ئه‌مادۆ دیالۆ خه‌ڵکی گواینیه بوو، له‌سه‌ر شه‌قام شتومه‌کی ده‌فرۆشت له نیوۆرک- شاره‌وانی برۆنکس. شه‌وێک له فێبریوه‌ریی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا (2001) چوار پۆلیس که به دوای پیاوێکی گومنالێکراوه ده‌گه‌ڕان له‌و ده‌مه‌دا به رێککه‌وت پیاوێک ده‌بینن که به‌ره‌و ده‌رگای ئه‌و خانووه ده‌ڕوات که ئه‌و پیاوه گومانلێکراوه‌ی تێدا ده‌ژیا. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که دوایی چی روویدا چه‌ندین بۆچوون هه‌یه. هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که: ئامادیۆ دیالۆ ده‌ستی له‌ناو گیرفانی داناوه، له‌وانه‌یه تاکوو جزدانه‌که‌ی ده‌ربێنێت، پۆلیس 41 گولله ده‌ته‌قێنێت، 19یان ئه‌و ده‌پێکن. ئامادیۆ دیالۆ، که بێچه‌ک بوو، به‌سه‌ر پلیکانه‌کانه‌وه ده‌مرێت. ئامادیۆ دیالۆ بوو به 24 ساڵ. پۆلیسه‌که تۆمه‌تبارکرا و ئازاکرا.
به‌مجۆره، وه‌ک خوێنه‌ر له شیعره‌که‌دا د‌رکی پێده‌کا، که ئه‌و دوو پێشهاته هه‌م له‌م شیعره، "نووسراوه‌ی ئێسک"ی لارش میکایل راتمادا دهترنجێن و هه‌میش وه‌ک دوو پێشهات ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن.
ماوه‌ته بێژین،Lars Mikael Raattmaa-لارش میکایل راتما له 1964 له ده‌ڤه‌ری ستۆکهۆلم له دایک بووه و دکتۆرای له بواری ته‌لارسازیی وه‌رگرتووه و حه‌وت کۆشیعری هه‌یه. چه‌ند خه‌ڵاتی له بواری شیعر و ته‌لارسازیی سوێدی وه‌رگرتووه. راتما ته‌کنیکی ته‌لارسازیی له شیعردا پیاده‌کا. بۆیه ئه‌و پێی وایه له یه‌ک کاتدا هه‌م شاعیر و هه‌میش تهلاراسازه. راتما یه‌کێکه له ده‌نگه نوێیه‌کانی ئه‌مڕۆی شیعری سوێدیی. ئه‌و شاعیره له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیرێکی تری وه‌ک کاتهرینه فروسترسۆن، هه‌ننا هالگرێن، ئه‌ننا هالباری، یوهان یۆنسۆن و چه‌ندای تر له سه‌ره‌تای 2000 دا به زمانێکی نوێوه‌وه هاتنه ناو جیهانی شیعری سوێدییه‌وه. له بواری ره‌خنه‌ی سوێدییه‌وه شیعری لارش میکایل راتما و هاوشێوازهکانی که به یارده‌ی شیعری ئه‌مڕۆی سوێدی ده‌ناسرێن به "ماتریالیزمی زمان" ناودێر ده‌کرێن. ئه‌و شاعیره و هاوشێوازهکانی خۆی کێشه‌ی مرۆڤی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی و جڤاکییه‌کان، دۆخی کار، به‌رخۆریی، چه‌وسانه‌وه‌ی بێگانان، فێمێنیزم و …تاد، بابه‌تی شیعره‌کانیانه و هاوکاتیش زمان وه‌ک "یاری"یه‌ک به‌کارده‌هێنێ. ئه‌و شێوازه شیعرییه‌ش له ره‌چه‌ڵه‌کدا ره‌وتێکی شیعرییه له حه‌فتا و هه‌شتاکانه‌وه له ئه‌مریکا سه‌ریهه‌ڵدا و پاشان رۆژئاوای گرته‌وه. ده‌کرێ بڵێین هاوڕه‌وته له‌گه‌ڵ بزاڤی میوزیکی رۆک ، رۆگ، هیپ هۆپ، راپ و … که هه‌ڵگری په‌یامێکی سیاسی یان بزاڤێکی جڤاکییه. ئه‌و زمانه شیعرییه‌ش له ئاستی هزرییه‌وه بۆ روانگه فه‌لسه‌فییه زمانییه‌که‌ی فێلهسووفی ئه‌لمانی، ڤیتگنشتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌واته ئه‌و شێوازه شیعرییه که زمان وه‌ک یارییه‌کی هونه‌ریی سه‌یر ده‌ژا، واتای ناوکۆیی (کۆنتێکست)ێکی سوێدیی – رۆژئاوایی و سیاسیی خۆی هه‌یه. بۆیه شیعری ئه‌مڕۆی سوێدیی به شیعرێکی سیاسیی پێناسه ده‌کرێت. میکایل راتما که له 2000 ه‌کانه‌وه وه‌ک ده‌نگێکی نوێ به هۆی زمانه تایبه‌تییه‌که‌ی خۆیه‌وه هاته ناو جیهانی شیعری سوێدییه‌وه و خاوه‌نی چه‌ندین کۆشیعره. به‌نده وتارێکی ره‌خنه‌یی به ناوی "شیعر له‌گه‌ڵ هه‌ستی هاوسه‌رده‌مدا" له سوێدییه‌وه کرد به کوردیی که تایبه‌ت بوو به سێ شاعیری ئه‌مڕۆی سوێدیی، یه‌کێک له‌و شاعیرانه‌ی که ئه‌و ره‌خنه‌گره سوێدییه، ئۆسا بێکامان شیعره‌کانی راڤهکردبوو، لارش میکایل راتما بوو. (ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بخوزێت ده‌توانێ ئه‌و وتاره له سایتی ده‌نگه‌کاندا بخوێنته‌وه. دیاره من وه‌ک هه‌ستێکی شیعریی، که نازانم له جیهانی شعریی کوردییدا باوی ماوه یان نا! ) وه‌ک ده‌بینین ئه‌و شاعیره کێشه و ئازاره سه‌خته‌کانی په‌نابه‌ران له سوێد و رۆژئاوا و ئه‌مێریکادا وێنه ده‌هۆنێته‌وه، که‌چی گه‌نجانی ئێمه‌ش رۆژئاوا به دوا رێگا بۆ رزگار بوون له گه‌نده‌ڵیی و نایه‌کسانی له کوردستان و بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌کانیان ده‌بینن، بۆیه حه‌زم کرد ئه‌و ده‌قه‌ش، وه‌ک زۆرێک له‌و ده‌قانه‌ی تر جا خراپم وه‌گێڕا بن یان چاک، پێشه‌که‌شی خوێنه‌ر و شاعیری ئه‌مڕۆی بکه‌م نه‌ک دوێنێ. هه‌رچه‌نده ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره تازهباوهش له‌به‌ر شیعری "ئاشقانه" ، "سوهرابی" و خه‌می ئابووریی- دۆخی باڵاده‌ستی کاڵاگهراییهوه ئاگای له خه‌می جڤاک و پرسه سیاسییه‌کان، به مانای به‌رپرسیاریی و چاره‌نووسی ژیانمان، نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش به‌شێکی بۆ هه‌ڵوێست و ئاکاری خۆویستی شاعیر و نووسه‌ره "گه‌وره‌کان"کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ک ده‌بینین، که گرفته‌کانی جڤاکی سوێدی له‌گه‌ڵ کوردستان به‌راورد ناکرێت، که‌چی چۆن ئه‌و شاعیره و هاونه‌وه‌که‌ی ئه‌و گرفته جڤاکیی و سیاسییانه به زمانێکی ئێستێتکیکیی له شیعره‌که‌یدا ده‌له‌رێنه‌وه. به کورتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لای شاعیری کوردییدا په‌نا بردن بۆ خه‌یاڵ و مۆده ههڵبزڕکاوهکانی ئه‌شق مانای داهێنه‌ریی بێت، که‌چی لای شاعیر و رۆماننووسی سوێدی ئه‌مڕۆ خه‌یاڵ به ته‌نیا هیچ مانایه‌کی نییه. بۆیه خاکی ده‌قه‌کانیان وێنه‌یه‌کی جوانناسییانهیه له ره‌هه‌نده نادیاره‌کانی دۆخی مرۆڤی ئه‌مڕۆ و چڤاک، خودی ئه‌م واقیعه‌ی که له روواڵه‌تدا رازاوه و له ناوه‌وه‌شدا ده‌عه‌جانکراوه.
به‌هه‌مه حاڵ، دیاره که ده‌لێم په‌رۆشی من له وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه و ئه‌وانیتر، پێشکه‌ش به شاعیری دوێنێ نییه، چونکه زۆرینه‌ی شاعیری دوێنێ، به هۆی چاپکردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی کۆشیعرهکانیان، پایه‌ی حیزبیی و ئابوورییانه‌وه چیتر پێویستیان به فێربوون و ئه‌زموونی نوێ نه‌ماوه؛ ئه‌وانه بڕیان داوه تا ده‌مێنن، وه‌ک سه‌رۆکه‌کانمان، ده‌مڕاستی شیعری دوێنێ و ئه‌مڕۆ بن؛ هاتا هاتایێ سه‌رۆک بن.تێبینی:
ئه‌م شیعره له رووی فۆرمه‌وه به کۆمه‌ڵێ هه‌ڵه و په‌ڵه‌وه له دوا ژماره‌ی "نه‌وشه‌فه‌ق" بڵاوکراوه‌ته‌وه.