
یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و خۆدزینه‌وه له كۆنگره
یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و خۆدزینه‌وه له كۆنگره
بۆ/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕێز
صلاح جلال
كاتی خۆیه‌تی گه‌ڕانێك بۆ یه‌كێتی نوسه‌ران بكه‌ین بزانین چی لێهات؟ با چرایه‌ك به ده‌سته‌وه بگرین و له‌م تاریكیه‌دا بیدۆزینه‌وه.. سه‌ره‌تا چۆن ده‌ست پێبكه‌ین؟ گه‌ڕانێك به دوای بنه‌ماكانی مه‌عریفه یاخود به دوای بنه‌ڕه‌ت (أصل) یا به‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی وجودیدا بۆ (عدم) ی نوسه‌ران بگه‌ڕێین و بزانین چی له بیر چونه‌وه‌یه‌كی توشهات.؟بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وینه ناو تۆڕی سه‌ده‌ها پرسیاری مه‌عریفی گرنگه‌وه .. بزانین كام گه‌رده‌لوله پێچایه‌وه.؟ به‌چی ناونیشانێك یه كێتی نوسه‌ران سه‌نگاو به‌رد نرا ..له‌كاتێكدا ئه‌م یه‌كێتیه له كاتی دروست بونیه‌وه له هه‌مو سه‌رده‌مێكدا قورسایی خۆی پاراستبو .. به‌م خه‌سڵه‌ته‌وه به‌شێك له‌م مه‌قاله‌مان له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ژماره (160) ی 2/9/1999دا بڵاو بوه‌وه..تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێك نه‌بو .
به‌ر له‌وه‌ی مێژو دادگاییمان بكات با له ئێستاوه ده‌ست پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ونده ئاینده‌مان نه‌شێوێت..چونكه ئاینده پرۆژه‌ی هه‌یه ..لێپرسینه‌وه‌و پشكنینی هه‌یه .
نارچارین ئه‌م جاره راسته‌و خۆ ئه‌م كێشه‌یه بخه‌ینه به‌ر ده‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .. ئه‌وه پتر له حه‌ڤده ساڵه گۆنگره‌ی نوسه‌ران نه‌كراوه بۆ؟ چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر له ئه‌ندامانی یه‌كێتی نوسه‌راندا نیه كۆنگره بكرێت و نایكات.. چه‌نده‌ها هه‌وڵ درا هه‌ر هیچ ..(كۆنفراسێك له كتێبخانه‌ی گشتی )سازكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك (روۆف حسن)و كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ..بیانوی دارایی و جێگه‌یان دۆزیه‌وه نوێنه‌رانی هه‌ردو به‌ڕێزان (مام جه‌لال و كاك مسعود)ئاماده‌ییان ده‌ربڕی كه‌چی پاش چه‌نده‌ها وه‌عدی شاهانه‌و خڵافاندن له‌بیری خه‌ڵكیان برده‌وه و هه‌ر نه‌كرا بۆ؟ ئایا شه‌رعیه‌تی له كام یاسا‌و ده‌ستوره‌دا ده‌مێنێت..؟مه‌به‌ست له نه‌كردنی چیه ؟زۆر له‌و ده‌ست تێوهردهرانه به چی بنكه‌یه‌كی ده‌زانن؟ له كاتێكا هه‌رچی لیژنه‌ی ناوچه و كۆمیته و تیپه‌كانی یاری و رێكخراوه جۆرا و جۆره‌كان و لیژنه‌ی نرخ و قژ بڕین و پاس و جێگه‌ی تر چه‌ندین كۆنگره و كۆنفراس و هه‌ڵبژاردنیان كرد . ئه‌ی كه‌واته ئه‌مانه چۆن سه‌یری یه‌كێتی نوسه‌ران ده‌كه‌ن كه وا بێ بایه‌خ ، بێ كۆنگره ، بێ گۆڕان ، بێ سه‌ده‌ها پرسیاری مه‌عریفی بهێڵرێته‌وه؟. كه هیچ پاساوێك بۆ نه‌گرتنی كۆنگره نیه جگه له‌وه‌ی به‌و زه‌لیلیه بهێڵرێته‌وه ..هه‌تا كۆمه‌ڵێك بازرگانیه رۆشنبیریه‌كانی خۆیانیان له سه‌ر بكه‌ن.
یه‌كێتی نوسه‌ران له دوای ڕاپه‌ڕین گڕو تینێكی به خۆوه گرت و به جۆرێك جوڵایه‌وه جێگه‌ی ئومێد بو ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی حیزبه‌كان ده‌ستیان تێخست و زۆر له نوسه‌ران خۆیان هه‌ڵدایه ناویان .. هه‌ر له كۆنگره‌ی گشتی و لقه‌كانه‌وه نه‌خشه‌ی هه‌ردولا بۆ ده‌نگ دان بو به پاڵێوراوی خۆیان. ده‌یانگوت: (ڕهئێ بده‌ن به فڵان و فڵان) ئه‌مه‌ش هاته دی ئه‌وانه‌ی ده‌رچون هه‌مویان پاڵێوراوی پارتی و یه كێتی بون هه‌مویان خاوه‌ن چه‌ندین وه‌زیفه‌ی تر بون..ئیتر له كوێوه كار بۆ نوسه‌ران بكه‌ن؟ّ!..ئه‌ی چۆن ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تیه‌یان خسته ئه‌ستۆ.؟
ئه‌م شێوازه‌ی یه‌كێتی نوسه‌ران ته‌واو كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بو كه ئیتر قورسایی نوسه‌ر كه‌م بكاته‌وه و به‌ره‌و بایه‌خی حیزبی بچێت و ئه‌وه‌ی لێی نه‌زانێت نه‌ژی .. كه به‌ته‌واوی ئه‌مه كاریگه‌ری خسته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ..دوایی بو به كاره‌سات دوای شه‌ڕو شه‌ڕی برا كوژی چی ڕویدا ؟كه به یه‌كجاری نوسه‌رانی كرده دو له‌ت (ئاسمان مس و زه‌وی ئاسن) ئیتر نوسه‌ران به یه‌كجاری له هه‌ولێر یان له سلێمانی یان له‌ولاتر به ناچاری دابه‌شی حزبه‌كان ده‌بون . به‌تایبه‌تی كاره‌ساتی گه‌وره دوای هه‌ولێر گرتن و هه‌ولێر گرتنه‌وه ڕوی دا . كه به‌تایبه‌تیش ده‌بو یه‌كێتی نوسه‌ران له‌م ئاگره به‌دور بوایه ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر قه‌باره‌ی خۆی و دامه‌زراوه‌ی خۆی بمایه .
به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێتی راسته‌قینه‌ی كورد خۆی خسته ناو ململانێی سیاسیه‌وه كه كاری ئه‌و نه‌بو . به‌شێكی چو بوه دێگه‌ڵه و ئه‌وی تری ئه‌مبه‌ر .. ئه‌وه‌ش ته‌كنیكی ئه‌م حزبانه وای كرد هیچ په‌نایه‌كی بۆ نوسه‌ران نه‌هێشته‌وه..چونكه فه‌زای ڕۆشنبیری نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان.. نه هیچ ده‌زگاو گۆڤار‌و اعلامێك كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان بێت و نوسه‌ر پێی بژی . ئه‌م گێژاوه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هه‌ركام له‌م دو حزبه بۆشاییه كانیان به نوسه‌ران پڕكرده‌وه هه‌ر حزبێك له‌مانه چه‌نده‌ها حزبی پاشكۆی خوڵقاندوه ئه‌وانیش دیسان هه‌مان چه‌شن ئیتر كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و ده‌زگا كاری له دژی یه‌ك كارێكی كردوه كه كه‌سێك خه‌وێكی دی رو بكاته نوسه‌ران و لێره بحه‌وێته‌وه .. چونكه ڕه‌خنه نی یه هه‌ركه‌سێ هه‌ستێت ئه‌دیبی پله 1 .ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی داش به داشی حزبه‌كان كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی وا ده‌رده‌چێت كه گوناهه بڵاو بكرێته‌وه . له كاتێكدا یه‌كێتی نوسه‌ران ده‌یتوانی به رۆڵی به هێزی خۆی یارمه‌تی له هه‌ردوكیان وه‌ربگرێت وه‌كو یه‌ك چونكه ئه‌و یه‌كێتی كورده نه‌ك حیزبه‌كان .
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م پاشا گه‌ردانیه دروست بو كه به‌ر له هه‌مو شتێك ماڵی رۆشنبیری كوردی كاول ده‌كات. ئه‌مه‌ش كارێكی كرد له هه‌ردولا بو به جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی پارتی و یه‌كێتی بون .به‌ر له هه‌ڵبژاردنی یه كێتی نوسه‌ران زۆریان ده‌چونه لای به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار و سكاڵا و پاڕانه‌وه‌یان ده‌كرد كه جێگه‌ی باوه‌ڕن و به جدی كار ده‌كه‌ن بۆ حیزب ..هه‌تا پێیان بڵێن: (باشه خۆت هه‌ڵببژێره) ..زۆر له‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌وه‌نده سه‌یر بو به‌زه‌ییت به زۆر ههڵبژێردراوا ده‌هاته‌وه كه ده‌یویست له رێگه‌ی ئه‌م یه‌كێتیه‌وه هه‌وڵبدات به‌زۆر خۆی بكات به شاعیر و نوسه‌ر و زمانی رۆشنبیری ..ئه‌وه‌ش به‌كرده‌وه دیاره ئه‌م پێگه‌یه زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه ته‌نیا خۆیان ناو نوس بكه‌ن بۆ زۆر كۆڕ‌و كۆبونه‌وه و بچن بڵێن: (ئێمه نوێنه‌ری رۆشنبیری كوردین) به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای گرتنی كۆڕێك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت .. له بری كار كردن بۆ پێشبڕكێی راسته‌قینه و ئاوڕدانه‌وه له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه به‌ڕاستی هه‌ن و ژیانه‌وه‌ی كلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌كن ..هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت رۆڵی یه‌كێتی نوسه‌ران بۆ هه‌ر گه‌لێك چیه ؟چه‌نده گه‌وره‌یه.. زانراویشه كه رۆڵی نوسه‌رانی كورد چۆن مرێندرا..كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ریك بو له‌سه‌ر لیست و پاره خواردن و به‌كرێ دانی بینا و فرۆشتنی ممتهلهكات و شتی تر له ناو ده‌سته هات و لاچوهكانی نوسه‌رانی سلێمانیدا بته‌قێته‌وه. بۆیه‌ش كوًَنگرهیان دێزه به‌ده‌رخونه كرد .كه ئه‌م یه‌كێتیه كاری داهێنان و بایه‌خدانه پێی.. لانه‌ی ئه‌وانه‌یه كه نوسه‌ری راسته‌قینه و مه‌شخه‌ڵی گۆڕانن..لێره‌وه نوسه‌رانی داهێنه‌ر ژیانیان دابین ده‌كرێت ..به‌رهه‌مه‌كانیان چاپ ده‌كرێت ..به‌ڵام لێره هه‌ر كه‌سێك خۆی نه‌چوبێته ناو حیزبه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه كاری بۆ كراوه یه‌كێتی نوسه‌ران ئه‌وه‌ی نه‌كردوه .. ئه‌مه‌ش واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌ندامانی یه‌كێتی بریتیبن له‌وانه‌ی كه خۆیان بۆ داهێنان ته‌رخان كردوه .نه‌ك جێگر.
به‌م پێیه‌ش یه‌كێتی نوسه‌ران ماهیه‌تی خۆی له ده‌ست داوه و نوسه‌رانی بێ دایك و باوك سه‌رگه‌ردان و ریسوا بون له‌وه‌ی كێ له باوه‌شیان بگرێت؟هه‌روه‌ها له به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنی نوسه‌رانیش كه خه‌ڵكێكی زۆریان كردۆته ئه‌ندام كه شیاوی ئه‌ندامه‌تی نین به هۆی باره ناههموارهكهوه بونه‌ته نوسه‌ر و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی رۆژنامه له‌م رهشكردنهوهیهی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌به‌ن بۆ ئه‌ندامه‌تی ..جگه له‌وه‌ش یه‌كێتی نوسه‌ران جێگه‌ی (شاعیر و چیرۆك نوس و رۆماننوس و توێژه‌ری جدی ئه‌م سێ لایه‌نه‌یه)نه‌ك رۆژنامه‌نوس و لایه‌نه‌كانی تر كه به پێچه‌وانه‌وه هه‌موی بونه‌ته ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌ران كه ئه‌وانه یه‌كێتی خۆیان هه‌یه ..زۆریان پڕیان كردوه له دۆست و كه‌سی خۆیان بۆ كاتی كۆنگره ره‌ئیان بۆ بده‌ن .
لێره‌وه پێویستی گرنگی كۆنگره به ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێسقانیشی سوتاندوه .. كه ئه‌وه‌ش ده‌بێت نه‌وه‌ی نۆێ بێته پێشه‌وه و كه‌سانێك كه خاوه‌نی به‌ها و رۆڵی رۆشنبیری بن و ئیسپاتی ئه دیبیهتی خۆیان بكه‌ن به به‌رهه‌مه داهێنه‌ره‌كانیان نه‌ك ببنه راسپۆتینی ئه‌ده‌ب و به‌زۆر له‌م پێگه‌یه‌وه دو نوسینی كرچ و كاڵ بڵاو بكه‌نه‌وه ..ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت به تواناكانیان ههژانیان دروست كردبێت رۆشنیری هه‌ڵبژارده بن ..له‌لایه‌كی تر ده‌یه‌ها كاری تریان نه‌بێت..ته‌نیا ئه‌وانه بن كه داهێنه‌رن و ده‌توانن به رۆحی داهێنان ره‌ش و سپی جیا بكه‌نه‌وه ..زۆر له‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌زیفه هه‌یه ته‌نیا ئاگای له خۆیشی نه‌ماوه.. ئه‌مه ره‌وای حه‌قه ؟ بۆ نازانێت رۆژێك نه‌وه‌ی نوێ دادگایی ده‌كات ؟ ئه‌ی چۆن سبه‌ینێ رێزی داهێنه‌رێك ده‌گرێت ..؟!چۆن سپی له ره‌ش جیاده‌كاته‌وه؟.
ده‌بو یه‌كێتی نوسه‌ران زۆر به جدی و سه‌رنجه‌وه بیڕوانیایه بۆشاییه‌كانی ڕۆشنبیری كوردی و ئه‌و هه‌مو مصاریفه زیاده‌ی به‌ناوی ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌كرێت كه‌لێنه پڕ بایه‌خه‌كانی خۆی پێ پڕ بكردایه‌ته‌وه نه‌كو به‌و جۆره شیعر ئه‌وه‌نده زۆر بوه مه‌گه‌ر به استراد ڕه‌وانه‌ی خارج بكرێت له‌كاتیكدا له پانتاییه‌كانی مه‌عریفه‌دا ئه‌و هه‌ژاریه هه‌یه كه دیاره.. هه‌رله‌م باره‌شدا چه‌ند ئه‌دیب هه‌ن كه‌یه‌ك په‌ڕه‌یان له‌لایه‌ن هیچ كام له‌و حزبانه و بۆچاپ ناكرێت.. ئه‌مه‌ش به‌بێ گومان ڕۆڵی حزبی و پشتگیری و پشتگیری كاری و واسته‌و زۆر شتی تری هه‌یه .. له كاتێكدا یه‌كێتی نوسه‌ران ده‌یتوانی خۆی له‌ڕێگه‌ی به‌گه‌ڕخستنی خۆی و پێشبڕكێ ی نوسه‌ران و متابه‌عه‌ی جدی به‌رهه‌م هه‌مو ئه‌و شته باشانه‌ی بخستایه ناو كتێب خانه‌ی كوردی یه‌وه كه تینوێتی ڕۆشنبیری كوردی بشكاندایه . پێشبڕكێی داهێنان بۆ نوسه‌ران و چه‌نده‌ها كاری تری گرنگ كه ئه‌ركی ئه‌و بو به‌ڵام هیچی نه‌كرد ..من له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌وه‌به‌ر گوتم : (هه‌مو ده‌كه‌وینه به دادگایی كردنی مێژو .. نه‌وه‌ی نوێ لێپرسینه‌وه‌یان هه‌یه .. مێژو عه‌ره‌بانه نیه بترسن ..یه‌كێتی نوسه‌ران به‌رپرسیارێتێكی زۆر گه‌وره‌یه )..به‌ڵام هیچیان له قسه‌كانم نه‌گه‌یشتن ئه‌وه كه‌سێكی وه‌ك سارته‌ر تێده‌گات كه له گه‌وره‌ییا نۆبڵی ره‌فز كرد.. ئه‌مه‌ش دوای گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له ڕۆشنبیری كوردیدا دێت كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه وه‌كو چۆله‌كه‌ی ناو ته‌لیسمیان لێدێت و نامێنێن .به‌ڵام پێویسته له هه‌مو بار‌و دۆخێكا به په‌له كۆنگره ببه‌سترێت كه ئیتر هیچ پاسا و و ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه بۆ نه‌گرتنی .. ده‌بێت و به‌ر له كۆنگره‌ش ئاماده‌كاری نه‌وه‌ی نوێ بكرێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی به ئه‌ندام بوان و دانانی مه‌رجی داهێنان بۆ زۆر له راسپۆتینهكانی ئه‌ده‌ب كه جارێكی تر نه‌یه‌نه‌وه ناو یه‌كێتی نوسه‌ران.. ئه‌وانیش به‌رنامه‌و پلان دانه‌ڕێژن ..پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت به په‌له كارێكی جدی بكات له مشت و مڕ له‌گه‌ڵا كه‌سانێكی جدی له بواری داهێنان و لیژنه‌یه‌كی نوێ دابمه‌زرێت كه به‌په‌له یه‌كێتی نوسه‌ران دروست بكرێته‌وه سه‌ر له‌نوێ به بیری داهێنه‌رانه و شێوازێكی نوێ دابمه‌زرێته‌وه كه گرنگیه‌كی مێژوییه بۆ كورد..
له رۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره970 12/5/2009 دا بڵاوبۆته‌وه