لیستی حه‌دبا و دیكتاتۆرییه‌تی زۆرێنه:…….نه‌وزاد عه‌بدوڵلا هێتوتی
نه‌وزاد عه‌بدوڵلا هێتوتی
لیستی حه‌دبا و دیكتاتۆرییه‌تی زۆرێنه:مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بریتیه له هاتنه سه‌ركاری دهسهڵاتهك كه ره‌نگدانه و هه‌ڵقوڵاوی ئێراده‌و ره‌وایه‌تی گه‌ل بیت و بتوانێت به باشترین شێوه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیان بكات. له لایه‌كی دیكه‌وه ئهمرازو میكانیزمهكی گرنگه بۆ قوڕخ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن تاكه حزبێك یاخود لایهنهنهكی دیاریكراوه.
به‌ڵام لێره‌دا زۆر گرنگه ره‌چاوی ئه‌و خاڵه بكرێت كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك شێواز‌و جورێكی تایبه‌ت له دیموكراسیه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات كه گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخ و پیدراوه نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، تایفی و ئابوری وڵاته‌كه‌ی. له‌م رووه‌شه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی ناكۆكی وململانێ ئه‌تنی، نه‌ته‌وه‌ی تیادا بونیان نه‌ماوه و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه زۆر له مێژه‌وه چاره‌سه‌ركراون و پارت و هێزه سیاسییه‌كان سه‌رتاسه‌رین، هه‌روه‌ها هاوكێشه‌ی زۆرینه وكهمێنه به به‌رده‌وامی له گوراندایه، له‌م جۆره وڵاتانه‌دا زۆر ئاساییه پراكتیزه‌ی دیموكراسی زۆرینه بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مینه‌ن بچنه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی بڕیاردان و رۆڵی ئۆپۆزیسیون ببینن. ئه‌م حاله‌ته‌ش له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا به دی ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی فره ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ن و ناكۆكی و ململانێ قوڵ له نێوانیاندا هه‌یه و هاوكێشه‌ی كهمێنهو زۆرینه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناهێت به هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نێك به به‌رده‌وامی زۆرینه ولایه‌نی تریش كه‌مینه‌ی هه‌میشه‌ی ده‌بی له ههلۆمهرج و بارودۆخهكی له‌و شێوه‌یه‌دا زۆر پیوێسه له پێناوی به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان له ناوه‌ندی درست كردنی بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا و راگرتنی هاوسه‌نگی هێز نێوانیان و دورخستنه‌وه‌ی وڵات له ته‌نگژه‌و قه‌یرانی گه‌وره په‌نا ببرێته به‌ر پره‌نسیپی ته‌وافق كه جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
1-دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به گوێره‌ی رێژه‌ی پێكهاته‌كان یاخود قه‌واره سیاسیه‌كان.
2-درست كردنی هاوپه‌یمانی بنكه فراوان له سه‌ر ئاستی حكومه‌تی ناوه‌ندی و پاریزگاكان به شیوه‌یه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن.
3- بوونی ماڤی ڤیتو له هه‌ندی حاڵه‌تی تایبه‌ت بۆ كه‌مینه‌كان له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
4- سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كان له رووی ئیداری و سیاسی وئابوری و كلتوری و خۆبه‌رێوه بردنه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر بارودۆخی وڵاته‌كی وه‌ك ئێراق كه فره نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به و به ده‌یان پارت و لایه‌ن و هێزی سیاسی هه‌ن و زۆربه‌یان هێزی ناوچه‌ین، بونیان ره‌نگدانه‌وه وده‌رئه‌نجامی وێست و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نیكی دیاركراوه وهاوكێشهی كه‌مینه‌و زۆرینه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتوی به‌سه‌ردا نایێت. له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی و ئاسایی نییه و ناكۆكی و ململانێ قوڵ سه‌باره‌ت به ده‌یان پرس ومه‌سه‌له و بابه‌تی چاره‌نوسساز له نێوانیاندا هه‌یه و نه‌یانتوانیووه رێگه چاره‌یه‌ك بۆی بدوزنه و لێره‌دا بۆ دورخستنه‌وه‌ی وڵات له ململانێ و شه‌ڕ و ئاژاوه و رێزگرتن له مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و په‌راوێز نه‌خستنیان له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌وه زۆر پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر پره‌نسیپی ته‌وافق و ئه‌م پرنسیپه ببیته یه‌كیك له كۆڵه‌كه و بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بهرَێوهبردنی ده‌سه‌ڵات جا چ له سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدرالی یاخود له سه‌ر ئاستی پارێزگاكان وهه‌ر نه‌ته‌وه و لایه‌نیك یاخود هێزێك له ژێر هه‌ر په‌رده و بیانویه‌كدا ره‌چاوی ئه‌م بنه‌مایه نه‌كات و په‌راوێزی بخات نه‌ك هه‌ر ناتوانی له ریێ دیموكراسییه‌تی زۆرینه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكات و وڵات بهربَوه ببات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌و قه‌یرانی گه‌وره‌و مه‌ترسی دار كه ره‌نگه چاره‌نوسی وڵاته‌كه به‌ئاراسته‌ی ئایه‌نده‌یه‌كی نادیار ببات. هه‌ر له روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌و مه‌ترسی و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه بووه كه له دوای داڕمان و له به‌ریه‌ك ههَلۆهشانهوهی رژێمی به‌عس هێزه سیاسییه سه‌ركیه‌كانی عیراق په‌نایان برده به‌ر پره‌نسیپی ته‌وافق و زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه تا ئێستا له سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی و پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی به‌ده‌ست هاتوون به‌رهه‌م وده‌رئه‌نجامی ئه‌م پره‌نسیپه بوونه. به هه‌مان ئاراسته‌ش له پرۆسه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا ره‌چاوی پره‌نسیپی ته‌وافقیان كردووه .به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای تێرامان و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ركردنه له پاریزگایهكی وه‌ك موسل كه زیاتر له هه‌ر پارێزگایه‌كی تر پێویستی به ته‌وافق ، ریكه‌وتن ، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نیوان هێزو پێكهاته سیاسیه‌كان هه‌یه كه چی لیستی حه‌دبا له 12نیسانی 2009 به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه و به په‌راوێز خستنی زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی شاره‌كه به تایبه‌تی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا كه 35% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هیناوه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قوڕخ كرد‌و به سه‌ر لیسته‌كه‌یدا دابه‌ش كردوه. بێ گومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیستی حه‌دبا كۆمه‌لێك پرسیاری گرنگ دهورژێنی كه پێویستیان به وهڵامدانهوهییهكی ورد هه‌یه. له سه‌روویی هه‌مویانه‌وه: ئایا هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی لیستی حه‌دبا چییه و له كوێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟ بۆچی ئه‌م لیسته له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان پرنسیپی ته‌وافقی پشتگۆی خست ؟ ئه‌سیل نجفی و هاوبیرانی به‌م هه‌ڵویسته تاكرهییهی خوییان ده‌یانه‌ویت چ په‌یام وگوتاریك ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه عیراقیه‌كان بكه‌ن؟ بۆچی حكومه‌تی فیدرال له سه‌ری هه‌مویانه‌وه نوری مالیكی به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بی ده‌نگه؟ ئایا ده‌كرێت له شاره‌كی وه‌ك موسل و ده‌وروبه‌ری كه زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كان ناوچه‌ی ناكوكی له سه‌رن و ده‌كه‌ونه مه‌ودای به‌ندی 140 له‌لایه‌ن یه‌ك نه‌ته‌وه‌وه به‌ڕێوه بچێت؟ داخ‌و جیاوازی چییه له نیوان شاری موسل و پارێزگای كه‌ركوك بۆچی له كه‌ركوك كه كورد زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سهێناوه ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرن به‌ڵام له موسل به پێچه‌وانه‌وه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسارانه پێویسته له ئه‌جنده‌و وستراتیژیه‌تی لیستی حه‌دبا وردبینه‌وه به مانایه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ناو ئه‌م لیسته هه‌ر هه‌موییان فكره‌یه‌كی شوڤینی و عروبی و به‌عسیزم به‌سه‌ریاند زاڵه وهیچ باوهرییهكیان به شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی كورد له عێراقدا نییه و له هه‌مان كاتیش‌دا دژایه‌تی سه‌رله به‌ری پرۆسه‌ی سیاسی وبه دیموكراسی كردنی عیراق ده‌كه‌ن و هه‌مو هه‌وڵ و بزاڤهكیان به ئاراسته‌ی شكست پێهینانی پرۆسه‌ی سیاسی و دووباره گه‌رانه‌وه‌ی هزری شمولی ، تاك حزبی وتاك نه‌ته‌وه‌یه .له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌كریت ستراتیژیه‌تی لیستی حه‌دبا له پشتگۆی خستنی پره‌نسیپی ته‌وافق و قوڕخكردنهوهی ده‌سه‌ڵاته‌كانی شاری موسل له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
1- له‌مپه‌ر خستنه به‌رده‌م پراكتیزه‌كردنی به‌ندی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، ئه‌سیل نه‌جفی و ئه‌ندامه‌كانی ناو لیسته كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌یان بو ئه‌مه ده‌كرد.
2- په‌یڕه‌وكردنی دیكتاتورییهتی زۆرینه و كهپكردنی ده‌نگی كه‌مینه و پێشل كردنی مافه‌كانی له رێگه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه
3- دووباره ده‌ركردنی كورد له پارێزگای موسڵ ودرێژه‌دان به سیاسه‌تی شێواندنی دیموگرافیای ده‌ڤه‌ره كوردنشینه‌كان
4- دووباره گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق رژێمی به‌عس به‌مه‌به‌ستی ته‌عریب كردنی ناوچه كوردنشینه‌كان پارێزگای موسل هێنابوون
5- هه‌وڵدان بو هێنانی سۆپای عیراق بو ناوچه ناكۆكه‌كانی شاری موسل وده‌ركردنی هێزی پیشمه‌رگه‌و لاوازكردنی رۆڵ و پێگه‌ی كورد له‌م ده‌ڤه‌رانه‌دا.
6- درست كردنی ته‌نگژه‌و قه‌یرانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به مه‌ش ده‌یه‌ویت به‌ره‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی عێراق دژی كورد پێك بهێنرێت.به‌شیوه‌یه‌كی گشتی لیستی حه‌دبا به گوێره‌ی سیاسه‌ت و ئهجندهكهی مه‌به‌ستیه‌تی به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی خۆی به سه‌ر ناوچه دابراوه‌كانی شاری موسڵ له رێگه‌ی گه‌مه‌ی دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌وه، ته‌نگژه‌و قه‌یرانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان درست بكات. و دۆریش نییه كه ململانێیه‌كی به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ كورد به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌ڕێوه‌ی ببات به مانایه‌ی ناكرێت رۆڵی نوری مالیكی له‌م گه‌مه و هاوكێشه‌یه‌دا به هه‌ند وه‌رنه‌گرین. به‌تایبه‌ت به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌ندی له سه‌رچاوه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیرَاق له هه‌وڵدایه بو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتویی په‌رله‌مان لایه‌نه سوننه‌كان و به‌تایبه‌ت لیستی حه‌دبا په‌لكێشی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تیه بكات كه مه‌به‌سیه‌تی خۆی سه‌ركردایه‌تی بكات. بۆیه سه‌ركردایه‌تی كورد پێوسته زۆر به‌وردی پێشهات و هاوكێشه سیاسیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بخوێنێته‌وه وخۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌بكات .به تایبه‌ت ترس و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه بۆ جاریكی تر عیراق به ئاراسته‌ی ناوهندهكی سه‌نترالیزم ، خۆسهپینهرو هه‌ژمونگه‌را مل بنی وله لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت.
ماموستا له كۆلیژی یاسا‌و رامیاری، به‌شی سیاسی- زانكوی سه‌لاحه‌دین
Nawzad_81@yahoo.com