
پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردن دۆڕاون….فـه‌هـد گــرده‌وانـی
پارتی و یه‌کێتی
له هه‌ڵبژاردن دۆڕاوندهنگ بده به پارتی و یه‌کێتی ده‌نگ بده به نه‌وشێروان
سیاره‌ی مۆنیکاتان بۆ ده‌کا به تاکسی کوردستانتان بۆ ده‌کا وێرانههردوو حیزب له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 [ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت] دۆڕاون . ئه‌وانه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ی ده‌نگدان شه‌ڕیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی [ 49%و51%] بوو ، که هه‌ردوو به‌رێزان {جه‌وهه‌ر نامیق سالم و نه‌وشێروان مسته‌فا} تێدا به‌شداربوون و ئێستاکه خۆیان بۆ لیستی ڕیفۆڕمیست ناونووس کردووه .پارتی و یه‌کێتی پاش 17ساڵان ئه‌نجامی ده‌نگدانیان به کارێکی دیموکراسی زانی و رێگا ده‌ده‌ن به خۆیان و به خه‌ڵکی بێنه ناو یاری هه‌ڵبژاردن . ئه‌مه‌ش به چاوترسانی ئه‌مریکای داگیرکه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسێسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بپارێزێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا چاو له‌و دوو حیزبه سوورنهکاتهوه ، ئه‌وا ڕێگای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ناگرنه‌به‌ر و پێیان خۆش نی یه له‌وکاته‌دا ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت .
جاری پێشوو ڕێژه‌ی په‌نجا به په‌نجا بووه هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی و کاولکردنی ئه‌و کوردستانه ژێر ده‌سته ، که ڕژێمی به‌عس کاولیکردبوو و زیاتر له چوارهه‌زار دێی ته‌خت کردبوو . نزیکه‌ی دووسه‌دهه‌زار خه‌ڵکی تێدا ئه‌نفاڵ کردبوو ، شوێنی کیمیابارانکردن له ناوچه‌کان شوێنه‌واری مابوو .
شه‌ڕی ئه‌وکاته بووه هۆی کاولکردن و کوشتنی سه‌دان که‌سی قاره‌مان و نیشتمان په‌روه‌ر . ئه‌و ده‌نگانه‌ش بووه هۆی خۆ به‌زلزانین و خوێنڕشتینی یه‌کتر له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کورسی . هه‌ر ئه‌و په‌ڕله‌مانه تازه‌یه شه‌ڕی کوردکوژی کرده به‌ڕنامه‌ی خۆی و له‌ژێر چاودێری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان شه‌ڕی له دژی پ.ک.ک ڕاگه‌یاند ، یه‌که‌م ته‌قه‌ی کوردی حه‌ڵاڵ کرد له‌دژی کورد. ئه‌وکاته [نه‌وشیروان مسته‌فا] که‌سی دووه‌می یه‌کێتی بوو ، [جه‌وهه‌ر نامیق سالم]یش سکرتێری پارتی و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بوو . ئاخۆ لهبهڕنامهی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌و دوو زاده دان به تاوانه‌کانیان ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگیان پێ بدات ، یا ئه‌مانیش تۆپ به رابردوو وه ده‌نێن و خۆیان له‌و کارانه ده‌شۆنه‌وه که دووچاری ئه‌و میلله‌ته‌یان کرد .
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ، پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ده‌ست ناهێنن ئه‌گه‌ر بێت و کۆمیسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌می خۆی به دۆلاره‌کانی پارتی و یه‌کێتی چه‌ور نه‌کات . خه‌ڵکی له کوردستان له شار له دێ گله‌یی گه‌لێک زۆره و گه‌لێک که‌موکوڕی بۆ ئه‌و دوو حیزبه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که ئه‌مانه گوێ یان پێ ناده‌ن . هه‌نووکه بۆ راکێشانی ده‌نگ به دڵسۆزی یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و گوێ له‌وخه‌ڵکه ده‌گرن و ره‌نگه ماوه‌یه‌کی تر بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵکی زه‌ویش به‌سه‌ر خه‌ڵک دابه‌ش بکه‌ن هه‌ر بڵێی زه‌وی کوردستان تاپۆی موڵکی پارتی و یه‌کێتی یه . ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنمان بینی له شاری موسڵ ، چۆن پارتی و یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی [شاری موسڵ] وهلکران و بوونه هۆی مه‌ترسی ژیان بۆ خه‌ڵکی کورد . یه‌کێک ده‌نگی هیناوه [ئه‌سیل نوجیفی] کۆنه به‌عسی و که‌س نازانێت کێ یه ، که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی نه‌یانتوانی خه‌ڵکی موسڵ به‌لای خۆیان ڕاکێشن و نه‌یانتوانی له شوێنی ئهوکۆنه به‌عسی یه شۆڤینی یه کاندێتی خۆیان یان یه‌کێکی باش سه‌ربخه‌ن ، ئه‌گه‌رچی له‌دوای روخانی سه‌دام حسین ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووحیزب له موسڵ له‌ناو کورده‌کان گه‌لێک به‌هێزبوو . ئه‌ی باشی له که‌رکوکی بریندار خه‌ڵکی چۆن ده‌نگ به‌وانه ده‌دات که ماده‌ی 140ی بۆ ماوه‌ی چوارساڵ بهدواخست و هیچ گۆڕانێکی بۆ نه‌کرد و هه‌تا ئه‌مڕۆش بۆی ناکرێت پۆلیسێک دابمه‌زرێنیت له خه‌ڵکی که‌رکوک ، له هه‌مانکاتدا بۆ دڵخۆشکردنی خه‌ڵکی که‌رکوک سه‌رکرده‌ی کوردی هه‌وڵیش ده‌دات کورد بخاته ریزی تورکمان و عاره‌ب و ڕێژه‌ی 32% ی بۆ دابین ده‌کات و که‌رکویش ناخرێته‌وه سه‌ر کوردستان و جارێ ناکرێته پایه‌ته‌ختی کوردستان . هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان به هۆشیاری یه‌وه ده‌نگ بده‌ن بهولیستانهی که ده‌توانن خزمه‌تیان پێشکه‌ش بکه‌ن و لهودهردهسهری یه‌وه رزگاریان بکه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو میلله‌تێک چاره‌نووسمان دیاربێت و به‌مافی ڕه‌وای خۆمان بگه‌ین ، دیاره به‌رنامه‌ی ئه‌و لیستانه ده‌بێت مافه‌کانی خه‌ڵکی تێدا ره‌نگبداته‌وه و خه‌ڵکی بگه‌ینیته ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری و ستراتیژی یه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان بکات .
که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگهێنانی پارتی و یه‌کێتی واته دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردن و ده‌بێت شوێن بۆ ئه‌وکه‌سان چۆڵ بکه‌ن که ده‌توانن خزمه‌تی گه‌ل بکه‌ن . ئه‌و دوو حیزبه سه‌رمایه‌ی کوردستان و ئابووری کوردستان و داهاتی کوردستانیان خستبووه ژێر ده‌ستی خۆیان و ئه‌وه‌تا هه‌تا ئه‌مڕۆکه خه‌ڵکی کاره‌بای نی یه و ئاوی پاکی نی یه و ناتوانێت له‌کات و وه‌ختی خۆیدا نه‌شته‌رگه‌ری بکات و بچیته لای دکتور و ده‌رمانی باش وه‌ده‌ست بهێنێت ، خه‌ڵکی هه‌ژار وکه‌مده‌رامه‌ت و فه‌قیر چۆن جاره‌کی تر ده‌نگ بۆ ئه‌و هه‌موو دزوگهندهڵسزانه ده‌دات . گۆڕانکاری له په‌ڕله‌مان و هاتنی ده‌نگی تازه ده‌بێته هۆی ئاوادانکردنه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی کوردستان . لیسته‌کان ده‌بێت پێدابگرن که میلیشیای ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت نه‌ک میلیسیای پارتی و یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه‌کانی دوور له میلیشیا بتوانێت به‌بێ ترس حکومرانی بکات و یاسا سه‌روه‌ر بکات .فـه‌هـد گــرده‌وانـی 12/5/2009ستۆکهۆڵم