
کورد تاوانبار نیه تا عه‌فو بکرێت!…..ئه‌یوب ڕه‌حمانی
کورد تاوانبار نیه تا عه‌فو بکرێت!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
rahmayub@yahoo.de
ئه‌م وتاره‌م له په‌راوێزی بڵاوکراوه‌ێکی ئه‌م دوواییانه‌ی ڕێکخراوی پارێزگاری له مافی مرۆڤی کوردستان نوسیوه، نامه‌ێک بۆ عه‌لی خامه‌نه‌یی دیکتاتۆڕی ئێران، که له ڕێکه‌وتی (11ی مانگی مای له تاران) نوسراوه و له ماڵپه‌ڕی ئینسانیه‌تدا بڵاو کراوه‌ته‌وه و کۆپیێکیشی به ده‌ست من گه‌یشتووه! له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌یبیننه‌وه: (http://insannorg.accounts.combell.net/article.aspx?fld=data&id=132)بیره‌وه‌ریێکی کورتی داگیرکردنی کوردستان
وه‌دی نه‌هاتنی مافی مرۆڤی کوردان له کوردستان، له زادگا و نیشتمانی کوردان، یه‌ک له‌و هۆیانه‌ن که له کوردستانی داگیرکراودا شه‌ڕ و ناکۆکی هه‌بووه و هه‌یه. هه‌مو ده‌زانین که نیشتمانی کوردان به دوا شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا و به پێی بڕیارنامه شوومه‌که‌ی لۆزان له 24.07.1923ی زایینی دابه‌شکرا و نیشتمانی کوردان به سه‌ر پێنج وڵاتی تهمهحکار و ڕه‌زیل و مرۆڤ کوژدا به‌ش به‌ش کرا. یه‌ک له خاڵه‌کانی بڕیارنامه شوومه‌که‌ی لۆزان ئه‌وه بوو که به دوا ته‌قسیمی کوردستان مافی شارومه‌ندی ده‌ره‌جه یه‌ک به کوردان له چوارچێوه‌ی وڵاته‌کاندا بدرێت. مافی شارومه‌ندی ده‌ره‌جه یه‌ک به‌و مانایه‌یه که کوردیش بۆی هه‌بێت خۆی بۆ سه‌رۆک کۆماری، ئوستانداری، فه‌رمانداری، شاره‌داری، وه‌زاره‌ته‌کان، پاڕله‌مان و هتد کاندید بکات و به بێ هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێک و به بێ فیلتر کران و به پێی ده‌نگ هێنانه‌وه بتوانێت له هه‌ر پۆستێکدا له گه‌ڵ فارسێک، ئازهریێک، بهلوچێک و عه‌ڕه‌بێک و هتد بۆ نمونه له ئێران یه‌کسان بێت. کوردیش بتوانێت وه‌ک فارس و ئازه‌ری بۆ نمونه له مه‌شهه‌د ببێته فه‌رماندار، هه‌ر وه‌ک چۆن ئازه‌ری و فارس له کوردستان ده‌بنه فه‌رماندار و هه‌مو کاره‌ن. هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و ئایینی به هیچ جۆرێک بوونی نه‌بێت و هه‌مو گه‌لان له چوار چێوه‌ی ئێران خاوه‌ن ماڵ بن زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتوریان ئازاد بێت و نه‌ک بن ده‌سته و ژێر ده‌سته‌ی گه‌لێکی دیکه بن و سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان پێشێل بکرێت!
وه‌ک هه‌مومان و له‌وانه ئه‌ندامانی ڕێکخراوی پارێزگاری له مافی مرۆڤی کوردستانیش ده‌زانین و له نامه‌که‌یاندا بۆ دیکتاتۆڕی ئێران ئیشاره‌یان به چه‌ند خاڵێکی کردووه، وڵاتی ئێران ئێستاش و له ڕابردووش‌دا به ده‌ست دوو قه‌ومی فارس و ئازه‌رییه‌وه و به ئایینی شیعییه‌وه حوکمڕانی کراوه و ده‌کرێت. نیشتمانی کوردان و گه‌لی کوردستان به درێژایی 85 ساڵ داگیر کرانییه‌وه سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی لێ زه‌وت کراوه و دایمه و ده‌رهه‌م به زۆر و سه‌رکوت داپڵۆسێنراوه. سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی نیشتمانی هه‌زاران ساڵه‌ی کوردان و ته‌نانه‌ت ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی ڕۆژانه و به درێژایی داگیر کرانییه‌وه ده‌دزرێت و به به‌ر چاوی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه له کوردستان ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه و ده‌فڕۆشرێن، به‌ڵام له ده‌ستکه‌وتی فڕۆشتنی سامانه‌کانی، له سه‌دا یه‌کیشی بۆ ئه‌م گه‌له مه‌سره‌ف ناکه‌نه‌وه. ده‌لیلی زۆر قاییم و حاشا لێ نه‌کراو بۆ ئه‌م وتانه‌م، کوردستانێکی کاولکراو و بێ کارخانه و بێ ده‌ر و په‌یکه‌ره که لاوه‌کانی ناچارن بۆ به ده‌ست هێنانی بژیوی خۆیان و که‌س و کارییان ڕه‌وانه‌ی شاره ئازه‌ری و فارس نشینه‌کانی وه‌ک ته‌ورێز و تاران و که‌ره‌ج و ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د و هتد ببن. به بنه‌ماڵه‌وه ئاواره‌ی کورهپهزخانهکان ده‌بن و منداڵانیان به جێگای ئه‌وه‌ی که بخوێنن، ئاجور ده‌بڕن! کچان و کوڕانی جه‌حێڵی کورد به جێگای خوێندن و دڵداری و لاویه‌تی توشی هه‌زاران شتی خراپ ده‌بن و ئه‌م لاوه کوردانه که ده‌بنه کرێکاری موهاجیر له‌و شارانه سوکترین و که‌م ئه‌رزشترین و که‌م داهات ترین کاره‌کانیان پێ ده‌سپێردرێت و زۆر جاران مافه‌کانیان ده‌خورێت و پێشێل ده‌کرێت، به بێ ئه‌وه‌ی که مهڵبهندێکیان هه‌بێت که په‌نای بۆ به‌رن و له‌وێ داوای مافه‌کانیان بکه‌ن و مافییان پارێزراو بێت! به بێ ئه‌وه‌ی که بیمهێکی ڕوداو (حادیسه)، ده‌رمانی، بێ‌کاری و هتدیان ببێت! به بێ مافی سهندیکایستی و ڕێکخراوه‌یی و هتد..!
حاشا له‌وه ناکرێت که خاک و زێدهگای کوردان به هێزی نیزامی داگیر کراوه. بوونی هێزێکی نیزامی له هه‌ر وڵاتێک‌دا، ته‌نیا ئه‌و کاته به داگیرکه‌ر ناناسرێت که ئه‌و هێزه بێگانه به ئیراده‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌وێ بوونی هه‌بێت، نه‌ک به زۆر و شه‌ڕ و کوشتار خۆی داسهپاندبێت. هه‌مومان دازانین که کۆماری ئیسلامی چلۆن له 28ی گه‌لاوێژی 1358دا هێرشی نیزامی له ئاسمان و له ئه‌رزه‌وه بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ست پێ کرد و به خوێنڕشتن و کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌کان خۆی له کوردستان داسه‌پاند و ئێستاش ڕۆژانه به تۆقاندن و گرتن و کوشتن هه‌مو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و گه‌له ژێر پێی ده‌نێت و تا به ئه‌مڕۆکه‌ش حازر نه‌بووه که گه‌لی کوردستان وه‌ک شارومه‌ندێکی ده‌ره‌جه یه‌ک وه‌ک فارس و ئازه‌ری حیساب بکات.
هه‌مومان ده‌زانین که شه‌ڕی به‌رگری له کوردستان به دووا هێرشی نیزامی ئه‌و ڕژیمه تۆتالیتێرهدا ده‌ستی پێ کرد. کورد ئه‌و کاتیش چه‌ندین که‌ڕه‌ت چووه پای مێزی موزاکره و دانوستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕژیمه له‌و دانوستانانه ته‌نیا به مه‌به‌ستی کات کڕینه‌وه و خۆ دووباره ته‌یار و موجه‌هه‌ز کردنه‌وه و به مه‌به‌ستیی شناسایی و ئه‌مانه که‌ڵکی وه‌رده‌گرت و له ئاکامدا ئه‌به‌ده‌ن بۆی گرنگ نه‌بو که وتووێژه‌کان تا کوێ ڕۆشتونه پێش و داخوایه‌کانی گه‌لی کوردستان چین و چۆن باس ده‌کرێن. هه‌ر که ته‌یار ده‌بونه‌وه، هێرشه‌کانیان هه‌مدیسان له ئاسمان و له ئه‌رزه‌وه ده‌ست پێ ده‌کرده‌وه و هێنده‌یان درێژه پێ دا، تا هه‌مو کوردستانیان داگیر کرد و هێزی نیزامی و سپایی و ئیتیلاعاتی و هێزی تۆقاندن و کوشتن و بڕینیان داسه‌پاند و بۆ ئه‌م مهبهستانهشیان له هیچ جۆره تۆپ باران کردنێکی ناو شاره‌کان خۆیان نهدهبویڕا. بۆ ئه‌وان گرنگ نه‌بو که چه‌نده کورد یا چه‌نده ژن و منداڵ ده‌کوژرێن و ته‌نانه‌ت تا زیاتر بکوژرانایه، به قازانجی خۆیانیان ده‌زانی، به‌ڵکو بۆ ئه‌وان داگیر کردنی هه‌مو ناوچه‌که به بێ یه‌ک بست که‌م و کوڕی گرنگ بوو و له ئاکامدا به پاشه‌کشه‌ی ئه‌خلاقی هێزی پێشمه‌رگه، هێزی دوژمن سفه‌تی داگیرکه‌ر توانی خۆی به ته‌واوی تا به ئه‌مڕۆکه‌ش داسه‌پێنێت!نامه‌که‌ی ڕێکخراوی پارێزگاری له مافی مرۆڤی کوردستان، بۆ خامه‌نه‌یی دیکتاتۆڕی ئێران
له‌وه‌ی که ڕێکخراوی مافی مرڤی کوردستان خزمه‌ت به گه‌لی کوردستان ده‌کات، هیچ شک و گومانێکی تێدا نیه و تا ئێستاش له‌م بوارانه‌دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یان، به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه له زۆر بواردا کارییان کردووه و جێگا ده‌ست و په‌نجه‌یان دیاره و زۆریشیان به‌های قورسییان داوه، که به جێگای خۆی جێی ڕێزلێنان و قهدردانیی و سپاس و پێزانینه و جێگای خۆیه‌تی که ده‌ستی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌ندامانی به‌گه‌رمی بگوشرێت و بۆ خزمه‌ته بێ وێنه‌کانیان ڕێزی تایبه‌تییان لێ بگیردرێت. به‌ڵام کاتێک ڕێکخراوێک که ئه‌رکی مه‌ده‌نییه‌ت و پارێزگاری له مافی مرۆڤه، خۆی تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌کات و له سه‌ر ڕه‌یله دیاریکراوه‌که‌ی خۆی لاده‌دات، خێرا تووشی هه‌ڵه ده‌بێت که هه‌ندێک جار جوبران ناکرێته‌وه، هه‌ندێک جار بڕیاری نابه‌جێ ده‌دات و هه‌ندێک جار کاری سه‌ره‌ڕۆ ده‌کات. بۆیه وه‌ها ڕێکخراوێک پێویسته که هه‌ر کارێک ڕو به ده‌ره‌وه ده‌کات، پێشتر به ته‌واوی بیری لێ کرابێته‌وه و هه‌مو لایه‌نه‌کانی قه‌زیه‌که هه‌ڵسه‌نگێندرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا توشی هه‌ڵه بون که‌متر ڕوو ده‌دات!
دیاره ئه‌رکی ڕێکخراوێکی مافی مرڤی ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه له بوونی دیکتاتۆڕێک و هێزێکی به زۆر داسه‌پاو بگرێت. عه‌لی خامه‌نه‌یی دیکتاتۆڕێکه که به زۆری سه‌ر نێزه و به تاقی ته‌نها له ئێران به ناوی ئایینی شیعه و ویلایه‌تی فه‌قیی و نوێنه‌ری خودا له سه‌ر ئه‌رز، به بێ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک هه‌ڵیان بژاردبێت و ده‌نگییان پێی دابێت، حوکمڕانی یا با بڵێین خه‌لافه‌ت ده‌کات به سه‌ر حه‌فتا وپێنج میلیون مرۆڤدا. ئه‌م دیکتاتۆڕه که له ئاخره‌کانی ته‌مه‌نه نیگریسهکهیدا به سه‌ر ده‌بات، وڵاتێکی وه‌ک ئێرانی له بواری فه‌رهه‌نگییه‌وه سه‌دان ساڵ بۆ پاشه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه و له بواری پیشه‌سازییه‌وه ئه‌وه‌شی که هه‌یبو نه‌یماوه. له ناوخۆی ئێرانی ئیسلامی به فه‌رمانڕه‌وایی و دیکتاتۆڕی مه‌هدی مهوعودهوه که عه‌لی خامه‌نه‌ییه، هه‌ژاری و نه‌داری و ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و ته‌وه‌ڕوم و ئیعتییاد و دزیی و قه‌تڵ و فه‌ساد و کوشتن و ئێعدامی لاوان و گه‌وره‌ساڵان و سه‌نگسار و ده‌ست بڕین و چاو ده‌رهێنان و ئه‌سید ڕژاندن به سه‌ر و چاوی کچان و خۆسوتاندنی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان و ئه‌وه‌ی خراپه‌یه و خودا پێی ناخۆشه ڕۆژانه زیاد ده‌که‌ن، ئه‌مه ناوی حکومه‌تی عه‌دڵی ئیسلامییه که ئه‌و دیکتاتۆڕه بۆ خه‌ڵکی دروست کردووه، ئیتر دزییه‌کانی حکومه‌تیی و دار‌و و ده‌سته خۆییه‌کانیان به لای خۆی و ئه‌ویش باسێکی دیکه‌ی دور و درێژه که هه‌مومان ده‌یزانین و ڕۆژانه شاهیدین و هه‌روه‌ها پشتیوانی کردن له تێرۆڕیزمی جیهانیش به سامانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانیش به جێگای خۆی مهقولهێکی دور و درێژه که زۆر باسی کراوه!
ئایا ڕێکخراوێک که پارێزگاری له مافی مرۆڤ ده‌کات، شایانی ئه‌وه‌یه که نامه بۆ وه‌ها دیکتاتۆڕێکی مرۆڤ کوژ بنێرێت و ئه‌رج و شه‌ئن و مه‌قامی خۆی تا ئه‌وه‌نده بێنێته خواره‌وه و عالیجه‌ناب، عالیجه‌ناب بکات؟ ئایا مه‌گه‌ر مافی مرۆڤ به‌و مانایه نیه که هه‌مو مرۆڤێک له گه‌ڵ ئه‌ویتر و ئه‌ویتر یه‌کسانن؟ ئه‌ی که‌واته بۆ ده‌بێت عه‌لی خامه‌نه‌یی جهنابێکی عالی بێت، واته له هه‌مووان گه‌وره‌تر؟ نه‌ده‌کرا بنوسن ئاغای خامه‌نه‌یی؟
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له به‌شێک له نامه‌که‌دا بۆ دیکتاتۆڕی ئێران ده‌نوسن: " عالیجناب همانگونه که مطلعید، سرزمین به هم پیوسته مردم کرد در چند سده گذشته بر مبنای منافع استعمارگران تقسیم شد و امروز تنها یک چهارم از جمعیت 35 میلیون نفری و سرزمین چهارصد هزار کیلومتری محل سکونت شان در چارچوب مرزهای ایران باقی مانده است. " واته: پییاوه زۆر به‌رزه‌که به‌و جۆره‌ی که ئاگاداریت، نیشتمانی پێکه‌وه گرێ خواردوی کورد له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردودا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئیستیعمارگهرهکان دابه‌ش کرا و ئه‌مڕۆکه ته‌نیا یه‌ک له چواری حه‌شیمه‌تی 35 میلیۆنی و نیشتمانی چوارسه‌د هه‌زار کیلۆمه‌تری شوێنی زێدییان له چوار چێوه‌ی مه‌رزه‌کانی ئێران‌دا ماوه‌ته‌وه.
له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا کورده‌کان 35 میلیۆنن یا زیاتر و ئایا ئه‌م نیشتمانه چوارسه‌د هه‌زار کیلۆمه‌تره یا زیاتر هیچ مشت و مڕێک ناکه‌م و له‌م بواره‌دا ئامارێکی فه‌رمی به‌ده‌سته‌وه نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هاووڵاتیانم له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌فه‌رمون ته‌نیا یه‌ک له چواری کوردستان له چوار چێوه‌ی مه‌رزه‌کانی ئێران‌دا ماوه‌ته‌وه، جێگای مشت و مڕه و ئه‌مه ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێت. ئایا ده‌تانه‌وێت بفه‌رمون که کوردستان هه‌ر هه‌مو هی ئێرانه و نه‌ک ئه‌و یه‌ک له چواره‌ی ئێستا که داگیری کردووه؟ له‌م بواره‌دا پێم وابێت که ئه‌وه نه ئێوه‌ن که ده‌توانن ئه‌و بڕیاره بده‌ن و نه منیش و نه که‌سی تریش. هه‌ر کام له ئێمه خاوه‌نی ده‌نگێکین و له ڕێفڕاندۆمێکی ئازاد‌دا له هه‌ر پێنج پاڕچه‌که‌ی کوردستان، ئه‌گه‌ر بکرێت، هه‌ر که‌س ده‌توانێت ده‌نگی خۆی به ئێرانی بوون یا کوردستانیی بوون بدات. به‌ڵام به ته‌ئکید نه له بواری مێژوویی‌دا و نه له بواری فه‌رهه‌نگییدا و نه له بواری ئایینیی دا و نه له بواری زمانه‌وانیدا و نه له بواری ڕه‌گه‌زییه‌وه و نه له بواری ناوچه‌یی و مهنتهقهییهوه، کورد له گه‌ڵ فارس و ئازه‌ری یه‌ک نین و جیاوازییان هه‌یه. دیاره وه‌ک مرۆڤ هه‌مومان هه‌ر مرۆڤین و له‌م بواره‌دا هیچ ڕکهبهرایهتییێکم نیه و ڕێزی هه‌مو گه‌ل و قه‌ومێکم لا گرنگه، به‌ڵام ئازه‌رییه‌کان که ئه‌مڕۆکه له حکومه‌ت و ئابوری ئێران‌دا هیچ که‌م و کوڕیێکیان نیه و هه‌رگیز له ئێران نه‌چه‌وساونه‌ته‌وه، هه‌موی نۆسه‌د ساڵه کۆچییان کردۆته ئه‌و ناوچانه و ئارییایش نین، به‌ڵکو له مهغولهکانن. فارسه‌کان پێشتر خاوه‌نی ئه‌سڵی و سه‌ره‌کی ئێران نه‌بونه، به‌ڵکو ئێرانی ئه‌مڕۆکه و زۆر ناوچه‌ی ده‌ورو به‌ریشی به ده‌ست کورده‌کانه‌وه یا با بڵێین ماده‌کانه‌وه بووه و ئه‌و ئیمپێڕاتوریهته ماده‌کان گه‌شه و په‌ره‌یان پێ دا و دواتر پارس که ئه‌وانیش ئاریاین بوونه خاوه‌نی و له ئه‌ساسدا داگیریان کرد و تا به ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر به داگیرکراوی ماوه‌ته‌وه. ئێستا کورد له ئێرانیش ده‌گوزه‌رێت و ته‌نیا به کوردستان ڕازییه، به‌ڵام ئێوه‌ی به‌ڕێز به زۆر به ته‌مان کورد بکه‌نه‌وه به ئێرانی؟ ئه‌مه له خزمه‌ت کامه مرۆڤی کورد دایه؟ ئایا مه‌گه‌ر یه‌ک له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆ نوسین یا به فارسی "حق تعین سرنوشت" نیه؟ پێتان وایه که ئه‌گه‌ر ڕێفڕاندۆمێکی سه‌ربه‌ست به بێ هێزی تۆقێنه‌ری داگیر که‌ر و به بێ هه‌ڕه‌شه و ته‌هدیدی دواڕۆژ له کوردستان به‌ڕێوه بچێت، ئایا گه‌لی کوردستان ده‌نگ به مانه‌وه له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا ده‌ده‌ن؟ یا نه‌خێیر داوای سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی یا به فارسی "استقلال و آزادی" ده‌که‌ن؟ ئایا پێتان وایه که کورد ناتوانێت خۆی وڵات و نیشتمانه‌که‌ی به‌ڕێوه به‌رێت و حه‌تمه‌ت عالیجهنابێکی دیکتاتۆڕ ده‌بێت به سه‌ریه‌وه بێت؟ ئه‌ی مافی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆ نوسین، مافی ده‌نگدان، مافی هه‌ڵبژاردن، مافی کاندیداتۆڕی و هتد. به چ ماناێکن؟
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستم له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که ئه‌مڕۆکه بۆخۆیان له کوردستان ناتوانن به زمانی زگماکی خۆیان که کوردیه بنوسن و ناچارن به زمانی داگیرکه‌ر بنوسن، له خواره‌وه‌تری نامه‌که‌یاندا بۆ دیکتاتۆڕی ئێران ده‌فه‌رمون: " آزاد ساختن مردم کرد از رنج و تبعیض و ستم و…… تحقق خودمختاری اقوام و ملل را تسهیل و احترام به این حق را طبق منشور ملل متحد رعایت کند" واته: ئازاد کردنی خه‌ڵکی کورد له ئازار و هه‌ڵاواردن و زوڵم و …. ئاسانکاری بۆ به‌ده‌ست هاتنی خودموختاری قهومگهل و گه‌له‌کان و حورمه‌ت دانان بۆ ئه‌م مافه به پێی به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن"
ئالێره‌شدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داواکاریه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له لایه‌ن خۆیانه‌وه یه‌ک لایه‌نه تا حه‌دی خودموختاریێک دێننه خواره‌وه و گه‌لی کوردستان که به درێژایی ته‌مه‌نی نگریسی کۆماری ئیسلامی له دژی ئه‌و نیزامه دیکتاتۆڕیه بۆ وه‌دی هاتنی ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌بات و شۆڕشی کردووه و له‌م بواره‌دا ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته گیانیان فیدای ڕێبازه به‌رز و پیرۆزه‌که‌یان کردووه، هه‌مو به فه‌رامۆشی ده‌سپێردرێت و هاوکات سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤی کوردیش که ئه‌وه‌یه که بۆخۆی له ڕێفڕاندۆمێکی سه‌ربه‌ستدا و به ئیراده‌ی سیاسی خۆی دیاری بکات که چی ده‌وێت، ئه‌م مافه‌شی به شێوه‌ی خودکار لێ زه‌وت ده‌کرێت و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که نابێت بڕیاری سیاسی له‌خۆیه‌وه ده‌ربکات، کورد بۆ خودموختاری له ژێر ئیراده‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆڕی مه‌رکه‌زی داوه‌ت ده‌کات و ئه‌مه له حاڵێکدایه که حیزبه ئوپۆزیسیۆنه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی شۆڕش و خه‌بات له کوردستانیش ئه‌م مهرحهلهیان پشت گوێ خستووه و ئه‌وانیش یه‌ک لایه‌نه و له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئێستا هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که سیسته‌می فیدڕاڵی له داهاتوی ئێران‌دا پیاده بکه‌ن. له‌م ناوه‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌ی که ڕێزی لێ نه‌گیراوه و مافه‌کانی له به‌ر چاو نه‌گیراوه، گه‌لی کوردستان یان با بڵێین مرۆڤی کورده!
له کۆتایی نوسراوه‌که‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان چوار خاڵ وه‌ک داخوازی له دیکتاتۆڕی ئێران ڕیز کراون و داوا له دیکتاتۆڕ کراوه که به وته‌ی ئه‌وان جه‌نابی وه‌ک باڵاترین مه‌قامی ڕێزداری وڵات گه‌وره‌یی بکات و کورد ببه‌خشێت و عه‌فویان بکات و عافووات بات و مافی خوێندن و نوسینی کوردی ده‌ربکات و هتد..
جارێکه له پێش هه‌مو شتێکدا ئه‌مه بڵێم که کورد نه جه‌نایه‌تکارن، نه شه‌ڕ ههڵگیرسێنهرن، نه خاک و وڵاتی که‌سییان داگیر کردووه، نه زمانی خوێندن و نوسینی که‌سیان قه‌ده‌غه کردووه، نه ئیراده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لێکی دیکه‌یان ژێر پێ خستووه، نه گه‌لێکی دیکه‌یان کۆمه‌ڵکوژی یا خۆ نه‌سل کوژی یا جێنۆساید کردوه و نه هیچی دیکه‌ش. گه‌لی کوردستان ته‌نیا تاوانێک که کردبێتی داوای مافی چاره‌نوسی خۆی، که له بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه، کردووه، پارێزگاری له حه‌یسیه‌تی خۆی کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه تاوانن، با ئێمه هه‌ر تاوانبار بین. ئه‌وه عه‌لی خامه‌نه‌یی نیه که ده‌بێت کورد عه‌فو بکات، به‌ڵکو ئه‌وه کورده که ده‌بێت ئه‌و دیکتاتۆڕه تاوانباره عه‌فو بکات. ئه‌وه کورد نیه که ده‌بێت له پشت مێزی موحاکه‌مه دابندرێت و مه‌حکه‌مه بکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه کۆماری ئیسلامیی و ده‌ست و پهیوهندهکانیهتی که ده‌بێت له پشت مێزی موحاکه‌مه دابندرێت و قه‌زاوه‌تی له سه‌ر بکرێت، که به ناوی ئایین و ئیسلامه‌وه و به ناوی ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێرانه‌وه 10 میلیۆن کوردی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی خۆی بێ به‌ش و مه‌حروم کردووه، به‌ڵام وه‌ک شتێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان جێگای تاوانبار و بێ تاوانی لێ تێک چووه و ئه‌و بڕیارگهلهی که له‌و نامه‌یه‌دا یه‌ک لایه‌نه داویانه، بڕیارگه‌لێکی که‌م بایه‌خ و سوک و بێ بنه‌مان و پێویسته له داهاتودا له کاتی ده‌ر کردنی هه‌ر بڕیارێکی له‌م چه‌شنه، زیاتر له قوڵاییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد بڕوانن و ئه‌وه‌نده‌ش به ته‌ئکید بزانن که گه‌لی کوردستان پێویستیان به عافواتی دیکتاتۆڕ نیه و له ڕابردودا سه‌لماندویه‌تی که هه‌ر کاتێک بهندیخوێنی پانتؤڵی دیکتاتۆڕ شل بووبێته‌وه، ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌م گه‌له له سه‌ر قوڕقوڕاچکهی دیکتاتۆڕ سه‌وز بون و وڵاتی خۆیانیان گرتۆته‌وه ده‌ست خۆیان و له داهاتوشدا هه‌ر وا ده‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م جاره‌یان ئه‌م دیکتاتۆڕه به پێچه‌وانه‌ی مێژو و له به‌ختی خراپی کورد، ته‌مه‌نی نوحی هه‌بێت!! که ئه‌مه‌ش مومکین نیه و ته‌مه‌نی ڕه‌شی دیکتاتۆڕ و دیکتاتۆڕییه‌ت له ئێران به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات و ئاسۆی دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان ڕوونه و ئه‌مڕۆکه هه‌مومان له زه‌مه‌نی کۆمۆنیکاسیۆنی خێرا و سه‌ته‌لایت و گڵۆباڵیزمدا ده‌ژین. ته‌مه‌نی خه‌ڵک فریودان و شت له خه‌ڵک شاردنه‌وه و له به‌ند کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵک به سه‌ر چووه. ته‌نیا کافییه کۆماری ئیسلامی یه‌ک تل بدات و خه‌ڵک ئیراده بکه‌ن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئیتر ئه‌و کۆماره ئێوه خۆش!
23ی بانه‌مه‌ڕی 2708