گه‌نده‌ڵی، كرمی سه‌ره‌خۆره‌ی وه‌ڵات
گه‌نده‌ڵی، كرمی سه‌ره‌خۆره‌ی وه‌ڵات
شاسوار مامه
Shaswar.press@yahoo.comگه‌نده‌ڵی، ڕه‌نگه له یه‌كه‌م تێڕوانیندا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به بابه‌تێكی تازه بێته به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ناو مێژوودا بگه‌ڕێین و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بكه‌ین، واته گه‌نده‌ڵی له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه نه‌ك له ڕووی ده‌سته‌واژه‌ی به‌كارهاتوو سه‌یربكه‌ین، ده‌بینین ئه‌م بابه‌ته مێژوویه‌كی زۆر دوور و كۆنی هه‌یه، ڕه‌نگه په‌یوه‌ست بێت به سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، زۆر له توێژینه‌وه‌كان بوونی گه‌نده‌ڵی و تۆمار كردنی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی زۆر كۆن به‌پێی ئه‌و دیكیۆمێنته كۆنانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه له یاساكانی وه‌ك حامورابی و تا ده‌گاته یۆنانی و فیرعه‌ونیه‌كانیش، باس له‌م گه‌نده‌ڵییه كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی سنووری وه‌ڵاتانی به‌زاندووه و بۆته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر وه‌ك كێشه‌ی كۆیله و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بازرگانی كردن به مرۆڤ و جیاكاری و …هتد، له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕووخساره تازه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی خستۆته گه‌ڕ بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م كێشه‌یه، گه‌نده‌ڵی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی، هه‌ر له وه‌ڵاته پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته هه‌رێم و وه‌ڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌ده‌ست ئه‌و دیارده‌یه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی له وڵاتێكه‌وه بۆ وه‌ڵاتێكی تر جیاوازه. دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه به(كرمی سه‌ره‌خۆره‌ی وه‌ڵات) داده‌نرێت، كرمێك كه هه‌موو داهات و به‌رهه‌می وه‌ڵات ده‌خوات و ورده ورده وه‌ڵات به‌ره‌و كه‌می خوێن و شێرپه‌نجه‌ی ئابووری ده‌بات. گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له‌و هۆكاره هه‌ره كاریگه‌رانه‌یه كه هه‌میشه وه‌ڵات دوا ده‌خات له پرۆسه‌ی پێشكه‌وتن و به‌ره‌و دواوه‌ی په‌لكێش ده‌كات. وه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ فریای هیچ ناكه‌وێت و هیچ شتێكیش به‌شی ناكات. گه‌نده‌ڵی نه‌ك هه‌ر ته‌نها سیسته‌می ئابووری وه‌ڵات ئیفلیج ده‌كات، به‌ڵكو سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و ئیداری و سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییش دووچاری نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه ده‌كات و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ نادات بكه‌ونه سه‌رپێ و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن. له‌به‌ر ئه‌وه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به زۆر شێوه پێناسه‌ی بۆ كراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی گوزارشت له‌و دیارده‌یه بكه‌ین، ئه‌وا له ڕووی زمانه‌وانی گه‌نده‌ڵی بریتیه له شتێكی خراپ یان نادروست، بریتیه له ده‌رچوون له یاسا و ڕێساكانی ئه‌خلاقی و لادان له ره‌فتاری راست و دروست، بریتیه له ئیستغلال كردنی ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، كه‌واته به‌گشتی گه‌نده‌ڵی بریتیه له وه‌ده‌ست هێنانی سوودی تاكه‌كه‌سی و دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی خودی و خراپ به كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ سوودی تایبه‌تی یان تاكه‌كه‌سی، ئه‌وه‌ش بریتیه له سوود وه‌رگرتن له و ده‌سه‌ڵاته‌ی یان ئه‌و زانیارییه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستیه‌تی ، كه زۆر جار بۆ سوودی خودی خۆی یان خزمه‌كه‌ی، یان هاوڕێیه‌كه‌ی یان هاو حزبه‌كه‌ی یان ئاینه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانه. گه‌نده‌ڵی زۆر جۆری هه‌یه به‌ڵام گه‌نده‌ڵی ئیداری زیاتر قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و ده‌كرێ بڵێین كوشنده‌ترینیانه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به تایبه‌تی پێناسه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ئیداری بكه‌ین ئه‌وا: بریتییه له به‌كارهێنانی خراپی ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌ت ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمی یان داواكردنی یان ئاماژه‌دان یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری داوا كردن له ڕێگه‌ی ئیستغلال كردنی ده‌سه‌ڵاته وه‌زیفیه‌كه‌ی. گه‌نده‌ڵیش هه‌ر به ده‌سه‌ڵات ناكرێت به‌ڵكو تاكیش ده‌گرێته‌وه. گه‌نده‌ڵی به گشتی ده‌شێت به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز پێناسه بكرێت، له هه‌موو ئه‌و پێناسانه به‌رفراوانتر ئه‌وه‌یه كه(ڤایتۆ تانزی) كردوویه‌تی، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست گوێنه‌دانه به بنه‌مای په‌یڕه‌وكاری به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه خۆی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌یه سوودمه‌ند بن له‌و ڕه‌فتاره. بنه‌مای په‌یڕه‌وكاری ئه‌وه ده‌خوازێت كه له بڕیارداندا په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كان یان هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی تری نێوان به‌شدارانی مامه‌ڵه‌كه كاریگه‌رییان نه‌بێت، ئه‌م بنه‌مایه به‌شێكه له كاركردنی بازاڕی ته‌واو كه به بازاڕێكی دوور له بازاڕی به كه‌سی كرا‌و پێناسه ده‌كرێت. به گشتی زۆر لایه‌ن ده‌توانن به‌شداربن له‌م دیارده‌یه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌سه‌ڵات داران: گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌نێو گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت ڕووده‌دات و دزه ده‌كاته نێو پڕۆژه و به‌رنامه گه‌وره‌كانی حكومه‌ت. حكومه‌ت زۆرجار سوودی دارایی زۆر گه‌وره ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆمپانیا گه‌وره تایبه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ستی خاوه‌نێتی و به‌خشیشی حكومه‌ته‌وه. به‌رتیل كاری قۆرخكردن ده‌گوازێته‌وه بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ره تایبه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ پشكێك بۆ به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان. به‌رپرسه هه‌ره به‌رزه‌كان ڕه‌نگه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن و به نرخێكی ناماقوڵ كڕین و فرۆشتن بكه‌ن. لایه‌نی دووه‌م خه‌ڵكی ئاسایی(ئه‌وه‌ی ره‌شوه‌ت ده‌دات به نموونه): له‌به‌رئه‌وه‌ی كات پاره‌یه، كۆمپانیا و هاوڵاتی داماو پاره ده‌دات تا كاره‌كه‌ی لێ دوانه‌خرێت. له گه‌لێ وه‌ڵاتدا هێڵی ته‌له‌فۆن یان پاسه‌پۆرت و یان مۆڵه‌تی شۆفێری به نمونه وا به‌ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت تا پاره وه‌ك به‌رتیل نه‌ده‌یت. هه‌ندێ جار خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌رده‌سته ته‌نها بۆ كه‌سه گه‌نده‌ڵه‌كان نه‌وه‌ك بۆ هاوڵاتی شایسته و خۆگر كه ئه‌وانه و چه‌ندانی تر هۆكارن بۆ گه‌نده‌ڵی بوونی كه‌سی ئاسایی. ئاراسته‌ی سێیه‌م: به كۆمه‌ڵ ( زۆر جار گروپێك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن): خاوه‌نی كار و بازرگانه نایاساییه‌كان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره‌كه‌یان به مسۆگه‌ری بكه‌ن له ڕێگه‌ی به‌رتیل دان به پۆلیس و سیاسه‌تمه‌دار و دادوه‌ره‌كان یان له ڕێگه‌ی شه‌ریك كردنی ئه‌و به‌رپرسانه له قازانجی بازرگانه نایاساییه‌كه‌یان، كه‌واته لێره‌دا گروپ دروست بوون و گه‌نده‌ڵه‌كان به كۆمه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، جا هاوڵاتی ئاسایی بن یاخود ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام ئه‌م جۆره كار و بازرگانیانه‌ش زۆر موعه‌ڕه‌زن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت بۆ پاره له‌لایه‌ن گروپی تره‌وه. ته‌نانه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشدا، هه‌ندێ كار و بازرگانی شه‌رعی زۆر به تایبه‌تی موعه‌ڕه‌زن بۆ دزه‌كردن بۆ نێو چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه. تاوانی ڕێكخراو به گروپ سوود و قازانجێكی زۆری هه‌یه بۆ تاوانباران به‌ڵام هه‌ناوی ده‌وڵه‌ت ده‌خوات و بۆگه‌نی ده‌كات. لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی خودی په‌یوه‌ندی به‌رتیل ده‌ر و به‌رتیل وه‌رگر به نمونه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.