ئه‌نفال له‌نێوان دوو فاقیه‌تی ده‌سته‌ڵات‌و زامی ساڕێژنه‌بوی خه‌ڵكدا!
ئه‌نفال له‌نێوان دوو فاقیه‌تی ده‌سته‌ڵات‌و زامی ساڕێژنه‌بوی خه‌ڵكدا!
ستاره عارف
14/4 له‌هه‌رێمێكی بی َ حكومه‌ت‌و په‌رته‌وازه‌دا له‌خوێ كردنه زامه‌كان زیاتر هیچی تر نیه له‌هه‌رێمێكدا كه‌سنوری دیاریكراو نیه‌و زۆرترین به‌شی دابڕێنراو و ژێر ده‌سته‌ن له‌هه‌رێمێكدا كه‌خاوه‌نی ده‌ستوری خۆی نیه‌و هێڵه گشتیه‌كانی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیار نیه‌و ستراتیژییه‌تی نیه‌و سه‌ركرده‌كانی ئیراده‌یه‌كی سیاسیان نیه، تا بتوانن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له‌به‌ناو هه‌رێمێكدا كه سێ پارێزگایان پێ به‌ڕێوه نه‌براوه‌و سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه، ئیدی چۆن ده‌توانن له‌ژێر باری كاره‌ساتێكدا ده‌ربچن كه‌ناوی ئه‌نفاله‌و زۆرترین بیركردنه‌وه‌و وردترین به‌رنامه‌و گه‌وره‌ترین تێكۆشان‌و ماندووبونی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مافی خۆیی بدرێتێ، بۆیه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نفال وه‌ك ساڵه‌كانی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مه‌به‌سته‌كه‌ی دیار بو‌و به‌تایبه‌تی له‌م پێواژۆییه‌دا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێین.
ده‌سه‌ڵات هه‌ر وه‌ك چۆن له‌لایه‌نی هزری‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی به‌ڕێوه‌بردن‌و فیكرییه‌وه لاوازه به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی نه‌بونی عه‌قڵیه‌تێكی فیكری‌و رامیاری‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه توانای داڕشتنی پلانی كاركردنی له‌هه‌موو بواره‌كاندا نه‌بوه ئه‌مه‌ش وای لێكردوه كه‌تووشی بۆشایی هزری‌و په‌روه‌رده‌یی‌و فه‌رهه‌نگی ببێت‌و بۆیه بۆشاییه‌كانی‌و بێكاری به په‌نابردنه به‌ر كاری ناشایسته پڕكردۆته‌وه كه‌گه‌یشتنه به‌ئاستی لێكه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رامیاری‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و رێكخستنی‌و ئه‌خلاقی.
كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌به‌رئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌جیهانیشدا ده‌گمه‌نه‌و گه‌وره‌ترین قوربانی‌و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی كورد‌و گه‌رمیانیه‌كانه، بۆیه پێویسته له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری بۆ بكرێت، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی شاهید حاڵ‌و به‌ڵگه‌نامه‌و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌هاوڵاتیان‌و رۆشنبیران‌و كه‌سانی له‌ناو رووداوه‌كه‌دا ژیاون، به‌ڵام بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هه‌نگاوانه ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز‌و داكۆكیكار پێویسته كه‌جه‌ساره‌ت بكات‌و ئه‌م هه‌نگاوه بنێت به‌ره‌و ده‌ره‌وه، نمونه لیژنه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی جینۆساید هه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌نفال‌و شه‌هیدانه‌وه پێكهاتوه، هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تی شاره‌زا لیژنه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام چونكه ده‌سه‌ڵات خۆی داكۆكیكاری دۆزه‌كه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌ل نیه، بۆیه كاری لیژنه‌كه‌ش ناچێته پێشه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌مانی ئێراق فشار له‌حكومه‌ت ناكات، هه‌ر بۆیه گوێ به لیژنه‌كه‌ش نادات.
كه‌واته ده‌سه‌ڵاتێك كه بۆ ساتێكیش دڵی وڵاتانی دراوسێ ناڕه‌نجێنێت‌و هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ی پێشكه‌ش به به‌غداد كردوه، چۆن ده‌توانێت له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌نگاو بنێت یادكردنه‌وه پڕ له‌درۆكانیان هه‌ر زوو به هوتاڤ كێشانی گه‌رمیان‌و سانسۆری بالیسان ئاشكرا بو‌و، كه‌هێنانه‌وه‌ی روفاتی187شه‌هیدی ئه‌نفالكراو دوای چه‌ند مانگێك دواخستن‌و دیاریكردنی14/4 به‌قه‌د ئه‌وه‌ی نزیك به‌هه‌ڵبژاردنه، نیو هێنده له‌بیری ئه‌وه‌دا نه‌بون كه یادی ئه‌م رۆژه به حورمه‌ته‌وه بكه‌نه‌وه، هێنانه‌وه‌ی پارچه پارچه‌ی ئه‌م روفاتانه‌و هه‌ر جارێك بۆ مه‌رامێكی ده‌سه‌ڵات‌و له‌ناو ئه‌و په‌ڕی بێ خزمه‌تگوزاری‌و فه‌رامۆشكردنیاندا هێنده‌ی تر له‌رووی ده‌رونی‌و ویژدانیه‌وه ئازاری زیاتری كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوان ده‌درێت‌و ئه‌مه نه‌ك هه‌ر سه‌روه‌ری نیه به‌ڵكو جارێكی تر خوێ كرنه زامه‌كانیانه.
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵك، هه‌رچه‌نده قه‌ره‌بوی ناخی زامدار‌و ناسۆری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ناكاته‌وه، وه‌لێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانیان‌و ئاسانكاری بۆیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و زه‌مینه‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێتر‌و ده‌ربازكردنی خه‌مێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و ئینتیمایه لایان كاڵ نه‌بێته‌وه كه ئه‌وان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قوربانین له‌پێناوی دۆزێكی ڕه‌وادا.
ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م قوربانی‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لدا زۆرترین بێ رێزی نواندوه، له‌كۆنفرانسێكی مانگی 10ی 2008دا له‌سه‌ر ئه‌نفال كه‌رێكخراوی چاك سازی كردبوو، سه‌ره‌ڕای بانگهێشتكردنیان ئاماده نه‌بون، كه ئه‌مه نیشانه‌ی گرنگی نه‌دانه به‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی گه‌لێك له‌كاتێكدا كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوان له‌گه‌رمیان‌و قه‌ڵادزێ‌و دۆڵی جافایه‌تی‌و شوێنی تره‌وه هاتبوون.
له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته بۆ كاره‌ساتی ئه‌نفال بكرێت، په‌سندكردن‌و ته‌واوكردنی ده‌ستوری هه‌رێم‌و دیاریكردنی سنوری كوردستان‌و دانانی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌گه‌رمیان‌و پێشخستن‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌و دێهاته‌كانیان‌و دروستكردنی كارگه‌و شوێنی كار بۆیان‌و هاوكاری كردنی رێكخراوه مه‌ده‌نی‌و كه‌سایه‌تی‌و شاره‌زایانی بواری ئه‌نفاله، بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌و كاركردن له‌سه‌ری.
به‌رپرسانی حكومی له‌یاده‌كه‌دا داوایان له‌حكومه‌تی ئێراق ده‌كرد ئه‌م كه‌یسه به‌جینۆساید بناسێنێت، واته خۆرسكانه‌و بێ هیچ فشارێك به‌غداد بێت‌و به‌كاری خۆی بزانێت، له‌كاتێكدا كاری په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمه فشار بخاته سه‌ر به‌غداد‌و كۆڵ نه‌ده‌ن تا په‌سند كردنی له‌وته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌نفالیشدا ئاماده نه‌بونی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و وه‌زیر‌و نوێنه‌ری حكومه‌تی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ساڵانی تر هه‌مویان ئاماده بون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا پێویست نه‌كات چونكه له‌رابردودا ئاماده بون.
له14/4ی ئه‌مساڵدا زۆر به‌زه‌قی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی كه‌وتبوه پێش ده‌سه‌ڵات به‌ئاشكرا شینی له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ر‌و متمانه به‌خۆ نه‌بونی ده‌كرد كه به‌ره‌و یه‌كلابونه‌وه‌یه‌ك ده‌ڕوات شه‌رمه‌زارییه بۆ حكومه‌تێك18ساڵ ته‌مه‌نی بێت‌و كه‌چی له‌چه‌مچه‌ماڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌سه‌ر ئه‌رك‌و گیرفانی خۆیان هێما بۆ ئه‌نفال دروست بكه‌ن، له‌هه‌موشی مه‌رگه‌ساتتر به‌فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار جه‌للاده‌كانی بكه‌ری ئه‌نفال تا ئێستا پارێزراون‌و له‌سێداره نادرێن.
بێ خزمه‌تگوزاری‌و راكردن به‌دوای بژێویدا هێنده‌یتر خه‌م‌و زامی كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوانی قوڵتر كردۆته‌وه‌و هێنده خۆیان بێ پاڵپشت‌و بێ خاوه‌ن ده‌زانن كه‌هه‌ست ده‌كه‌ن، غه‌در هه‌میشه چاره‌نوسیانه، كه‌هه‌تا كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ هیچ گۆڕانێك له‌هیچ بوارێك بۆ هیچ تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه چ جای كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وهه‌ری‌و به‌ناوه‌ڕۆك روونادات، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێت باكگراونده‌كه‌ی هێز گه‌لێكی دڵسۆز‌و عه‌قڵیه‌تێكی به‌فیكر‌و به‌پلان‌و په‌رۆشی ئه‌م گه‌ل‌و دۆزه بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتێ كه18ساڵه نه‌یتوانیوه ئه‌مه بكات تازه به‌م په‌له‌پروزكێ یه ناتوانێت به‌ته‌نگ قورسترین ئازاری گه‌لێكه‌وه بێت له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌م ڕه‌گه له ئه‌ودا نه‌ڕواوه.
Stare_arif@hptmal.com