چه‌مکی نامۆیی…..د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
چه‌مکی نامۆیی
له نیوان فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ و فرۆیدیزمی نوێداد. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له عه‌ره‌بییه‌وه کروویه‌تی به کوردی*
Selah.germian@yahoo.com.auئیریک فرۆم به گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونه‌کانی مارکس و فروید، گه‌شه‌ی به چه‌مکی "نامۆیی alienation" دا و به‌ستییه‌وه به ئه‌زموونی خۆی و چاره‌سه‌رییه کلینیکیه‌کانی، له‌خاڵیکه‌وه ده‌ستیپێکرد که جه‌ختئه‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی دیالیکتی نیوان مرۆڤ و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌ی که فرۆم ئه‌یبه‌ستێته‌وه به ئاڕاسته‌یه‌کی ئه‌خلاقی و ده‌روونی، نه وه‌ک زاده‌ی ململانێی ئابوری ( که مارکس ناویده‌برد)، یان به‌رهه‌می ململانێ سێکسی (هه‌روه‌ک چۆن فروید بۆی ده‌ڕوانی)، به‌ڵکو وه‌ک به‌رهه‌می پرسه بوونگه‌راییه‌کان، شیوازی که‌سێتی، بنچینه‌ی کۆمه‌ڵاییه‌تی، خستویه‌تیه چوارچێوه مرۆییه فراوانه‌که‌ی.
نامۆیی وه‌ک چه‌مکێک که گه‌لێک واتا له‌خۆئه‌گرێت، جۆره ئه‌زمونێک ئه‌نوێنێت که تیایدا مرۆڤ هه‌ست به نامۆبوون له خود ئه‌کات: ئه‌و که‌سه وه‌ک چه‌قی ده‌وروبه‌ری له خودی خۆیدا یان وه‌ک دروستکه‌ری کرده‌وه و هه‌سته‌کانی ناژێت. واتاکانی ناومۆیی هه‌مه‌جۆره‌ن، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابوورین؛ ئه‌کرێت کۆبه‌ندیکه‌ین له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوونی تاک به کۆمه‌ڵه‌وه. به‌واتای بێ توانایی فیزیکی له گرتنی شوێن که پێویسته مرۆڤ بیگرێت و هه‌ستکردنی به پاشکۆبوون یان به هه‌ستی ئینتما بۆ که‌سێک یان میکانیزمێکی تر، به‌وه‌ش مرۆڤ گیرۆده و بگره زه‌وتکراویش ئه‌بێت. به‌مه‌ش هه‌ست به له‌ده‌ستدانی ئازادی و نائومێدی و به (شت) کردنobjectification و دابڕان له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی تیایدا ئه‌ژێت، له ناخیدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
له مێژووی هزری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فی یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت وئاینه‌کانی تر ئاماژه‌دانێک هه‌یه که نامۆیی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خواکه‌ی لێکئه‌داته‌وه. به‌ڵام وه‌کتر، باسکردن له چه‌مکی نامۆیی له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆسۆ و هیگڵ و مارکس و فرۆم. هیگڵ لای خۆیه‌وه جه‌ختی ئه‌کرده سه‌ر چه‌مکی ئازادی وه‌ک ده‌ستیشانکردنێک بۆ ماهییه‌تی مرۆڤ، که ئاشته‌وایی نێوان مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها له نێوان مرۆڤ و سروشتدا ئه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م چه‌مکه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی. بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی ڕۆمانی، ده‌وڵه‌تی له‌سه‌روی ئه‌و مرۆڤانه‌وه دانابوو که له ساییه‌دا ئه‌ژیان، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای نامۆیی ئه‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها هیگڵ باسی له دابڕانی مرۆڤ له که‌لتووری خۆی ده‌کرد؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌لتوور ژیانه‌وه‌ی گیانه، له‌به‌ر ئه‌و گرنگێتییه‌ی که هه‌یه‌تی له ده‌ستنیشانکردنی پێگه‌ی تاک له‌لای خۆیدا، چونکه مرۆڤ که‌لتووره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خوێدا ده‌ژێت، نامۆیی له‌لای زیادئه‌کات؛ واتا گیان له ناسینی خود له جیهانه بابه‌تێکه‌ید‌ا سه‌رکه‌وتوو نابێت.
هه‌رچی (مارکس) یشه، نامۆیی ده‌به‌سته‌وه به کاری کرێگرته‌وه و جێگێربوونی مرۆڤ تیایدا. چونکه مرۆڤ کار به‌ر‌هه‌م دێنێت و ئه‌بێته کۆیله‌شی، واتا هه‌ست به نامۆبوونی ئه‌کات له‌وه‌ی به‌رهه‌می دێنت. ئه‌و نامۆبوونه‌ش تا دێت په‌ره‌ئه‌سێنیت، ئه‌گه‌ر بزانین که له کاردا بواری ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ خستنه‌ڕوو و گه‌شه‌پێدانی تواناکانی تاک. به‌و شێوه‌یه مارکس نامۆیی له‌و دیارده فه‌لسه‌فییه‌ی که لای هیگڵ هه‌بوو، گۆڕییه دیارده‌یه‌کی میژوویی به کۆمه‌ڵێک بنه‌ماوه که ئه‌کیشرێته سه‌ر کۆمه‌ڵ و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کاندا. به‌وه‌ش مارکس چه‌مکی نامۆیی به‌کارهێنا بۆ وه‌سفکردنی "نامرۆڤبوون dehumanization" که له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا دێته‌کایه‌وه.
نووسه‌رانی زۆرهه‌ن نامۆیی له‌خوددا به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌خنه‌ڕوو، له‌نێوانیاندا هیربرت مارکۆز و رایت میله‌ر و ئیریک فرۆم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ تادێت له‌ژێر چه‌ندین شێوه‌ی به(بت) کردن fetishism و به(شت) کردن که دوری ئه‌کاته‌وه له خۆی و وه‌ک نێچیرێک ئه‌یدا به‌ده‌می ئه‌مو‌ئه‌وه‌وه. هه‌روه‌ها نامۆیی سیاسی هه‌یه که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ری ئایدیۆلۆجیای چه‌سپاو و به پیرۆززانینی، یان به ملکه‌چی بۆ کارێزمای خودی سه‌رکرده: به‌وه‌ش هه‌موو به‌هاکان چه‌قئه‌به‌ستێت له به په‌رستنی تاک و به‌پیرۆززانینی، یان به پیرۆززانینی ده‌سه‌ڵات و ڕوانین بۆ ژیانی تاکه‌که‌سی وه‌ک وه‌همێک. ئه‌م شێوازه ژیانه‌ش مرۆڤ ئه‌گۆڕێته ئامرازێک که په‌ژاره‌ی سه‌ره‌کی ته‌نیا هه‌وڵدانه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵات؛ مرۆڤ ئازادی له‌ده‌ستئه‌دات و له خۆی نامۆ ئه‌بێت، به‌وجۆره‌ش ئازادی له‌بارئه‌چیت و نامۆیی په‌ره‌ئه‌سێنێت.
که‌واتا، هیچ شتێک ڕێ له به‌کارهێنانی چه‌مکی نامۆیی ناگرێت بۆ باسکردن له هه‌ست به ده‌سته‌وه‌ستان و نائومێدی که مرۆڤ دووچاری ئه‌بێت، وه‌ک له کۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌کاندا که هۆشی مرۆڤ زه‌وتئه‌کرێت و وای لێدێت که توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌ئاگابێت له نه‌هامه‌تییه‌کانی. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش جیاناکرێته‌وه له شێوازه زانراوه‌که‌ی، که بیرۆکه‌ی "هوشیاری نادروست"ه، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه، جیاوازی نێوان چاوساغێک و که‌سانێ کوێره، که هه‌ڵگری بیرۆکریه‌کی ئاوسه به هه‌رچی شتی تۆتالیتاری هه‌یه. فرۆم ئه‌ڵێت:
وائه‌زانیت کامه‌رانیت، ئه‌وه زاده‌ی هوشیاری نادروستته. پێتوایه ئازادیت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که قه‌ت هه‌ڵه ناکات؛ چونکه تۆ زه‌وتکراویت. تۆ به به‌رده‌وامی ئه‌و کۆتانه ئه‌بینیت که ئه‌تخنکێنن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ور‌ده‌کاری و کاریگه‌رێتییه‌تی. بیرۆکه‌ی نامۆیی هه‌ر له بیرۆکه‌ی هۆشیاری نادروسته‌وه سه‌رهه‌ڵئدێنێت.
مرۆڤ هه‌ستئه‌کات په‌یداکردنی مانا بۆ بوونی خۆی سه‌ختره لای له کۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌کان وه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌کانی تر. بۆیه گوێڕایه‌ڵی conforming بنه‌مای نامۆییه‌ک به پێی کۆمه‌ڵێک مه‌رج پێکدێنێت، له پێش هه‌موویانه‌وه مه‌رجه ئابوورییه‌کان له دونیای ده‌ره‌وه و هه‌ستکردن به پێویستبوونی گوێڕایه‌ڵی له ناوه‌وه. له‌وانه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ئه‌م بیرۆکانه‌ی سه‌پاندبێت به پێی ئه‌و کارتێکردنه‌ی جه‌ماوه‌ر یان بیرۆکه‌ی حه‌شامات یان ڕای گشتی که بانگی بۆ هه‌ڵئه‌دا، تا وایکرد له تاکه‌که‌سه‌کان ببنه دیلی کۆمه‌ڵ.
له‌سه‌ر ئاستی تیۆریش، تیۆری هایدگه‌ر زۆر جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا؛ چونکه خود خۆی ناناسێته‌وه له چوارچیوه‌ی خودێکی تردا نه‌بێت که له چوارچیوه‌ی ململانێی نێوانیاندا هاوشێوه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌نجڕاکێشه، سه‌ره‌ڕای بوونی ڕه‌وته ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌کان، خود له ململانێدایه. بانگێشکردن بۆ ملکه‌چیش زاڵتر ده‌رکه‌وتووه، به جۆرێک مرۆڤ بووه‌ته دیلی شوێنی خۆی و ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ش به‌سه‌ریدا دایئه‌بڕێت، به‌وه‌ش بووه‌ته خاوه‌ن یه‌ک ڕه‌هه‌ند one-dimensional(مارکۆز).
ئه‌گه‌ر یه‌کسانی خه‌ونێکی کۆن بێت و ڕه‌وته فه‌لسه‌فییه و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بانگهێشتیان بۆ کردوه، به‌ڵام ئێستا واتاکه‌ی گۆڕاوه: یه‌کسانی بووه‌ته "یه‌کسانی" به نیسبه‌ت ئامێر و میکانیزمی کار و ئاڕاسته‌ی بازاڕ و خۆسه‌پاندنی زانستی ڕاهێنان و ته‌کنۆڵۆجیا که وای لێهاتوه جێی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه، و کاروچالاکی گوێڕایه‌ڵ بگۆڕێته کاروچالاکییه‌کی میکانیکی و مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات به هۆی نامۆبوونی به‌هه‌ستێکی ناهۆشیاری ناوه‌وه.
به‌وگوێره‌یه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌شداریکردوه له بته‌وکردنی هه‌ست به نامۆبوون. وایکردوه که کۆمه‌لگه‌یه‌کی به‌رهه‌مخۆر بێته‌کایه‌وه و مرۆڤ له ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌نێت و ملکه‌چی سیسته‌مێکی بکات که په‌یوه‌ندی پێوه نیه. ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ئازادی تاکه‌که‌سه‌کان یان ڕازیبوونیان ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵکو به له‌به‌ردانیان ته‌نیا به گۆپاڵێک، به‌وه‌ش تاکه‌که‌سه‌کان ئه‌گۆڕێت بۆ "جه‌ماوه‌ر"، به‌واتای گۆڕینیان بۆ کۆمه‌ڵێکی ناهۆشیار. له‌سه‌ر تاکیش له‌ناو ئه‌و حه‌شاماته‌دا، ته‌نیا گوێڕایه‌ڵی و مڵکه‌چبوونه به بێ پرسیارکردن و تێڕامان.
له‌م کۆمه‌ڵگه به‌رهه‌مخۆره‌دا، خۆشه‌ویستی ئه‌بێته شتێکی میکانیکی، هه‌روه‌ک هه‌موو کارێکی میکانیکی تر، به‌وه‌ش مرۆڤ هه‌ستی جوان بۆ خۆشه‌ویستی له‌ده‌ستئه‌دات؛ چونکه خۆپه‌ر‌ستی و هه‌وڵدانی بۆ مڵکایه‌تی وا له خۆشه‌ویستییه‌که‌شی ئه‌کات ببێته هه‌وڵدانێک بۆ مڵکایه‌تی و ئه‌وه‌ش ئه‌بیته ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانی و هاوڕێ و دۆسته‌که‌ی به‌شێوه‌یک مامه‌ڵه بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی میکانیکی بیکات وایه. ئاواش خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ببێته هۆشبه‌رێک به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به ژێانی؛ هه‌روه‌ها نامۆییش له پرسێکی تاکه‌که‌سییه‌وه ئه‌بێته دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتی.سه‌ره‌ڕای ڕه‌شبینی فرۆم به‌گشتی، باوه‌ڕی هه‌بووه به توانای تاکی مرۆڤ له دروستکردنی ژیان و چاره‌نووسی خۆی و کارتێکردنی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌ی و تاڕاده‌ییه‌کیش گۆڕینی. به‌ڵام ته‌نیا ئیراده بۆ گۆڕان به‌س نییه بۆ دروستکردنی گۆڕان، به‌ڵکو هۆشیاری به‌خود و بره‌ودان و وه‌رچه‌رخان بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌کارنه‌بردن (غیر استهلاکی)، به‌شێوه‌یه‌ک توانای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نامۆییدا بینێته ئاراوه، له‌گه‌ڵ جه‌ختکردن له‌سه‌ر لایه‌نی دروونی تاکه‌که‌سه‌کان، چونکه ده‌رککردن به‌قه‌یرانه‌که به‌شێکه له چاره‌سه‌رکردنی.
………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………….
* له نووسینی ابراهیم الحیدری له پێگه‌ی (معابر) بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.maaber.50megs.com/issue_july08/spotlights2.htm