چۆڵه‌وانیه‌کی دلیقین ، یا ، چڕنده‌یی مه‌رگ
چۆڵه‌وانیه‌کی دلیقین ، یا ، چڕنده‌یی مه‌رگ
مێرده‌زمه‌کان ، به‌ری خۆریان گرته‌وه‌و
هه‌سته‌کانیان شارده‌وه.
ڕۆحیش ، وه‌ک شه‌مامه‌یه‌کی زه‌رد،
له په‌نایی زه‌رده‌په‌ڕدا پوکایه‌وه.
سه‌ر ، له لاپاڵی دڕنده‌ییه‌وه غل بویه‌وه..
ورده ورده ، بوو به به‌ردێکی ته‌شیله‌یی نه‌قش وون بوو،
که هه‌ر ، له تۆپێکی لاستیکی لوس ده‌چوو،
بێ سڵ ، له جه‌سته‌ی مێژوویان جیاکرده‌وه‌و
له مه‌یدانی فوتباڵاندا،
گۆڵی ووجودمیان هه‌ڵدڕی و قه‌فه‌سه‌ی سنگمیان شی کرده‌وه..
له‌و ده‌مه‌ی شه‌قه‌کانیان دڵیان کوشتم،
نه خورپه‌م بۆ سه‌ر ده‌هات و نه بۆ لاشه،
له‌و ده‌مه‌ی ، وه‌ک منداڵێکی بزۆز سه‌رمه‌کرده گۆڵه‌کانی سنگمدا،
وام ده‌زانی له من فامنده تر نیه !
ئای له بێ غه‌می سه‌رێکی لوس،
که هه‌ر له‌و ده‌عبایه ده‌چێت ، تف ده‌کاته چاوی ژیان
تا ، کوێر نه‌بێت.
به گیرفانی پڕ له جگه‌ره‌و ناوئاخن بوونم له توتن
له به‌رامبه‌ر ماڵی خۆما،
وه‌کو داهۆڵ له نێو هه‌ناسه‌ی دووکه‌ڵی ده‌ستی خۆمدا چه‌قێنرام،
وه‌ک ، جگه‌ره جگه‌ره‌یه‌کی له سه‌ر لێو بێت،
وام ده‌زانی له من خه‌فه‌تبار تر نیه
کاره‌سات بوو، که‌وا ، نه‌مده‌زانی خه‌فه‌ت چیه
وام ده‌زانی له من خه‌ته‌رناکتر نیه
کاره‌سات بوو ، که‌وا ، نه‌مده‌زانی خه‌ته‌ر چیه
نه‌م ده‌زانی که ده‌شێ هاوین و زستان و پایز تێپه‌ڕێت ،
کاره‌سات بوو ، که‌وا ، نه‌مده‌زانی به‌هار چیه .
نه‌م ده‌زانی لافاو ، له کۆشی کام هه‌وره‌وه دێته خوارێ،
که‌وا ده‌مدی ماڵه له یه‌کچوه‌کانمان ده‌سڕێته‌وه !
وام ده‌زانی شارده‌کرێ له ژێر لافاودا بسره‌وێ
من نه‌خۆش بوم و نه‌مزانی چی بوو ده‌رده‌داری کردم
بڕوا بکه‌ن ، له سازنده ئه‌فسانه‌یه‌کانی لافاوه‌وه
ئیمانم به شارستانیه‌ته‌کانی ژێر لم هێنا
ئه‌مێستا ، له ئه‌فسانه‌کانی مێرده‌زمه‌وه، زانیم
ڕۆحم ، وه‌ک شه‌مامه‌یه‌کی زه‌رد سیس و پوکه!***
ئێستا،
له‌م مه‌مله‌که‌تی جه‌سته‌یه
خانوه‌کانی (فرۆید) چۆڵن .
ماڵی (باڤڵۆڤ) ژاوه‌ی دێت و چڕوپڕن .
له به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌کانی ، (داروین) له سه‌ر به‌ردێک ، گوژمۆڵه‌یه‌و
له (دیڤڵ) ده‌ترسێ و بیر له تاپو ده‌کاته‌وه .
له سه‌نته‌ره‌وه (ئیفلاتون) توڕدراوه‌و
کۆماره‌که‌ی ، له بنده‌ستیا له مشتێک خۆڵه‌مێش ده‌چێت .
(دیمۆقرێتس) له سه‌ر قشڵاخی پێڵو، قاچی له‌سه‌ر یه‌ک ناوه
له‌وێدا ، (دیمۆقرێتس) پیاوێکی ساویلکه‌ی ناڕه‌وایه .
له که‌ناره‌کانی لامل (نیتشه) سه‌رابه‌و سترانی عه‌ده‌م ده‌چڕێت .
کوخه‌که‌ی مامه (فۆکۆ)ش شێتێکی تیایه و ووڕاوه‌ی مه‌رگ ده‌کات ،
ووڕاوه‌ی فینۆمینۆلۆژیای (گا) .
(دیکارت) له ژوره‌کانی گوماندا بیر ناکاته‌وه .
(سارته‌ر)یش چی ده‌کات ووجودی خۆی په‌یدا ناکات .
ئه‌دی (پێکاسۆ) په‌ڕه‌موچه‌که‌ی وشک بوه‌و ،
خه‌وه‌نوچکه ده‌یباته‌وه .
له‌لای چه‌پی (ڤانکوخ) ده‌ستی له سه‌ر گوێ ی داناوه‌و
هۆره ده‌کا و گوێ ی خۆی نابڕێت .
(ئۆرسۆلا)*ش له شانیه‌وه تاوسێکی بافجه .
ماڵه‌که‌ی (بوزورگ)* په‌نجه‌ره‌ی نییه .
له خانویه‌کی تاریک‌دا (فوروغ)* خه‌ته‌نه کراوه‌و
به مۆنه‌وه ڕقی له یاری ده‌بێته‌وه .
ئه‌دی خۆ حه‌وشه‌که‌ی (ئۆرێل) ،
جمه‌ی دێت له یه‌کانه‌و ،
جێ ی به‌رازێکی تر ناکاته‌وه .
له‌و لاشه‌وه (کانت) زمانی به‌ستراوه ،
ئه‌ویش له ماڵه چه‌په‌که‌یدا له ترسی مه‌رگ هه‌ڵده‌له‌رزێت .
(مارکس) خاوه‌نێکه له زێده‌به‌هاو جیاوازی .
(شتراوس) فوو به که‌ڕه‌نای مه‌رگدا ده‌کاو حه‌رامزاده .
له شارۆچکه‌که‌ی (کۆنت)دا ڕه‌وشت ئێواره‌یه‌کی دره‌نگه‌و
ده‌ست له شه‌وه جه‌حیمییه‌کانی دیارنه‌مان ده‌کوتێت .
له ڕۆخه‌وه (ریچارد باخ)یش باڵی (جوناسان) هه‌ڵده‌پاچێت بۆ سه‌رین .
له پایندا (شێرزاد)یش باوکی حه‌ساره‌و کێڵگه‌ی هه‌وه‌س ده‌کێڵێت .
تۆ نازانیت ئه‌ی قه‌زه‌م ترین یاڵ ،
له نێو ئه‌م شاخه ڕک و به‌رزانه‌دا ..
هه‌مو ئه‌مانه له تۆدایه‌و.. تۆش
قوچه‌کێکی به‌تاڵ و
بومه‌له‌رزه خوتوکه‌ی ژێر پێکانت ده‌دا .
***
زۆر زۆرن ، ئه‌و قوڕنچکانه‌ی له لاشه‌ی سڕ و سه‌رخۆشی ،
فیرعه‌ونم گرت ،
ئه‌و نه‌قیزانه‌ی له هه‌نگڵ قوچه‌که‌کانم ژه‌نی ،
زۆر زۆر تر ، ئه‌و کێشمه کێشانه‌ی ، پێسته چرچه‌کانی باپیره .
که‌س بێزوی ده‌کرد ،
که‌س بێزی نه‌ده‌کرد ، له‌و ماچانه‌ی تامێسکی ئه‌وسایان پێوه بوو !
که‌س بێزوی ده‌کرد و
که‌س بێزی نه‌ده‌کرد ، له‌و چاوانه‌ی ڕیپۆقی ئه‌وسایان پێوه بوو .
که‌س ده‌خڵه‌فاو ،
که‌س نه‌ده‌خڵه‌فا ، بۆ بینایی ڕۆشن بوون به زه‌ینی کوێری .
گوزه‌شتم ، کاتێک ،
ڕێی مێژووم دی ، پڕ له چاڵ بوو ،
پڕ له سه‌ری لاستیکی و لووس ،
پڕ له قۆچ بوو ،
پڕ له ڕه‌نگی دلیقین و
پڕ هه‌ناسه‌ی گڕکان بوو ..
زه‌ینم دی له هه‌ڵه‌تێ ،
که‌ڵه ئه‌سپێ ی غه‌فڵه‌تی له نێو مست گرتبوو
قژی درێژی کاوێژی هه‌ڵده‌پاچی ..
له سه‌ر خه‌وێک ،
بۆ پڕ بوونی چاڵاوگه‌کان ، بۆ له‌نگه‌ری سۆنه‌و قازوو مراوییه‌کان ،
وه‌لێ ، مه‌زه‌نده‌م بۆ ئاو چوبوو
گۆزه‌م دی به شکاوی !
پرشاڵ ، پرشاڵ
به دونیادا بڵاو بوو بوویه‌وه‌و
ئیدی ، بۆ هیچ گۆزه چییه‌ک کۆنه‌ده‌کرایه‌وه
ئه‌و زه‌خره‌فانه‌ش کۆڵرابوون سڕا بوونه‌وه ،
جار ، جار بۆ خۆم له ژێر لێوه به درۆوه ده‌مخوێندنه‌وه ،
ئاه.. کاتێکیش ده‌فڕیم به ته‌نها و له نێو قه‌دی ئاسمانه‌وه
سه‌رنجم خوار ده‌کرده‌وه ،
یاڵێ قه‌زه‌مم ده‌بینی
ته‌وێڵی له ژێر خه‌تمی ساسانی و عروبه‌و ناپاکی خۆم ، هه‌ڵکۆڵابوو
له جاویدی نه‌سڕینه‌وه .
نوری حه‌مه ئه‌مین
سه‌ره‌تای 1998تێبینی :
* (ئۆرسۆلا) ئه‌و کچه بوو ڤان کوخ ی هونه‌رمه‌ند خۆشی وویست و هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه بوو وای له ڤان کوخ کرد گوێ ی خۆی ببڕێت و به‌نامه‌یه‌ک بۆی بنێری ، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که په‌یوه‌نی به که‌سێکی تره‌وه هه‌یه.* (بوزورگ) مه‌به‌ست بوزورگی عه‌له‌وی ڕوناک بیری ئێرانه .
* (فروغ) ، مه‌به‌ست ژنه شاعیری هاوچه‌رخی ئێران فروغی فره‌غ زاده.