گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …..دڵشاد تاقانه
ماچی یه‌که‌م …
بچکۆڵ له ده‌ره‌وه چاوی کرابۆوه موتوربه‌ی کلتوری ڕۆژئاوایی تێکه‌ڵه‌یه‌کی کوردی ــ ئه‌وروپی لێ ده‌رچواندبوو . سه‌ره‌ڕای زاڵی وشه بیانیه‌کان که به کوردی قسه‌ی ده‌کرد وشه‌کانی وا تێک ده‌شکاند سه‌ری به قوڕ پێ ی پێ ده‌که‌نی به‌ڵام که باوک و دایکی به بیانی قسه‌یان ده‌کرد ئه‌ویش خه‌نی ده‌بوو . سوڕی ژیانی هه‌رزه‌کاریش هه‌رزه‌ی کردبوو ، سێزده نه‌ورۆز سه‌ره‌به‌هاری ته‌مه‌نی بوو ، ساویلکه نه‌بوو به‌ڵام سروشتی وابوو درۆی نه‌ده‌زانی نه‌یده‌ویست هه‌ستی خۆی بشارێته‌وه ڕۆژانه که له خوێندنگا ده‌هاته‌وه زۆربه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی بۆ دایک و باوکی ده‌گێڕایه‌وه . خوشک و براکانی پێده‌که‌نین چونکه نهێنی خۆیان ده‌شارده‌وه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه لێیان ده‌ڕوانی که باسی کچه‌کانی براده‌ری ده‌گێڕێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی باسێکی ساده‌ی یاری منداڵانه بێ ! له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌بوو به کوردیه‌کی ڕه‌وان ووتی : له پۆله‌که‌ی ئێمه تائێستا که‌س ماچی یه‌که‌می نه‌کردووه ! جا خۆ ئه‌منیش نازانم تامی چی یه ؟ ته‌نیا کوڕێک ده‌ڵێ کردوومه به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین درۆ ده‌کا .دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com