لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن و یه‌ک ناواخنی چینایه‌تی
ئایا له کوردستاندا دۆخێکی شۆڕشگێڕانه و گونجاو بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه، تا هه‌ڵبژاردنێکی مۆدێرن و شارستانیانه و پێشکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت؟ حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات پێشتر سیناریۆیه‌کیان بۆ لیسته‌کانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له خزمه‌تی چینی به‌رژه‌وه‌ندخوازی سه‌رمایه‌داردا داڕشتووه، تا پڕۆسه‌که له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه به‌قازانجی خۆیان ئه‌نجام بدرێت. له واقعی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستاندا، هێزه ناسیۆنالیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌سته و توێژ و تاقمه دواکه‌وتووه چه‌کدار و کۆنه‌په‌رسته‌کانی هاوکاریان، له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه و سه‌رکوت و چاوسوورکردنه‌وه و فڕتوفێڵ و به‌ڵێنی درۆ و نابه‌جێ و پاره‌به‌خشینه‌وه، ده‌یانه‌وێ جڵه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر چنگی خۆیاندا بهێڵنه‌وه. له که‌شێکی ئاڵۆز و نا ئارام و سامناکی سوپای چه‌کداری حیزبه‌کاندا به‌هیچ جۆرێک ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه و پاک و بێگه‌رد بێته کایه‌وه. ساتێک ده‌توانین باسی هه‌ڵبژاردنی پاک بکه‌ین که لایه‌نی که‌می داخوازیه سه‌ره‌تایه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان له ڕووی ئازادیه سیاسیه‌کانه‌وه جێگیر کرابێت، یان ده‌وڵه‌تێکی یاسایی و تاڕاده‌یه‌ک سکولار ئازاد و پێشکه‌وتنخواز و دامه‌زراو هه‌بێت. نه‌ک ئه‌حزابی میلیشیایی ناسیۆنالیستی و ئیسلامی و بنه‌ماڵه‌یی به ئاره‌زووی خۆیان داهات و سامانی کوردستان به‌تاڵان ببه‌ن، به ته‌نیا بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆیان سوودی لێوه‌رگرن. له‌جیاتی ڕێزدانان بۆ ڕای خه‌ڵک ببنه وابه‌سته و نۆکه‌ر و گوێڕایه‌ڵی حکومه‌تانی ده‌ره‌کی و به‌ویست و قازانجی ئه‌وان و له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا سیاسه‌ت بکه‌ن. ئایا له‌ڕاستیدا کام له‌م لیستانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانن ؟ ناکرێ جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌پشتی ئه‌مانه‌وه ڕابوه‌ستێ، ده‌بێ تێڕوانینێکی هۆشیارانه‌ی هه‌بێت و ناکرێ هێزی برسی و هه‌ژار و کرێکار و سه‌رمایه‌دار له سایه‌ی سیسته‌می زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌دا یه‌کسان بن و له یه‌ک به‌ره‌دا پڕۆسه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م داموده‌زگایه‌ی ئێسته بوونی هه‌یه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریه بۆ کۆیله‌کردنی کرێکاران و چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتریان، به‌کارهێنانی مرۆڤی کرێکاره بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر و که‌ڵه‌که‌ی سامانی سه‌رمایه‌داران، گۆڕان ده‌بێ لێره‌وه ده‌ست پێ‌بکات و شێوازی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان له ڕیشه‌وه بگۆڕێت. هه‌ر له پێناو ئه‌م ڕێبازه‌شه لایه‌نگرانی سۆسیالیزم خه‌بات و قوربانی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
بۆچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دژی ئازادی سیاسی هه‌ر حیزب و گروپ و ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری و کۆمۆنیستی یه وه ناهێڵێ ببنه نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆیان؟ بۆچی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاسته‌نگ له ڕێی ئازادی کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیاندا دروستده‌کرێت و چالاکی و هه‌ڵسوڕانیان قه‌ده‌غه ده‌کرێت؟ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ووریا و تێڕوانینی هۆشیارانه‌ی ده‌وێ، تێگه‌یشتن له ئاکام و ڕۆڵی بزووتنه‌وه‌کان بۆ ئایینده و به‌ده‌ستهێنان و سه‌رکه‌وتنی ئامانجه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی چه‌وساوه پێویسته. نه‌ک هه‌رچوونه سه‌ر سندوقه‌کانی دهنگدانبێت، ئه‌مه لێپرسراوێتی مێژووییه به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌گشتی. ده‌کرێ له‌م هه‌نگاوه‌دا چینی زۆرلێکراوی کۆمه‌ڵگه دۆست و دوژمنی چینایه‌تی خۆی بناسێت. ئیمه مێژوومان له‌به‌ر ده‌ستدایه و ده‌توانین ڕۆشنایی زۆر گرنگ بخه‌ینه سه‌ر قه‌باره‌ی گۆڕانکاریه‌کان به‌قازانجی چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی و مۆدێرن و پێشکه‌وتنخواز. ئاڕاسته و بۆچوونی مارکسیانه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کرێکار بخه‌ینه‌ڕوو. وه تێڕوانین و جیهان بینی حیزب و ده‌سته‌و تاقمه جیاوازه‌کانی بۆرژوازی له په‌یوه‌ند به‌رژوه‌ندی چینی سه‌رمایه‌داره‌وه ئاشکرا بکه‌ین. دابه‌شبوونی لیست و باڵه‌کانی بۆرژوازی له پێناوی چاکسازیدا له ڕیفۆرمیسته‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، به ناسیونالیست و ئیسلامیه‌وه هه‌موویان پێکه‌وه جگه له پاراستنی به‌رژوه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار و ئامڕازێک بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی زیاتر هیچی تر نین. ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی لیسته‌کان له سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌یه بۆ مه‌رامه تایبه‌تی و حیزبیه‌کانی خۆیان و دابه‌شکردنی کاری سیاسی و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ته له‌نێوانیاندا. ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵ و حیزب و ڕێکخراوانه واته ڕکابهرێی نێوان به‌شه جیاوازه‌کانی چینی سه‌رمایه‌داری، که خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می کۆمه‌ڵگه‌یه. جا ئیتر ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت یان له‌ڕێی داپڵۆسین و توندوتیژی چه‌کدارانه‌ی میلیشیاکانیانه‌وه بێت. جیاوازیه‌ک له نێوان ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی و گڵۆباڵیزمی سه‌رمایه‌داری و لیبرالیزمدا نی یه. هه‌موویان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و هه‌موو کێبڕکێ و ململانێ و ناکۆکیه‌کانیشیان له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵام میتودی کۆمۆنیستی و به‌رنامه‌ی چینایه‌تی کرێکاران له‌مانه جیاوازه و قووڵتر له ئێستا و ئایینده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه ده‌ڕوانێ و ده‌رئه‌نجامی سیاسی و پراکتیکی گه‌وره‌تر و فراوانتری له‌خۆگرتووه. فه‌لسه‌فه‌ی فیکری و ئایدۆلۆژیایی لیسته‌کانی بۆرژوازی مانه‌وه‌ی هه‌مان سیسته‌م و نه‌زمی پێشووتره. مانه‌وه‌ی هه‌ڵاوردنی ڕه‌گه‌زی نێوان نێر و مێیه، مانه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه، مانه‌وه‌ی سته‌می میللی و دیارینه‌کردنی چاره‌نووسی کوردستانه، مانه‌وه‌ی توند وتیژی و پێشێلکردنی هه‌موو جۆره‌کانی ئازادی و له‌ژێر پێنانی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵک و به تاڵانبردنی داهات و موڵکی خه‌ڵکی کوردستانه، مانه‌وه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری و گرانی و ئاواره‌یی یه. قۆناغه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی مێژوویی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی پیا تێپه‌ڕیوه ئاشکرا ده‌ریخستووه که گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری له په‌یوه‌ند به‌رژوه‌ندی چینی چه‌وساوه و مافخوراوی کۆمه‌ڵگه‌وه له سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ناکرێ. جا ئه‌و نوێنه‌ره‌ی سه‌رمایه‌ری له‌به‌رگی ئیسلامی‌دا یان ناسیۆنالیزمی و لیبرالیزمدابێت. ئاخر بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کانی میلیشیای قه‌ومی و ئیسلامی گۆڕان له‌چیدا ده‌که‌ن، که خۆیان هۆی دواکه‌وتن و ڕێگری له پێشکه‌وتن و نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌کردنی شارستانیانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌بن. شه‌ڕ و ناکۆکیه‌کانی نێوان باڵه‌کانی بۆرژوازی له‌م گه‌مه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و دیاریکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستاندا نی یه. شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کانی ژنان و گه‌نجان و مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان و جیاکردنه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت و ڕزگاربوون له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی، به‌گشتی ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگه له دواکه‌وتوویی و سه‌رگه‌ردانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵاتی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکولار و حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکیدا نی یه. ئیتر چۆن به‌هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و فه‌رهه‌نگی زاڵی ئیسلام- قه‌ومیدا، تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ده‌نگدان ده‌توانن ئازادانه ڕه‌خنه له‌م بارودۆخه سه‌پاوه بگرن و دین له‌ده‌وڵه‌ت جیابکه‌نه‌وه و یاسا و ڕێسایی پێشکه‌وتنخوازانه په‌سه‌ند بکه‌ن و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دواکه‌وتوویی و چه‌وسانه‌وه به‌ته‌واوی له‌بن ده‌ربهێنن. له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه نابێت ژنانی کوردستان ده‌نگ به‌وانه بده‌نه‌وه که‌یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌یان له په‌رله‌مانی کوردستاندا تێپه‌ڕاند، نابێت کرێکاران ده‌نگ به‌مانه بده‌نه‌وه چونکه تا ئێستا کار به‌یاساکانی کاری به‌عس ده‌که‌ن و له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند و هه‌ژار و چه‌وساونه‌ته‌وه. نابێت گه‌نجان ده‌نگ به‌مانه بده‌نه‌وه که ئاواره و بێبه‌ش له هه‌موو مافه ڕه‌وا مرۆیه‌کانیان کراون. ئاشکرایه که به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگه له‌م سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌دا سوودمه‌ند نیه و ده‌نگدانیش به هه‌ڵبژاردنێک که پێشتر ئه‌نجامه‌که‌ی زانرابێت به‌زیانی چینی کرێکار و بێبه‌شان و هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگه ته‌واوببێت. ناکرێت جه‌ماوه‌ری هۆشیار و پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخواز دژی نه‌وه‌ستێته‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی که کۆمۆنیزمی ئازادیبه‌خشی و یه‌کسانیخوازیه له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی پاک و ڕاسته‌قینه که له ڕێی هه‌ڵبژاردنی شوراکانی گه‌ڕه‌ک و کارخانه و شوێنی کاره‌وه ده‌کرێت نه‌ک لیست و قه‌واره‌ی داخراوی به‌زۆر سه‌پاو به مه‌رج و ویستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و قه‌ومی کوردی. ده‌بێ هه‌وڵبدرێت کۆمه‌ڵگه له دواکه‌وتوویی فیکری و سیاسی ڕزگاری ببێت، چونکه جه‌ماوه‌ر تینوی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌ارنی و پاراستنی که‌رامه‌تی ئینسانی یه. نابێ جه‌ماوه‌ری کوردستان به خه‌یاڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی ههڵخڵهتێن ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌دارین و داخوازی ده‌سه‌ڵاتی ئازادانه‌ی خه‌ڵک نین، به‌ڵکو ده‌ستور و یاسا و په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه، گه‌ر له شێوه‌شدا خۆیان بگۆڕن ناواخنیان هه‌ریه‌که.20 ی مه‌ی 2009