
سیستمی سه‌رۆکایه‌تی لای( مالیکی ) یان له‌کوردستانی هه‌رێم
(سیستمی سه‌رۆکایه‌تی باشتره له په‌رله‌مانی ، ئه‌گه‌ر له‌پایانی شایسته بوونی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت ، واته له ڕیگه‌ی ڕاسته‌وخۆی گه‌له‌وه‌بێت ) .
ئه‌وه ده‌ربرینی ئه‌م دواییه‌ی( نوری مالیکی) سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه له‌به‌رده‌م پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زگای ناوه‌ندی نیشتمانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی دا. جگه له‌وه‌ی مالیکی به‌ته‌نها نیه له‌م ویسته‌ی دا و هاوتا له گه‌ڵ هاوبیرو هاوه‌ڵه‌کانی خۆ‌ی کوردی خۆشمان له‌په‌رله‌مانی عیراق دا هه‌یه که هه‌مان ڕای هه‌یه. جگه له مانه‌ش، به‌ڵام خۆ (مالیکی) له خۆڕایی ئه‌و ویسته ده‌رنابڕێت ، به‌ڵکو سه‌ره‌نجامی پێگه‌یشتنی قۆناغێكه، له وێدا ئه‌م (مالیکی) باڵۆنێکی تری تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ هه‌وا ده‌دات هه‌ر وه‌ک وباڵۆنه‌کانی پێش‌و تری بۆئه‌زمونزانسازیه‌کی تر‌و ونه‌زم پێوانێکی تری و هه‌تاوه‌کو له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامه‌کانی دا، هه‌نگاوی په ره دار تر‌و پێگه‌یشتوتری پێ بهاوێت.
هه‌رچه‌نده له‌نێوان سیاسی وپه‌ڕله‌منتارانی عێراقیدا وه‌ڵامی خۆ‌ی دراوه‌ته‌وه‌وله سه‌رچاوه‌یه‌کیانه‌وه لێکدراوه‌ته‌وه به وه‌ی (کورت ترین ڕێگایه‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆری وتاکڕه‌وی) و زۆری تریش له‌و جۆره وه‌لامانه‌ی تری له‌و جۆره‌ی به‌دواداهاتوون.
له عێڕاقی دوای سه‌رده‌مێکی دوور‌و تاریكی تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری دا ، عێراقێکی پێکهاتووله‌مۆزایکی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه و ئاین وئاینزاوه ، جگه له که‌مینه‌و زۆرینه‌یی ئه و مۆزایکه هه‌مه‌چه‌شنه . به‌پیاده‌بونی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی، چی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت؟
(مالیکی) تا ئێستای ،بریتیه له چیرۆکی پیاوێکی سه‌رکه‌توی ده‌سه‌ڵات له کورترین وئاڵۆزترین ماوه‌ی شه‌س ساڵه‌ی عێراقی دوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سه‌دامی. پیاوێکه خاوه‌ن ئامانج وپشوودرێژو توانای باشی خویندنه‌وه‌ی تاقی کردنه‌کانیپێش خۆ‌ی هه‌یه‌و پڕکێشیکا‌ریکی لیهاتووه له قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل وفرسه‌ته‌کان دا ، به‌کورتی ده‌زانێت که‌ی سێوه‌کان پێده‌گه‌ن وله‌کوێشه‌وه ده‌ست به‌رێت بۆ لێکردنه‌وه‌یان.
دوای لێخرانی (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) سه‌رۆکی حیزبی( ده‌عوه)ی شیعه له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی2005عێراق دا ، به‌هۆی ناڕازی بونی فراکسییۆنی کورده‌کانه‌وه‌له ناوبراو،(نوری مالیکی) کاندیدی هه‌مان حیزب بوبه سه‌رۆک وه‌زیران له‌جێگه‌ی( جه‌عفه‌ری) له‌ناوفراکسیۆنی (ئیئتیلافی شیعه)دا به‌جیاوزییه‌کی زۆر که‌می ده‌نگه‌کان له به‌رانبه‌ر (عادل عه‌بدول مه‌هدی) کاندیدی پاڵیوراوی( کۆنگره‌ی باڵای ئیسلامی )، به‌هۆی پشتگیری کردنی له لایه‌ن( کۆمه‌ڵه‌ی ته‌وژمی سه‌در)یه‌کانه‌وه له‌ناو هه‌مان فراکسیۆن دا،ووردکردنه‌وه‌کی زیاد تر له‌مه هه‌ڵناگرێت، ئیتر لێره‌وه چیرۆکی ده‌رکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م پیاوه ده‌ست پێده‌کات به‌سیفه‌ته کانیه‌وه.
نهێنی پایه‌دار بوونی ئه‌م پیاوه و ڕاوه‌ستانی سه‌ره‌تایی له‌ده‌سه‌ڵات دا جگه له پایه‌گای حیزبه که‌ی خۆ‌ی دووپایه‌گاکه‌ی تری بوون که فراکسیۆنی( هاپه‌یمانی کوردستا ن) و (کۆمه‌ڵه‌ی ته‌وژمی سه‌در)یه‌کان بوون. سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌ودا بوو (کۆمه‌ڵی ته‌وژمی سه‌در)یه‌کان له‌ئامانج وئاڕاسته‌دا به ڕێژه‌یه‌کی زۆر دژی ویستی کورده‌کان بوون . به‌ڵام له‌وێدا به(مالیکی) خۆیه‌وه‌بووبونه سێکوچکه‌ی ده‌سه‌ڵات وهه‌ر له‌مامه‌ڵه کردی (مالێکی) به‌م دوو دژه‌وه لێزانی وسه‌لیقه‌ی سیاسی ئه‌م که‌سایه‌تیه نیگاری خۆ‌ی ده‌نه‌خشێنێ .
له‌کاتێکدا سه‌دریه‌کان 30سی کورسیان به کێشی خۆیان پێ درا بوو له ناو (ئیئتیلافی شیعه)دا له شایسته‌یی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005دا به‌ڵام له پێش ودوای هه‌ڵبژارنه‌کان ،بووبوونه مایه‌ی نه‌کڵۆکی وکێشه‌نانه‌وه‌و ئاڵۆزی بۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نوێ . (مالێکی)بۆ چه‌سپاندنی خۆ‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵات وحیزبه‌که‌ی دا و بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌عێراق دا، ده‌بوهه‌ڵبستێ به‌نواندنی کاری نه‌کراو ، سه‌ره‌تا له ناته‌بابوونی سه‌دریه‌کان وکورده‌کان دا سودی خۆ‌ی دۆزیه‌وه‌به گه‌وره‌کرد‌نی خۆ‌ی وبچوک کرنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌که و ، بۆ ده‌ست پێکردنی ئه‌م کاره‌ش له ته‌خت کرنی کۆسپه‌کانی به‌ره‌ی ناوخۆیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که له‌وێدا (کۆمه‌له‌ی ته‌وژمی سه‌در)یه‌کان له‌وێدا به‌ره‌ی ناوخۆ بوون بۆ (مالیکی) و(کورده‌کان)یش به‌ره‌ی ده‌ره‌کی ده‌بن بۆی.
به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له مۆراڵ ووه‌فاداریه‌ک بۆ پشتگیری وهاوپه‌یمانی (کۆمه‌له‌ی ته‌وژمی سه‌در)یه‌کان (مالیکی) سه‌رۆک وه‌زیرانی تازه‌کارله‌زنجیره‌چالاکیه سه‌ربازیه‌هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی هاوپه‌مانانی له موسلێ باکوره‌وه بۆ به‌سره‌ی باشور گه‌ڕایه‌وه پاش نیوه‌چڵ و ناته‌واو به‌جێهێشتنی چالاکیه‌کانی(ئوم وڕه‌بیعه ین ــدایکی دووبه‌هاارــ)
به‌کرده‌چالاکی(هه‌ڵمه‌تی سوارچاکه‌کان)توانی شاری به‌سره له هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دریه‌کان بسێنێته‌وه‌وگورزی که‌مه‌ر شکینیان لێ بوه‌شینێت، (موقته‌داسه‌در) خۆشی وه‌ک ڕابه‌ری ته‌وژمه‌که که‌ناگیر بکات ودوری بخاته‌وه له سه‌ر شانۆی سیاسی ووڵاتدا و به‌ده‌روازه‌ی( ئیرانی) دا ئاودیوی بکات بۆ دووساڵی تائێستا ، مه‌گه‌ر له‌هه‌وڵێکدا له‌م دواییانه به په‌نجه‌ره‌ی( تورکی)دا بۆ ئاوقا کرنی له‌گیانی( کورده‌کان) ئا مدیو بکرێته‌وه (باچاوه‌ڕوان بین ڕۆژانێکمان له‌به‌یندایه). چونکه کورده‌کان مادی ومه‌عنه‌وی هاوبه‌شی ( مالیکی)یان کرد بۆ لیدانی سه‌دریه‌کان و کورده‌کان سه‌رکه‌وتنه‌کانی( مالیکی) ان به‌ده‌سکه‌ت وقازنجێک ده‌زانی بۆ خۆیان وعیراقی دیموکراتی و فیدراڵی، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی مالیکی به‌جۆرێکی تر‌و له‌شێوازێکیتردا سه‌ره‌ی بچوک کردنه‌وه‌ی( کورده‌کان) خۆیانیش ده‌هێنێته‌کایه‌و وه دواتر ده‌یبینین.
لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک پیوێسته. سیاسی کوردله به‌ر ده‌ردی کورت بینی خۆ‌ی وا ده‌زانێت هه‌مودنیاش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کورت بینه، جگه له‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که بڵاوه له فه‌رهه‌نگی سیاسه‌ت کردنی کوردید ا ئه‌ویش ده‌بێژن ( سیاسه‌ت واته بێمۆراڵی) یان به‌شێوه‌یه‌کی ترده‌گوترێت ( ئه‌خلاق پیویستیه‌ک نیه بۆ سیاسه‌ت کردن) لێره‌دا به‌دوای ئه‌م چه‌وتناسینه‌دا و به‌فرێدانی ئه‌خلاق له قیاس وپێوانه سیاسیه‌کاندا ، جۆرێک له نه‌خوێندنه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌دا چونه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه بۆ ناسینی( مالیکی) له‌لایه‌ن( کورده‌کان)ه‌وه.
له‌کا تیکدا( سیاسیه کورده‌کان) له‌سه‌رپێخه‌فی دڵنیا بوون له( مالیکی) پاڵیان لێ دابووه‌وه ،(مالیکی)ش له‌ده‌رفه‌تی وادا له (سه‌در)یه هاوپه‌یمان وهاونه‌ته‌وه هاومه‌زهه‌به‌کانی خۆ‌ی ئه‌دا ، کوردی خه‌واڵونه‌یده‌توانی ئه‌وڕاستیه ببینێ به‌بیریدا بێت . ئاخۆچی ڕێگره سبه‌ینێ له کوردی سونی جیا خوازی نه‌ته‌وه ونیستمانی عێراقی عروبه نه‌دات؟!!
مه‌گه‌ر هه‌ر سیاسی کوردی ساده‌له‌وح و سینه‌ساف بتوانێت ئومێد له‌سه‌ر قومارێکی وا دۆڕاو هه‌ڵبچنێت.
بۆیه‌له‌م گه‌مه‌ی شه‌تره‌نجه سیاسیه‌دا داواکانی کورد به‌ره‌و ( كش مات)ده‌چن.
(مالیکی) ناحه‌قی نیه خۆ‌ی به پیاوی مێژووخوڵقێنی ئه‌م قۆناغه‌بزانێت، چونکه به‌هۆی خه‌واڵووبونی کورده‌هاوپه‌یمانه‌که‌یه‌وه توانی ویسته‌کانی کوردفه‌رامۆش بکات له پرسه‌کانی سنوری جوگرافی وهێزی سه‌ربازی پاراستنی وسامانی نه‌وت وئابوری هه رێم که‌گرنگیه ژیاریه‌کانی کورده‌کانن بۆ چاره‌نوس و ئاینده‌یان.
به‌کورتی خۆ‌ی مالیکی گه‌نمی خه‌رمانی خۆ‌ی کۆکرده‌و کوردیشی تائێستا کردووه به‌سه‌پانی پوش. ئه‌وه‌ی هه‌ی بووپێس روخانی به‌عس هیچی وای ڵێ زیاد نه‌کرا .
(مالیکی)پاش خۆچه‌سپاندنی له حیزب دا‌و ده‌رپه‌ڕاندنی( جه‌عفه‌ری) وجێگرتنه‌وه‌ی له‌سه‌رۆکایه‌تی حیزبد اوبه‌دوای داسه‌رکه‌وتنی حیزبه‌که‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی زوربه‌ی پارێزگاکانی عێراق دا .
ئه‌م پیاوه‌یه داوای گۆڕینی( سێستمی په‌رله‌مانی )ده‌کات بۆ (سیستمی سه‌رۆکایه‌تی) که‌ئیتر له‌ژیر نیری په‌رله‌مان دێته ده‌ره‌وه په‌رله‌مان ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی سه‌رۆک ، که‌تارمایی خۆیی تیادا به‌ڕێوه‌یه. دوورکه‌وتنه‌وش له حوکمی ته‌وافوق و کارکردن به‌حوکمی زۆرینه‌ی دیموکراتی که له ناواخنی داواکه‌ی (مالیکی)دایه.( کورده‌کان ) که‌ڕێژه‌ی پێنج یه‌کی عیراق پێک ده‌هێنن، توڕده‌داته که‌ناری زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب وله ناو(عه‌ره‌ب)ێشدا زۆرینه‌ی( شیعه)به‌ره‌نده‌ی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بن، به‌و جۆره ده‌ستکه‌ته‌کانی کورد ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر چوارگۆشه‌ی خانه‌کانی سه‌ره‌تای گه‌مه‌که و خه‌ونی کوردی بۆ فیدراڵی وسه‌رفرازی ده‌بێته هوڕێنه‌ی مۆته‌که‌کانی نیوه‌شه و.
هه‌رچه‌نده له‌نێوان سیاسی وپه‌ڕله‌منتارانی عه‌ره‌بی عێراقیدا وه‌ڵامی خۆ‌ی دراوه‌ته‌وه‌وله سه‌رچاوه‌یه‌کیانه‌وه لێکدراوه‌ته‌وه به وه‌ی (کورت ترین ڕێگایه‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆری وتاکڕه‌وی) و زۆری تریش له‌و جۆره وه‌لامانه‌ی تری له‌و جۆره‌ی به‌دواداهاتوون.
به‌ڵام ئه‌م بایه له‌وکونه‌وه‌بێت دره‌نگ یا زوو له‌سایه‌ی زۆرینه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و که‌مینه‌یی کورددا له‌ده‌وره‌کانی تری په‌رله‌مانی دا هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌م سه‌ره‌نجامه یه‌کیک ده‌بێت له گریمانه به هێزه‌کان.
هه‌رچه‌نده‌تائێستاکه عێراق سیستمی په‌ڕله‌مانیه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه کوردستانی هه‌رێم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت به‌سه‌رۆکایه‌تی لێره ده‌روازه‌یه‌کی ترئاوه‌ڵاده‌بێت که ،جێگه‌ی تێڕامان وسه‌رنجێکی زۆره بۆ نه‌خشاندنی داهاتوو چاره‌نوسی (گۆڕان) یش یه‌كێک ده‌بێت له‌و لێکدانه‌وه‌و خه‌مڵ کردنه. زۆر دیوی تر هه‌یه که ده‌که‌وێته به‌ر خوێندنه‌وه ، به‌ڵام لێره‌دا( گۆڕان*)مه‌به‌ستی باسه‌که‌یه به‌خێرایی ئه‌وڕوبه‌ره ده‌خه‌ینه ڕووکه‌توانای گۆڕانی تیابه‌دیده‌کرێت :
به‌پێی بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.، ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه(گه‌لی کوردستان)هه‌ڵببژێرێت له‌هه‌مان ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دا ، واته‌به‌قورسایی کات وشوێن، سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌مان کێشی یاسایی بونی خۆ‌ی ده‌بێت، به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌ندامانی په‌ڕمان ، له‌وێدا له‌ته‌رازوی حوکمدا سه‌رۆک به‌ته‌نها یه‌ک لای ته‌رازووه‌که به‌یه‌ک ته‌نی پڕ ده‌کاته‌وه ، هه‌مووپه‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێرراو به فره‌ته‌نی واته به‌وردکراوه‌یی لای دووه‌می ته‌رازووه‌که پڕ ده‌که‌نه‌وه‌بۆ هاوتابوون به‌سه‌رۆک .لێره‌وه‌بۆ لای په‌رله‌مانتاران دیاره‌پشکی حیزبی سه‌رۆک وهاوپه‌یمانی به‌هه‌رجۆریک بێت ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌له‌و تای ته‌رازووه به‌هه‌رجۆرێک بێت ، به‌ساغی یان به‌خواری ، پڕ ده‌که‌نه‌وه .له‌وێوه‌ده‌کرێت بڵیین ته‌نها به‌دیوی زیادوکه‌می چاره‌کێک له ڕوبه‌ری ده‌سه‌ڵات که ژماره‌یه‌که له هه‌ردودیوی نیوه‌ی کورسیه‌کانی په‌ڕله‌مان بۆ لیستی سه ر‌به‌خۆو گۆڕان خواز ده‌مێنێته‌وه . ئه‌و کاته ده‌توانرێت حسابی په‌مو له‌زه‌ویه چێنراوه‌که‌ی ده ربکه‌ین وهه‌ر هه‌وڵیک بۆ گۆڕانکاری خۆ‌ی ده‌بینێته‌وه له‌به‌رده‌م تای سه‌رۆک وفراکسیۆنه‌که‌ی له په‌رله‌مانی ئومێد به‌گۆڕان دا.
هیوادارم نه‌بێت به‌په‌ڕله‌مانی (دۆمای ڕوسیه‌کان)ی سه‌رده‌می ( بۆریس یه‌لسن) و پربێت له‌هێزو توانا ی خێر بۆ ئه‌و میلله‌ته ماندووبه‌ش مه‌ینه‌ته.
له‌دواجاریش دا وه‌ک ده‌گوترێت:( سه‌ره‌تای هه‌ر کوچێکی چه‌ند میلی به هه‌نگاو ده‌ست پێ ئه‌کات.) گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌چه‌قین با هه‌وڵه‌کانیش ئاسان وساده نه‌بن.
ده‌کرێت زۆر به‌مه‌وه بمێنێنه‌وه،به‌ڵام با بۆ رۆژگار‌و واقیعی داهاتووی به‌جێ بهێلین ، ئینگلیز وته‌نی(whait and se))) ــچاوه‌ڕوان ده‌که‌ین و ده‌بینین ــ.
تێبینی:
ـــــــــــ
(گۆڕان) مه‌به‌ستم گۆڕانه به‌گشتی نه‌ک ناوی لیستێک.
saidaraf@hotmail.com
20-05-2009