خۆكوژیی گه‌نجی كورد ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه
خۆكوژیی گه‌نجی كورد ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه
(دیارده‌و چاره‌سه‌ر)
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
Hemea.rasoeL961@yahoo.com
پێناسی خۆكوژی: ئایا به خۆكوشتنمان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا خۆكوژی ده‌توانێ هۆكاری گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا بێت؟ كێ له به‌رامبه‌ر خۆكوژیی تاكه‌كاندا به‌رپرسیاره، كۆمه‌ڵگا یان خودی تاك؟ مرۆڤ بۆچی په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوژی؟ ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری له‌مجۆره، له كاتێكدا دێنه گۆڕێ كه دیارده‌ی خۆكوژی له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و رۆژانه له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا، گوێبیستی هه‌واڵی خۆكوژی ده‌بین.به‌ڵام پێناسی خۆكوژی چییه؟ خۆكوژی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نیا رێگا‌و دوایین رێگای له‌نێوبردنی "خود"ه كه به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه له لایه‌ن تاكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. یان به مانای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كه به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ژیانی كه‌سێك به‌ده‌ستی خۆی. خۆكوژی به شێوه‌یه‌ك له مردن ده‌گوترێ كه راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ ده‌رئه‌نجامێكی دیار‌و به‌رچاوی هه‌یه، ئه‌م كرده‌وه‌یه تاكی خۆكوژ ئه‌نجامیده‌دات و خۆشی ئاگاداری ئاكامی كرده‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
ئیم‌یل دووركهایم، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵناسیی مۆدێڕن، له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی "خۆكوژی" به شێوه‌یه‌كی زانستیانه باس له خۆكوژی دهكاتو له‌مباره‌وه نووسیوه: "خۆكوژی كرده‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ده‌توانرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسییانه‌ی بۆ بكرێت. به بێ له‌به‌رچاوگرتنی "هۆكار"ی شه‌خسیی تاكه‌كان بۆ خۆكوژی، ته‌نیا به یارمه‌تیی كۆمه‌ڵناسی ده‌توانین په‌ی به‌و هۆكارانه ببه‌ین كه ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی راده‌ی خۆكوژی له كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كاندا، جیاواز بێ. هۆكارگه‌لێك كه له نه‌بوونی پێڕاگه‌یشتن‌و چاودێریی دروست به‌سه‌ر ویست‌و ئاره‌زووه تاكه‌كه‌سییه‌كاندا، سه‌رچاوه ده‌گرێ.
ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و ساڵانێكه وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكی هه‌موو كۆمه‌ڵگای جیهانیو یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای كوردستانی گرتۆته‌وه. خۆكوژی، له ئاكامی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێكچوونه ده‌روونییه‌كانی مرۆڤه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له كوردستاندا به یه‌كێك له كێشه گرنگه‌كان دهژمێردرێو پێویستی به لێكۆڵینه‌وه، خهسارناسیو به‌دواداچوون هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌ره‌یسه‌ندوه، به جۆرێك كه رۆژ نییه گوێمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به خۆكوژییه‌وه نه‌بێت، یان له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕو تۆڕی ئینته‌رنێتدا نه‌خوێنینه‌وه كه: ژنێك خۆی سووتاند، پیاوێك خۆی خنكاند، لاوێك له رێگای خواردنی ده‌رمانه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، كچێك خۆی خنكاند، كچێك به‌هۆی ده‌سترێژیی سێكسییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو مرد، كچ‌و كوڕێكی لاو، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ژیانیان، خۆیان كوشت، گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خۆی كوشت‌و دهیانو سه‌دان هه‌واڵی له‌مجۆره.
وه‌لی هۆكاره‌كانی خۆكوژی چین: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆكوژی په‌یوه‌ندیی به بڕیاری تاكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه یان هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا بڕیاره تاكه‌كه‌سییه‌كان نین‌و ناتوانین به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاك، باس له هۆكاره‌كانی خۆكوژی بكه‌ین. خۆكوژی، په‌یوه‌ندیی به هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی تاكه‌كان له نێو بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و هه‌روه‌ك باسمكرد، ئه‌م دیارده‌یه له ئاكام‌و ده‌رئه‌نجامی كێشه دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و هۆكاری واقیعیی خۆكوژییه‌كان، هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن كه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه، له ده‌سته‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌و له ئایینێكه‌وه بۆ ئایینێكی دیكه جیاوازییان هه‌یه.
ده‌توانین هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تاك هانده‌ده‌ن بیر له خۆكوژی بكاته‌وه یان په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌م دیارده‌یه، به‌مجۆره ده‌ستنیشان بكه‌ین: ژیانی شاری، زۆربوونی حه‌شامه‌ت و قه‌ره‌باڵی، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پێكه‌وه نه‌گونجانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، شكستی كۆمه‌ڵایه‌تی، دهستكورتیو هه‌ژاری، بێكاری، كێشه‌كانی بنه‌ماڵه، تهڵاقو… . له هۆكاره ده‌روونییه‌كانیش ده‌توانین ئاماژه به هه‌ستكردن به تهنیاییو غه‌ریبی، گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، شكست له خۆشه‌ویستیدا، بێهیوایی یان نائومێدی، خه‌مۆكی‌و هه‌ستكردن به پووچی له ژیاندا‌و لاوازیی تاك له به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ژیاندا بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌كرێت گۆڕانی كۆمه‌ڵگا سوننه‌تییه‌كان به كۆمه‌ڵگای مۆدێرن‌و جیاوازیی نێوان بایه‌خه سوننهتیو بایه‌خه نوێیه‌كانیش به هۆكارگه‌لێك ناو ببه‌ین كه باندۆریان له‌سه‌ر تاكه‌كان هه‌یه‌و له‌وانه‌شه هۆكاری په‌نا بردنه به‌ر خۆكوژی بن.
راده‌ی خۆكوژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، نیشانده‌ری ئاستی لاوازیی تێگه‌یشتنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خۆشنه‌ویستنی خود‌و ئاستی ته‌ندروست نه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له باری ده‌روونییه‌وه نوومایش ده‌كات.
نیشانه‌كانی پێش له خۆكوژی: تاكێك كه بڕیاری خۆكوژیی دابێت، بێگومان له قسه‌كردن، ههڵسوكهوتو هاتوچۆكانیدا دیاره. ئه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی تاكه‌كان، له‌وانه‌یه شێوه‌ی قسهكردنو ههڵسوكهوتهكانیش جیاواز بن. به واتایه‌كی دیكه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی‌تر ده‌گۆڕێن. بۆ نموونه تاكێك پێش له خۆكوژی، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و پێی وایه ده‌بێ به‌مجۆره سه‌رنجی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری بۆلای خۆی رابكێشێت. به‌ڵام له‌وانه‌یه كه‌سێكی دیكه وا بیر بكاته‌وه كه چونكه ئه‌و خۆی ده‌كوژێ‌و ده‌مرێت، گرنگ نییه كه هه‌ڵسوكه‌وتی باش بێت، بۆیه له‌مه‌ڕ ده‌وروبه‌ر بێبایه‌خ ده‌بێت و هه‌وڵنادات سه‌رنجی ئه‌وان بۆلای خۆی راكێشێ.
بێگومان هه‌ركه‌س یان هه‌ر تاكێك كه په‌نا ده‌باته به‌ر دیارده‌ی دزێوی خۆكوژی، كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه پێیوایه رێگای ده‌ربازبوون له‌و قهیرانو كێشانه، خۆكوشتنه. به‌ڵام ئایا خۆكوژی ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه؟ بێگومان نا. چونكه، مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه كه له به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی ژیاندا به بنبه‌ست ناگات، به‌و مانایه كه هه‌رچه‌نده‌ش ژیان له تاریكاییدا بێت، رۆچنهیهكیش هه‌یه كه ئه‌و رۆچنهیه ده‌توانێ روناكی به ژیان ببهخشێو مرۆڤ هیوادار بكات.
خۆكوژی و ئه‌م چركه‌ساته‌ی كوردستان: مه‌خابن و ئه‌فسووس كه دیارده‌ی خۆكوژی یان (هه‌وڵی خۆكوشتن) له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا روو له زیادبوونه‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو توێژی گه‌نجاندا.. من وه‌كو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێویستی ده‌زانم كه باس له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌م و پێموایه كه یه‌كه‌مین و گرنگترین فاكته‌رێك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كاندا ده‌بیندرێنه‌وه كه بریتین له هه‌بوونی توندوتیژیی له پێكهاته‌و په‌یوه‌ندی خێزانی یان ئه‌وه‌ی له سۆسیۆلۆژیادا پێی ده‌وترێت: زه‌بر و زه‌نگی كه‌لتووریی و نۆرمی بنه‌ماڵه.
وه‌كو دروونناسان و توێژه‌رانی تایبه‌ت به‌م دیارده‌یه باسی لێوه ده‌كه‌ن، به‌زۆری ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌یانه‌وێت خۆیان بكوژن كه ههستیارو هه‌ستناسك و دڵ ناسكن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر زوو زوویر ده‌بن و شه‌رمنن و بێوه‌ین، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناز په‌روه‌رده‌ن و راده‌ی ویست و ئیراده‌یان زۆر نزمتره له‌و كه‌سه به‌هێزانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به نه‌هامه‌تی و ئاریشه دانبه‌خۆدا ده‌گرن و رێژه‌ی به‌ره‌به‌ره‌كانی و ململانێ‌یان له ژیاندا به‌رزه.. شایانی وتنه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆكوژی ده‌ده‌ن هه‌میشه دوودڵن له‌زۆربه‌ی كه‌سان و شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان بۆیه له‌گه‌یشتنیان به خاڵی بنبه‌ست دڵیان به ژیان خۆش نامێنێت و سه‌د ده‌ر سه‌د بێ‌ئومێد ده‌بن و باوه‌ش ده‌كه‌ن به مه‌رگدا..
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه زۆرینه‌ی گه‌نجان (نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا به‌ڵكو له زۆربه‌ی دونیادا و به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه‌ی به ئامێره كاره‌بایی و ئه‌لكترۆنیه‌كانه‌وه) زۆر بێئارام و بێحهوسهڵهیهو توانای گرفت و كۆششی زۆر لاوازه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ر كێشه‌و كۆسپێكدا كه نه‌توانن له‌و ده‌موده‌سته‌دا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه یه‌كسه‌ر تاو ده‌ده‌نه نزیكترن ئامێر‌و كه‌ره‌سته بۆ خۆكوشتن كه بریتیین له خواردنی كۆمه‌ڵێك حه‌ب یان ده‌مانچه یا ئاگر یاخود په‌تی قه‌ناره‌و خۆهه‌ڵواسین و …..تاد.
فاكته‌ری هه‌ره گرنگ له خۆكوژیدا: هۆكاری شكستهێنانه له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیدا كه ده‌شێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خۆشه‌ویستی لاوانه‌وه یان ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كه رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تی هاوسه‌رگیریدا، فاكته‌رێكی دیكه كه رۆڵی گرنگ له دیارده‌ی خۆكوژیدا ده‌گێڕێت، بریتییه له گۆڕانی كتوپڕی كۆمهڵگاو خه‌ریكبوونی هه‌ركه‌سه به ئیشوكاری خودی خۆیه‌وه كه كه‌س ئاگای له كه‌س نه‌بێت و ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكه‌كان ببێته ئه‌وه‌ی كه زووتر دڵی گه‌نج بشكێت و له ژیان زوویر ببێت و دوچاری خه‌مۆكی و زه‌برو فشاری ده‌روونی ببێت.. بۆ وێنه: په‌یوه‌ندیمان به ئامێری مۆبایل و كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فزیۆنه‌وه زۆرتره وه‌ك له مرۆڤـ، كه ئه‌مه‌ش دۆخێكی ناله‌باری رۆحی و بێزاری و ته‌نیایی بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌مده‌كات..
فاكته‌رێكی تر له‌په‌یوه‌ندی خوێندندا ده‌بینرێته‌وه (كه له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی توندی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت) هه‌روه‌ها نه‌بوونی بواری گه‌شه‌ی تاك و داخرانی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر گه‌نجاندا له ژیانی رۆژانه‌یاندا، هه‌روه‌ها گرفتی ئابووری و پرسی بێكاری هۆكاری دیكه‌یه كه‌وا له گه‌نجی موفلیس ده‌كات ژیان و ئایینده له‌به‌رده‌میدا ره‌ش ببێت، ده‌توانین دۆخی ناله‌باری زیندانییه‌كانیش به هۆكارێكیتر دابنێین كه زۆرێك له زیندانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بكوژن..
به‌ڵام دواجار چۆن ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ین؟
رێگه‌چاره له‌مبواره‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگادا، گرنگی زیاتر بدرێت به گه‌نجان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا كراوهترو نه‌رمونیانتر بێت، دیالۆگ له جێی شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و سووككردن به‌كار بهێنرێت و توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان له‌گه‌ڵدا به‌كار نه‌یه‌ت، به راستگۆییه‌وه مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ كچ و كوڕی ناو خێزانه‌كانماندا بكه‌ین و نهێنیان بپارێزین و له هه‌مانكاتدا گرفته ده‌روونی و سۆزداری و ئابوورییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بێنازو بێنه‌وایان نه‌كه‌ین.. له لایه‌نی داراییشه‌وه پیسكه‌و رژد نه‌بین و یارمه‌تیان بده‌ین.
پێویسته به هێند وته‌و گفتی گه‌نجان وه‌ربگرین ئه‌گه‌ر وتی: ژیانم ناخۆشه‌و خۆم ده‌كوژم….ده‌بێت قسه‌ی ناشیرین و تانه‌و ته‌شه‌ر به‌كارنه‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن یان باسی خۆكوژیمان بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ستی هاریكاریان بۆ درێژ بكه‌ین و درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ین.. پێویسته نه‌یه‌ڵین ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له خۆكوشتن ده‌كه‌ن به ته‌نیا دابنیشن و زۆر بیر له كێشه‌كانیان بكه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه‌ی به گرنگ و به بایه‌خی ده‌زانن بۆیان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ست بكه‌ن كه ته‌نیاو بێنه‌واو بێكه‌س نین.
به دیوێكی دیكه‌شدا پێویسته گه‌نجان ئه‌وه‌نده ناسك و بێئیراده‌و لاواز نه‌بن كه له‌به‌رده‌م كێشه‌ی سۆزداری یان خوێندن یان ئابووری یان ده‌روونیدا ده‌سته‌و یه‌خه‌و بێ‌ئومێد نه‌بن كه نه‌توانن هیچ چاره‌یه‌ك بۆ خۆیان و بۆ ژیانیان دابنێن.. پێویسته گه‌نجی كورد خاوه‌ن خه‌ون و خولیا‌و ئامانج و دیدێكی فراوان و تایبه‌تمه‌ند بن.. هه‌روه‌ها گرنگی به كاركردن بده‌ن و وه‌رزش له ژیانی رۆژانه‌یاندا بكه‌نه به‌رنامه‌و بیر له سبه‌ینێ و ئایینده‌ی خۆیان و خێزان و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه..