
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وهه‌ڵبژاردن له کوردستان
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وهه‌ڵبژاردن له کوردستان
یوسف کانی مارانی / فه‌ڕه‌نسا
22.5.2009
پێشتر له نوسینێکی تردا کێوماڵیکی خێرای ئه‌و پرۆسه‌یه‌م کردبوو که زیاتر له چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی سه‌رپێی دابوو،بۆزیاتر پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه‌ی پێشووم وقوڵکردنه‌وه‌ی باسه‌که به پێویستم زانی ئه‌و ووتاره‌و چه‌ند وتارێکی تریشی له‌سه‌ر بنوسم..
له‌م ماوه‌یه کورته‌دا ده‌یان بابه‌تی جۆرهوجۆرخراوهته بهردیدهوگوێچکهی خوێنه‌ران له کهناڵهڕاگهیاندنه حزبی وحکومی وکه‌سی و ئازاده‌کاندا ، جێگه‌ی ڕێز‌و پێزانینه که چه‌ندین له‌و بابه‌تانه شیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستی به‌پێزیان تێدا به‌دیده‌کرێت وهه‌لومه‌رجه‌کانی کوردستانیان تێدابههێندگیراوه، به‌ڵام زۆرێکیش له‌و بابه‌تانه له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕناکه‌ن که ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی مافێکی ڕه‌وای هه‌ر لیست وکهسێکه هاوکات لهههموودنیادا واباوه ، سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن باسکردن له‌سه‌ر که‌مووکوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنهوهو په‌یمان وبه‌ڵینی چاکسازی ودادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یان وسه‌دان به‌ڵێنی چروک له‌لایه‌ن دهسهڵاتهوهکه پروپاگه‌نده به‌هه‌مووجۆره‌کانیه‌وه له‌ڕووی داراییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تێده‌چێت که هه‌مووکێشه خزمه‌تگوزاریه‌کانی خه‌ڵکی پێ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام وه‌ک ووتم ئه‌مه بۆته نه‌ریتێکی هه‌ڵبژاردن..
به‌داخه‌وه من که‌سێکی ئه‌کادیمی نیم له بواری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وله‌وانه‌یه نه‌توانم وه‌ک پێویست ئه‌و بابه‌ته شیبکهمهوهبهڵام پێداویستیه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان و ئه‌زموونی به‌شداری کردنم له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 ی کوردستان وچه‌ندین هه‌ڵبژاردنی حزبی وحکومی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌شی ئه‌وه ڕێگه به‌خۆم ئه‌ده‌م که ئه‌وه‌ی به‌پڕاکتیکی بینیومه خوێنه‌ران لێی سود به‌خش بن..
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن:
هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له پایه سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسی له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا،به‌ڵام به‌ته‌نها وشه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ک کردارێک هیچ گرنگیه‌ک نابه‌خشێت به‌دیموکراسی چونکه به‌ڕاستی به‌رنامه‌و بیرکردنه‌وه‌ی لیست و کاندیده‌کان و ده‌نگده‌ران یان به‌واتایه‌کی تر سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شێوازێکی نا دیموکراسیانه وپیاده‌کردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌لاڕیدا ئه‌بات وهیچ ڕه‌وشتێکی دیموکراسیانه‌ی بۆ ناهێڵێته‌وه ، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش جگه له وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن وڕؤڵی گرنگی ئه‌بێت له‌سه‌ر بنهمادیموکراسیهکان هاوکات به‌حوکمی ئه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری هه‌ڵبژاردن هه یه‌و له‌ووڵاتانه‌ی که یاسای هه‌ڵبژاردن تێیدا گه‌وره نهبووهویهکلانهبۆتهوه به‌پێی یاسا چی جۆرێکی هه‌ڵبژاردن پیاده‌ئه‌کرێت که‌واته ناوه‌ندی بڕیار(مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاته) ئه‌توانێت به‌ئاره‌زووی خۆی کام جۆری هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی ئه‌وجۆره پیاده‌بکات:بۆنمونه هه‌ڵبژاردن بازنه‌یی بێت یان لیستی، لیسته‌کان کراوه‌بن یان داخراو،کاندیده‌کان حزب ده‌ستنیشانی بکات یان خه‌ڵک. ئه‌مانه‌وه چه‌ندین شێوازی تری هه‌ڵبژاردن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له زۆربه‌ی وڵاتانی دیموکراسی به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا لیستی کراوه سه‌رکه‌وتووترین شێوازی هه‌ڵبژاردنه حزبه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که‌سایه‌تیه‌کانیان بۆگرنگه که‌جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک بن و خۆشه‌ویستبن لایان ئه‌وه‌نده ناوی حزبه‌که ولیستهکه گرنگی نیه،من نمونه‌یه‌کی بچوک له‌سه‌ر لیستی کاندیده‌کانی حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌کیتی ئهوروپاله م ساڵدا ئه‌هێنمه‌وه: حزبی سۆسیالیست به‌هه‌شت لیست ناوی کاندیده‌کانی خسته‌به‌رده‌می ئه‌ندامه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن لیسته‌کان به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی وبۆههرلیستێکیش سه‌رۆکی لیست که یه‌کێکه له باشترین که‌سه‌کانی ناو لیسته‌که ده‌ستنیشان ئه‌کرێت،له‌یه‌کێک له لیسته‌کاندا له‌سنوری پاریس به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ناوخۆی حزبی سۆسیالیست کاندیدێک خزێنرابۆوه ناو لیسته‌که له‌ڕۆژی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی حزب له‌سه‌ر لیسته‌کان ته‌نها به‌هۆی ئه‌و کاندیده ناشه‌رعیه‌وه لیسته‌که‌یان به‌کاملی ڕه‌تکرده‌وه،ئه‌مه یه‌کێکه له باشیه‌کانی لیستی کراوه،باههرلهم چوارچێوه‌یه بێینه سه‌ر وڵاتی خۆمان ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌سه‌ره‌تای نزیک بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان گویبیستی ئه‌وه‌بوون که خه‌ڵک جارێکی تر به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناکات له‌کاتێکدا به‌شی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان شایسته‌ی ئهوشوێنهنین وئه‌وه‌نده‌ی وابه‌سته‌ن به فه‌رمانه‌کانی حزب و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ئه‌وه‌نده گوێ له‌که‌موکوڕیه‌کانی خه‌ڵک ناگرن، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی دزیه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که له‌سه‌رانسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌چوو به‌بیانوی جیاجیا به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌نده‌ی له‌ترسی ئه‌وه‌بوو که ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌م له‌خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات له‌به‌ر هیچ شتێکی تر نه‌بوو.
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قسه‌وباس له‌سه‌ر به‌شداری کردنی جه‌ند لیستێکی تری جیاوازئیتر ده‌سه‌ڵاتی کوردکهوته بڕوبیانوگرتن جارێک به‌ناوی لیستی داخراو جارێک به‌ناوی که‌می وه‌خت ته‌نها به ئومێدی ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی کات ده‌رگایه‌کی ڕه‌حمه‌تیان لێبکاته‌وه‌و شتێک بێته پێش بتوانن هه‌ڵبژاردنی تێدا دوابخه‌ن یان ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌ر نه‌یکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه کاتێک ئه‌و هێزولایه‌نانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی بهرنامهوکاری ڕابردویان ستۆکن به‌مانای ستۆک بوون وئهوکهسایهتیانهش که‌کاندیدی لیسته‌کانن چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر ه ئه‌گه‌رنا بۆ لیستی داخراو؟ بۆ خه‌ڵک به‌شێوازێکی راسته‌قینه‌ی دیموکراسیانه نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت بۆ هه‌ستیارترین شوێنی ده‌سه‌ڵات که پهرلهمانهئهم ڕایه‌م هه‌موو لیسته‌کان ئه‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌بوایه لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێداگیری بکه‌ن له‌سه‌ر لیستی کراوه‌و ئه‌و کاته‌ش خه‌ڵک ئاسودانهتر ده‌نگی بۆ ئه‌دان به‌ڵام به‌گومان بوون له‌به‌رکه‌وتنی پڕیشکی گه‌نده‌ڵی که‌س نه‌یتوانی به‌رگری له به‌شداری کردن به‌لیستی کراوه بکات.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان له حزبه‌وه به‌سه‌قه‌تی هاتووه، له وڵاتانی دیموکراسی حزب ڕێنێشاندهری خه‌ڵک و بهرچاوڕۆشنکهرهوهی خه‌ڵکه له‌ده‌ستنیشانکردن و که‌موکوڕیه‌کانی حوکمه‌ت وگه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵکه به‌ده‌سه‌ڵات.به‌ڵام له کوردستان هه‌ر لهسکرتێر ی حزبێکه‌وه تا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسیش به پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕن که هیچ بنه‌مایه‌کی دیموکراسی تێدابه‌دی ناکرێت ، ئاخر چ دیموکراتیه‌تێک له‌دنیادا ڕێگه ئه‌دات بۆ ماوه‌ی سێ چارهکهسهدابنهماڵهیهک گه‌وره‌ترین حزبی سیاسی له‌کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رن؟ ئه‌بێ کادیرانی حزبی ئه‌و پارته چ تێگه‌یشتنێکیان بۆ دیموکراسیه‌ت ودهستهودهست کردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت؟ له‌کام سیسته‌می حزبی به‌تایبه‌تیش له بنه‌ماکانی سۆشیال دیموکرات ڕێگه ئه‌دات 35 ساڵ حزبێک نه‌وێرێت خۆی له قه‌ره‌ی ناوهێنانی گۆڕینی سکرتێره‌که‌ی بدات؟ئه‌بێ ئه‌ندامان وکادیرانی حزبێکی وه‌ها چ شارهزایهتیهکیان له‌سه‌ر سۆشیال دیموکرات وبنه‌ماکانی هه‌بێت؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان نمونه‌ی تری سه‌قه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان.
ساڵی 1992 بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان من به‌رپرسی لیژنه‌یه‌کی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن بووم له بیتوێن، له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕۆژانه چه‌ندین جار سه‌ردانی شاروشارۆچکه‌کان ولادێکانی بیتوێنمان ئه‌کردو ماشێنێکمان بهکهژاوهیهکی سه‌وز ڕازاندبۆوه پڕبه‌ده‌نگ هاوارمان ( ئه‌گه‌ر مامه ده‌رنه‌چێت که‌رکوکمان له‌ده‌ست ئه‌چێت)،(ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت دێهاته‌کان ئاوه‌دان ببنه‌وه ده‌نگ بده به‌لیستی سه‌وز،بۆنه‌گبه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وناوچه‌یه‌ش ڕه‌نگی سه‌وزیان باش نه‌ده‌ناسیه‌وه ئه‌بوایه بڵێین ڕه‌نگی سهوزوکهسک)،جارجاریش هه‌موو به‌یه‌که‌وه ئهمانووتهوه (کێ ڕابه‌ره؟ مامه،کێ سهروهرهمامه) به‌ڵێ مامه ده‌رچوو که‌رکوکیشمان له‌ده‌ست چوو، ده‌نگمان دا به‌لیستی که‌سک و لادێکانیشمان چه‌ند چۆڵ بوون ئه‌وه‌نده‌ی تریش چۆڵ کران، مامه‌و لیستهکهیمان هه‌ڵبژارد بوو به‌ڕابه‌رو نه‌بوو به‌سه‌روه‌ر.
ئه‌وه‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره 42 قه‌واره‌ی سیاسیه که‌زۆربه‌یان دروستکراوی حزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتن ته‌نها بۆ سودوه‌رگرتن له‌ده‌نگی خه‌ڵکانێکی ناڕازی زۆرکه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ههردووپارتی سه‌ره‌کی ناو ده‌سه‌ڵات وهیچ بڕوایه‌کیان به‌ده‌نگدان نه‌ماوه، ئه‌و لیسته تازانه هاتوون وه‌ک به‌رهه‌ڵستکار خۆیان ئه‌نوێنن یان حزبی تازه‌یان ڕاگهیاندووبۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانهو جارێکی تریش خستنه‌وه خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات، لیست هه‌یه تائێستاش ئالیکی دوو ئاژه‌ڵی پێدابه‌ش ناکرێت ، له‌چه‌ندین لاوه مووچه له‌سه‌رانی گه‌نده‌ڵی پارتی ویه‌کێتی وه‌رئه‌گرن به‌رپرسه‌کانیان سهربهدهزگا گوماناویه‌کانی یه‌کێتی وپارتین ، به‌داخه‌وه هاتوون به‌ناوی تازه‌و دروشمی تازه ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان به‌لاڕێدابه‌رن و بچنه په‌رله‌مانی کوردستان و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان دیاری بکه‌ن، یه‌کێتی وپارتی زۆر باش ئه‌یانزانی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان بکردایه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنیان ئهکردوبهربهرچاوی دنیاوه ئهودیموکراسیهتهی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن ئه‌که‌وته ژێر پرسیاره‌وه،هاوکات له‌پێناوی به‌رده‌وام کردنی ململانێکانی خۆشیان ههریهکهوبهدزی یه‌کتری چه‌ند لیستێکی بۆ هاوسه‌نگی دروست کردووهلهدهرهنجامداودوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر خۆیان زۆرینه‌یان هێنابووپێویستیان بهودهنگانه نه‌بوو ئه‌وا شه‌قێک ئه‌ده‌ن له‌و بهکارهێنراوانهوخۆیان حوکمه‌ت پێک ئه‌هێنن،ئه‌گه‌ریش پێویستیان بووئهواوهک نوێنه‌ری هه‌ندێک به‌ناو حزب که پێشتر نوێنه‌ریان هه‌بووه له په‌رله‌مان به‌کاریان ئه‌هێنن.
له‌م 42 قه‌واره‌یه ته‌نها سێ لیست لێرهوهههڵوێستهی له‌سه‌ر ئه که‌م ئه‌ویش لیستی هیواولیستی گۆڕان و لیستی چوار حزبه‌که‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له قه‌واره‌کان گه‌یشتونه‌ته قۆناغی به‌هه‌ڵم بوون، دیاره‌زۆر بهداخهوهلیستی هیواپێم وانیه بتوانێت ده‌نگێکی وه‌ها بهێنێت که کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هاوکێشه‌کان به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵکی کوردستان له خواست وئامانجه‌کانی ئه‌و پارته ونزیکی له پارتی کرێکارانی کوردستان که ده‌کرێت من ئه‌وه بڵێم کهتورکیاوئێرانیش له‌ڕێگای ده‌زگا سیخوڕیه‌کانیان له‌کوردستان زۆرترین فشار دروست ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیسته هیچ ده‌نگێک نه‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به‌لیستی گۆڕان به‌بۆچونی من ژماره‌ی 10 تا 20 کورسی به‌ده‌ست ئه‌هێنێت، که ئه‌م ڕایه‌ی من جیاوازیه‌کی زۆری ههیهلهنێوان لایه‌نگرانی ئه‌و لیستهکهپێیان وایه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌هێنن وئه‌توانن ده‌سه‌ڵات بگرن ولهڕای نه‌یاره‌کانی ئه‌و لیسته‌ش که باوه‌ڕیان وایه سه‌رکه‌وتوونابن، بۆیه به‌پێویستی ئه‌زانم هه‌ردوو بۆچونهکهو ڕای خۆم چڕبکه‌مه‌وه له‌سه‌رلیستی گۆڕان.
ئه‌گه‌ر وه‌ک لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن زۆرینه به‌ده‌ست بهێنن یان هه‌تا بههاوپهیمانێتیش بێت بتوانن حوکمه‌ت وه‌ربگرن ، ئایه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی وپارتی باوه‌ڕیان به ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات هاتووه‌و ئاماده‌ن هێزه‌کانی ئاسایش وپۆلیس و پێشمه‌رگه بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و حوکمه‌ته ؟ له کاتێکدا یه‌کێتی وپارتی زیاتر له 11 ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیان ڕاگرتووه‌و تا ئێستاش به پڕاکتیکی حوکمه‌ت و هه‌ندێ له‌وه‌زاره‌ته‌کانیان نه‌کردۆته‌وه به‌یه‌ک، ئایه سه‌رانی لیستی گۆڕان بیریان له‌وه کردۆته‌وه‌که یه‌کێتی وپارتی جگه لهتواناناوخۆیهکانیان په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری وده‌یان جۆر هاوکاریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌کان که هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوونی هێزێکی گه‌نده‌ڵ ومشهخۆریان پێباشتره له هێزێک بانگه‌شه‌ی ڕیفۆرم بکات، ئایه لیستی گۆڕان ئاماده سازی ئه‌وه‌ی کردووه‌و خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ها وشیارکردۆتهوه که بتوانن پارێزگاری له‌ده‌نگه‌کانی خۆیان بکه‌ن، به‌واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر یه‌کێتی وپارتی ئاماده نه‌بوون ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆڕبکه‌ن دڵنیاشم نایکه‌ن ،ئایهخهڵک ئاماده‌یه بخرێته سه‌رشه‌قام بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه؟ ئایه لیستی گۆڕان هیچ پشتیوانیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی په‌یدا کردووه لانی که‌م بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌که له ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی ناوخۆ یان هێرشی وڵاته دراوسێکان؟ ئه‌وه جگه‌ی له‌وه‌ی پێوسته بپرسین ئایه سه‌رانی لیستی گۆڕان شوێنی ئه‌م ههمووکارمهندانهی دام وده‌زگا حوکمیه‌کان به‌کێ پڕده‌که‌نه‌وه؟له‌کاتێکدا مانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه به‌تایبه‌تیش له ناو وه‌زاره‌ته‌کاندا بهوهزیرهکانیشهوه به‌شێکن له‌گه‌نده‌ڵی، ئایه لیستی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ڕێژی که له‌کۆمپانیایه‌کی ڕاگه‌یاندنه‌وه هاتووه چه‌ند خولی ڕاهێنانی بۆ ئاماده‌کردنی کارمه‌ند وه‌زیرو به‌رپرسان کردۆته‌وه تا ئه‌وانیش له‌ماوه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵ تر نه‌بن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه‌و ده‌یان پرسی تر به‌وردی بیریان لێنهکرابێتهوهوڕێگاچارهی گونجاوی شه‌فافانه‌ی بۆ دانه‌نرابێت، که‌واته ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستێکی جیا له خزمه‌تکردن به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک وزیاتر له چوارچێوه‌ی ململانێکانی ناوخۆی یه‌کێتی تێپه‌ڕناکات ، که ئه‌وه‌ش بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هیچ له کێشه‌کان ناگؤڕێت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که من بڵێم بوونی لیستی جیاوازودهنگی جیاوازله په‌رله‌مانی کوردستان به پێویست نه‌زانم یان چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی وپارتی بکه‌ین گۆڕانکاری بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێرهدائهوهیه که‌سانێک ولیستێک که‌ناتوانن هیچ گۆڕانێک بکه‌ن له بنچینه‌شدا مه‌به‌ستیان ئه‌و گۆڕانانه نیه که خه‌ڵکی کوردستان پێوستیه‌تی هه‌ق نه‌بوو ماف به‌خۆیان بده‌ن بانگه‌شه‌ی ریفۆرم وگۆڕان بکه‌ن، هه‌روه‌ک چۆن لیستی کوردستانی یه‌کێتی وپارتی هه‌رگیزی لیستی کوردستانی نین به‌لکو زیاتر لیستی وابه‌سته بوونن به‌عێراقی عه‌ره‌بی و داگیرکه‌رانی کوردستان وهیچ ڕه‌وشتێکی کوردستانی بونیان نیه و هاوکات لیستی چوارحزبهکه هه‌رگیز لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری نین، ئه‌گه‌ر لیستی چاکسازی وخزمهتگوزارین له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی هاوبه‌شی سه‌رف کردنی سه‌روه‌ت وسامانه‌کانی خه‌ڵک نه‌ده‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وپارتی.
به بۆچونی من سه‌رانی لیستی گۆڕان باشتر وابوو وه‌ک چۆن دروشمیان گۆڕانه ئه‌و بیرکردنه‌وه له گۆڕان ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی به‌په‌له‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بوایه به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ئارام له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شۆڕشه فه‌رهه‌نگیه‌ی که له کۆمپانیای وشه‌وه ده‌ستی پێکردبووهاوکات به هاوکاری ڕووهسیاسیهکهیان له ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی هه‌وڵی وشیارکردنه‌وه‌و ئاماده‌سازی خه‌ڵکی کوردستانیان دابایه بۆ گۆڕانێکی بنچینه‌یی وبۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گۆڕان ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرتایه‌و توانای سه‌ده‌ها کادیروسهرکردهی گۆڕان و ڕیفۆرم وابه‌سته نه‌بوایه به‌په‌له کردنی که‌سێکه‌وه له‌لوتکه‌ی گۆڕان که نه‌وه‌کا ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی نه‌دات خۆی له لوتکه‌ی دهسهڵاتداببینێتهوه، جونکه من دڵنیام دوای شکست خواردن له‌م هه‌ڵبژاردنه که هیوادارم وانه‌بێت، ئیتر هه‌رکه‌س ئه‌چێته‌وه ماڵی خۆیی ووه‌ک وده‌یان ڕابردووی تری لێدێت. ئه‌وکاته‌ش زیان لێکه‌وتووی گه‌وره ئه‌و ته‌وژمه ریفۆرمیسته ئه‌بێت که کات وزه‌مینه‌ی له ئان وساتی بۆڕهخسان دایه‌و بۆشیان گرنگ نیه مێژوچی ئه‌نوسێت و هێزی گه‌ل بۆ چه‌ند ساڵێکی تر بۆ دواوه ده‌گێڕنه‌وه.