
روونکردنه‌وه‌يه‌ک له‌باره‌ی خۆ کانديدکردنه‌وه… جه‌لال ده‌باغ
له‌م رۆژانه‌ی دواييداو، به پێی مافێکی ده‌ستوريی و ياسايي خۆم و له گۆشهنيگاي ديموکراسييه‌وه، بڕيارمدابوو که بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆم کانديت بکه‌م.
به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخه ههستيارهکهی ئه‌مڕۆی بزاڤی رزگاريخوازيي کوردستان و بايه‌خی به‌هێزکردنی يه‌کڕيزی له هه‌رێمی کوردستانداو، کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعود بارزانی که رۆژی پێنچ شه‌مه‌ی رێکه‌وتی 21/5/09 خۆی کانديد کرد‌و، ئه‌مه له‌ناوخۆو له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی جيهاندا بايه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌يه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و هێنانه‌ديی هه‌موو ئامانجه نه‌ته‌وايه‌تی و کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌ره‌و هێنانه‌ديی ژيانێکی باشتر بۆ گه‌له‌که‌مان و جێگێرکردنی مافی ستراتيژيی بڕياردانی چاره‌نووس له ئايندهداو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ليستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵايه‌تی کانديدی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بڕيار نه‌داوه‌و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستياره له هه‌موو روويهکهوه، بڕيارم دا خۆم کانديد نه‌که‌م و زۆر سوپاسی ئهوبراو لايه‌ن و هاونيشتيمانی و کهسايهتييانهش ده‌که‌م که پشتگيری و هاريکارييان کردم.
جه‌لال ده‌باغ
23/5/2009