عیشق و ژیان … له‌و دیو حه‌زی ئه‌و … من … تۆ
Closed
(1)
كه مه‌ست ده‌بم
ژیان جوانتر خۆی ده‌رده‌خا
گۆرانی به‌جۆشتر ده‌ڵێ
كه به‌ئاگام
ژیان قێزه‌ونتر له خۆم … سه‌یرم ده‌كا .
………………..
(2)
جیهان له نیو گڵاسه ئاوێك دایه
جار جار شه‌پۆڵی ئاو ده‌یخنكێنێ
جارجاریش بۆ دڵۆپه ئاوێك ده‌خنكێ .
……………….
(3)
كاره‌بامان پرته پرتێكی جوان ده‌كا
پیره ژنێك , كه ده‌مبینێت
عه‌با به‌سه‌رخۆیدا ئه‌دات .
……………….
(4)
عیشق …
نینۆكه‌كانت ده‌ربێنه
به‌سه ئیتر …
ژیان به‌رگه‌ی ڕنه‌ت ناگرێت .
…………….
(5)
ژیان چییه ؟
كه‌سێك هات و..؟ "نیشانه‌ی پرسیاره‌كه‌ی تۆخ كرد "
كه‌سێك هات و…؟ "نیشانه‌ی پرسیاره‌كه‌ی گه‌وه‌ره كرد"
كه‌سێك هات، وتی …
كه‌سێك هات، وتی نا
ژیان بریتیه له ., !, ؟ .هۆگر عومه‌ر