
چه‌ند په‌یڤێک له‌سه‌ر کتێبی مزگه‌وته‌کانی رۆژئاوای کاک ئیسماعیل ته‌نیا
چه‌ند په‌یڤێک له‌سه‌ر کتێبی مزگه‌وته‌کانی رۆژئاوای کاک ئیسماعیل ته‌نیا
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
ماوه‌یه‌کی زۆره ڕه‌وه‌ندی ئیسلامی له رۆژئاوا ، بۆته قسه‌وباسێکی گه‌وره‌ی نێوان رۆشنبیران و سیاسیه‌کانی جیهان . به‌شێکی زۆری رۆژئاوایه‌کان ، بوونی ئه‌م ڕه‌وه‌نده به ترسێکی گه‌وره بۆسهرکۆمهڵگاکهیان داده‌نێنن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا که‌مینه‌یه‌ک له سیاسی و رۆشنبیران، بوونی ئه‌م ڕه‌وه‌نده به باش داده‌نێن . به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌کو ئێستا، هیچ نووسه‌رێکی کورد خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م باسه گرنگه نه‌داوه، ناشزانم هۆکه‌ی چییه؟. برای هێژامان کاک ئیسماعیل ته‌نیا ، له‌جیاتی هه‌موو نووسه‌رانی کورد ، ماوه‌یه‌کی زۆره خۆی به‌م باسهگرنگهوه خه‌ریککردووه. به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه باسی ئه‌م ڕه‌وه‌نده ئیسلامییه‌ی کردووه . له‌ڕووی ژماره‌و مێژووی ئه‌م ڕه‌وه‌نده‌وه زانیاریه‌کی ئێجگار باشی نووسیوه. له‌هه‌مان کاتیش‌دا بۆچوونی ڕه‌وه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رسته ئه‌وروپیه‌کانی ده‌رخستووه. لێ کاک ئیسماعیل کارێکی زۆرباشیشی کردووه، که هاتووه باسی ڕه‌وتی تووندڕه‌وی ئیسلامی له رۆژئاواکردووه. چونکه ئه‌م ڕه‌وته ، زله‌یه‌کی خراپی له ناوبانگی هه‌موو ره‌وه‌ندی ئیسلامی داوه. کتێبی ( مزگه‌وته‌کانی ڕۆژئاوا ) ، که ده‌زگای موکریان، ساڵی 2008 چاپیکردووه. زانیاریه‌کی باشی تێدایه ده‌رباره‌ی ره‌وه‌ندی ئیسلامی له رۆژئاوا. بوونی ئه‌م جۆره کتێبانه ، گرنگیه‌کی زۆرباشی هه‌یه له‌کتێبخانه‌ی کوردی‌دا. کاک ئیسماعیل له‌م کتێبه‌یدا پشتی به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی کوردی وعه‌ره‌بی وئه‌ڵمانی به‌ستووه، به‌مه‌ش کتێبه‌که‌ی به‌هێزترکردووه.
هه‌ربۆیه جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا ده‌ستخۆشیه‌کی باشی لێبکه‌ین . هیوادارین ئه‌م کتێبه ببێته کلیلێک بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌م باسهگرنگه، لای نووسه‌رانی تری گه‌له‌که‌مان .