هه‌رگیز هه‌ستم به خۆشه‌ویستی باوکم نه‌کردووه
هه‌رگیز هه‌ستم به خۆشه‌ویستی باوکم نه‌کردووه
خۆرێزگرتن له‌مناڵدا وابه‌سته‌ی نازناوی بنه‌ماڵه نیه
■ بێریڤان جه‌مال حه‌مه سهعیدپهروهردهو گه‌شه‌کردنی(مناڵ-مێردمنداڵ) یه‌کێکه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی دنیای ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندییه که بایه‌خی تایبه‌تی پێده‌درێ، رۆژانه له‌که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، له‌پڕۆگرامی تایبه‌تدا گفتوگۆ‌و وتووێژی له‌سه‌ر ده‌کرێت، پرسیار ده‌کرێت، ئایا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیانه چین که بۆ گهشهکردنو به‌خێوکردن پێوستن، ئه‌و بارودۆخه کامانه‌ن که له په‌روه‌رده‌دا مه‌رجن، ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی (مناڵ-مێردمنداڵ) خۆڕێزگرتنو وێنه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ له سه‌ر خودی خۆیدا وه‌ربگرێت.
یه‌کێ له‌خاڵه گرنگه‌کانی ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پسپۆڕه‌کان، ئاماژه به‌وه ده‌کات، که هه‌ستی متمانهبهخۆکردنو خۆڕێزگرتنی (مناڵ-مێردمنداڵ) وابه‌سته‌ی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی وه‌ک چینی کۆمهڵایهتیو پله‌وپایه، کار‌و پله‌ی خوێندن‌و شوێنی ژیان‌و نیشته‌جێی به‌خێوکه‌ر نین، یان بڵێن تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک خۆڕێزگرتنو وێنه‌ی پۆزه‌تیف له‌سه‌ر خود، نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و فاکته‌رانه‌ی که (باوان-به‌خێوکه‌ر) له‌چ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناودار بێ، یان (باوان-به‌خێوکه‌ر) هه‌ڵگری چ نازناوێک یان خاوه‌نی چ پیشه‌یه‌کی گرنگ‌و کارێک بێ، دایک بێ کار‌و ژنی ماڵه‌وه بێت یان نه‌بێ ، متمانه به‌خۆو هێزی بڕوابوون، پابه‌ند نیه به‌و فاکته‌رانه‌ی که باسمان لێوه‌کرد. سه‌رکۆماری به‌ناوبانگی پێشوی ئه‌مه‌ریکا، بیل کلینتن له خێزانێکی ناودارو پله‌و پایه به‌رز چاوی نه‌کردۆته‌وه‌و بهخێونهکراوه، به‌ڵکو قۆناغی مناڵی‌و مێردمنداڵی له ناو گرژی‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوان دایک‌و باوه‌پیاره‌که‌ی بردۆته سه‌ر، که باوه‌پیاره ئهلکهولیستهکهی شه‌ڕی به دایکی بیل دهفرۆشتو لێی ده‌دا، بیل ڕۆڵی ناوبژیکه‌ر ده‌بینی. به‌ڵام دیاره بڕوابوونو هه‌وڵ کۆششو توانای خۆی بوو، که بیلی گه‌یانده پۆستی به‌رز.
ئاسوده‌یی‌و خۆشگوزه‌رانی مناڵ، ده‌که‌وێته سهرجۆری په‌یوه‌ندی نێوان مناڵ‌و (باوان-به‌خێوکه‌ر) کڤاڵیتایتی په‌یوه‌ندی نێوان (مناڵ-مێردمنداڵ)و (باوان-به‌خێوکه‌ر). ئه‌م کڤالیتانهش وابه‌سته‌ی چه‌ند هه‌لومه‌رجێکن که Coopersmith چوار مه‌رج باس ده‌کات، له دروستبوونی خوڕێزگرتنو وێنه‌ی پۆزه‌تیڤ له سه‌ر خود له‌مناڵدا، ئه‌ویش :
– مناڵ بێ مه‌رج، خودی خۆی، ههستو بیروبۆچوونی په‌سه‌ند ده‌کات، په‌سه‌ندکردنی بێ مه‌رجی مناڵ له‌لایه‌ن (باوان-به‌خێوکه‌ر) که مناڵ له‌م دنیایه‌دایه. چه‌ندین جار گوێم له‌دایک بووه که ده‌ڵێ «ئه‌م مناڵه‌م به خواستی خۆم نه‌بووه، هه‌وڵم داوه له‌باری به‌رم، به‌ڵام سه‌رسه‌خته هه‌ر له‌دایک بووه»! ئایا گه‌ر ئه‌م وته‌یه به‌ر گوێی مناڵ بکه‌وێت، ئه‌بێ مناڵ چ نرخێک بۆ بوونی خۆی دابنێت! چ گه‌شبینیه‌ک له‌جیهانی مناڵ‌دا به‌دی ده‌کرێت!.
(مناڵ ـ مێردمنداڵ) له‌ژینگه‌یه‌ک، لهدهوروبهرێکدا گه‌شه ده‌کات، که بهڕونیو ئاشکرا یاسا‌و سنوری بۆ دانراوه، یاسا‌و سنوره‌کان به‌گوێره‌ی تهمهنو توانای مناڵ گونجاون. هه‌روه‌ها ئازادی ره‌های پێ ده‌درێت که بتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ری خۆیدا بکات. هاوکات متمانه‌و بڕوای پێ ده‌درێت، که ئه‌وانه‌ی بۆ دیاریکراوه، لهههوڵو کۆششیدایهئهنجامی بدات. لێره‌وه(مناڵ-مێردمنداڵ) هه‌ست بهئامانیو دڵنیایی ده‌کات،که ده‌توانێت ئه‌وانه پراکتیزه بکات که بۆی دانراوه. (باوان-به‌خێوکه‌ر) گرنگی به حه‌زو ئارهزویو پێداوستی (مناڵ-مێردمنداڵ) ده‌دات، هاوکات له‌داڕشتن‌و دانانی یاسای خێزان له‌گه‌ڵ (مناڵ-مێردمنداڵ)دا، ڕێکده‌که‌ون، واته پێکه‌وه دایده‌ڕێژن، به‌ڵام جڵه‌وی به‌ڕێوه‌بردنی خێزان له ده‌ست (باوان-به‌خێوکه‌ر) خۆی دایه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه که (باوان-به‌خێوکه‌ر) ئۆتۆریتێر بن، به‌ڵكو دانانی سنور‌و یاسا، به گفتۆگۆو دیالۆگ به‌ڕێوه ده‌چێت. نمونه‌ش له سه‌ر ئه‌مه «کاتی نانخواردن هه‌مو کۆده‌بینه‌وه‌و ته‌له‌فزێۆن ده‌کوژێته‌وه».
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه (باوان-به‌خێوکه‌ر) که‌متر سزا به‌کارده‌هێنن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی پشتگیری سۆزی، ستایش‌و هاندان، بایه‌خ به ههڵسوکهوتو ڕه‌وشتی پۆزه‌تیڤی (مناڵ ــ مێردمنداڵ) ده‌ده‌ن. نمونه‌ش «مناڵێکی 5 ساڵ، به بێ ده‌نگی دانیشتوه‌و خه‌ریکی وێنهکردنه، که ته‌واو ده‌بێت، وێنه‌که‌ی ده‌بات بۆ دایکی‌و پیشانی دایکی ده‌دات، لێره‌دا گرنگه دایک کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ ڕه‌وشتی مناڵه‌که هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بایه‌خدان، به‌وه‌ی کات بۆ مناڵه‌که دابنێت، پێکه‌وه سه‌یری وێنه‌که بکه‌ن، له‌پاشاندا دایک پرسیار لهمناڵهکه بکات، وێنهیچیکردووه؟ ئنجا ستایش، یان پاداشتی مناڵه‌که بکات، به‌زاری به مناڵه‌که بڵێت که ڕه‌سمێکی جوانی کردوه، یان ده‌ست به‌سه‌ریدا بهێنتو ئافه‌رینی لێ بکات، ده‌شکرێ وێنه‌که هه‌ڵبواسرێت، به‌م شێوه‌یه مناڵ ستایش دهکرێتو هانده‌درێت بۆ ڕه‌وشتی پۆزه‌تیڤی.
مێردمنداڵیک، کوڕێکی 13 ساڵ ده‌گه‌ڕیته ماڵه‌وه، پهستو دڵته‌نگه، سکاڵا دهکاتو به دایکی ده‌ڵێ مامۆستا هه‌ر بهمن ده‌وێرێت، ئه‌مڕۆ له‌ناو هه‌موویاندا، هه‌ر من ته‌ریق كردۆته‌وه‌و سزایداوم. گه‌ر وه‌ڵامی دایکه به‌م شێوه‌یه بێ: «ده‌زانم هه‌مووی خه‌تای تۆیه» یان « تۆ بێ گوێ‌و چهقاوهسویت» یان «هه‌ڵه‌ی خۆت بووه! گه‌ر نا، مامۆستا بۆ تۆ سزا ده‌دات»، کاریگه‌ری ئه‌م وه‌ڵامه بۆ مناڵ، له لایه‌ک له یه‌کدی تێنه‌گه‌یشتن دروست ده‌کات، له‌لایه‌کی تر دایکه‌ش به ناڕاسته‌خۆ، به توانجی نه‌گه‌تیڤی، دیسانه‌وه سزای کوڕه ده‌داته‌وه، بۆ شتێک هێشتا روداوه‌که روون نیه، که چی رویداوه. لێره‌وه کوڕه له قوتابخانه، مامۆستا سزای ده‌دات، له‌ماڵیشه‌وه، دایک دوباره سزای کوڕه ده‌داته‌وه . کاردانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دایکه که نادروسته، کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کوڕه‌و دایکیدا دروست ده‌کات. روونتر بڵێین بۆشاییه‌کی گه‌وره له‌نێوان کوڕه‌و دایکیدا دێته کایه‌وه. ئاکامی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی دایکیش له‌سه‌ر ره‌وشتی مناڵ، ئه‌وه‌یه، جاریکی دی کوڕه رووداوی تری خۆی، جا روداوێک له‌قوتابخانه، له‌گه‌ڕه‌ک، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا رووبدات، بۆ دایکی ناگێڕێته‌وه، بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرێت. چونکه ئه‌م دایکه خۆ تێناگات، نازانێت ههستو ئاره‌زوو پێداویستی مناڵه چیه!
به‌ڵام گهرکاردانهوهی دایک به‌م شێوه‌یه بوایه، ئه‌ویش دایک له‌پێشدا، به بێ ده‌ربڕینی توانج‌و ره‌خنه‌و تاوانبارکردنی کوڕه، به بێ ده‌ڕبڕینی حوکم(هه‌موی خه‌تای تۆیه) به‌بێ ئامۆژگاریکردن،(گوێبگره له‌مامۆستا) به‌ڵکو دایک له‌پێشدا ئاماده‌یه چالاکانه گوێ ده‌گرێت به بێ ئه‌وه‌ی کوڕه‌که له‌قسه‌کردن ببڕێت. له‌پاشاندا که کوڕه ته‌واوبوو له‌گێرانه‌وه‌ی به سه‌ر هاتی خۆی، دایکه ده‌شێت دانبنێت به هه‌ستی کوڕه، ده‌توانیت بڵێت «تۆ توڕه‌یت» یان «دڵنیگه‌رانی» چونکه مامۆستاکه سزای تۆی داوه! «لێتێده‌گه‌م که په‌ستی»! به مانایه‌کی تر، له‌پێشدا دایک له‌هه‌ستی مناڵ نزیک ده‌بێته‌وه، ته‌نها به گوێگرتنی چالاکانه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌دوای ئه‌و هه‌ستانه‌دا ده‌گه‌ڕێت که له‌پشت وشه‌کاندا خۆیان حه‌شار داوه. ئایا کوڕه هه‌ست به شکاوی خۆی ده‌کات، یان بێزار‌و په‌ست بووه، ئایا نائومێدهو کێشه‌ی له گه‌ڵ مامۆستادا هه‌یه! یان چی له ئارادایه.. ئه‌م جۆره کاردانه‌وه‌یه کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کوڕه‌و دایک ده‌بێت. دایک‌و مێرد منداڵ زیاتر له یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه.
– خاڵێکی تر که گرنگه ئه‌ویش (مناڵ-مێردمنداڵ) هه‌ست به‌وه ده‌کات، که (باوان-به‌خێوکه‌ر) ڕێز‌و نرخ بۆ(مناڵ-مێردمنداڵ) داده‌نێن، له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی دی، مناڵه‌کانیان سهرزهنشتو ته‌ریق ناکه‌نه‌وه، لۆمه ناکرێن، به قسه‌ی رهقو ره‌خنه‌ی نابه‌جێ مناڵ ناشکێنن، بۆ نمونه «بۆکوڕی فڵان، فڵان نمره‌ی هێناوه، نمره‌که‌ی ئه‌و له‌هی تۆ به‌رز تره، که‌ممان بۆ کردی!» پیاوێکی کورد، ته‌مه‌ن 39 ساڵ، لهکۆرسێکی په‌روه‌رده‌یدا که له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی داده‌وه، ئه‌م کۆرسه‌ی بۆ پێشنیار کرابوو، چونکه کوڕه 12 ساڵه‌که‌ی کێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌بوو، له قوتابخانه چه‌ند لایه‌نێک سه‌رقاڵی کێشه‌ی ئه‌م کوڕه بوون. باوکی له‌کۆرسه‌که‌دا، له‌سه‌ر بابه‌تی چۆنیه‌تی پاداشت‌و بایهخو سزا‌و سنووردانان، له په‌روه‌رده‌دا، باسی خۆی کرد، که چۆن به مناڵی بێ بایهخو ڕێزی نه‌گیرا بوو، نه‌ک هه‌رگیز پاداشت‌و ستایشنهکرابوو، به‌ڵکو به لێدان‌و ڕه‌خنه‌و توانج به‌خێوکرابوو. باسی کرد که به مناڵی «کهلهشێرێکی هه‌بووه‌و زۆر هۆگری بووه‌و شانازی پێوه‌کردووه، ڕۆژێک له‌قوتابخانه دێته‌وه، ده‌بینێت دایکی خه‌ریکی چاککردنی کهڵهشێرهکهیه، چونکه میوانیان هاتووه، که‌ڵه‌شێره‌که‌ی سه‌ربڕابوو». وتی ده‌ستم کرد به گریان چۆن ئه‌وه‌تان کرد! تێگه‌یشتم که باوکم ڕێز‌و حورمه‌تی میوانه‌کانی زیاتر ده‌گرت وه‌ک له‌مناڵه‌کانی! له‌هه‌موو شتێک بێ‌ئاگا بوو نه‌یده‌زانی ههستو حه‌زو ئاره‌زوی من چی بووه! له کۆڕێکی تردا، له‌سه‌ر په‌روه‌رده، پیاوێکی کورد ته‌مه‌نی سه‌رو 38 ساڵ، وتی من هه‌ستم به خۆشه‌ویستی باوکم نه‌کردوه، هه‌رگیز باوکم نه‌دیوه خۆشه‌ویستیم پێ ببه‌خشێت، ته‌نها په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵ دایکم هه‌بووه!
– خاڵێکی تر که گرنگه ئاماژه‌ی پێبدرێت، بۆ رێزگرتن‌و وێنه‌ی پۆزه‌تیڤ خودی مناڵ گرنگه، ئه‌ویش که (باوان-به‌خێوکه‌ر) خۆیان ڕێزگرتن‌و وێنه‌ی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر خۆدی خۆیان هه‌بێت، بواردهدهن مناڵه‌کانیان پرسیاری ره‌خنه‌ئامێز بگرن‌و هاوکات وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ن بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و گفتوگۆکردن. ئه‌وه‌ی گرنگه ئایا (باوان-به‌خێوکه‌ر) چۆن ره‌فتار له گه‌ڵ ئه‌ویدی ده‌که‌ن، چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ خودی خۆیان ده‌که‌ن.
جێی داخه، ئێستاش سیاسه‌تمه‌دارانمان سود له هه‌ڵه‌کانی ڕابوردوی خۆیان وه‌رنه‌گرتوه، بۆ کاری سیاسی‌و حیزبابیهتیان هه‌ر به‌دوای ناوی خێڵ‌و تایفه‌و شێخهوهن، به‌مه‌رجێکیش گه‌ر که‌سانێکی له رزۆکو نادڵنیاشبن که خاوه‌نی بڕیاردان‌و ئیراده‌و توانا نه‌بێت، هه‌ڵده‌بژێرێن بۆ کاری سیاسی که شیاویان نیه. شاعیری گه‌وره‌ی کورد مه‌حوی، له سه‌ده‌ی ڕابوردودا، له هۆنراوه‌یه‌کدا، ده‌ڵێ:
فهضیلهی ئهصلو فه‌صل ئینسانی پێ نابێ به صاحیب فه‌ضڵ
که تۆ کۆسه‌ی، به تۆ چی مامه ڕیشی باب‌و باپیرت*
ئه‌م شاعیره بلیمه‌ته، زیاد له سه‌د ساڵ لهمهوبهرپێمان ده‌ڵێ، گه‌وره‌یی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی گه‌وره‌و به توانا بێت، نه‌ک به گه‌وره‌یی که‌سی تر بگاته پله‌وپایه.
*دیوانی مه‌حوی، لێکدانه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مدرسو محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم