گریمانه‌ی نوێبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی پشتاوپشتدا دژواره
قسه له‌سه‌ر رابردوو له كه‌داركردنی هیچ حیزبێك یاخود كه سایه‌تییه‌ك ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریكه لاپه‌ره‌كانی رابردوو له‌م لاو له‌ولاوه كه هاوسه‌نگه‌ره‌كانی رابردوو خۆیان هه‌ڵیده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌كورتی گوزراشت له‌دونیای ئه‌م چه‌ند ساڵه ده‌كه‌ین، كه چۆن حیزبه كوردییه‌كان ژیانی هاونیشتمانیان له كوردستان به‌م ئاراسته بردووه، ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێن ئه‌وا زۆرێك له حیزبه‌كان له‌بری بانگه‌شه‌ی نوێبوونه‌وه‌و به‌ڵێن و دروشمی خۆشگوزه‌رانی و هاونیشتمانی به‌رزبكه‌نه‌وه، ده‌كه‌ونه وێزگه‌ی یه‌ك و به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌ك گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن، كه ئیدی بۆ مان روونده‌بێته‌وه، چه‌مك و به‌هاو ماناكانی سیاسه‌ت له‌سه‌ر چی كۆنسێپتێك وڵات‌دا دامه‌زراوه و چۆن گه‌یشتوون، به‌م ئاسته‌ی كه‌به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت له‌یه‌ك دوو رۆژ و ساڵ و هه‌ڵبژاردنێكدا بگۆڕدرێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یه‌كه‌م پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شةی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی له‌م هه‌رێمه نه‌وه و چینه‌كان به‌روونی جیانه‌كرابوونه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌ر چه‌نده گریمانه نوێبوونه‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ختن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار چاك پێگه‌ی خۆیانیان قایمكرووه، كه‌سانێكی واشیان راهێناوه ئیدی هه‌ر ئه‌مه‌یه وات لێده‌كات بێئومێدییه‌كت له نوێبوونه‌وه هه‌بێت…
له‌م نیمچه وڵاته‌ی خۆمان كه تائێستا نه‌بووه، به‌ده‌وڵه‌ت و نه به‌شێكیشه له عێراقی عه‌ره‌بی عرووبه‌ی سیستمه‌م خێڵه‌كی، كه ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی خۆمه‌وه‌یه، پێم باشه كوردێكی سه‌ربه‌خۆبم نه‌ك كه‌سێكی ناسیۆنالیزمی عێراق چی كه هه‌میشه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه له‌بری ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌ن، كه‌چی چاره‌نووسی هه‌موومانیان به‌و ئاراسته بردووه، كه ده‌بێت به‌هاوڵاتییه‌كی ناسیۆنالیزمی عێراقی له قه‌ڵه‌م بدرێین. خۆزگه له‌بری بابه‌برام چه‌ك هه‌ڵگرن و دروشمی به‌ره‌و برایه‌تی و جیاكردنه‌وه‌ی چینی مرۆڤه‌كان له یه‌كتری كه‌هه‌ژده ساڵه پێڕه‌و ده‌كرێت، ژیانێكی یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و دروشمی هاوسۆزی بۆ مرۆڤایه‌تییمان بخوێندبایه، بێگومان ئێستا چاره‌نووسمان به‌شێوازێكی تربوو، له‌وه‌ی كه هه‌یه و هاتووه‌ته كایه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ له كوردستان و عێراقی هاو خانه‌خوێدا هه‌میشه به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌پشتاو پشت بووه، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و سیاسه‌ته تائیفی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی عێراقه كه له‌ده‌وڵه‌تدا پێڕه‌و ده‌كرێت و مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی و بنچینه‌ی رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و خێڵ و پشتاوپشت بووه، هه‌میشه وه‌ك چۆن به‌رپرسیارێتی ئاره‌زووی باوك بووه، نه‌وه‌كانیشیان به‌هه‌مان شێوه، حه‌زیان له‌وه بووه، كه ئه‌وانیش پشكێكیان به‌ر بكه‌وێت، یا چاوه‌ڕێی خانه‌نشینكردنی باوكیان بوون یان كۆچ جا لێره‌دا حه‌زكردن له‌وه‌ی كه هه‌وڵی بۆ بده‌یت و به‌مافی خۆت پێی بگه‌یت، جیاوازتره و گه‌ر به‌لووش و بۆیشت هه‌ڵكه‌وێت، یان میراتگریی بێت جیاوازتره، مه‌به‌ستمان لێره‌دا كوردستانه نه‌ك عێراق هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی لێره‌ش پێڕه و ده‌كرێت هه‌مان پاشماوه‌ی ئه‌وانه به‌ڵام ده‌كرا جیابوونیایه چونكه له‌م هه‌رێمه به‌پێی دروشم و راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوایه ده‌بوایه له‌چاو ناوچه‌كانی تری عێراق و زۆرێك له ده‌وڵه‌ته عه‌رببیه‌كان، سوێدی ئه‌سكه‌نده‌نافیایی بووینایه.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌نێو سیاسه‌تی حیزب و به‌رپرسه‌كاندا دوای ئه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژ باس له‌كۆنگره و پلینیۆمه‌كانی حیزب و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌وڵی جێكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی خۆیانن له شوێنی خۆیان، به‌ته‌نیا ناتوانین ئاماژه به‌لایه‌نێك بكه‌ین، چونكه هیچ پارت و لایه‌نێك له كوردستان نییه له سه‌قافه‌تی دیموكراتی یان ئیسلامگه‌رایه‌تی خۆی كه‌بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات گه‌یشتێبێت، ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی ته‌نیا به‌مارش و قسه‌كردن بووه، نه‌ك به‌عه‌مه‌لی و كار دانه‌وه‌ی پۆزه‌تێڤی هه‌بووبێت، هه‌ر له‌حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بگره تا هه‌ردوو پارتی ناسیۆنالیستی ده‌سه‌ڵاتدار تا ئێستا هه‌موو ئه‌فكارێكیان قسه‌كردن بووه نه‌ك كاركردن له به‌رێبه‌ردنی ده‌سه‌ڵات و چۆنییه‌تی سیاسه‌تی حیزبه‌كانیان.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كرد واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رواری 25/7 داهاتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێروانینه و گریمانه‌ی لێده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردن گۆڕانێكی وا ناهێنێته كایه‌وه كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی كوردستان ئومێدیان پێی هه‌بێت، له‌به‌رچی گریمانه‌كه دژواره ئه‌مه پرسیارێكی روونه‌و وه‌ڵامه‌كه‌شی ئاسانه و ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تێڤ لێی بگه‌ین چونكه به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان له‌رێگای پارتی و یه‌كێتییه‌وه دامه‌زراون و كراون به‌مووچه خۆر، كاتێك كه‌سێك تووشی مشه‌خۆری و ده‌می چه‌وربكرێت، ئایا چۆن ده‌توانێت ده‌نگ بۆ لایه‌نێكی تر بدات له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببێـت، ئه‌وا ده‌نگی بۆ كێ داوه، ئه‌گه‌ر فه‌سڵ نه‌كرێت، نیوه نان بڕی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌دری عافییه‌ت بزانێت، هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكیشی ناچاركردووه وا ره‌فتار بكات، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه تائێستا له كوردستان حیزب باڵا ده‌سته پۆلیس و ئاسایش و مامۆستا و كارگوزار و ..هتد. له‌رێگای به‌حیزبكردنه‌وه داده‌مه‌زرێن و نان به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌وه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌بن جگه له‌باره‌ی مه‌عنه‌وی ئه‌گینا له‌زۆر ئیمتیازاتی ماددی بێشه‌ن. كه‌واته زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان له‌رێگه‌ی پارتی و یه‌كێتییه‌وه ناچاركرابن و بووبن به‌حیزبی به‌بیانووی مووچه و خۆشرابواردن و گوزرانی باش چ ئومێدێكیان لێ ده‌كرێت، كه بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه ببنه‌وه و پشتی لێ بكه‌ن.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و سه‌قافه‌ته لای حیزبه‌كوردییه‌كان دروست نه‌بووه، كه بتوانن ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان به‌بره‌ودان به‌پره‌نیسپه ئه‌خلاقییه دیموكراتییه‌كان و گوزارشتكردن له گۆڕان په‌روه‌رده بكه‌ن، كه‌ئه‌وانیش هه‌ستێكی گۆڕانیان لادروست بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا رۆڵ ببینن له‌ناوه‌وه‌ی خودی حیزب‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌و هۆشیاره‌ییه ئه‌ندامانی حیزبه كوردییه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، تا ئێستا له ناو زۆرێك له‌پارته كوردییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوك پۆستێكی باڵای هه‌یه كه‌چی ئه‌ندامانی حیزبه كوڕنووش بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌به‌ن، بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانن حیزبه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵ و عه‌شیره‌ت و عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتووی محافیزكاری بنیاتنراوه و چونكه له‌ئاینده‌ش كوڕه‌كه‌ی فڵان دێـته شوێنی باوكی. ئیتر چ ئومێدێك به‌گۆران و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كۆنسێپته دواكه‌وتوویه دامه‌زراون، به‌مه‌ش هیچ ئومێد و پێشبینی و گریمانه‌یه‌كی لێ ناكرێت، گۆران بێته‌كایه‌وه. به‌ڵام ده‌كرێت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین، كه ئه‌گه‌ر گۆرانێگ دروست نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ناره‌زایی و هه‌ستكردن به‌ناداپه‌روه‌رییه‌ی كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، ببێت به هه‌وێنێك بۆ داهاتوو و ئاسۆیه‌كی روونی لێ به‌دی بكرێت".
تيَبينى ئةم وتارة لةذمارة (528)ى رؤذنامةى هاولآتى بلآوكراوةتةوة………
shwansdiq@yahoo.com