هه‌ڵبژاردنه‌کان ، ئاسته‌نگه‌کان
هه‌ڵبژاردنه‌کان ، ئاسته‌نگه‌کان
بۆچی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکرات ده‌ترسن ؟
ئایا سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجا ڕۆژی ئاواده‌بێت ؟
عارف که‌ریم / ستۆکهۆڵملهگهڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی کارکردنی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێم له 04/06 و 12/06/2009 دا ، سه‌رۆکی هه‌رێم به پێی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌کانی ، ڕۆژی 25/07/2009 ی دیاریکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که دواتریش کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌مان ڕۆژی ده‌ستنیشانکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم .
ئه‌مه یه‌که‌مجاره جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به توێژ و چینه جیا جیاکانییهوه ، به ئاگاداری ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ده‌یان ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هه‌روه‌ها حکومه‌تی به‌غدا و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ک کونسوڵگه‌ری بیانی له هه‌ولێر …. خۆیانکۆدهکهنهوه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکرات که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ ئه‌نجامێکی باش بدات به‌ده‌سته‌وه و له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌رله‌مانێکی کارامه‌و چالاک و نه‌ترس و خه‌مخۆری لێبکه‌وێته‌وه له خزمه‌تی گه‌له‌که‌ماندا و له‌هه‌مانکاتدا کاربکات له‌سه‌ر ناچارکردنی هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا که ملکه‌چی یاسا و ده‌ستوور بن و چیتر ڕێگه‌یان پێنه‌درێ یاری به گیان و ژیان و چاره‌نووسی هاوڵاتیانی کوردستانه‌وه بکه‌ن.
بۆیه‌که‌مجاره له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له کوردستانی باشوور ، میلله‌تی کورد ، له هه‌رسێ پارێزگاکانی دهۆک، هه‌ولێر، سلێمانی، به چل و دوو ( 42 ) قه‌واره‌ی سیاسییه‌وه دێنه مه‌یدان و به‌ڕاشکاوی به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ( پارتی و یه‌کێتی ) ده‌ڵێن : نه‌خێر بۆ لیستی ئێوه ! به‌ڵێ بۆ لیستی ئێمه ، لیستی ( ئازاد و دیموکرات ) ، ئه‌و لیسته‌ی که‌له‌داهاتوودا ده‌توانێ به‌ده‌نگێکی زوڵاڵه‌وه له په‌رله‌مانی کوردستاندا به‌ربه‌ره‌کانی گه‌نده‌ڵی بکات و داکۆکی بکات له مافه ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاکی ئه‌م میلله‌ته کڵۆڵ و به‌شخوراو و به‌دبه‌خته که هه‌ژده‌ساڵه ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست ناهه‌قی و زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه، ئه‌ولیسته‌ی که ده‌بێ خۆی ئاماده‌بکات داکۆکی له مه‌سه‌له نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکات و ڕزگاریانبکات له سازشکردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و کڕین و فرۆشتنی پشتی په‌رده ، ئه‌و لیسته‌ی به‌ته‌مایه خۆی ته‌رخان بکات بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و پاراستنی ژینگه و کارکردن له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی کۆچی خه‌ڵک له شاره‌کانه‌وه بۆ گونده‌کان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و به‌که‌ڵک و ڕێکوپێک و هه‌روه‌ها کارکردن له‌سه‌ر پرۆژه ئابووری و خزمه‌تگوزارییه جیاجیاکان که ده‌کرێت ژێرخانی کۆمه‌ڵ بنیات بنێ و به‌هێزی بکات و رزگاری بکات له‌وه‌ی وێران و که‌لاوه بێت و هه‌زاران که‌سیش له‌سایه‌یدا کاربکات و بحه‌سێته‌وه ، ئه‌و لیسته‌ی که‌نابێ رێگابدات به دوژمنانی گه‌له‌که‌مان له کۆنه جاش و موسته‌شار و ڕه‌فیق حزبی و جاسوس و خۆفۆش و مهلهفچی ، ده‌سه‌ڵاتیان بمێنێ له کوردستاندا که ڕۆژانه هاوڵاتیان ، به‌تایبه‌تی قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بارزانییه‌کان به چاوی خۆیان ئه‌مانه ده‌بینن که چۆن فرکه فرک و جرتوفرتیانه و بوونه‌ته به‌رپرس و خاوه‌نی بریار له ئیداره‌کانی حکومه‌ت و له‌ناو په‌رله‌ماندا و له هه‌مانکاتیشدا چاو سوورده‌که‌نه‌وه له خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و تێکۆشه‌ر ، هه‌ڵوێست ده‌فرۆشن و خۆیان به شۆڕه‌سوار و قاره‌مانی مه‌یدان ده‌زانن.
بێگومان ئه‌مڕۆ ته‌وژم و شه‌پۆلێکی به‌هێزی تووڕه‌بوون و بێزاری و ناڕه‌زایی سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرتۆته‌وه و دوو زلحزبهکهی گۆڕه‌پانی سیاسی ( پارتی و یه‌کێتی ) له‌کوردستاندا هێناوه‌ته له‌رزین و شڵه‌ژان و ته‌واو سه‌رسام م و ته‌نگه‌تاو و شپرزه‌ی کردوون به‌شێوه‌یه‌ک که خۆشیان نازانن چۆن به‌ر به شه‌پۆله‌که بگرن و به‌ره‌وڕووی کێشه‌کان ببنه‌وه و هه‌ر خه‌ریکن و له‌گه‌ڵیدا راده‌که‌ن و تهپوتۆزدهکهن و ده‌یانه‌وێ فریابکه‌ون ، ئه‌وه بکه‌ن که بۆیان ده‌کرێ ، ئه‌وه ڕزگار بکه‌ن که بۆیان ڕزگار ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی هه‌ر 42 قه‌واره سیاسییه‌که هێزی چه‌کداریان نییه و له هه‌ڵمه‌تێکی شارستانیانهدان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، بۆیه هه‌موو چاوسوورکردنه‌وه‌و ئاژاوه و تێکدان و چالاکییه‌کی چه‌کدارانه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی پارتی و یه‌کێتی و ئه‌وه پێویستی سه‌رشانی ئه‌وانه که ئارامیی و ئاشتی و ئاسایش بپارێزن ، چونکه هێزی چه‌کدار هه‌مووی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه و خه‌ڵکی سه‌رگه‌رم و سه‌رخۆش هێور بکه‌نه‌وه و وه‌کوو لیست و قه‌واره سیاسییه‌کانی تر ، به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌کانی پڕوپاگانده و هه‌ڵبژاردن بکه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه هه‌موو کارێکی ناڕه‌وا و نابه‌جێ له‌ده‌نگه‌کانی خۆیان که‌م ده‌کاته‌وه وکاریگه‌ری خراپیشی ده‌بێت له‌سه‌ر چاره و سومعه‌ی خۆیان لای ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وانیش رازی نابن پارتی و یه‌کێتی ته‌زویر بکه‌ن و پهلاماربدهن و ده‌ست بوه‌شێنن، له‌به‌رئه‌وه نابێ ئه‌وان به زوبانی گولله و ئه‌قڵی په‌نجاکان و شه‌سته‌کان که ئه‌ندامانی حزبیان کردبووه کۆیله و له زیندانی حزبدا توندیان کردبوون و داوای دڵسۆزی و ملکه‌چی کوێرانه‌یان لێده‌کردن مامه‌له و ڕه‌فتاربکه‌ن ، ده‌بێ پارتی و یه‌کێتی و هه‌ردو سه‌رکرده‌ی حزبه‌که ده‌ست هه‌ڵگرن له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و خۆگیڤکردنه‌وه و سنگدهرپهڕاندن و کڕین و فرۆشتنی خه‌ڵک و سووکایه‌تیکردن به‌وانیتر ، ئه‌وانه‌ی دوێنێ و پێرێ له‌زاری ئه‌وان ده‌هاته ده‌ره‌وه و له‌شاشه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانیانه‌وه پهخشیاندهکرد و ده‌یاندا به ده‌موچاوی خه‌ڵکیدا ، نابێ ئه‌مڕۆ ئه‌وانه دووپات ببنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وان هه‌میشه ئه‌و ڕاستییه‌یان له‌به‌رچاو بێت که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وان له کوردستاندا له سایه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه‌یه و هه‌رکاتێک ئه‌مه‌ریکا بیه‌وێت ، ده‌توانێ تێکی بدات و لێیانی بسه‌نێته‌وه و خه‌ڵکی تری بۆ ئاماده بکات و بهێنێته شوێنیان ! له‌خۆبایی بوون شتێکی باش نییه و نووچدانی له‌دواوه‌یه !
له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا هه‌ندێ قسه‌وباس و دیده‌نی و چاوپێکه‌وتن که‌وتنه سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌کان و بڵاوکرانه‌وه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو به هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه بۆ کاک ئه‌یوب بارزانی و دکتۆر عبد المصور بارزانی که هه‌ردووکیان خزمی سه‌رۆکن و شتێکی هه‌تابڵێی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو لای ڕه‌وشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و خوێنه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌تی ئه‌و دوانه (ئه‌وه‌نده‌ی من بیانناسم ) خه‌ڵکانی ئه‌کادیمی و ره‌وشه‌نبیر و نیشتمانپه‌روه‌رن، که‌سانێکی پاک و دڵسۆزن و بهرهنج و ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆیان ده‌ژین ، ناسراون لای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان. له‌نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێزدا که سه‌رۆک به ده‌میی ناردوویه‌تی بۆ دکتۆر عبد المصور ، داوای لێکردووه که ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ( پارتی ) جێبهێڵێ ، ئه‌گه‌نا ئه‌نجامه‌که‌ی باش نابێت!!!.
هه‌تا ئێستا له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ، پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم به فه‌رمی وه‌ڵامی دکتۆر عبد المصور یان نه‌داوه‌ته‌وه که به وتارێکی دوورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه لێدوانی کردووه له ڕۆژنامه‌ی هاولاتیدا ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کان لای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان هه‌ر زیندووه و حسابی بۆده‌کرێت و که‌سیش پشتگیری لێ‌ناکات و له‌سه‌ر شه‌خسی سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی ده‌که‌وێت و به‌زیانی ئه‌وانیش ته‌واوده‌بێت چونکه سه‌رده‌م ئه‌وه‌ی دوێنێ نییه و ئه‌وان به‌وقسانه ده‌چنه خانه‌ی دژایه‌تیکردنی ئازادی و دیموکراتی و ئیراده‌ی میلله‌ته‌وه که ئامانج لێی بێبه‌شکردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانیتره.بێگومان به‌رامبه‌ر به‌م کاره ناڕه‌وایانه‌ی پارتی ، میلله‌ت زیاتر بێزاو تووڕه ده‌بێت و ده‌نگی خۆی نادات به‌وان . له لایه‌کی تره‌وه هه‌ریه‌ک له سداد بارزنی و عبدالمهیمن بارزانی و فریاد شفیع بابۆ بارزانی ڕونکردنه‌وه و چاوپێکه‌وتنی خۆیان ئه‌نجام داوه له ڕۆژنامه‌ی خه‌باتدا ژماره 3156، 3164، 3165 و به‌هه‌موو هێزوتوانایان توانیویانه ته‌نها یه‌ک عه‌یب له کاک ئه‌یوب بارزانی و دکتۆر عبد المصور بارزانیدا بدۆزنه‌وه ، ئه‌ویش برێتییه له‌وه‌ی گوایه ئه‌م دوو زاته له کوردستان نه‌ژیاون و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون و چالاکییه‌کانی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک بیانناسێ و ئه‌وانه حاشایان له خاکی بارزان و کوردستان کردووه و به‌شداری شۆڕ‌شیان نه‌کردووه و که‌س حسابیان بۆ ناکات !!! . ئه‌م قسه و لێدوانانه بۆ خه‌ڵکی نه‌زان و نه‌خوێده‌وار باشه و ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵکییه و که‌سانی ئه‌کادیمی و سیاسه‌تمه‌دار و ڕه‌وشنبیر باوه‌ڕی پێناکات و بایی موویه‌کیش له‌که‌سایه‌تی ئه‌و دوو زاته که‌م ناکاته‌وه و ئه‌وانه قه‌ت به‌و قسه خێڵه‌کیانه له‌که‌دار نابن و له ئاستی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وانیش که‌م ناکاته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه جه‌ماوه‌ر زیاتر لایه‌نی ئه‌وان ده‌گرێت. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی سه‌رودڵی دکتۆر عبد المصور- ی گرتووه له ئوتێل ئاشتی له شاری سلێمانی و پێی وتووه : ئێمه ناهێڵین ئێوه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی تهزویریشه ده‌یکه‌ین !!. ئه‌وه‌ی به‌م کاره هه‌ڵساوه خۆی یه‌کێکه له مهلهفچییهکان و شووره‌ییه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بێت ( مام جه‌لال وه‌جاخی روونه و خوا ده ئه‌وه‌نده‌ی تری پێ ببه‌خشێ !!!!). ئای که خۆفرۆش، ڕێزدارو خۆشه‌ویسته لای ئه‌و!!!.
له ڕاستیدا ئێستا باوی ئه‌وه نه‌ماوه بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌هۆی خه‌بات و تێکۆشانی ڕابوردوویانهوه له سلێمانی یان هه‌ولێر یان دهۆک و بارزان و…..تاد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که هه‌موو بستێک له خاکی ئه‌م کوردستانه مولكی ئه‌وانه و که‌سی تر بۆی نییه پێ بخاته ناوی و هه‌تا ههتایشه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رۆکایه‌تی له کوردستاندا ده‌بی هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌واندا بمێنێته‌وه‌و نابێ ده‌ستاوده‌ستی پێبکرێت ، نه‌خێر ئه‌مڕۆ میلله‌ت و سندووقه‌کانی ده‌نگدان بریارده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی کێدا بمێنێته‌وه و باوی زۆره‌ملێ و خۆسه‌پاندن و زۆڵم و زۆر و خوێنڕشتن نه‌ماوه و هه‌رلایه‌کی سیاسیش به‌وکاره هه‌ڵسێت ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ری ده‌که‌وێت و ده‌یدۆڕێنێ. ده‌بێ پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ڕاستیانه بزانن که هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان گۆڕانی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه له هه‌ناوی خۆیدا و لیستی گۆڕان که ناسراوترین و گه‌وره‌ترین لیستی گۆڕه‌پانه‌که‌یه و بۆته ئومێد و هیوای خه‌ڵک ، به پشتبه‌ستن به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان کێبرکێیه‌کی شه‌ریفانه ده‌کات له‌به‌رده‌می سندووقه‌کانی ده‌نگداندا تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و کۆتایی بهێنێ به په‌یوه‌ندییه خێلهکییهکان و ناوچهگهرییهکان ، ئینتیما بۆ هۆز و عه‌شیره‌ت و حزب و سه‌رۆک حزب ، شانازی‌کردن به حزبی سه‌رکرده و سیستمی یه‌ک حزبی ، هه‌روه‌ها ڕێگه گرتن له دووپاتبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌موچاو و که‌سه سیاسییه کۆنه‌کان که ماوه‌ی زیاتر له چل 40 ساڵه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاک و حزب مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و شه‌ڕیان له‌ده‌ستی خۆیاندا هێشتۆته‌وه و به ئارهرزووی خۆیان یاری پێده‌که‌ن و بریاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن به‌بێئه‌وه‌ی پرس به که‌س بکه‌ن و میلله‌تێکیان له خوێن و ئاره‌ق و فرمێسکدا نقوم کردوه به‌ناوی شه‌ڕی رزگاریخوازییه‌وه و که‌چی هه‌ر ده‌شیانه‌وێ سه‌رکرده و ڕابه‌ر بن و درێژه به هه‌مان سیاسه‌تی ڕابوردوو بده‌ن که عه‌قڵی ژهنگههڵاتوو و داڕزاو و گیرخوادوو له لووله‌ی تفه‌نگدا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، ڕاستییه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ، له‌وه‌تی ئه‌وان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا کارده‌که‌ن داهێنان و نوێکردنه‌وه‌یان پێنه‌بووه ، مێژووی ئه‌وان هه‌مووی مێژووی پاشه‌کشه و نووچدان و که‌وتن و شکستی سیاسی بووه و به‌و عه‌قلیه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێ چۆک به خه‌ڵکی دابده‌ن و سه‌ریان پێشۆربکهن، هۆکاری ئه‌مه زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان خاوه‌نی بونیادی عه‌قڵی نه‌بوون که پشت به ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌به‌ستێت و ڕزگاریان ده‌کات له بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کی و باوکسالارانه ، جگه له‌وه فه‌لسه‌فه‌و چه‌مکی مه‌عریفی لای ئه‌وانه بوونی نه‌بووه و جێگای نه‌بۆته‌وه که فێریاندهکات به دوای زانیاری و ڕاستییه‌کاندا بگه‌رێن و پرسیار له‌خۆیان و به‌رامبه‌ره‌که‌یان بکه‌ن و بۆ پێشه‌وه برۆن ، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان له کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا پشتی به هێزی چه‌کدار و خوێنڕشتن به‌ستووه نه‌ک عه‌قڵی سیاسی هاوچه‌رخ و ته‌نها ئه‌وه‌یان زانیوه به خه‌ڵکه‌که بڵێن : ئه‌گه‌ر خامۆش و بێده‌نگ نه‌بیت ئه‌وا دهتسڕینهوه و بێبه‌شت ده‌که‌ین له هاوڵاتی بوون، له هه‌موو مافێک و په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هه‌موو شێوازێک بۆئه‌وه‌ی تۆ بوونت نه‌بێ . ده‌مت قفڵ بکه و له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت !!!!!
ده‌بێ پارتی و یه‌کێتی ملکه‌چی یاسا و ڕێساکانی هه‌ڵبژادن بن و ئه‌و ڕاستییه بزانن که هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتییه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات و گۆڕانی نه‌وعی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌توانن له خزمه‌تی توێژ و چینه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵدا بن به‌مانای خۆی ، خواست و پێداویستیه‌کان و خه‌ونه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرن و کاری بۆبکه‌ن به‌تایبه‌تی خواست و هیوای بێده‌ره‌تان و هه‌ژارو لێقه‌وماوه‌کان ، ده‌بێ بزانن که دنیای ئێمه دنیایه‌کی ڕاوه‌ستاو نییه و هیچ شتێک نییه هه‌تاسه‌ر وه‌کوو خۆی بمێنێته‌وه و هه‌موو شتێک له گۆڕان و گه‌شه‌کردنێکی به‌رده‌وامدایه ، له‌به‌رئه‌وه شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره نییه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی، ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ و ڕه‌نگ و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جارانیان بۆ نه‌مێنێته‌وه له په‌رله‌مانی کوردستاندا و خه‌ونی په‌نجا به په‌نجایش کۆتایی پێ بێت وه‌کوو هه‌موو حزب و گرووپێکی سیاسی تری ئه‌م دنیایه که خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌به‌ر ده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا .
ئه‌مڕۆ تێڕوانینه‌کانی دنیا بۆ پارتی و یه‌کێتی و باری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان گۆڕاوه چونکه ئه‌وان ( پارتی و یه‌کێتی ) کارێکی وه‌هایان نه‌کردووه دنیای ده‌ره‌وه لێیان ڕازی بێت و دانی خێریان پیا بنێن . جگه له چه‌ندین وتار که مایکل رۆبن و گه‌لێکی تر بڵاویان کردۆته‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌یان ڕۆژنامه‌ی بیانی ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی که له‌سه‌ر باری سیاسی کوردستان و جۆری سه‌رکردایه‌تی نووسیویانه ، ئه‌وه‌تا ڕێکخراوه‌کانی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤیش هاتوونه‌ته زوبان و ڕاپۆرت نووسین له‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌و ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن که مافی مرۆڤی کورد له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا له کوردستان چۆن پێشێلکراوه ، چۆن هاوڵاتی کورد مامه‌له ده‌کرێت و له‌زینداندا توند ده‌کرێت و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت ، چۆن هه‌ندێکی تر به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر جاده یان له‌به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆیدا تیرۆر ده‌کرێت ( شێخ ستار و سۆرانی مامه حه‌مه ) دوو نموونه‌ن .
هه‌ڵه‌کان، خه‌تاکان، تاوانه‌کان، کڕین و فرۆشتن و گه‌مه‌کانی پشتی په‌رده هه‌تا بێت له‌زیادبووندایه‌و هه‌ر که‌ڵه‌که ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش باکی نییه‌و هیچ کات بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و ددان به هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانیاندا بنێن و داوای لێبوردن له میلله‌ت بکه‌ن . ئه‌وان هه‌ر زانیویانه خه‌ڵک داپڵۆسن و لاسایی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ بکه‌نه‌وه ، ئه‌مه له‌کاتێکدا خۆیان زۆر چاک ده‌زانن که ڕۆژێک له ڕۆژان له به‌عس به‌هێزتر نه‌بوون و نابن …. ، هه‌ر زانیویانه هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین له میلله‌تی چه‌وساوه بکه‌ن که ( مومکین نییه و له توانادا نییه ) ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن نانی دوو ملیون و نیو ده‌نگده‌ر ببڕن ، مه‌گه‌ر خۆیان ئینتیحار بکه‌ن ، یان سه‌ری لووتی خۆیان ڕه‌ش بکه‌ن و کوردستان جێبهێڵن چونکه میلله‌ت ده‌چێته‌وه به گژیاندا و ڕاده‌په‌ڕێ له دژیان ، ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی زل و بێسه‌روشوێنه و بۆ سه‌ره‌نوێلکی سیاسه‌ت باشن. بڕینی نانی چه‌ند سه‌د که‌سێکی بێده‌سه‌ڵات و هه‌ژار ڕێی تێده‌چێ و بۆیان سه‌رده‌گرێ وده‌چێته سه‌ر ، به‌ڵام له‌وه زیاتر نا !!.
له‌ساڵی 1989 دا که به‌سه‌ردانێک چووبوومه ئێران ، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک نامه‌یه‌کی دوورودرێژم بۆ مام جه‌لال نووسی و وتم : ئێوه ده‌وڵه‌ت نین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لهدهستاندا نییه ئاوا ڕه‌فتار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ من و په‌ناده‌به‌نه به‌ر زوبانی گولله و پیاده‌کردنی یاسای جه‌نگه‌ل به‌بێ لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و دادگایی کردن ، جه‌نابیشت یاسات خوێندووه و یاسا ناسیت ، ئه‌ی چیده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێوه حکومه‌ت بن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌ستاندا کۆ ببێته‌وه ، ئه‌وسا مه‌گه‌ر ڕۆژانه بڵێین هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له سه‌ددام تکریتی!!! .
لێره‌وه خه‌ڵک ده‌پرسێت : ئایا ئێوه سیاسه‌ت ده‌که‌ن یان گاڵته‌جاڕی ؟ ئایا ئێوه به‌به‌رده‌وامی ڕۆڵه‌ی ئه‌و کلتوره‌ن که سته‌مکار و توتالیتار و خوێن‌ڕێژ به‌رهه‌م دێنێ و شانازیشی پێوه‌ده‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و پشت به عه‌قڵ و مه‌نتیق ده‌به‌ستن، بۆچی خه‌بات و تێکۆشانی شارستانی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتتان پێ قه‌بووڵ نییه ؟ بۆچی حزب بۆته سه‌رچاوه‌ی دهساڵاتهکانی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری ؟ بۆچی په‌لاماری ئازادی خه‌ڵک ده‌ده‌ن وده‌ست ده‌خه‌نه بینه‌قاقایان ؟ بۆ مافی خه‌ڵک زه‌وت ده‌که‌ن و ڕێگه ناده‌ن ئه‌وان هاوڵاتییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر بن؟ ناهه‌قتان نییه به‌نه‌خشه‌و پیلانی ئێوه کوردستانیانتان له هه‌نده‌ران بێبه‌شکردوه له ده‌نگدان !!!.
بۆئه‌وه‌ی درێژه به وتاره‌که‌م نه‌ده‌م و زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆم ، ده‌مه‌وێ ناڕه‌زایی و نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆبکه‌مه‌وه که سه‌رودڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرتووه له کوردستاندا ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی کوردستان خه‌می بخوات و بیانکاته ئه‌رکی سه‌رشانی وچاره‌ی به‌جێیان بۆ بدۆزێته‌وه :
یه‌که‌م ) نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له :
* بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له دوو حزبه‌که به‌ولاوه کهسیتر نازانێ چۆن دابه‌شده‌کرێت .
*داهاتی کوردستان له نه‌وت و گاز و شتی تر .کێ ئاگاداره له ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ست و پرۆتۆکۆل و ڕێککه‌وتننامه‌کانی نێوان هه‌رێم و کومپانیا بیانییه‌کان . کامه‌تا ئه‌و که‌س و لیژنه ئابووی و ته‌کنیکی و یاسایی و ئیدارییانه‌ی ئاگایان له‌م ڕێککه‌وتنانه‌یه؟ داهاته‌که‌ی بۆ گیرفانی کێیه؟
*داهاتی کوردستان له باج و ڕسوومات به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل .
دووه‌م) هه‌رچی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانه له‌ده‌ست دراوه ، بازرگانی و کڕین و فرۆشن جێی ئه‌وانی گرتۆته‌وه .ئه‌ندام پهرلهمانهکانیشمان له‌به‌ر ترس و به‌رژه‌وه‌ندی و ئیلتیزاماتی حزبی خه‌ویان لێکه‌وتووه و شتێکیش نییه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنهوهله ناو په‌رله‌ماندا.
سێیه‌م) باری ئابووری کوردستان وێرانه و هه‌ژده ساڵه بایه‌خ نه‌دراوه به ژێرخانی ئابووری کۆمه‌ڵ بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌ره‌که‌ی بخۆن و هاوکاری بکه‌ن له بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی (به‌شی کشتوکاڵ) و له‌هامانکاتدا ڕزگاریان ببێت له خه‌ڵکێکی خه‌ولێکه‌وتوو و به‌رخۆر بۆ خه‌ڵکێکی چالاک و ئیشکه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر . بێگومان دوو حزبه‌که به‌رپرسیارن له‌م کێشه گه‌وره‌یه و میلله‌ت هیچ خه‌تایه‌کی نییه.
چواره‌م) یاریکردن به سامان و پاره‌وپوولی گه‌ل به‌هۆی دامه‌زراندنی هه‌زاران که‌س به‌بێئه‌وه‌ی کار‌و به‌رهه‌میان هه‌بێت . هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی سه‌دان یان هه‌زارانی تر که ته‌نها ناویان هه‌یه و ده‌نگ و ڕه‌نگیان نییه و که‌سیش نازانێ ئه‌وانه کێن .
پێنجه‌م) به‌ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی وه‌کوو پاڵاوته‌ی نه‌وت، ڕێگاوبان، ئاو و کاره‌با، خه‌تی ئاسنین، خه‌سته‌خانه، قوتابخانه…تاد ناوی لێنراوه و له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان قردێله‌ی بۆ قرتێنراوه ! به‌ڵام پرۆژه‌کان یان به لایدا نه‌چوون و جێبه‌جێ نه‌کراوه و پاره‌که‌ی لووش کراوه ، یاخود له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵێکی تر ده‌ستی پێکراوه، نمونه بۆ قسه‌که‌م ، کوانێ پاره‌ی پاڵاوته‌ی نه‌وتی کۆیسه‌نجه‌ق که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر دکتۆر ابراهیم بحر العلوم به‌ردی بیناغه‌ی بۆدانا و به‌رپرسه ملهووڕکان له پشتییه‌وه چه‌پڵه‌یان لێده‌دا ، ئه‌ی کوانی ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دران به دادگا؟ خه‌ڵک ناهه‌قی نییه که‌ده‌ڵێن : یه‌کگرتنی پارتی و یه‌کێتی بۆ قورخ کردنی ده‌سه‌ڵات و سامانی ئه‌و میلله‌ته‌یه.
شه‌شه‌م) سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی داکۆکی له جه‌للاده‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن و بۆیاندهپاڕێنهوه و خۆیان ناکه‌نه خاوه‌نی و هه‌روه‌کوو هیچ نه‌بووبێ ، له‌هامانکاتدا جاسوس و خۆفۆش و موسته‌شار و مهلهفچییهکان له‌ناو هه‌ردوو حزبه‌که‌دا جێگه‌وڕێگه‌یان دیاره و بازاڕیان گه‌رمه‌و هه‌ندێکیان ڕۆڵی سرکردایه‌تی ده‌بینن و میلله‌تیش پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێت : هه‌تا که‌ی ئه‌م حاڵه ؟ ئایا ئێوه شۆڕشتان بۆ دوژمنانی کورد کرد له‌دژی نیشتمانپه‌روه‌رانی کوردستان!!! ؟ کامه‌تا ئه‌وانه‌ی دران به‌دادگا ؟ کامه‌تا ئه‌وانه‌ی دوورخرانه‌وه؟
حه‌وته‌م) هه‌ژده ساڵه خواردنی به‌سه‌رچوو که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێته کوردستان کۆنتڕۆڵ ناکرێت و کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر باری ته‌ندرووستی هاوڵاتیان و نه‌خۆشی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه .
هه‌شته‌م) هه‌ژده ساڵه پارتی و یه‌کێتی نه‌رێتی خێڵه‌کی زیندوو ده‌که‌نه‌وه له کوردستاندا و خهریکێ شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕه وێنه ههڵواسینن له هه‌ولێرو سلێمانی و خووی منداڵی کوردیان شه‌ڕ کردووه و له‌باتی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان ، فێری نه‌فه‌ر په‌رستییان ده‌که‌ن و نه‌وه‌یه‌کیان سه‌قه‌ت کردووه و بێبه‌شیان کردوون له په‌روه‌رده‌ی ته‌ندرووست و هاوچه‌رخ . ئاخر جارێ ئێمه به‌شێکین له عێراق و ده‌وڵه‌ت نین وه‌کوو جه‌نابتان ده‌فه‌رموون و ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ، ئیتر ئه‌م وێنه هه‌ڵواسینه له پای چی ؟ ئایا ئه‌مه لاساییکردنه‌وه‌ی به‌عس و سه‌ددام تکریتی نییه؟ من ده‌پرسم : کێ سه‌رۆک کۆماری کوردستانه ؟!!.
نۆیه‌م) به‌ئاشکرا تێبینی ئه‌وه‌ده‌کرێ که پارتی و یه‌کێتی ته‌واو پشتیان کردبێته شاری سلێمانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆک ، ئێستا سلێمانی سیمای گوند و وێرانیی پێوه دیاره و ده‌بێ حسابی بۆ بکرێت وه‌کوو شاره‌کانی تری کوردستان به‌پێی ماسته‌رپلانێکی نوێ.
ده‌یه‌م) کردنه‌وه‌ی ژماره‌کی زۆر له زانستگا له کوردستاندا به‌بێئه‌وه‌ی ئامار و به‌رنامه‌یه‌کی زانستی هه‌بێت ده‌رباره‌ی پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و دابینکردنی کار و ژیان بۆ ئه‌و لاوانه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن . به‌رپرسه‌کان هه‌ر حه‌زده‌که‌ن بڵێن زانستگامان هه‌یه و که‌چی نازانن چی له ده‌رچوان بکه‌ن و دوایی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی بێ‌کاری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خولقێنن له کوردستاندا جگه له دابه‌زاندنی ئاستی زانستی .له‌خۆڕایی نییه که‌سه‌دان لاوی کوردستان رووده‌که‌نه هه‌نده‌ران و ده‌یانه‌وێ رزگاریان ببێت له‌و حاڵه.
له‌دواجاردا ده‌ڵێم : گه‌لی کورد خاوه‌نی قوربانییه‌کی زۆره ، ئێمه میلله‌تی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ین ، هه‌شت هه‌زار بارزانی و چه‌ند هه‌زارێکی تر له فه‌یلییه‌کان به ده‌ستی فاشێسته‌کانی به‌غدا له‌ناوبران ، ده‌بێ کورد بۆ سه‌رکردایه‌تییه‌ک بگه‌ڕێ له‌ئاستی ئه‌و قوربانیانه‌دا بێت .
جرتوفرتهکانی ئه‌مڕۆ ، لاکردنه‌وه له‌خه‌ڵک ، مه‌عاش زیادکردن ، پاره‌و دیاری و (چه‌ک به‌خشینه‌وه که سومبولی پیاوکوشتنه) ، برینی ئه‌و خه‌ڵکه برینداره ساڕ‌ێژ ناکات ، ده‌بێ په‌رله‌مانی داهاتوو ته‌واو جیاوازبێت له‌وانه‌ی ڕابوردوو ، ئه‌گه‌نا داهاتووی کورد هه‌ر تاریکه.
به هیوای ده‌نگ و ڕه‌نگ و ده‌مووچاوی نوێ ،بۆ په‌رله‌مانێکی نوێعارف که‌ریم– ستۆکهۆڵم