
میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌نێوان هێرشی به‌رپرسان و پشگیری خه‌ڵک دا
میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌نێوان هێرشی به‌رپرسان و پشگیری خه‌ڵک دا
کۆیار ڕه‌ووف به‌ریتانیا
ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان بۆیان هه‌یه هه‌ر که‌سێک به نۆکه‌رو جاسوس له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن بهبێبهڵگه ، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه ڕۆژنامه‌نوسان دادگایی بکه‌ن و باجیان پێ بده‌ن و زیندانیان بکه‌ن له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تێک که به‌به‌ڵگه‌وه هه‌یه ،به‌ڵام ڕۆژنامه نوسان بۆیان نیه ڕاستیه‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته خانه‌ی نۆکه‌ری و جێبه‌جێکردنی پلانی بیگانه‌و ، به‌جه‌نگی موخابه‌راتی دژی خۆیان ده‌زانن ، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که چیدی خه‌ڵکی کوردستان ڕۆژنامه حیزبیه‌کان ناخوێننه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌ڵکی چهوساندوهتهوهو ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیان خه‌ڵکیان چه‌واشه کردوه ، به‌وه‌ی که زانیاریان له‌خه‌ڵک شاردوه‌ته‌وه‌و بێجگه له جوینه‌وه‌ی ووتارو ڕاگه‌یاندنی سواو هیچی نوێیان بۆ خه‌ڵک پی نیه‌و پێیان نه‌بوه !!
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون دادگاکانیان به‌کار هیناوه بۆ بێده‌نگ کردنی ئه‌و میدیایانه‌ی که هه‌نگاوی گرنگیان ناوه به‌ره بهمهدهنیبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، یاسایان به‌ئاره‌زوی خۆیان داناوه
بۆنموونه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسێک بابه‌تێک به‌به‌ڵگه‌وه بڵاو بکاته‌وه یان باسی خیانه‌تێک بکات که ده‌سه‌ڵات ئانجامی داوه ئه‌وه بهتهشهیر ناوزه‌دیان کردوه‌و به‌نۆکه‌ری بێگانه له‌قه‌ڵه‌میان داوه .
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن که ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتیاندا هه‌موو داموو ده‌زگایه‌کیان مۆنۆپۆڵ کردوه‌و ماڵ سامانی کوردستانیان به‌کار هێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دهوڵهتهداگیر کاره‌کانی کوردستانیان هێناوه‌ته سه‌رخاکی کوردستان ، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که سه‌رۆکی حکومه‌ت میدیای ئه‌هلی به جاسوسی کردن بۆیان تۆمه‌تباریان ده‌کات به کردار له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ده‌ورێکی کاری گه‌ریان هه‌یه له کوردستاندا ،
ئاخۆ کام ده‌وڵه‌ته که ڕۆژنامه نوسانی ئازاد جاسوسی ده‌که‌ن و پلانی موخابه‌راتیان دژی حکومه‌ت پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن ؟
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته دراوسێکان ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌تاوو میدیای ئازاد و نه‌یاره‌کانیان و بۆ ده‌مکوت کردنیان په‌نا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌ن که بهرپهرسهکانیان میدیای سه‌ربه‌خۆ به جاسوسی کردنیان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن !!
ناوبانگی هیج ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانرێت بشێوینرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بونیاتی خۆی له‌سه‌ر شێواندن
بنیات نه‌نرابێت
ئه‌گه‌ر ههرجاسوسی کردنێک هه‌بێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت به‌به‌ڵگه‌وه گومانلیکراوان بداته دادگا به‌پیچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی تۆمه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاکان دروست ده‌کات بدرێته دادگا به‌ڵام حاڵه‌تی دوه‌م زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێت و که‌سیش ناتوانێت ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت بۆ ڕۆژنامه نوسانی ئازاد دروست ده‌کات بداته دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دادگاکانی کوردستان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه یاسا به پێچه‌وانه‌وه پیاده ده‌کات بۆنموونه
نووسه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆیان هه‌یه تۆمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆژنامه‌نوسان و حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دروست بکه‌ن و سوکایه‌تیان پیبهکهن ، ئه‌گه‌ر دا‌واشیان له‌سه‌ر تۆمار کرا ئه‌وه نه‌وه‌ک دادگایی ناکرین به‌ڵکوو ئاماده‌ش نابن له‌دادگادا
هه‌روه‌کوو چۆن سهرۆقارد سوکایه‌تی به‌خه‌ڵکی کوردستان کرد‌و پیکه‌نینی به‌یاسا هات ، پاس ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به دزو جه‌رده ناوبرد ئه‌مجاره‌شیان وه‌کوو جاری پێش‌و پشت گوێ خرا!!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر یاسای پیاده بکربایه ئه‌وه ده‌بوو بکوژانی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان ده‌سگیر بکردبایه ، به‌ڵام دۆسیه‌که‌یان داخست
لێره‌وه چیدی ده‌سه‌ڵات ناتوانێت به‌ڕاگه‌یاندن میدیای ئازاد تۆمه‌تبار بکات به پیلان گێڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی ئازاد بێ به‌رامبه‌ر به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت خه‌بات ده‌کات و گیانی خۆشی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه له‌و پێناوه‌دا ، له‌کاتێکدا ده‌یتوانی ویژدانی بفرۆشێت و ژیانی دابین بکرێت له‌سه‌ر باجی خه‌ڵک که هه‌موو ژیانیان کرده قوربانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به نۆکه‌رو پیلانگێڕ ناویان ده‌بات .