چاوپێكه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ شێرزاد فاتح،
چۆنێتی ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ مناڵاندا، گرنگترین پیوه‌ری پیشكه‌وتووی و ئازادیبونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌یان ده‌كات، مناڵان له هه‌مووشتێک گرنگترن، وه له پیشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی " یه‌كه‌م مناڵان" له به‌نده‌كانی پیكهاتنی سه‌نته‌ری مناڵان، ئازاری 1999
چاوپێكه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ شێرزاد فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
+46735715449
www.santarimnalan.com
سازدانی: ئیدریس عهلیتێبینی\\ به‌هۆی كورتكردنه‌وه و ده‌ستكاری كردنی زۆری ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له لایه‌ن ئاڵای ئازادییه‌وه، به‌م پێویستمان زانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
پرسیار: له پاش رووخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش گۆڕانكاری له ژیانی خه‌ڵكدا درووست بێت.. به‌ڵام پێده‌چێت ره‌وشه‌كه هێشتا له ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵكدا نه‌بێت به تایه‌بت منداڵانی ئه‌م ولاته هێشتا له‌ژێر باری سه‌ختی كاكردن‌و زه‌برو زه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌دان، تۆ له‌مباره‌وه رات چییه؟
وه‌ڵام: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاست بكه‌م بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌مان و بۆ سازدانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه. سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ت، ڕاستی من بۆخۆم هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كه‌م نه‌بوو له‌وه‌ی كه هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵكی باشتر بكرێت، تازه نه‌ك به‌و ئه‌ندازه باشه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت و گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له ژیانی خه‌ڵك ڕوو بدات. ئێمه هه‌موو سته‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له 35 ساڵی ڕژێمی به‌عسی خۆیناویمان بینی، هێشتا برینه‌كانی به‌عس به‌جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان و عێراقه‌وه ساڕیژ نه‌بوون و هه‌رگیزاو هه‌رگیز بیر ناچنه‌وه.
له‌م نێوه‌دا مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له خۆی بكات، ئایا چاوه‌ڕوانی باش بوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵك له پای چی و، ئه‌و ئاسۆ‌و ئومێده به‌چی و كێوه ببسه‌تێته‌وه؟ ئایا به‌ستنه‌وه‌ی ئومێد به ئیپریالیزمی جیهانی غه‌رب و ئه‌مه‌ریكاوه، جێگای ئومێده؟ ئایا چاوه‌ڕوانی له كۆمه‌ڵێك حیزبی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌چێتی كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان، گیرفانیان و حیزبه‌كه‌یان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تری خه‌ڵكیان ئه‌سڵه‌ن له‌خه‌یاڵ نییه، جێگای ئومێده؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر له كوردستانه‌وه چاو لێبكه‌ین تا خوارو ناوه‌ڕاست، له كوردستان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (یه‌كێتی و پارتی) 18 ساڵه خه‌ریكی تاڵانچێتی و ڕووتانه‌وه‌ی خه‌ڵكن و پاروو قوتی خه‌ڵكیان به بارمته گرتووه‌وو بۆ خۆیان قۆرغیان كردووه، هێشتا هه‌ر تێر نابن و تازه له ئه‌ی ڕه‌قیبان! ئایا ئاسۆ‌و ئومێد و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك ئه‌كرێت به‌مانه‌وه گرێ بدرێت؟ یان له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه چاو لێبكه‌ین كه پاشماوه‌كانی داروده‌سته‌ی به‌عس و چه‌ند حیزبێكی توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی عه‌ره‌بی دروستكراو و شۆربا خۆری ده‌ستی جمهوری ئیسلامی دژی ئینسانی ئێران و سعودیه‌و ووڵاتانی تری خه‌لیجن؟ ئومێد گرێدان و چاوه‌ڕوانی به كامێك له مانه‌وه؟ من به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ چاوه‌ڕوانیه‌كی باش بوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵك له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبانه‌دا نابینم، حیزبێك و بزووتنه‌وه‌یه‌كیش كه هه‌ڵگری خواست و ئامانج و ئاواته‌كانی خه‌ڵك بێت له ئێستادا، بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستییه كه تا ئێستا له حاشییه‌ی كۆمه‌ڵگادا قه‌راری گرتووه‌و نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات، وه نه‌بووه بۆ ئومێدی خه‌ڵك نه له كوردستان و له عێراقدا، دیاره هۆكارو ده‌لیله‌كانی نه‌بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌و ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاته زۆرن و لێره‌دا پرسیار له‌سه‌ر ئه‌مه نییه تا ببێه جێگه‌ی قسه‌وباسی من، به‌ڵام هه‌ر به‌كورتی ئه‌م بزتنه‌وه‌یه چوونكه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران و تاڵانچیان له بن هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رده‌هێنێ و ئیتر پاروی چه‌و گلاندن بۆ جه‌رده‌كان جێگایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه، به ده‌م و دان دژایه‌تی ده‌كه‌ن و سه‌ركوتی ده‌كه‌ن، وه به هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن و تۆقاندن ناهێڵن خه‌ڵك له ده‌وری كۆ ببێته‌وه.
ئاشكرایه كه منداڵانیش به‌شێكن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌و یه‌كێكن له توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌ده‌ر نین له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه له گشت‌دا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سایه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ش دروسته كه سه‌رباری ئه‌مه‌ش چه‌ند مه‌سه‌له و كێشه‌ی تایبه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵگا كه له گشت‌دا به بڕوای من ئه‌مانه كێشه‌ی تایبه‌تی و گه‌وره‌ن و پێویستیان به چاه‌ره‌سه‌ری نایبه‌تی و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان، وه‌ك كێشه‌ی كرێكاران، ژنان و منداڵان. یانی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه شكڵ و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات چییه‌و چۆنه، هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵك و باری ئه‌منی و ئاسایش و …هتد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه فه‌ردی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م توێژانه، له‌وانه ئێسا قسه‌ی ئێمه به تایبه‌ت له‌سه‌ری توێژی منداڵانه، پێویستی به‌خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، پێویستی به‌په‌روه‌ده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕینی بیری تاكی كۆمه‌ڵگا هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی منداڵان، پێویستی به گۆڕانی ڕیشه‌ی هه‌یه له عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسه‌تیاندا، خۆ یه‌كێتی و پارتی و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان 18 ساڵه ئیدعای ئازادی و دیموكراسی و بوونی ئه‌من و ئاسایش ده‌كه‌ن له كوردستاندا، ڕۆژانه‌ش له سایه‌ی هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه پاوه‌نخواردووه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌دا مندألان توندوتیژیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، تووشی ئه‌زیه‌ت و ئازار ده‌بن له نێو ماڵان، قوتابخانه و له كۆمه‌ڵگادا، بۆچی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مندألان و به‌یاسا كردنیدا مێشێك میوانیان نییه؟! هه‌ر ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بوو به ئاماژه بۆ نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزادانی منداڵانی په‌سه‌ند كردووه، ئه‌وه‌بوو له‌ژێر فشاری ده‌یان نووسه‌ر و ڕوناكبیرو ڕێكخراوه‌كانی به‌رگری له مافه‌كانی منداڵاندا پاشگه‌ز بوونه‌وه چه‌ندین كلك و گۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌یان داتاشی، پاساوی شه‌رمه‌زارییان بۆ هێنایه‌وه.پرسیار: ده‌سه‌لاتی سیاسی له عیراقدا تاچه‌ند كێشه‌ی منداڵی به هه‌ند وه‌رگرتووه‌و له هه‌وڵی فه‌راهه‌م كردنی مافه‌كانی منداڵاندایه؟
وه‌ڵام: له وه‌ڵامی پرسیاری پێشودا ئیشاره‌م پێداو به كورتی باسم له‌وه كرد، كه كێن ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆیه ئه‌و حیزبانه هه‌ر هه‌موویان له چوارچێَوه‌ی یه‌ك ئامانج و به‌رنامه‌دا پۆلین كراون، ئیره‌شه‌وه‌یه ئیتر ئه‌سڵه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته عروبه ئیسلامییه‌كه‌ی مالیكی- تاڵه‌بانی هیچ له هه‌لگه‌به‌كه‌یدا نییه بۆ منداڵان، چ چاوه‌ڕوانییه‌كیش له داهاتوودا ببێ لێ ناكرێت سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی مندڵان و گرنگی پێدانیان. چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مالكی و هاوپه‌یمانانی ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌شیره‌تی، مه‌زهه‌بی و قه‌ومییه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌سڵه‌ن هیچ ئاشنایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ كێشه‌و مافه‌كانی خه‌ڵك و منداڵاندا نییه! هه‌ر ته‌نها سه‌ردانی قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاستی عێراق، سه‌ردانی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ناوشاری به‌غداد، وه‌ك البتاوین، نه‌هزه، غه‌زالیه، حه‌ی فه‌زیله‌و عه‌داله‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر كه پێشتر نه‌بوون و ئێستا خه‌ڵك به ناچاری كردویانه به شوێنی ژیان و حه‌وانه‌وه‌یان، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌لومه‌رجی ژیانی مندڵان چۆنه، وه منداڵانی بێسه‌په‌رشت له چ هه‌لومه‌رج و مه‌رگه‌كاره‌ساتێكدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌مه ئیتر جگه له‌و هه‌موو مه‌ینه‌تی وبه‌دبه‌ختییانه‌ی تر كه ڕووی له كۆمه‌ڵگایه، دڵڕه‌قترو بێره‌حمانه‌تر ڕووی له جه‌سته‌ی ناسكی منداڵانه.
له‌و كاته‌ی له به‌غدادا كارم ده‌كرد له‌گه‌ڵ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتدا، شتێك كه هه‌رگیز ناتوانم له بیری بكه‌م ئه‌وه‌یه كه، یه‌كێك له منداڵه بێسه‌رپه‌رشته‌كان كه كچێكی ته‌مه‌ن 15-16 ساڵان بوو، باسی له سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ژیانی خۆی ده‌كرد كه‌خه‌وتن و خواردن و نان په‌یدا كردن و كێشه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی چین. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه باسی كرد، ده‌یگوت جگه له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ڕۆژانه له‌سه‌رجاده‌كان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌رم، به‌شێكی تر له‌وانه پۆلیسن، وه پۆلیسه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌عدونن، ئه‌وان خۆیان به ته‌كتیك تاوانم پێئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوایش تاوانبارم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیم بكه‌ن و بكه‌ومه به‌رده‌ستیان و ده‌ستدرێژی سێكسیم بكه‌نه‌سه‌ر. ئه‌مه گۆشه‌یه‌ك و نموونه‌یه‌كی زۆر چكۆله‌یه له وه‌زعییه‌تی یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی كه بێسه‌رپه‌رشته‌و هیچ كه‌س و كارێكی نه‌بوو شه‌وانه له‌سه‌رجاده‌كان ده‌نوست. بۆیه حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی جارێ خه‌ریكی ته‌خشان و په‌خشان كردنی سیاسه‌تی ڕاكێشانی پیاوه مه‌زهه‌بییه‌كان و شیخی عه‌شیره‌ته‌كانه بۆ لای خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وپڕ كردنی گیرفانیانه كاری به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كیًشه‌ی منداڵانه‌وه نییه‌و پێشم وایه نییه ئه‌سڵه‌ن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێت به مه‌شغڵه‌ی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی. له‌وه‌ڵامی پرسیاری لای خواره‌وه زیاتر دێمه سه‌رباسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.پرسیار: ئایا هیچ ئامارێكتان له‌سه‌ر منداڵانی ئیشكه‌رو بێسه‌رپه‌رشت‌و ئه‌وانه‌ی له ژێر توندوتیژیدان له‌به‌رده‌ستدایه.. وه‌ك سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی مندالان ئه‌و هه‌نگاوانه كامانه‌ن كه ناوتانه بۆ باشكردنی گوزه‌رانی ئه‌و مندالانه و گه‌رانه‌وه‌ی رێز‌و ژیانێكی شایسته بۆیان؟
وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره مه‌ودایه‌كی فراوانی هه‌یه‌و وه‌ڵامی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی باسی ده‌كه‌یت به‌گشتی من چه‌ند ئامارم له‌به‌رده‌ستن، دیاره سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئامارانه تێكه‌ڵن و یه‌ك سه‌رچاوه نین، وه‌ك: سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان، بڵاوكراوه‌كان و به تایبه‌تیش بڵاوكراوه عه‌ره‌بییه‌كان، ڕاپۆرتی یونیسێف و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دواداچوون وبایه‌تی نووسه‌ران…هتد. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ئێستا له عێراقدا زیاتر له 5 ملیون منداڵی بێباوك هه‌ن ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵه پێی ده‌ڵێن"هه‌تیو"، كه له هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌م 5 ملیۆن منداڵه 30% ته‌مه‌نیان له ژێر ته‌مه‌نی 17 ساڵیوه‌ن ونه‌یانتوانیوه به‌شداری تاقی كردنه‌وه‌كان بكه‌ن، وه له عێراقدا كۆی گشتی ئه‌و قوتابیانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه ڕێژه‌ی ده‌چوونی منداڵان له 40 % تێپه‌ڕی نه‌ركردووه. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئاوه‌ره بوون له ساڵی 2007 دا گه‌یشته 220000 منداڵ، سێیه‌كی ئه‌م منداڵانه نه‌یانتوانی له خوێندن به‌ردوام بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 76000 منداڵ هه‌ر ئه‌سڵه‌ن خۆیان ناو نووس نه‌كردووه بۆ چوون بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان. سه‌رجه‌می مانگانه 25000 منداڵ ناچار به دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی ژیانی خۆیان و ئاواره بوون كراون له‌ئه‌نجامی توندوتیژی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ترساندن و تۆقاندنی منداڵان له عێراقدا.
هه‌ربۆیه‌شه كه له ڕاپۆرتی یونیسێف بۆ ساڵی 2008 باس له‌وه ده‌كات كه ووڵاتێكی ده‌وڵه‌ندی وه‌ك عێراقدا منداڵان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌و هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ منداڵان(اعتباگی)یه، یانی هه‌رچی بڵێی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سه‌نختی ژیانی منداڵان ئه‌شێ دروست بێت و له‌په‌ڕی خراپی دایه، هه‌ربۆیه گرنگی دان به منداڵانی عێراق له پێش هه‌موو منداڵانی دنیاوه باسی لێوه‌كرا. سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیانی مندأڵان به‌رپرسی ڕێكخراوی "ده‌نگی منداڵان" ده‌ڵێ كه‌س نازانێت كه 11 هه‌زار منداڵی مدمن"ئالوده‌بوو" له‌سه‌ر مه‌وادی بێهۆشكه‌ر ته‌نها له به‌غدادا هه‌ن، ئه‌م مداڵانه ته‌مه‌نیان له ژێر 12 ساڵیه‌وه‌ن كه بوون به نێچیری گه‌وره هه‌وسبازان و ڕۆژانه ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته‌سه‌رو شوێنی تایبه‌ت هه‌ن له به‌غدادو شاره‌كانی تردا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌دژی منداڵان. هه‌ر له‌م باره‌وه له‌ڕاپۆرتێكی تردا باس له بوونی 1500-1300 منداڵی زیندانی ده‌كات، كه له هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌خت و نامرۆییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ڵێ:"ئێمه سه‌رباری سنورداری ده‌سه‌ڵاتمان به‌ڵام توانیمان سه‌ردانی زیندانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، به‌رگری و عه‌دل بكه‌ین، سه‌رباری نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری پێویست بۆ منداڵانی زیندانی، سه‌رباری به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له هاویندا و نه‌بوونی فێنك كه‌ره‌وه، منداڵان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تووشی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه" هه‌ر له‌م باره‌وه ڕۆژنامه‌ی "الجاردیان"ی به‌ریتانی باس له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی"القدس العربی" باس له نموونه‌ی چه‌ندین منداڵ ده‌كات و له‌وانه عمر عه‌لی كه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه‌و ماوه‌ی 3 ساڵه زیندانییه و هه‌موو له‌شی زیبه‌كه‌و دومه‌ڵی لێهاتووه ئه‌نجامی خه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌رزی ڕه‌ق وته‌ق و ئاره‌قه‌ی ژێر خۆیانه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كه له نێو زیندان ده‌گاته 44 پله‌ی سیلزی له ڕۆژداو هه‌روه‌ها 38 پله‌ی سیلیزی له شه‌ودا، بڕانی كاره‌باو نه‌بوونی ئاو بۆ خۆشتن…هتد، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌موو ڕۆژه‌وبه‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له لایه‌ن پاسه‌وانه هه‌وسبازه‌كانی زیندان و پیاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته‌سه‌ر. ئه‌مه‌ی لای سه‌ره‌وه باسم كرد زۆر كورت و گۆشه‌یه‌كی چكۆله‌یه له ژیانی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت و زیندانی و …هتد له عێراقدا له‌به‌ر نه‌بوونی بواری قسه‌ی زیاتر لێره‌دا دیمه‌سه‌ر به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تان. لێره‌دا پێم خۆشه ئیشاره‌ت به‌چه‌ندین كار‌و پرۆژه‌و هه‌نگاونانی ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵان بكه‌م له‌م باره‌وه‌و بۆ باشكردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان، سه‌ره‌تاش ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵیًم كه سه‌نته‌ری منداڵان وه‌ك ڕێكخراوێكی"خێرخوایی" كار ناكات، كاری مرۆیی وه‌ك كۆمه‌ك كردن به منداڵان، چاره‌سه‌ر كردنی منداڵانی نه‌خۆش كۆمه‌كی مادی ….هتد به‌شێكی كه‌می كاری ئێمه‌یه، لای هه‌مووشمان ئاشكرایه كه له‌به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو حكومه‌تی مالكی و هه‌رێمی كوردستانه كه منداڵانی عێراق و كوردستان ڕووت و برسین، ده‌نا ئه‌وه‌نده پاره زۆره بۆخۆشیان نازانن چی لێبكه‌ن و چۆن خه‌رجی بكه‌ن. مه‌سه‌له‌كه له‌وێوه‌یه كه چ حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی و چ حكومه‌ته‌كه‌ی بارزانی گرنگی به منداڵ ناده‌ن ئه‌سڵه‌ن مه‌شغه‌ڵه‌یان نییه كه شتێك هه‌بێت به ناوی كێشه‌ی منداڵان.
به پله‌ی یه‌كه‌م نوكی كاری ئێمه ڕووی له كۆمه‌ڵگایه بۆ گرنگیدان به منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی حورمه‌ت و حه‌یسیه‌ت بۆ منداڵان بگه‌ڕێته‌وه و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا وده‌سه‌ڵات له‌وه‌تێبگه‌ن كه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێ گرنگی به منداڵان بدرێت "یه‌كه‌م منداڵان". سه‌باره‌ت به‌وكارانه‌و به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ناومانن له ڕاستای باشكردنی ژیانی منداڵاندا له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، زۆر به‌كورتی ده‌توانم بڵێم: به‌شێكی كاری ئێمه ڕاگه‌یاندن و ووشیار كردنه‌وه‌یه، له‌باره‌ی مافه‌كانی منداڵان و به‌رگریكردن لێیان. كه جگه له ویبسایتی خۆمان سود له زۆرێك له سایت و بڵاوكراوه‌كان وه‌رده‌گرین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌یان و گه‌یاندنیان به ده‌ستی خه‌ڵك به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و له‌ده‌ره‌وه‌ش به سویدی. جگه له كاری ڕاگه‌یاندن كاركردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به هاوكاری چه‌ند ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه پرۆژه‌ی "مۆنۆمێنتی" ئاشتی كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی"ZENKO" ی یابانیدا له شاره‌كانی به‌غداد، كه‌ركوك و سلێمانی چه‌ند كاروچالاكی هونه‌ری و كولتوریمان به ڕێخست و ده‌یان و بگره سه‌دان منداڵ به‌شداری تێدا كرد، وه هه‌روه‌ها "دیموكراسی و مافه‌كانی منداڵان، په‌روه‌رده‌و فێركردن" پرۆژه‌یه‌كی تر بووكه به هاوكاری هه‌ردوو ڕێكخراوی سویدی"Palme Center"،"Sida" له شاری كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی نزیك به دووساڵ به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسان و ڕابه‌رانی سه‌نته‌ر له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق به ڕێوه‌چوو، كه زیاتر ڕووی كاره‌كانمان له كۆمه‌ڵگا وه به‌تایبه‌تیش له قوتابخانه‌كان و دایكان و باوكان بوو، بۆ شاره‌زا بوون له په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵ به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌م و ئاشنا بوون به مافه‌كانی منداڵان، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش سودمان له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی سویدی و ئه‌وروپی تازه بینی له كاتی كاركردنماندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵانی به‌غداد ناله‌بارترو ناهه‌موارتره له چاو منداڵانی كوردستان، مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نها باری ئاسایشی به‌غدایه، بۆیه به‌م پێیه له‌وێ به‌هاوكاری مانگی سوری عێراقی و ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی ئازادی ژن له عێراق، چه‌ندین كاری هاوبه‌شمان كرد، له‌وانه تیمێكی پزیشكیمان هه‌بوو بۆ سه‌ردانی منداڵان له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ری منداڵان و ژنانی نه‌خۆش و كڕینی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانیان به‌بێبه‌رامبه‌ر، دابه‌ش كردنی پێداویستی ناوماڵ و پێڵاو به‌سه‌ر نزیكه‌ی 2500 كه‌سدا، هه‌ر له‌م كاته‌شدا ته‌له‌فیزیۆنی CIA ئه‌مه‌ریكی چه‌ندین لایه‌نی كاره‌كانمانی به‌خش كرده‌وه له‌م باره‌وه ڕاپۆرتی بڵاو كراده‌وه. ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی خانه‌ی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، كه پێشتریش له سلێمانی بۆ چه‌ندین منداڵی بێسه‌رپه‌رشت خانه‌یه‌كمان كرده‌وه، ناردنی 2 منداڵ بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاو بۆ تاران به نزیكه‌ی بڕی 6000 دۆلار كۆمه‌ك كران، خستنه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌یان منداڵ بۆ به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له‌وانه بڕینی پاره‌ی چه‌ند منداڵی نابینا له كه‌ركوك، كۆمه‌كی خێزانی"ڕه‌یان"ئه‌و منداڵه‌ی له مه‌خمور له‌ت وپه‌ت كرا، وه كار كردن له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی تر سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌ی منداڵانی كچ، مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی نێوان كوڕان و كچان و نه‌هێشتنی توندوتیژی له دژی ژنان و منداڵان، ئه‌مانه‌و ده‌یان كاری تر كه لێره‌دا بوار نییه هه‌مووی باس بكه‌ین، به‌شێكن له‌و كارانه‌ی له‌م ئاراسته‌یه‌دا ئێمه وه‌ك سنه‌ته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان پێی هه‌ستاوین.پرسیار: به‌گشتی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگه چییه له به‌رامبه‌ر ژیانی ناله‌باری مندالانی ئه‌م وڵاته‌دا؟
وه‌ڵام: ده‌كرێت له ڕووانگه‌ی باری ده‌رونی و كێشه‌كانی منداڵانه‌وه و به چاوخشانێكی خێرا به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیانیادا ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات وكۆمه‌ڵگه له‌م ووڵاته‌دا ده‌ستنیشان بكه‌ین. له‌باری سایكۆلۆژییه‌وه، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی به ناوی كاریل دی روی، ده‌ڵێ: له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا زیاتر له 4 ملیۆن منداڵ هه‌یه كه لانی كه‌م 10% ئه‌م منداڵانه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌رونی هه‌یه كه به‌هۆی الصدمات النفسیه trauma واتا شۆكی ده‌رونی كه شه‌ڕی ئه‌مریكا له دژی خه‌ڵكی عێراق و ده‌رنجامه‌كانی شه‌ڕه‌وه منداڵان تووشی بوون. شه‌ڕو ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕ كاریگه‌ری و تارمایی زۆر خراپیان له‌سه‌ر منداڵان داناوه، باری ده‌رونی شێواو نا جێگیر، بڕوا به‌خۆنه‌بوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێ، سیمای خه‌ماوی …هتد، ئه‌مانه ساده‌ترین ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ڕه له‌سه‌ر منداڵان. دكتۆر و پرۆفیسۆر ماغن راوندالن به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی منداڵان له به‌شی زانسته‌ده‌رونییه‌كانی زانكۆی بیرغنی نه‌رویجی له‌م باره‌وه نیگه‌رانی زۆری نیشاندا‌و ده‌ڵێ: منداڵانی عێراق وه‌ك منداڵانێكی مردووی زیندوو وان، هه‌موو خۆشی و هه‌ست و ئاره‌زووه‌كانیان له ده‌ستداوه‌و ناتوانن چێژ له‌هیچ شتێك وه‌رگرن له ژیانیادا. هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی باری ده‌رونی منداڵان" جیف سیمونز" ده‌ڵێ: به‌رزبوونه‌ی ئاستی ڕه‌فتاری شه‌ڕانیبوون واته به‌سویدی aggressiv beteende یان به عه‌ره‌بی السلوك العدوانی، له نێوقوتابیاندا له 60% زیادی كردووه‌و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش هه‌میشه ڕوو له‌سه‌ره. به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له 20% قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق منداڵانن، یان ئه‌وه‌تا له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌مدا منداڵان بوون به نێچیری تیرۆریستان و بۆ كاری ته‌قاندنه‌وه به كاریان ده‌هێنن. بڵاووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، پیس بوونی ژینگه نه‌بوونی ئاوی پاك ئه‌نجامی ناپاڵم و ساروخه فسفۆری و ژه‌هراوی و سوتێنه‌ره‌كانی بۆش و بلێر له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا، گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی بۆ منداڵان دروست كردووه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ئه‌سڵه‌ن ئاوڕییان لێناداته‌وه، له‌م نێوه‌دا یه‌ك نه‌وه به‌ده‌م ده‌ردو ده‌یان نه‌خۆشییه‌وه ده‌تلێنه‌وه. جگه له‌مه كه زۆر به كورتی خستنه ڕووی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر منداڵانی عێراق بوو، بۆخۆشمان ئه‌وه زۆر به ئاشكرا ده‌بینین بۆ نموونه له‌م سه‌رده‌می حكومه‌ته‌ی مالیكی-تاڵه‌بانی دا منداڵان له چ هه‌لومه‌جێكدا ژیان ده‌كه‌ن، وه‌ك نموونه‌ش هه‌موومان بینینمان كه ڕه‌فتاری حكومه‌تی مالیكی چۆن بوو له‌گه‌ڵ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتی به‌غداد دا‌و ژورنالیستێكی ئه‌مه‌ریكی كاره‌ساتی ژیانی ئه‌م منداڵه بێكه‌س و كار‌و ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی ئه‌وانی تێدا ده‌ژین خسته ڕوو، كه له‌مباره‌وه سه‌نته‌ری منداڵان به هاوكاری وتووێژی مۆدێرن كه‌مپه‌ینێكمان به‌ڕێخستووه له ناوه‌ڕاستی هاوینی 2007 ه‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و داوا له خۆێنه‌ران ده‌كه‌م به‌شداری ئه‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ن به‌م لینكه: http://www.ahewar.org/camp/i.asp?id=94&show=450&#sig ، نه‌بوونی یاسای تایبه‌ت به به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان، بوونی توندوتیژی له دژی منداڵان له نێۆ خێزان و قوتابخانه‌و شوێنه گشتییه‌كاندا، به نه‌زان و سوك ته‌ماشا كردنی منداڵان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڕاوسه‌رنجه‌كانیان، گرنگی نه‌دان به ژینگه‌ی فێربوونی منداڵان له قوتابخانه‌كان و باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگادا وه له‌گشتدا نه‌بوونی جێگه‌وڕێگه‌یه‌كی مرۆیی بۆ منداڵان له چاوی ده‌سه‌ڵاتداران و داموده‌زگای په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به حكومه‌ته‌وه.
دیاره هیچكات ناتوانین ئاسه‌واری 35 ساڵه‌ی به‌عس له‌سه‌ر منداڵان و لاوان له‌بیر بكه‌ین، به‌ڵام ڕه‌فتاری حكومه‌تی عێراقی ئێستاش هیچی له‌به‌عس باشتر پێ نه‌بووه بۆ منداڵانی عێراق ئه‌گه‌ر زۆر خراپتر نه‌بێت. بۆیه ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر منداڵان و ژیانیاندا زۆرن و به بیری تازه‌و پێشكه‌وتنخوازی و به‌پێی پرۆگرامی نوێی سه‌رده‌می دونیای نوێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه‌ك به عه‌قڵی قه‌ومی و عه‌ره‌بی ئیسلامی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی مالیكی. بۆیه ئه‌ركه‌كان زۆرن و ده‌بێ به‌رله‌هه‌ر شتێك له گۆڕینی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه ده‌ست پێبكات، تا ده‌گاته گۆڕینی عه‌قڵییه‌تی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و تێڕوانیان بۆ منداڵان.