به‌همه‌نی قوبادی و نه‌بوونی ئینتیما
له ژماره‌ی (20)ی پاشكۆی ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا، چه‌ند لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی ده‌رهێنه‌ری كورد (به‌همه‌نی قوبادی) له فیستیڤاڵی (كان)، له‌مه‌ڕ كێشه‌كانی ده‌رهێنه‌ر، له وڵاتی ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا به‌همه‌ن باس له‌و گرفتانه ده‌كات، كه له‌و وڵاته رووبه‌ڕووی گه‌نجانی چالاك له بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا ده‌بێته‌وه، دواتر دێته سه‌ر نائومێدی خۆی له‌مه‌ڕ سانسۆری فیلمه‌كانی له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، ئه‌و به‌شه‌یه له لێدوانه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت "شوێنێك نییه هانای بۆ به‌رم، ناتوانم ئه‌و وڵاته دیاری بكه‌م، كه تێیدا نیشته‌جێبم و ئینتیمام بۆی هه‌بێت". ئه‌م لێدوانه‌ی قوبادی تووشی سه‌رسووڕمانی گه‌وره‌مان ده‌كات، له ئاست وڵاتێك كه به كوردستان ناسراوه، چونكه ئێمه تا ئێستا واتێگهیشتبووین كه به‌همه‌ن خۆی به كوردستانی ده‌زانێت، ئینتیمای بۆ ئه‌م وڵاته هه‌یه، به‌ڵام تێڕوانینی ورد له‌م لێدوانه، پێمان ده‌ڵێت، كه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، ئاخر ئه‌و كه خاوه‌ن وڵاتێكه به ناوی كوردستان و ئێستاش به‌شێك له‌و خاكه به ناوی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ر ئاستی جیهان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه و له هه‌موو بواره‌كاندا له گه‌شه‌سه‌ندندایه، ئه‌وه به‌ده‌ر له‌و كێشانه‌ی كه هه‌موومان رۆژنانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌زموونی ده‌كه‌ین، به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده ژیانی تێدا هه‌یه، كه له پێناویدا بژین. ئیدی بۆچی ده‌بێت شوێنێك نه‌بێت تا به‌همه‌ن هانای بۆ به‌رێت؟ له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین تا ئێستا به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی به‌همه‌ن، به پاره‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه‌چووه و هه‌رگیز له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌ش به وشه‌یه‌ك، باسی له هاوكاری ئه‌م هه‌رێمه بۆ فیلمه‌كانی نه‌كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌رده‌وام ئه‌و فیلمانه‌ی ئه‌وان وه‌ك كوردانی رۆژهه‌ڵات، له خزمه‌تی سینه‌مای ئێران‌دا بووه، نه‌ك كوردستان. من لێره‌دا نامه‌وێت باس له ئازایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بكه‌م، كه هه‌میشه هاوكاری یه‌كه‌می ئه‌و سینه‌ماكارانه بووه، به تایبه‌ت سینه‌ماكارانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، چونكه هه‌میشه پێموابووه ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌تایی دهسهڵاًتی سیاسیی كوردستانه، به‌ڵام كاتێك پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌م وڵاته له خزمه‌ت ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌دا بووه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانیان، ئه‌وا ئیدی مافی ئێمه‌شه له ئاست بێ ئینتیمایی به‌ڕێزیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هاوكارییه بێینه قسه. من ئینكاری له توانا و لێهاتوویی به‌ڕێزیان ناكه‌م، به‌ڵام تووشی شۆك ده‌بم، كاتێك له گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ری كورده‌وه گوێم له نه‌بوونی نیشتمان ده‌بێت!! له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئه‌و و زۆرێك ده‌رهێنه‌ری دیكه‌ی له باوه‌ش گرتوون و هه‌موو ده‌رگه‌كانی به‌روودا كردوونه‌ته‌وه، كه‌چی ده‌رهێنه‌ر دێت، خۆی به بێ وڵات له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئینتیمای بۆ وڵاتێكیش نییه، به‌ناوی كوردستانه‌وه! ئیدی لێره‌وه ده‌بێت بێ ئینتیمایی به‌همه‌ن بخه‌ینه ژێر پرسیاری جددییه‌وه. ئایا به‌راست قوبادی ئه‌گه‌ر بێ وڵات و بێ ئینتیمایه، ئه‌دی ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا كردوونی، ده‌یانخاته خانه‌ی سینه‌مای كام وڵاته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو هاوكارییه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ی هاونیشتمانییه‌كانی، له كوێی ناشوێنهكانی جێده‌كاته‌وه؟ لێره‌وه ده‌بێت تێبگه‌ین، ئایا به‌همه‌ن، سینه‌ماكه‌ی ده‌خاته خزمه‌تی سینه‌مای (كوردی، ئێرانی، ئه‌مریكی، به‌ریتانی)، یان فیلمه‌كانیشی وه‌كخۆی بێ ئینتیمان؟!