قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمیدیا له‌كاری رۆماننووسیدا
2500 ساڵ پێش ئێستا و له‌سه‌رده‌می ئه‌رستۆ فانس , ئه‌غریقیه‌كان پێیان وابوو كه كۆمیدیا له تراژیدیا پێش كه‌وتووتره . بنه‌مای ئه‌و بۆچوونه بۆ بیرۆكه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕایه‌وه كه پێی وابوو تراژیدیا دیدی مرۆڤه بۆ جیهان , كه گوزارشت له ترسان له ئازار‌و مردن ده‌كا , به‌ڵام كۆمیدیا دیدی خوداوه‌نده بۆ جیهان له‌سه‌ره‌وه . چونكه ئه‌و دیده ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نی مرۆڤه له گه‌شته ئه‌به‌دی و بازنه‌یی و دووباره بووه كه‌ی له ئازار‌و هه‌ڵه‌كان و په‌ككه‌وته‌یی مرۆڤایه‌تی له چوونه ده‌ره‌وه له‌و جولانه‌وه بازنه‌ییه‌دا . ئه‌و خودا وه‌نده ئه‌غریقیه گه‌وره‌یه تێكده‌رو فێڵاویه هه‌ر له پێناو كات به‌سه‌ر بردندا چاودێری ئێمه‌ی مرۆڤی ده‌كرد . وه ئێمه له‌لای ئه‌و وه‌كو كه‌سایه‌تیه كارتۆنیه قێَزه‌ون و توند‌و تیژ‌و پێكه نیناوی و دووباره‌كان ده‌رده‌كه‌وتین , بۆیه باشترین كۆمیدیه ئه‌غریقیه كۆنه‌كان هوڵیانداوه وێنه‌یه‌كی سووككراوه‌و كات به‌سه‌ربه‌ری ئه‌و بوونه‌وه‌ره كه‌مانه پێش كه‌ش بكه‌ن كه خواوه‌نده‌كان بینیویانه . به‌مجۆره ئێمه‌ش چه‌شنی خواوه‌نده‌كان به كه‌م و كوڕیه‌كان و هه‌ڵه‌كانمان پێده‌كه‌نین ز زۆربه‌ی رۆمانه مه‌زنه سه‌ره‌تاییه‌كانیش , له گه‌ڵ لاساییكردنه‌وه كۆمیدیه ئه‌غریقیه‌كه‌دا ده‌گونجێن . نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ تراژیدیادا . لێره‌شدا رابلیه , سرڤانتس , سویفت , فۆلتێر , به نموونه دێنینه‌وه . تاده‌گاته نموونه‌كانی دواتر وه‌كو جۆزیف هیله‌ر . كۆرت فۆنجۆت . به‌ڵام كولتوری رۆژئاوا هه‌ر له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راسته‌وه زیاتر به‌لای تراژیدیادا ده‌شكایه‌وه وه‌كاری بۆ به‌په‌راوێزكردنی كۆمیدیا ده‌كرد به‌وه‌ی كه ده‌ربڕینێكی نزمه , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راهاتووین وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وهه‌ری له تراژیدیا‌و وه‌كو كارێكی لاوه‌كی له كۆمیدیا بڕوانین . به‌مجۆره كۆمیدیه باشه‌كان هه‌رگیز خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ده‌ست ناهێنن . به‌ڵكو زۆربه‌ی خه‌ڵاته ئه‌ده‌بیه‌كان ده‌درێنه بابه‌ته تراژیدیه‌كان وهه‌رگیز رووی نه‌داوه خه‌ڵاتی بوكه‌ر بدرێته رۆمانێك چاره‌سه‌رێكی كۆمیدی تێدا بێت , له‌ساڵی 1984 له‌رۆمانه كۆمیدیه‌كه‌ی مارتن ئه‌میس ژیانی بۆ رابلیه گێڕایه‌وه . كه به ڕای زۆربه‌ی ره‌خنه گران به‌باشترین رۆمانی ئینگلیزی ساڵانی هه‌شتاكان له قه‌ڵه‌م درا . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌گه‌یشته لیستی پالێوراوانی خه‌ڵاتی پوكه‌ر . له هه‌مان ساڵیش‌دا خه‌ڵاتی رۆماننووسی درایه ئه‌نیتا بۆكنه‌ر چونكه رۆمانه‌كه‌ی ( میوانخانه‌ی لاك )به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو . وه‌له هه‌فته نامه‌ی ئۆبزیر فه‌ره‌وه به‌وه وه‌سف كرابوو كه له‌سه‌ر شێوه‌ی گۆڕێكی جوان نووسراوه . . هه‌رچه‌نده كێشه‌كه له رۆشنبیریدایه به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه له خودی نووسه‌رو ئالیه‌ته‌كانی سانسۆری ناخی نووسه‌ریش دایه . چونكه نووسه‌ر وا راهاتووه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بیر بكاته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه گه‌وره‌بێ .. جیددی و ترسناك بێ . ده‌بێ چاره‌سه‌ر كردنه رۆژنامه‌نووسیه‌كه به پێی روئیا‌و شێوازێكی تراژیدی بێت . به‌ڵام بابپرسین هۆكاری باڵا ده‌ستی تراژیدیا له‌سه‌ر هۆشیاری رۆژئاوادا چیه ؟ ده‌كرێ سه‌ره‌تا ئاماژه به‌دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بكه‌ین . هۆكاری یه‌كه‌م بۆ كه‌لێنه فه‌رامۆشكراوه‌كانی كولتوری رۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه . چونكه له ماوه‌ی 500 ساڵی رابر دوودا هه‌ر یه‌ك له هۆمیریۆس و سۆفۆكلیس به نموونه‌ی باڵای ئه‌و هونه‌ره له قه‌ڵه‌م ده‌دران . هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌و نا سه‌نگیه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كه‌له پوری كلا سیكی رۆژئاوا له ئاكامی باڵا ده‌ستی تراژیدیا به‌سه‌ریدا هاتبوو . چونكه كه‌له پورێكی پڕ له تراژیدیا له رۆژئاوا هه‌یه كه له كۆمیدیه‌كاندا له ئه‌رستۆ فانس به‌و لاوه كه‌سی تیا ده‌رباز نه‌بووه . له‌سه‌ر ده‌می پادشاكانیش رۆژگار دژ به كۆمیدیا وه‌ستا . بۆ نموونه له شانۆ گه‌ریه‌كدا هاتووه ده‌ڵێ ( ئه‌ی خه‌ڵكینه كارێكی سه‌خته یه‌كێك ئه‌و میلله‌ته به‌ڕێوه ببا ) , هه‌لی گه‌ره‌ی رزگار بوونی له‌به‌ر ده‌ستدا بێ , به‌ڵام له شانۆگه‌ریه‌كی تردا ده‌ڵێ پێشه‌واكانمان وه‌كو خۆمان بوونه‌وه‌ری پێكه نی‌نا وین ) هه‌لی ئه‌و ده‌رباز بوونه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌نیه تا بگه‌ینه چه‌رخه‌كانی تر .
له‌وانه‌یه گرینگ‌ترین فاكته‌ری ئه‌و بواره‌ش كه‌له پوری ئه‌رستۆ بێت به‌وه‌ی كه تراژیدیا به هۆیه‌وه رزگاری بووه و گه‌یشتۆته ئێمه‌وه به‌ڵام ئه‌وه ی په‌یوه‌سته به كۆمیدیاكه كه‌له پوره‌كه‌ی ون بووه . له مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ ئێمه چه‌ند رێسایه‌كی كلاسیكی تراژیدیمان هه‌یه به‌ڵام سه‌باره‌ت به كۆمیدیا نیمانه . ئئه‌مه‌ش هۆكاری پێش كه‌وتنی گشت ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوایه به ئاراسته‌ی تراژیدیادا .
دۆزینه‌وه‌كانی سه‌رده‌می رێنیسانس بۆ ده‌قه كلاسیكیه‌كان له‌و كاته‌دا بووه كه كولتووری مل كه‌چ كردن بۆ ده‌سته‌ڵات له په‌ڕی ئاماده‌یی و بڵاو بونه‌وه‌ی بووه له مێژووی ئه‌وروپادا , كاتێك چاپ _یش داهێنرا كه‌س بیری نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌و ئامێره به‌كاربێنێ ته‌نها بۆ چاپ كردنی كتێبی پیرۆز نه‌بێ . به‌وناوه‌ی تاكه ده‌قێكی راسته‌قینه‌یه كه هه‌مو و ئه‌وروپا كۆده‌كاته‌وه .
ته‌نانه‌ت كاتێك نووسه‌ران له‌و سه‌رده‌مه به ئاگاییه‌وه له ده‌سته‌ڵاته ئایینیه‌كه دوور ده كه‌وتنه‌وه . هه‌ستیان كرد پێویستیان به ده‌سته‌ڵاتێكی تر هه‌یه , به كتێبێكی پیرۆزی دیكه هه‌یه رێنماییان بكا چۆن بنووسن و چی بنوسن كتێبی هونه‌ری شیعری ئه‌رستۆ ئه‌و كتێبه پیرۆزه تازه‌یه‌بوو . ئه‌گه‌ر ئاره‌زووش بكه‌ن تراژیدیا یا داستان بنووسن ئه‌مه رێساكانه‌و هه‌رگیز پێویست به‌بیر كردنه‌وه ناكات . زۆر ناخۆشیشه ئه‌و سنوور داری و ته‌نگیه له بابه‌ته‌كان و شێوازه‌كانی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌دی بكه‌ین . ئایا چه‌ند توانا و به‌هره له پراكتیزه كردنی هاوكێشه رێنسانسیه‌كانی واقیعیه‌تی سۆڤیه‌تدا له‌نلو چوون ….
به‌ڵام شتێكی له ناكاو‌و سه‌ر سوڕهێنه‌ر روویدا و دیمه‌نه‌كه به ته‌واوی گۆڕا . ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی رۆمان بوو ., چونكه به ده‌ركه‌وتنی رۆمان فه‌زایه‌كی ئه‌فسانه‌یی و تاكڕه‌و سه‌ری هه‌ڵدا , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه كتێبێكی پیرۆز هه‌یه . نه‌مل كه‌چی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌رستۆیه . چونكه رۆماننووس له هه‌موو رێساكان تاك و ئازاده .وه ئاژاوه‌ی كه‌رنه‌فاڵی له ناكاو‌و شێوه زمانێگی دۆزیه‌وه . هه‌روه‌ها گشت ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرێ له رابلیه یا سێر ڤانتس فێری ببین گاڵته كردنه به هه‌موو شتێكی پیرۆز و داماڵینی به‌رگی پیرۆ زیه له رابردوو . به‌ڵام كاردانه‌وه‌كه‌ش زۆر توند بوو چونكه رابلیه به هۆی كۆمیدیاكه‌یه‌وه زیندانی كرا‌و فۆلتێر به هۆی نووسینه هێرش به‌ریه‌كانی ده‌ست به‌سه‌ر كرا . دوای ئه‌وه‌ی به هۆی نووسینه تراژیدیه‌كانی پێشووی ده‌ست خۆشی لێ ده‌كراو پیایدا هه‌ڵ ده‌گووترا .
به‌ڵا م سێر ڤانتس دۆنكیشۆتی له گرتووخانه‌دا نووسی . بۆیه گشت ئه‌و نووسه‌رانه بار‌و دۆخێكی سه‌ختیان بینی چونكه ده‌بوو رابكه‌ن و خۆیان بشارنه‌وه‌و به‌ر هه‌مه‌كانیان له شوێنه دوور‌و لا چه‌په‌كان و به نهێنی چاپ بكه‌ن و به قاچاغه‌وه بیگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێنانه‌ی كه خوێنه‌ری لێیه ……………………..
جۆلیان غو/ ره‌خنه‌گرێكی ره‌خنه‌گرێكی به‌ریتانیه ئه‌و و تاره‌ی له گۆڤاری برو سبكت _ی ئه‌مه‌ریكی بڵاو كردۆته‌وه .
د.علی محمد سلێمان كردوویه به عه‌ره‌بی .
سه‌رچاوه رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره‌ی سوری پاشكۆی رۆشنبیری